ئەگەر تۆ وابویت کەواتە دڵت نیە....


ابن القیم ( رحمە الله) دەفەرموێت:

داوای دڵت بکە لە سێ شوێن:

کاتی گوێگرتن لە قورئان وە لە کۆڕو دانیشتنی زیکر و یادی خوادا ، وە لە کاتی تەنهاییدا ئەگەر لەم سێ شوێنەدا نەتدۆزیەوە:

ئەوا داوا لە خوا بکە کەوا دڵێکت پێ بدات چونکە تۆ دڵت نییە!!!

[بدائع الفوائد(١٤٩/١)]

قورئان گەر دابەزیبا بۆ سەرکێو شاخەکان وردوخاشی دەکردن کەچی دڵەکانمان ڕا ناچڵەکێن لەترسی خوا ... نەقەبر نەقیامەت نە نفاق نە مردن کارمان تێناکەن ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤍ئافرەت لای عەلمانیەکان هیچ پێگەیەکی نییە ئەگەر ناپۆشتە نەبێت......

⬅️کاتێک مافیان هەیە کە بەدڵی ئەوان بن ...ئەی ئافرەت هەڵگری پەیامانی ئافرەتانی صەحابە بە ....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Audio
پۆستی کاتی ...


تکایە ئەم عائیلەیە لەخەتەریدان پێویستیان بەدوعای خێرە
ئایە شەوی "ئسراو میعراج" دیاری کراوە کەیە ؟ تاچەند یادکردنەوەو بەتایبەت ڕاگرتنی دروستە؟

⚪️سەرەتا هیچ بەروارو کاتێکی  دیاریکراو بۆ شەوی ئیسرا و میعراج نییە و تەنانەت .

⚪️پێغەمبەر ﷺ شەوڕەوی پێکرا لە مەککە بۆ مزگەوتی ئەقسا دواتر بۆ ئاسمانەکان ئەوەش بە جەستە و بە روح بووە و لە یەک شەودا بووە.

شێخ إبن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

پێغەمبەر ﷺ بە جەستە و بە ڕۆح شەوڕەوی پێکرا لە مەککە بۆ شام دواتر بۆ ئاسمانەکان هەموو ئەوەی هەیە ئەوەندەیە لەسەر شەوڕەوی.

إبن حجر لە زاری زانایان دەفەرمووێت:

ڕووداوێک بووە بەسەر پێغەمبەردا هاتووە ﷺ لە تەنها شەوێکدا، کەباوترین  قسە هەر ئەوەندەیە لای زانایان.
[فتح الباري ٢/٥١]

بۆیە زانایان ناکۆکن لەسەر بەروارەکەی بە دیاریکراوی وە هیچ سوودێکیشی نییە کە بە دیاریکراوی بیزانی، بەڵام ئەو چەند ڕایە جیاوازە هەیە:

»هەندێکیان دەڵێن پێش کۆچکردن  بووە بە ساڵێک.

» وەهەندێکی تر دەڵێن پێنج ساڵ پێش کۆچکردن بووە.

» وە هەیانە لەزانیان فەرمویانە مانگێک پێش کۆچ بووە.


سەرەڕای ناکۆک بوونی زانایان  لەسەر ساڵەکەی تەنانەت لەسەر مانگەکەشی ناکۆک بوونە و دەڵێن:

»مانگی ڕەجەب بووە

»هەندێک دەڵێ مانگی ربیع الأول بووە

»هەندێکیش دەڵێن مانگی ذي القعدة
بووە

سەرەڕای ناکۆک بوونیان لەسەر ساڵ و مانگەکەی تەنانەت ڕۆژەکەشیان بۆ دیارنەکراوە:

أبو الخطاب المالکي دەڵێ:

هەندێک چیرۆک دەڵێن شەوڕەوی لە مانگی ڕەجەبدا بووە ئەوە لای ئەهلی کە تیایدا باسی ئەوە دەکەن لە مانگی رەجەبدا بووە.

شێخ ابن باز ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

هەر کەسێک بڵێت کەوا شەوڕەوی شەوی بیست و حەوتی مانگی رەجەب بووە ئەوا قسەی هیچی کردووە و هیچی لەسەر نییە لە فەرموودەکاندا.

[فەتواکانی ١/١٩٢]

شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

شەوی ئیسرا و میعراج دیار نییە دەکەوێتە چ شەوێک.

نور علی الدرب ١/٥٧٦

شێخ ابن باز دەفەرمووێت:

ئەو شەوەی شەوڕەوی تێدا ڕوویداوە هیچ بەروارێکی لە هیچ فەرموودەیەکی سەحیحدا باس نەکراوە وە هەرچی دەشگووترێت هەمووی قسەی هیچە و لە خۆڕاییدا دەگوترێت.

الفتاوی ١/١٨١

کەواتە : ئەوەی کەوا پێویستە بزانرێت تەنها ئەوەیە کەوا پێغەمبەر شەوڕەوی پێکراوە لە مەککە بۆ مزگەوتی ئەقسا بە جەستە و بە ڕوح  تەواو پێویست ناکات تاریخەکەی باس بکرێت و یادی بکرێتەوە.

هەرشتێکیش پەیوەست بەو باسەوە بکرێت بیدعەیە و دروست نیە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی سەما کردن بۆ پیاوی خۆت...


شێخ إبن عثیمین ڕەحمەتی خوای لەسەر بیت دەفەرمووێت؛

سەما کردنی ئافرەت بۆ پیاوەکەی ئاساییە بە مەرجێک کەسی بێگانەی لێ نەبێت. چونکە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی هاوسەرەکەی بۆیەش هەر شتێک دڵی هاوسەرەکەت خۆش بکات  داواکراوە لە ئافرەتان، بەهەمان شێوەش پیاوانیش دەبێ خۆیان ڕێک و پۆشتە بکەن بۆ ئافرەتانیان بەو جۆرەی کە لە ئافرەتانیش داواکراوە بۆ پیاوانیان.

(اللقاء الشهري ١٢)

شێخ الألباني ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت؛

ئەگەر ئافرەت جلی سەماکەرانیش بپۆشێت ئاساییە بۆ پیاوەکەی بە مەرجێک کەسی بێگانە بە هیچ جۆرێک نەیبینێت، ئاماژەی بەوە کرد کەوا پۆشینی ئەو جلە ناچێتە لایەنی خۆ چواندنیش بە کافران چونکە ئەوان ئەو جلە دەپۆشن و بە ئشکرا سەما دەکەن بۆ کەسی بێگانە بەڵام ئەوەیتر بۆ هاوسەری خۆی دەیکات و کەسی بێگانە نایبینێت و نایزانێت.

(سلسلة الهدی النور ژمارە ٨١٤)

ئافرەت تاوانبار نابێت ئەگەر سەما بۆ هاوسەرەکەی بکات، چونکە دەبێتە هۆکاری خۆشەویستی و نێزیکبوونە لێی، چونکە بەم شێوەیە دەبێتە هۆکاری ئەوەی پیاوەکەی لە خراپە بە دوور بێت، چونکە زۆربەی پیاوان کە دەکەونە گوناهەوە لە ئێستادا بە هۆی ئەو سەماکەرانەیە بۆیە ئەگەر خێزانی خۆی بە حەڵاڵی بۆی بکات ئەوا ئەویش توشی نەزەر و خراپەکاری نابێت. بەڵام ئەو سەما کردنەش دەبێ بە چەند مەرجێک بێت؛

١- نابێ بە هیچ جۆرێک منداڵەکانی ببینن چونکە دەبێتە هۆی پەروەردەی خراپ.

٢- نابێ مۆسیقا و گۆرانی لەگەڵدا بێت.

٣- نابێ ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی فێر بکات سەیری ئەفلامی خراپ بکات، چەندی توانای هەبوو وە چەندی زانیاری لەسەر هەبوو هەر ئەوەندە بەسە و با خۆی توشی نەزەر و خراپە نەکات بۆ فێربوونی سەما بە دیار ڤیدیۆ و فیلم.
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
لەکاتی ناڕەحەتی و دڵتەنگی و نەخۆشدا ئەم زکرە بخوێنە....

لە ئەسمای کچی عومەیس رەزای خوایان لەسەر بێت : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:

هەر کەسێک توشی ناخۆشیەک یاخود دەرد و بەڵایەک هات و گوتی ؛ اللە ربي لا شریک لە، خوای گەورە بەڵاکەی لەسەر لا دەبات.

صحیح الجامع ٦٩٤٠

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەی ئافرەت تۆ لەوزۆرینەی ناو دۆزەخ مەبە...


ئامۆژگاری کەسێکی بانگخواز ...

من سەیرم لە ئافرەتانێک دێت کەوا پێغەمبەرەکەیان بینیویەتی زۆربەی دانیشتوانی ئاگر ئافرەتن کەچی هێشتا دەمەقاڵێیەتی لەسەر کۆمەڵێک بابەت!!!

»کاتێک دەربارەی بڕیارێکی پەیوەست بەدینەوە قسەی بۆ دەکەیت، ناڕازیە!

»کاتێک پێی دەڵێی پابەند بە دینو شەریعەتەوە، ڕووی وەردەگێڕێ!

»کاتێک ئاگاداری دەکەیتەوە لە بۆن لە خۆدان و خۆ ڕازاندنەوە بۆ دەرەوە، توڕە دەبێت!

» کاتێک پێی دەڵێی رەسم و ڤیدیۆی خۆت دامەنێ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، ناڕازیە!

»کاتێک دەڵێی کارمەکە لەگەڵ پیاوان، ڕوو بەڕووت دەبێتەوە!

»کاتێک باسی پێگەی هاوسەرەکەی لا دەکەیت، بەرپەرچت دەداتەوە و توڕە دەبێت!

کاتێک، کاتێک، کاتێک...

دواتریش دەڵێت؛ بۆچی زۆربەی دانیشتوانی ئاگر ئێمەین؟

وەڵاهی ئەگەر ئایەتیش نەبوایە لەسەر ئافرەتان تەنها ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا کافی بوو بۆ هەموو ئافرەتان کە فەرمووی جەهەنەمیان نیشاندام بینیم زۆرترین دانیشتوانەکەی ئافرەتن.
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەو بوختانانەی بۆی دەکەن ئازارم دەدەن، من خۆشم دەوێت!

ئافرەتێکی خواپەرست هەبوو دەیوت: سوێند بە خوا من لەم ژیانە بێ ئومێدو بێزار بووم ، تەنانەت ئەگەر کراباو بینیبام  مردن بفرۆشرابا مردنم  دەکڕی بۆ دیداری خوای گەورەو خۆشویستی لەبینیندا .....

▫️پێیان وت: بەو ڕاددەیە دڵنیایت لە کاروکردەوەکانت..!؟

🤎وتی : نەخێر ، بەڵام بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە من بۆیم هەیە وە ئەو گومانە باشت پێ دەبەم، وە ئەو درۆ و بوهتانانەی کە بۆی ئەکەن من پێم ناخۆشە وە ئازارم ئەدەن وە من خۆشم دەوێت..!!

مختصر منهاج القاصدين لإبن قدامة .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️فەزڵی  خوێندنی دوو ئایەتەکەی کۆتایی سورەتی : البقرة پێش خەوت.

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە رەزای خوای لەسەر بێت دەگێڕیتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

خوای گەورە کتابێکی نوسی دوو هەزار ساڵ پێش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی دروست بکات تێیدا  دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرةی  دەبەزاند ، شەیطان نزیک نابێتەوە لەو ماڵەی کەوا سێ شەو بیان خوێنێت  .

رواه الترمذي وصححه الألباني، كتاب فضائل القرآن/ باب ما جاء في أخر سورة البقرة.

👇👇👇👇👇👇

کەواتە پێش خەوتنت بڵێ : ( آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ۝ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ [البقرة:285- 286].

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🤔وریابه دینەکەت لەهەموو کەس وەرمەگرە ئامۆژگاریەکی دڵسۆزانە

زانای شەرع زان ابن عثیمین ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت :

🤔پێویستە تۆی موسوڵمان لە بیروباوەڕی ئەو مامۆستایە دڵنیابیتەوە کە زانستی لێ وەردەگریت، وە ئاستی دینەکەی بزانیت، چونکە هەندێکیان زانستیان پێیە بەڵام باوەڕەکەیان متمانە پێکراو نییە، هەر لە خۆیەوە شت دەڵێ، تۆ لە ڕەفتار و گوفتاری بۆت دەردەکەوێت.

شەرحی صحیح البخاري
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🍂فەزڵی مانگی شەعبان🍂

مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ولەنێوان مانگی ڕجەب وڕەمەزاندایە وبۆیە ناو نراوە بەو ناوەوە چونکە عەرەب تیایدا بڵاو دەبونەوە وبەشوێن ئاودا دەگەڕان
وەگوتراوە: لەبەر بڵاوبونەوەی هۆزەکانە لەکون ودۆڵەکاندا وگوتراوە(شَعَبَ) واتە: دەرکەوتووە لەنێوان مانگی ڕەجەب وڕەمەزاندا
وکۆیەکەی (شعابین)و(شعابات)ە تفسیر ابن كثير ( ٤/۱٤۷) ولسان العرب (۱/٥۰۳)
مانگی شەعبان مانگێکی پیرۆزە وزۆر کەس لێیبێ ئاگان وکەوتوەتە نێوان مانگی ڕەجەب وڕەمەزانەوە 
ئوسامەی کوڕی زەید خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: گوتم:(يارسول الله،لمْ أرَاكَ تصوم شهْرًا من الشهور ما تصوم مِنْ شعْبان،قال: ذلك شهْرٌ يغْفُل الناس عنْه بيْن رجب ورمضان،وهو شهْرٌ تُرْفَع فيه الأعْمال إلى ربِّ العالمين،فأحبّ أنْ يرْفعَ عملي وأنا صائمٌ) رواه النسائي( ۲۳٥۷) وحسنە الٲلباني في الصحیحة( ۱۸۹۸)
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ مانگێک نەم بینیوی بەقەد شەعبان بەڕۆژو بیت فەرمووی: ئەوە مانگێکە خەڵک لێی بێ ئاگان لەنێوان ڕەجەب وڕەمەزاندایە وئەوە مانگێکە کردەوەکان تیایدا بەرز دەبێتەوە بۆلای خودا بۆیە پێم خۆشە کاتێ کردەوەکانم بەرز دەبێتەوە بەڕۆژو بم.
جیاوازی بوکی دوێنێ و ئەمڕۆ ...

بوکی ڕابردوو بەربوکی لەگەڵ دەبوو لەڕوی نەدەهات بەزۆر لەدواوەی سەیارەکە دادەنیشت خەسوو یان بەربوک لەپێشەوەی بوو لەگەڵی

بوکی ئەمڕۆ لە پێشەوە سێلفی دەگرێت و سناپ دەکات بۆی بکرێت خۆی سەیارەکەش لێدەخورێت..

بوکی ڕابردوو سێ ڕۆژ لەژورەکەی نەدەهاتە دەر لەشەرما نانیان بە سینی بۆ دەبرد بوکی ئەمڕۆ دەڵێ پیاوەکە با ئێوارە لەشوێنێک نان بخۆین


بوکی ڕابردوو لەکاتی شوکردن دەگریاو خەفەت بار دەبوو چونکە لە دایک و باوک و عائلەکەی دور دەکەوتەوە


بوکی ئەمڕۆ بە چەپڵە لێدان و پێکەنینەوە دەڕواتە دەر

بوکی ڕابردوو لەڕوی نەداهات ڕاستەو خۆ لەگەڵ خەسو خەزورو دشەکانی بێتە قسەو جوان

بوکی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژ دەمو لیچی لەبەڕامبەریان داوە بەیەکدا وەک بڵێی خۆی خاوەن ماڵەو ئەوان میوانن


بوکی ڕابردوو لەکاتی نان خواردن دوای ماوەیەکیش لەشەرما تێری نەدەخوارد بوکی ئەمڕۆ لەسەر سفرەکە داوا دەکات پیاوەکەی چێشت بەدەمیەوە بکات


بوکی ڕابردوو دوان سیانێک پۆشاکیان بۆ دەگرت و بەرزدەکردەوە

بوکی ئەمڕۆ بە فەن و لەقتە مەکرو ناز دەکات

بڕێک بوکی ئێستا هەموو شتێکی بڕاندۆتەوە تەنها پرسە گورگانەیەک بەباوک و برای دەکات لەکاتی شوکردن بەجۆرێک هیچ حسابێکی بۆیان نەکردوە


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی هەڵگرتن و ڕاکێشانی  مووی سپی لە ناو قژو ڕیشدا...

پرسیار

حوکمی هەڵگرتنی مووی سپی چییە بۆ پیاوان لە ناو پرچیان یاخود ڕیشیان؟

وەڵام

هەڵکەندنی لە ناو ڕیشدا یاخود مووی ڕوخسار ئەوا حەڕامە چونکە دەکەوێتە حاڵەتی موو هەڵکردن، پێغەمبەری خواش فەرموویەتی نەفرەتی خوا لە موو هەڵکەر و ئەوەشی کە هەڵی دەکەنێت بۆی . بۆیە دەمانەوێ بەو پیاوانە بڵێین ئەگەر قەرار وایە تۆ مووی سپی لە ڕیشت هەڵبکەنیت دەی ڕۆژێک دادێت هەموو ڕیشت هەر سپی دەبێت ئەو کات بە نیازیت هەموو ڕیشت لا ببەیت؟
ڕازی بە بەوەی خوای گەورە دروستی کردووە  و ئەو جوانترینە.

بەڵام ئەگەر ئەو موە سپیانە لە ناو پرچی دابوون ئەوان ناگاتە پلەی حەڕام بوون چونکە لە فەرموودەکەدا باسی پرچ نەکراوە.


📖فەتواکانی شێخ إبن عثیمین ١١/١٢٣📖

تێبینی / بۆ ئافرەتانیش دروستە بەڵام باشتر وایە موی سپی هەر بمێنێتەوە یان لەبری هەڵکێشانی ڕەنگ بکرێت .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی پێشبڕکێیە ئاینیەکان


پرسیار

ئایا پێشبڕکێی قورئان جائیزە؟

وەڵام

هیچ کێشەیەکی نییە ئەگەر پشبڕکێی قورئان خوێندنەوە یاخود لەبەرکردن بکرێت و خەڵاتی بەژداربووان بکرێت بەبێ ئەوەی پارە لە بەژداربووان وەربگرێت ، چونکە ئەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ هاندانی زیاتر بەرەو قورئان.


📖لیژنەی بەردەوامی فەتوا و لێکۆڵینەوەکان📖


پرسیار

ئایا پێدانی خەڵات بەو قوتابیانەی کە قورئانیان خوێندۆتەوە یاخود لەبەریان کردووە لە مزگەوت جائیزە؟

وەڵام

بەڵێ جائیزە کەوا خەڵات بەسەر کەسانێک دابەش بکرێت کە لە پێشبڕکێی لەبەرکردن یاخود خوێندنەوەی قورئان بەژدار بوونە بە مەرجێک خەڵاتەکان گونجا و شایستە بن.


📖لیژنەی بەردەوامی فەتوا و لێکۆڵینەوەکان📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

حوکمی سەرفکردن و مامەڵە کردنی دایک بەو دیاریانەی کە بۆ مناڵی تازە لە دایك بوو دێن چییە لە لایەن دایکەکەوە ؟


وەڵام

زانای شەرع زان ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت:-

ئەو دیاریانەی کە بۆ منداڵی تازە لە دایک بوو دێن هەر لە یەکەم ڕۆژی لە دایک بوونی موڵکی منداڵەکە خۆیەتی، دایکی هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر منداڵەکەدا نییە ئەگەر باوکی مابوو، وە بۆی نییە هیچ شتێك لەو دیاریانە ببەخشێت بەبێ ئیزنی باوکەکە، وە کە ئیزنی پێدا ئەوا ئاساییە.

جا منداڵەکە چ کوڕ بێت یاخود کچ، ئەوەی کە مافی هەیە بەسەر سەروەت و ساماندا باوکە نەك دایك.



📕لقاء الباب المفتوح شريط ١٢٩📕
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆت ئامادە کردوە بۆی ؟

بیری ناکەیت؟

ئامادەکاری تۆبەو گەڕانەوەیە....نەک...



اللهم بلغنا رمضان

پەروەردگارا بمانگێنیتەڕەمەزان

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن وە لەو ئافرەتانەش کە خۆیان بە پیاوان دەچوێنن.

ابن عثیمین دەفەرمووێت:-

بازن و دەستبەند لە دەست کردن بۆ پیاوان حەڕامە چونکە ئەوە شتێکە بۆ ئافرەتانە بە حوکمی ئەوەی دەبێتە خۆ چواندن بە ئافرەتان ئەوا بەر نەفرەتەکە دەکەوێت.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🤲🤲🤲🤲🤲

بزانە پیاوچاکان چۆن پێشوازیان لەمانگی شەعبان کردوە...

📖حەبیبی کوری ئەبی ثابت کاتێك دەچوە ناو مانگی شەعباندا دەیوت: ئەمە مانگی خوێندنەوەی قورئانە "

📖 عەمری کوڕی قیس الملائی کاتێك دەچوە ناو مانگی شەعبان دا دوکانەکەی  دادەخست ، وە خۆی بۆ خوێندنی قورئان تەرخان دەکرد.

📖سلمەی کوڕ کهیل :
دەیوت مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنەکانە "

لطائف المعارف (١٣٨)

📖حافظ ابن رجب ( رحمە الله ) دەڵێت :
ئەنەس ( رضی الله عنە) : فەرمویەتی " هەر کاتێك موسڵمانەکان گەیشتبان بە مانگی شەعبان ، ئەوا دەچون قورئانیان هەلدەگرت و دەیان خوێندەوە، زەکاتی ماڵیان دەر دەکرد بۆ بە هێزکردنی کەسانی لاواز و هەژارەکان و هاندانیان لە سەر گرتنەوەی رۆژی رەمەزان."


📖لطائف المعارف(١٣٥/١)📖



🤔ئەی تۆ لەم مانگەدا چ بەرنامەیەکت هەیە ؟

📱https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/02/05 17:49:57
Back to Top
HTML Embed Code: