Telegram Web Link
«الـتمسك بالڪتاب والـسنة»
Photo
شەرحی دوعایەکی گەورە کە زۆربەی دوعاکانی شێخ ولئیسلام ابن تیمیە رحمە اللە ئەو دوعایە بوو،
(ربّ أعني ولاتُعن عليّ...)
شەرحکردنی لەلایەن شێخ عبدالرزاق البدر حفظه الله وجزاه خير الجزاء في الدنيا والآخرة،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە عبداللەی کوڕی عباسەوە ڕەزای خوایان لێبێت
دەفەرموێت:پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەو دوعایە دوعای دەکرد: (رب أعني ولاتُعن عليّ وانصرني ولاتنصر عليّ وامكر لي ولاتمكر عليّ واهدني ويسّر الهدى لي، وانصرني على من بغى عليّ، اللهم اجعلني لك شاكرا، لك ذاكرا ، لك راهبا,لك مطواعا، لك مُخبتا، إليك أوّاها مُنيبا، رب تقبّل توبتي، واغسل حوبتي ، وأجب دعوتي، وثبّت حجتي، واهد قلبي، وسدّد لساني، واسلل سخيمة صدري).
رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وصححه الالباني في صحيح سنن أبي داود(1/414)

شێخ عبدالرزاق البدر - حفظه الله تعالى دەفەرموێت:
ئەم دوعا گەورەیە بیست و دوو داواکاری و پرسیار لەخۆ دەگرێت،کە گرنگترین داواکاریەکانی عەبدەکانن،کە هۆکاری چاکبون و خۆشبەختیەتی لە دونیاو دواڕۆژ:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹یەکەم داوکاری بریتیە لە:(ربّ أعني)(پەروەردگار
یارمەتی و هاوکاریم بکە):-
واتە:بەندە داوای یارمەتی دەکات لە خوای گەورە واتە تەوفیقم بدە ئەی پەروەردگار بۆ زیکر و شوکرو کردەوەی چاک،وە بەرامبەر دوژمنان پشتم بگرە بە هاریکاری خۆت و تەوفیقی خۆت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 دووەم داواکاری بریتیە لە:(ولاتعن عليّ)(کەس زاڵمەکە بەسەرم)
واتە:کەس زاڵمەکە بەسەرم کە ڕێگریم لێبکات لە گوێڕایەلی و عیبادەت کردنی تۆ،جا ئەو کەسەی زاڵی دەکەیت بەسەرم نەفسی فەرمانکەر بە خراپی خۆم بێت یان شەیتانەکانی ئینس و جین بێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹سێیەم داواکاری بریتیە لە:(وانصرني)(وە سەرم بخەیت)
واتە:داوای سەرکەوتن دەکەم بەسەر بێباوەڕان کە دوژمنمە وە دوژمنی دینەکەی تۆن ئەی خوای پەروەردگار،وە وتراوە سەرمبخە بەسەر نەفسی فەرمانکەر بەخراپەی خۆم کە گەرەترین دوژمنمە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 چوارەم داواکاری بریتیە لە:(ولاتنصر عليّ)(وە کەس بەسەر من زاڵمەکە)
واتە:کەس لە دروست کراوەکانت بەسەرم زاڵمەکە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 پێنجەم داواکاری بریتیە لە:(وامكر لي)(پشتیوانم بە و فێڵی دوژمنانم پوچەڵبکەوە)
واتە:بە دەسەڵاتی خۆت دوژمنەکانم دوربخەوە،وە فێڵ و بەرنامەیەکی ڕاست و دروستم پێ ببەخشە،
وە فکرێکی بەهێز بۆ سەلامەت بون لە شەڕی دوژمنانم و دورخستنەوەی فێڵەکانیان،بەجۆرێک دوژمن هەست بەوە نەکات کە تۆ پێت بەخشیوم لە ڕێگاو بەرنامە بۆ دورخستنەوەی فێڵ و دژایەتیەکانیان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 شەشەم داواکاری بریتیە لە:( ولاتمكر عليّ)(وە فێڵ و بەرنامەی دوژمنانم زاڵ مەکە بەسەرم)
واتە:دوژمنەکەم ڕێخۆش مەکە بۆ ڕێگایەک کە زاڵبێت بەسەرم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 حەوتەم داواکاری بریتیە لە:(واهدني)(وە هیدایەت و ڕێنموێنیم بکە)
واتە:ڕێم نیشانبدە بۆ دەرگاکانی خێر،وە منەتی خۆت بەسەرم بکە بەوەی فێری زانستێکی بەسودم بکەیت،وە چاوڕۆشن و ئاگادارم بکەیت بە عەیبەکانی خۆم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 هەشتەم داواکاری بریتیە لە:(ويسّر الهدى لي)(وە هیدایەت لەسەرم ئاسان بکەیت)
واتە:شوێن کەوتنی هیدایەتم بۆ ئاسان بکەیت،وە ڕۆیشتن لەسەری،وە هۆکارەکانی خێرم بۆ فەراهەم بکەیت بۆ ئەوەی گوێڕایەلیم لەسەر قورس و گران نەبێت،وە سەرقاڵ و دورنەبم لە عیبادەتی تۆ ئەی پەروەردگار.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 نۆیەم داواکاری بریتیە لە:(وانصرني على من بغى عليّ)(وە سەرم بخەیت بەسەر ئەوەی ستەمم لێدەکات)
واتە:سەرم بخەیت بەسەر ئەو کەسەی زوڵم و ستەم و دەست درێژیم دەکاتە سەر.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹دەیەم داواکاری بریتیە لە:( اللهم اجعلني لك شاكرا )(پەروەردگار وام لێبکەیت کە شوکرانە بژێر بم)
واتە:وام لێبکەیت کە سوپاس گوزار بم لەسەر نیعمەت و بەخششەکانت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 یازدەیەم داواکاری بریتیە لە:( لك ذاكرا )(زیکرو یادی تۆ بکەم)
واتە:لە هەموو کاتەکان زیکرو یادی تۆ بکەم لە کاتی بەپێوەو دانیشتن و پاڵکەوتندا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 دوازدەیەم داواکاری بریتیە لە:( لك راهبا )(لەتۆ بترسێم ئەی خوای گەورە)
واتە:بترسێم لە تۆ لە خۆشی و ناخۆشیدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹سێزدەیەم داواکاری بریتیە لە:( لك مطواعا )(بۆ تۆ گوێڕایەل بم)
«الـتمسك بالڪتاب والـسنة»
Photo
واتە:زۆر گوێڕایەل و ملکەچ و جێبەجێکەربم بۆ فەرمانەکانت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹چواردەیەم داواکاری بریتیە لە:( لك مُخبتا )(بۆتۆ ملکەچبم)
واتە:هەر تەنها بۆتۆ ملکەچ و گوێڕایەل و متەوازع بم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹پازدەیەم داواکاری بریتیە لە:(إليك أوّاها منيبا )
(زۆر دوعاو پاڕانەوەو گەراوەبم بۆ لای تۆ ئەی پەروەردگار)
واتە:زۆر دوعاو ملکەچ و بگریم بۆ تاوانەکانم،وە گەڕاوەبم بۆ لای خوای گەورە لە شتەکانم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹شازدەیەم داواکاری بریتیە لە:( ربِّ تقبّل توبتي )(پەروەردگارم تۆبەکردنم لە تاوانەکانم لێوەربگرە)
واتە:تۆبەکردنەکەم ڕاست بکە بەوەی مەرجەکانی تۆبەکردنم تێدابێتە جێ،وە ئادابەکانی تۆبەکردنم لێ کۆبکەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 حەڤدەیەم داواکاری بریتیە لە:( واغسل حوبتي )(وە تاوانەکانم بشۆرەوە)
واتە:تاوان و گوناهەکانم بسڕەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 هەژەدیەم داواکاری بریتیە لە:( وأجب دعوتي )(وە پاڕانەوەکانم وەربگرە)
واتە:دوعاو پارانەوەکانم وەربگرە ئەی پەروەردگار.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 نۆزدەیەم داواکاری بریتیە لە:( وثبّت حُجتي )(وە دامەزراو جێگیرم بکە)
واتە:جێگیرم بکە بەرامبەر دوژمنەکانت لە دونیا و جێگیرم بکە لە دواڕۆژ،وە ووتە و گوفتارم جێگیر بکە لە دونیا وە لە کاتی وەڵامدانەوەی دوو فریشتەکەی ناو گۆڕ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 بیستەم داواکاری بریتیە لە:( واهد قلبي )(وە دڵم ڕێنموێنی بکە)
واتە:ڕێنموێنی بکە بۆ ناسینی پەروەردگار،وە ناسینی حەق و هیدایەت کە فەرمانی پێکراوەو پێغەمبەری لەسەر نێردراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 بیست و یەکەم داواکاری بریتیە لە:( وسدّد لساني )(وە زمانم پێکراو بکە)
واتە:زمانم بەهێزو ڕاستە ڕێ بکە،بەوەی کە بە زمانم قسە نەکەم ئیللا ڕاستی نەبێت و بیپێکێت قسەکانم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 بیست و دووەم داواکاری بریتیە لە:( واسلل سخيمة صدري )(وە ڕق و کینەی دڵم دەربهێنە)
واتە:پیسی و ڕق و کینە و حەسودی و ئەو جۆرە شتانە لە دڵم دەربهێنە کە لە دڵ دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ڕەوشتی خراپ و خەراپە دەچێنێت لە دڵدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەو شەرحە کورتە گشتگیرە لەسەر ئەم دوعایە کە بابەتانێکی گەورەو داواکاریەکی بەرزی تێدابوو،گەورەیی ئەو دوعایە دەردەخات،وە دەریدەخات کە ئەم دوعایە پێویستە گرنگی پێبدرێت و بەردەوام بخوێنرێت،وە حافزی البزار لە تەرجومەی شێخ ولئیسلام ابن تیمیە رحمە اللە باسی دەکات کە زۆربەی دوعاکانی شێخ ولئیسلام ئەم دوعایە بوو.

سەرچاوە:كتاب فقه الأدعية والأذكار للشيخ عبد الرزاق البدر- حفظه الله - (٤/٤۸۷).

وەرگیراوە لە کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.
#هیمەت_بەرزی_ومنافەسەی_دوو_کەڵەپیاوی_سەردەم

📚ــ شێخی بەتوانا د.عبدالکریم الخضیر ـ پەروەدگار بیپارێزێت ـ یەکێکە لە زانا پایەبەرزکانی وڵاتی سعودیە ، هەر لەمنداڵیەوە بەپەرۆش بووە بۆ کۆکردنەوەی کتێب ، خانویەکی چوار نهۆمی هەیە : سێ دانەیان بەس مەکتەبە و کتێبخانەیە دانەیەکی بۆماڵ و منداڵانیەتی ، بەشێکی زۆری کتێبەکانی بریتین لە کتێبە هەرە دەگمەن و ناوازەکان.

📖ــ شێخی کەم وێنە د.صالح آل الشیخ ـ خوا بیپارێزێت ـ یەکێکە لە زانا هەرە گەورەکانی وڵاتی سعودیە ، هیچ هاوڕێ و ڤێلا و گەشتێکی نیە تەواوی کاتەکانی لەگەڵ کتێب و خوێندنەوە بەسەر ئەبات ، وەکو بەڕێزیان فەرموویانە : کێتب تاموچێژ بەخشترین شتە لە دونیادا ، دانیشتن لەگەڵ کتێب باشترە لە دانیشتن لەگەڵ هەموو شتەکانی دونیا ، کتێب وەکو ئەندامێکە لە لاشەی فێرخواز کە هەرگیز لێی جیانابێتەوە.

📜ــ وەئەم دوو زانا بەڕێزە ململانێ و ڕکابەریەکی زۆر هەیە لەنێواندا وەلەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندیەکی ئێجگار پتەو و دۆستانە و وەفایەکی دیار هەیە بۆیەك.

✍️فێرگەی صلاح الدین بۆ بەرەوپێشچوونی دین
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
كنز من كنوز الجنة
گەنجینەیەك لە گەنجینەکانی بەهەشت:

لا حــول ولا قــوة الا بــــالله
https://www.tg-me.com/razim_ba_islam
لا إلە إلا أنت سبحانك إني ڪنت من الظالمين
▪️خشتەی وانەکانی خولی یەکەمی شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب.
📜 کتێبی دووەم : « القواعد الأربع ».
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن.
👈 لە فێرگەی صلاح الدین.👇
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
👈 بۆ لەبەر کردنی مەتنەکە لێرەوە لەگەڵتانین:
https://www.tg-me.com/fergaysalahaddin
👈 بۆ دابەزاندنی کتێبەکە بەشێوەی PDF
https://www.tg-me.com/fergaysalahaddin/381
وانەی_(١)_شیکردنەوەی_پەرتوکی_(القواعد_الأربع_)_-_مامۆستا_محسن_محمود_زەڕایەن(0)
<unknown>
▪️وانەی : یەکەم 1️⃣
📖 کتێبی دووەم : «القَوَاعِدِ الأَرْبَع»
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن
📜خولی یەکەمی : «شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب»
لە فێرگەی صلاح الدین.
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
وانەی_(٢)_شیکردنەوەی_پەرتوکی_(القواعد_الأربع_)_-_مامۆستا_محسن_محمود_زەڕایەن(0)
<unknown>
▪️وانەی : دووەم 2️⃣
📖 کتێبی دووەم : «القَوَاعِدِ الأَرْبَع»
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن
📜خولی یەکەمی : «شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب»
لە فێرگەی صلاح الدین.
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
وانەی_(٣)_شیکردنەوەی_پەرتوکی_(القواعد_الأربع_)_-_مامۆستا_محسن_محمود_زەڕایەن(0)
<unknown>
▪️وانەی : سێیەم 3️⃣
📖 کتێبی دووەم : «القَوَاعِدِ الأَرْبَع»
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن
📜خولی یەکەمی : «شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب»
لە فێرگەی صلاح الدین.
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
وانەی_(٤)_شیکردنەوەی_پەرتوکی_(القواعد_الأربع_)_-_مامۆستا_محسن_محمود_زەڕایەن(0)
<unknown>
▪️وانەی : چوارەم 4️⃣
📖 کتێبی دووەم : «القَوَاعِدِ الأَرْبَع»
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن
📜خولی یەکەمی : «شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب»
لە فێرگەی صلاح الدین.
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
وانەی_(٥)_شیکردنەوەی_پەرتوکی_(القواعد_الأربع_)_-_مامۆستا_محسن_محمود_زەڕایەن(0)
<unknown>
▪️وانەی : پێنجەم 5️⃣
📖 کتێبی دووەم : «القَوَاعِدِ الأَرْبَع»
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن
📜خولی یەکەمی : «شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب»
لە فێرگەی صلاح الدین.
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
وانەی_(٦)_کۆتایی_شیکردنەوەی_پەرتوکی_(القواعد_الأربع_)_-_مامۆستا…
<unknown>
▪️وانەی : شەشەم و کۆتایی 6️⃣
📖 کتێبی دووەم : «القَوَاعِدِ الأَرْبَع»
🎙 ڕاڤەکردنی بەڕێز : م.محسن زەڕایەن
📜خولی یەکەمی : «شێخی ئیسلام محمدی کوڕی عبدالوهاب»
لە فێرگەی صلاح الدین.
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya
Forwarded from العلم النافع
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم پارچە دەنگییە دەنگی شێخ ئیبن بازە -بەڕەحمەت بێت- لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە!! کە ئەم زیرەکی دەستکردە بووە بەڵا و فیتنە و ئافاتێکی گەورە، بۆیە وریابن لە فەتوای ناڕاست و گوماناوی ! وە بۆ سەرچاوە بگەڕێنەوە بۆ کتێب و نوسراوەکان یان ماڵپەڕی فەرمی زانایان.

خوای گەورە پارێزراو سەلامەتمان بکات لەم فیتنە گەورەیە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وریابە قسەی مەجلیسەڪان ئامانەتن
م. محمد ڪانی سارد
‏"هنّ اللواتي في البيوت جواهرٌ
وإذا خرجنَ إلى الطريق خيامُ"

- "بيضٌ نَواعمُ مَا هَممن بريبةٍ
كَظباءِ مَكَّةَ صيدهنَّ حَرامُ

"‏نفـسُ العـفيـفةِ لـا تـطيبُ لـمَكـرهٍ
‏والـكـارهـون لِـصـَونِـها أرذالُ
پوختەیەك_لە_ژیاننامەى_شێخ_موحەممەدى_کوڕى_عبدالوهاب_رحمه_الله_1.pdf
1.3 MB
#کتێب

﴿ پوختەیەك لەژیاننامەی شێخی ئیسلام و زانای پایەبەرز محمدی کوڕی عبدالوهاب

✍️ئامادەکردنی : سرخیل فرمان محمد الأمین

📱جۆری نامیلکە : pdf
📚 ژمارەی پەڕە : ۳٢
🔊زمان : کوردی

🏯بەرهەمەکانی فێرگەی صلاح الدین
https://www.tg-me.com/salafyatbaxtawarya/173
2024/09/29 20:25:20
Back to Top
HTML Embed Code: