Telegram Web Link
گرتن و لەناو بردنی زاڵم و ستەمکار لای خوا زۆر ئاسانە بەڵام پەروەردگار بەصەبڕەو تۆڵەی بەزەبرە ....

پەروەردگار ڕێگەدەدات و مۆڵەت دەدات بەزاڵم وستەم کار بەڵام هەرگیز اهمالی ناکات ..

پەروەردگار هەرکەسێک بگرێت بەری نادات و لەناوی دەبات...

گرتن و لەناو بردن و سەر شۆڕکردنی کافرو بێباوەڕو ستەم کاران زۆر بەتوندیە لەلایەن خوداوە ...

دڵخۆش بن بە لەناوچونی ستەم کارو زاڵمان ...

پەروەردگار لەسوڕەتی - الروم - دەفەرموێت :بسم الله الرحمن الرحيم

﴿الم * غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ* فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ * بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ﴾ [الروم: 1 ـ 7].



ئەبو موسا فەرمودەیەکمان بۆ ڕیوایەت دەکا دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا  فەرمویەتی : إِنَّ اللَّه لَيُمْلِي لِلظَّالِمِ فَإِذَا أَخَذَهُ لَمْ يُفْلِتْهُ، ثُمَّ قَرَأَ: وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ [هود:102] مُتَّفَقٌ عَلَيهِ.

پەروەردگار مۆڵەتی زاڵم و ستەم کاران دەدات بەڵام ئەگەر پەروەردگار  زاڵم و ستەمکاران بگرێت بەریان نادات ، پاشان ئەم ئایەتی خوێندەوە کەخودا فەرمویەتی : وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ

بردنەوەو لەناوبردنی خوای گەورە بەم شێوازەیە كاتێك كە دێیەك بباتەوەو لەناوی بدات یان سزایان بدات كە ستەمكارو هاوبەشبڕیاردەربن، بەراستى بردنەوەی خوای گەورە زۆر بەئێش و ئازارو سەختە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی بەتەنیا مانەوە لەگەل ئافرەت دا لە کاتی خوێندنەوەی ڕوقیەی شەرعی بەسەریدا یان قورئان خوێندندا ...


پرسیار: ئایا دروستە بەتەنیا بمێنیتەوە لەگەڵ ئافرەت لە کاتی خوێندنەوەی قورئان  بەسەریدا ؟

وەلام: دروست نییە ، نابێت بەتەنیا لەگەل ئافرەت بمێنێیتەوە لە کاتی خوێندنەوەی قورئان بەسەری دا ، چونکە پێغەمبەر -صل الله علیە وعلی ال وسلم- دەفەرموێت:(( با هیچ پیاوێک لەگەل ئافرەت بەتەنیا نەمێنێتەوە إلا مەگەر  لەگەڵ یەکێك لە مەحرەمەکانی نەبێت  )

وە پێویستە یەکێك لە مەحرەمەکانی لەگەڵیدا بێت لە کاتی خوێندنەوەی قورئان بەسەری دا .

ماڵپەڕی ڕسمی زانای شەرع زان ابن العثیمین خوالێی خۆش بێت

ئەگەر مانەوە بۆ قورئان و ڕوقیە دروست نەبێت بۆ ناو دوکان و تەکسی و هاوڕێو مۆزەف و شتانی تر ئەولاتر کەدروست نیەو تاوانە ....
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی درێژ کردنەوەی نینۆک لەلایەن ئافرەتان


ئایا حوکمی درێژکردنەوەی نینۆک چییە لەلایەن ئافرەتانەوە؟


درێژکردنەوەی نینۆک دروست نییە چونکە پێچەوانەی سونەتەکانی پاک و خاوێنیە کە پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە لە کورتکردنەوەی نینۆک و کورتکردنەوەی سمێڵ و لابردنی موی عەورەت و بن باڵ کە تیایاندا خوای گەورە تەنها چل ڕۆژی داناوە کە بتاشرێن بۆیە موسوڵمان نابێت لە چل ڕۆژ زیاتر بیانهێڵێتەوە. وە ئەو سوننەتانە بۆ ئافرەتان و پیاوان هەمان شتە و هیچ جیاوازیەکی نییە. وە ئەوەشی کەوا پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە بوەتە سوننەتێکی موئەکەدە تەنانەت بە لای واجبدا دەچێت. بەڵام زۆربەی ئافرەتانی ئێستا بەداخەوە بە لاسایی کردنەوەی کافران نینۆکیان درێژ دەکەن. وەئەمە یەکێکە لە سیفاتە ناشرینەکان کە ئینسانی عاقڵ خۆی هەستی پێ دەکات کە یەکێکە لە عاداتە خراپەکان و وە پێچەوانەی سونەتیشە.


📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن باز📕

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
چیرۆکێکی پڕلەپەندو ئامۆژگاریی ...

باشترین کارت چیە کەلەدواڕۆژدا دڵت پێی خۆش بێت...⁉️⁉️

بە ئەبی عوسمانی نیسابوری گوترا:

باشترین کارت چی بووە کردووتە⁉️

فەرمووی: کە گەنج بووم ماڵەوە زۆریان لێ دەکردم ژن بێنم، رۆژێک ئافرەتێک هاتە لام و گوتی:

ئەی باوکی عوسمان من تۆم بە دڵە، سوێندت دەدەم بە خوای گەورە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە.

منیش لێم پرسی: باوکت هەیە⁉️

گوتی: بەڵێ باوکم فلانە کەسەیە و لە فڵان شوێنە کار دەکات.

پەیامم بۆ باوکی نارد بۆ ئەو کارە و ئەویش ڕازی بوو زۆریش دڵیشی خۆش بوو بەو کارە و شاهێدەکانی نارد و هاوسەرگیریمان کرد.

کاتێک ویستم بڕۆمە لای هاوسەرەکەم بینیم ئافرەتێکی ڕەش پێستی ناشیرین بوو.

وتم؛ خوایە گیان زۆر شوکر بۆ تۆ بەوەی کەوا پێت بەخشیم. ماڵەوەشم زۆر لۆمەیام دەکردم لەسەر ئەوە هاوسەرگیریە. بەڵام من قەرارم دا زۆر ڕێزی بگرم و خۆشەویستی نیشان بدەم و تەنانەت زۆر جار ڕێگری لێ دەکردم بڕۆمە دەرەوە منیش هەر لەبەر دڵی ئەو نەدەڕۆشتمە دەرەوە  قەتیش ڕۆژێک بێڕێزی و نابەدڵیەکیم نەکرد. بەوجۆرە پانزدە ساڵمان تێپەڕاند تاوەکو وەفاتی کرد، بۆیە دەڵێم ئەو کارەی خۆمم لا باشترین کار بووە.


📒صید الخاطر ص ١/١٣٢ ابن جوزي📒

💜https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤍کاتێک کە ئەم وتانە دەبیستیت هەرگیز صەڵاوات دان ئهمال ناکەیت...



ابن تيمية بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :- خوای پەروەردگار هیچ نعمەتێکی نەناردوە بۆ ئەهلی سەرزەوی  بەقەد ناردنی  پێغمبەر محمد -صلی الله علیه وسلم-


❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


قال ابن تيمية رحمه الله :
الله لم ينعم على أهل اﻷرض نعمة أعظم من
إرسال محمد صلى الله عليه وسلم إليهم

اﻹخنائية  ١٨٢


📱https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💭حوکمی هاورێیەتی لە نێوان هەردوو رەگەز دا( کور و کچ) ....

پرسیار: حوکمی هاورێیەتی لە نێوان رەگەزی بەرامبەر (کور و کچ ) دا چییە لە روی شەرعەوە ، بە واتایەکی تر  کچ هاورێیەتی بکات لە گەل رەگەزی بەرامبەر یا خود بە عەکسەوە دروستە؟


لەگەل ئەوەش دا کە ئاشکەرایە ئەم هاورێیەتیە پاك و شەریفە وە هەمو کەسێك ئاگای لێیە وە دەیزانن  نەك نهێنییە .



🔍وەلام: ئەمە لە گەورەترین حەرام کراوەکانە ، وە لە خەرابترین تاوانەکانە دروست نییە بو ئافرەت کەوا هاورێیەتی پیاو بکات لە گەل ئەوانەی کە مەحرەمی ئەو نین یا خود بە عەکسەوە بو پیاویش دروست نییە ، چونکە ئەمە رێگایەکە سەر دەکێشێت بو فیتنە و خراپەو فاحیشەو تاوان  .

فتاوي اللجنة الدائمة (٦٦/١٧).

▫️https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
حوکمی دانشتی ئافرەت لەناو نوێژدا بەهۆی حەملەوە ....



پرسیار : ئایا ئافرەت ئەگەر بەهۆکاری حەملەوە نەی توانی بەپێوە بوەستێت یان قاچی ڕاکێشا لەکاتی تەحیاتدا یاخود لەکاتی ڕکوع و سوجدە بردندا قورس بوو لەسەری دروستە بۆی کە دابنیشێت لەناو نوێژدا ؟


وەڵام : دینی ئسلام دینی سەماحەو ئاسانکاریە لەسنوری شەرعدا ، هەربۆیە چۆن کاتێک ئاو نەبوو تەیەموم دەکرێت یان نوێژەکان کورت دەکرێنەوە لەسەفەردا ، بەهەمان شێوەش هەر کەسێک بەهۆی عوزرێکەوە نەیتوانی بەپێوەبێت لەناو نوێژدا یان پێویست بوو کەکورسی دابنێت ئەوا دروستەو هیچ ئشکالی تێدا نیە ، عمرانی کوڕی حوصەین دەفەرموێت پێغمبەری خودا - صلی الله علیه وسلم - پێی فەرموم  : ((صلِّ قائمًا، فإن لم تستطع فقاعدًا، فإن لم تستطع فعلى جنبٍ))؛ رواه البخاري.

واتا : نوێژ بەپێوە بکە ئەگەر نەتوانی بەدانشتنەوە ، ئەگەر نەتوانی لەسەرلاو  بەپاڵ کەوتنەوە بیکە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
نزای هەڵکردنی با...


لەکاتی هەڵکردنی بادا سوننەتە کەئەم زکرەی خوارەوە بخوێنیت...

" اللهم إني أسألك خيرها وخير ما فيها وخير ما أرسلت به، وأعوذ بك من شرها وشر ما فيها وشر ما أرسلت به" رواه مسلم من حدیث عائشة

واتا : پەروەردگارا من داوای خێرو بێری ئەم بایەت لێدەکەم وەخێری ئەوەی کەوا تێیدایە وەخێری ئەوەش کە لەگەڵیدادێت ، وە پەنات پێدەگرم لەشەڕو خراپەی ئەم بایە ، وەشەڕی ئەوەی کە تێیدایە ئەوەش کەوا لەگەڵیدا ناردوتە ...


زنجیرەی ویردو نزاکان...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی شەرعی منداڵ لەباربردن چی یە ؟ ئایادروستە ؟

وەڵام :

زانایانمان لە چەندین ڕوویەوە دەڕوانە کێشەی کۆرپە لەباربردن لەوانە:

یەکەم : کۆرپە پێش بگاتە (٤مانگ=واتا  ١٢٠ڕۆژ) کە هێشتان ڕوحی نییە، لەباربردنی ئەم کۆرپەیە حەرامەو تاوانە ، بەڵام چونکە نەبووتە ئینسان و ڕوحی نییە، بۆیە هەندێک لە زانایان بۆ ئەوە دەچن، کە لەبەر زەرورەتی پاراستنی گیانی دایک، دروستە لەباربەرێت، کاتێ کۆمەڵە پزیشکێکی پسپۆڕ و شارەزا و جێی باوەڕ ، بڕیار بدەن کە مانەوەی کۆرپەکە ترسناکێکی گەورەیە لەسەر ژیانی دایکی ئەوا دروستە .

دووەم : کۆرپە پاش (٤مانگ = ١٢١ رۆژ و زیاتر) خاوەن ڕوحە وەکو هەر ئینسانێک، بڕیاری لەباربردنی تاوانی کوشتنە! و ئەگەر پزیشکەکان مانەوەی بە ترسناک تێبگەن بۆ سەر ژیانی دایکی ئەوا با بزانن، هەردووکیان(کۆرپە و دایک) خاوەن ڕوحن، بڕیاری ژیان و مردن لە دەست خودایە، لە دەست پزیشکەکاندا نییە، تاوەکو پرسیان پێبکرێت.
سێیەم : هەرکات ڕوحی هاتەبەر کۆرپەکە ئینسانە، هەبوونی کەم ئەندامی لەم کۆرپەیەدا پاساو نییە بۆ لەباربردنی (بە کۆدەنگی زانایان).


سەرەڕای ئەمە زۆر لە زانایان هەبوونی کەمئەندامیێکی زۆر و ئاشکرا بێت پێش ئەوەی روحی بێتەبەر؛ بە پاساوی شەرعی دەزانن بۆ لە باربردن، بەمەرجێک کەمئەندامیەکە زۆر ، و هیوای چارەسەری نەبێت بە یەقینی، ئەمەش ممکن نییە، چونکە پزیشکان دەڵێن پێش ١٢٠ ڕۆژ دیارخستنی کەمئەندامی کۆرپە  شتێکی ئیحتیمالیە، حوکمی شەرعیش لەبابەتێکی وا ترسناک لەسەر ئیحتمال نادرێت.
ڕاستیەکەشی ڕازیبوونە بە قەدەری خودا، بەتایبەت ئەگەر زانیمان کەمئەندامی پێش ١٢٠ ڕۆژ یەقین نییە، ئەگەر یەقینیش بێت ئیحتیمالی چاکبوونەوەی هەیە؛ بە قورئان خوێندنێکی بە دڵ یان بە دوعایەکی بە کوڵ یان بە هێزی تەوەکول، ئەمەش شتێکی بەدەرە لە زانستی پزیشکاتی.

لە کۆتاییدا:

  تاوانی منداڵ لەباربردن؛ تاوانی کوشتنە، ئەگەر پاش ئەوە بێت کە ڕوحی هاتەبەر ئەوا بکوژەکە لەسەر قسەی هەندێک لە زانایان (دیە و خوێنی) لەسەرە، کە قازی دەستنیشان دەکات لە دەوروبەری ٥٠ میسقال زێر ، لەگەڵ بەڕۆژوونی دوو مانگ لەسەریەک.
و ابن حزم بۆ ئەوە دەچێت کە وەکو قەتلی عەمدە، بکوژەکە دەکوژرێتەوە (قصاص) ئەگەر عەفو نەکرێت.



لە ڕەحمەتی خودای پەروەردگار دەرگای تۆبە کراوەیە؛ بۆ هەرکەس بیر لەم تاوان بکاتەوە، یان ئەگەر تاوانەکەی کردبێ با تۆبە بکات و دووبارە نەکاتەوە.


کەواتە : بەهیچ جۆرێک منداڵ لەبار نابردرێت کە بو بە چوار مانگ یاخود 120 ڕۆژ خۆ ئەگەر تەمەنی هەشتا ڕۆژ بەرەو سەڕ بێت و ئەندامی لاشەی بەتەواوی بۆ دروست بوبێت هەر لەبار بردنی دروست نیە بەهیچ پاساوێکی کەم ئەندامی و هەرشتێکی کە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی سەیرکردنی ئافرەت بو پیاو

پرسیار: سەیرکردنی ئافرەت بو پیاو حەڕامە و بەنەزەر حسابە ؟

وەلام:  هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت:{{ وقل للمومنات یغضضن من ابصارهن و یحفظن فروجهن }}. ( النور).

هەر وەکوو چۆن سەیر کردنی پیاو بۆ ئافرەتان نەزەرو حەڕامە ، بەهەمان شێوەش بۆ ئافرەتانیش واجبە کە چاویان بگرن لە سەیرکردنی پیاوانی نا مەحرەمدا وەک چۆن لەسەر پیاو واجبە کە چاوی بگرێت لە سەیرکردنی ئافرەتانی نامەحرەمدا .

بەڵام کە سەیرکردنێکی ئاسای بو یاخود بەربەستێك هەبوو ئەوا هیچ زیانی نییە ، مەبەست لە سەیرکردنی عاریض و لەناکاو بەبێ مەبەست بون و دیقەت دان وەک چۆن ئافرەتێک لەناکاو پیاوێک دێتە بەرچاوی یان ڕودەکاتە لایەک و پیاو دەبینێت ئەوە تاوان نیە بەڵام دەبێت چاوی دابگرێت و ڕوی وەربگێڕێت بەڵام ئەو سەیرکردنەی  کە بە شەهوەت بێت و دیقەت دان بێت یاخود ببێتە جێگای فیتنە ئەوا دروست نییە وە نابێت حەڕامە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی خۆ شۆردنی کەسی بێ نوێژ کەلەسوڕی مانگانەدابێت یان لەشگرانی بە ئاوێک کە قورئانی بەسەردا خوێنرابێت..

پرسیار

ئایا کەسی بێ نوێژ دەتوانێ خۆی بشوات بە ئاوێک کە قورئانی بەسەردا خوێنرابێت ؟

وەڵام

بەڵێ دەتوانێ، چونکە ئاوەکە قورئانی بەسەردا خوێنراوەو قورئانی تێدا نەنوسراوە.

وە هیچ شتێکی پەیوەست بە نوسراوی قورئانی تێدا نییە.

ئەوە تەنها ئاوێکە و دوعای بەسەردا خوێنراوە.


📖نور علی الدرب ٧/٢📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
بۆ ئەوانەی کەوا کێشەی تێکچونی سوڕی مانگانەیان هەیە یاخود التهابات ....

یەکێک لەو حاڵەتانەی کەوا بۆتە کێشە بۆ ئافرەتان بونی التهابات و تێکچونی سوڕی مانگانەیانە ، بۆیه یەکێک لەو علاجانەی کە سودی هەیە بۆ ئافرەتان بەتایبەت لەکاتی سوڕی مانگانەو پێش توشبونیان بەم حاڵەتە یان لەکاتی منداڵ بونیان خواردنی " تووە " ... تو یەکێکە لەو شتانەی کەوا زۆر سود بەخشه بۆ ئافرەتان چ توی وشکراو بێت یان تەڕ ... بۆیە هەوڵدەن بەکاری بهێنن چونکە ناوسک پاک دەکاتەوە ئەمەش هەم لەڕوی تەندورستیەوە سەلمێندراوە وەهەم وەک تەجروبە کەسانێک سودیان لێ بینیوە ...

هەروەها خواردنی مێوژو خورما سودی زۆری بۆ ئافرەتان هەیە بۆ ڕێکخسنەوەی سوڕی مانگانەیان .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئایا پیاو بۆی هەیە چێژ لە خێزانی وەربگرێت لە کاتی سوڕی مانگانە؟

لەباسکردنی شەرعدا شەرم نیە ...

بەڵێ پیاو دەتوانێ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێت و چێژی لێوەربگرێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا تەنها ئەوەی سەرجێی لەگەڵ نەکات، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەموو شتێک بکەن تەنها سەرجێی نەبێت واتا تەنها دخول ناکەن ئەگەر نا بۆ هەر دوکیان دروستە چێژ لە جەستەی یەکتر ببینن چ بەدەستی یەکتر یان لاشەی ، بەڵام دروست نیەو حەڕامەو لەعنەتی لەسەرە کەوا لەکاتی سوڕی مانگانەدا جماع بکرێت بەڵکوو کەفارەتی لەسەرەو تاوانێکی زۆر گەورەیە .

📖وەرگیراوە لە فتواکانی لیژنەی بەردەوامی گەورەزانایانی سعودیە بەدەستکاریەوە .



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🗣ئەگەر تاوانێکت کرد لای کەس باسی مەکە چونکە کەباست کرد خوا لەوتاوانە نابورێت ....


ئمامی ابن رەجەبی حەنبەلی فەرمویەتی خوا لێی خۆش بێت :

🟢تێکڕای زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کەوا ئەگەر مرۆڤ وازی لە تاوانێک هێنا با لە لای کەس باسی نەکات و تەنها لە نێوان خۆی و خوایدا بمێنێتەوە.


📕فتح الباري لإبن رجب ١/٧٦📕
▫️https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💟ئەمە رەفحە یەکێک لەشارەهەرەگەورەکان نزیک لەغەززە...لەگەڵ زەوی تەخت کراوە بەتەواوی ، بەهەزارەها خەڵکی بێتاوان کوژراوان لەژن و منداڵ و پیرو پەککەوتە ، لەم دوایانەی کە حوکمەتی بەشار ئەسەدی طاغوت ڕوخا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فرمسێکی تمساحی ڕشت و دەڵێت دودڵم لەئاست ئافرەتانی سوریا ئاخۆ حەق و مافیان پارێزراوە یان نا !!! کەچی هەر خۆشی پشگیری ئەو ئبادەیەی غەززە دەکات تەنانەت بە تاوانی جەنگیش ناوی نابات بگرە چەکیش دەنێرن بۆ ئسڕائیل ...


💟دۆست و دوژمنتان بناسن 40 ساڵە بنەماڵەی ئەسەد خەڵک دەکوژن ئیهانەیان دەکەن سجنیان دەکەن ، تەنانەت سەدان ئافرەت لەسجنەکان دەستدرێژیان دەکرێتە سەر کەچی کەس نەبوو بڵێت کوا مافی ئەو ژنانە ...

💡ئەودیوی غەرەب و ئەمریکا بناسن....



هذه "رفح" سويت بالأرض تمامًا، تذكر هذه "الصورة" جيدًا وتذكر أن وزير الخارجية "الأمريكي" الذي خرج ليبدي قلقه عن مصير النساء في "سوريا" بعد سقوط النظام "النصيري" هو نفسه الذي يمول "الإبادة" التي تحدث في "غزة" .

#رفح
#غزة_تنزف  .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💟چی دەزانیت لەسەر شەوی یەڵدا 💟


شەوی یەڵدا ئەو شەوەیە کەوا درێژترین شەوی ساڵە ، بۆ یەکەم جار فارسە ئاگر پەرستەکان پێش چەندین هەزار ساڵ یادیان کردۆتەوە ، ئەم شەوە جگە لەناوی یەڵدا پێشی دەوترێت شەوی " شب يلدا " یان شەوی " شب چلە " یان " ليلة يلدا "

یەڵدا واتای چیە بەواتای چ دێت؟ 💟

لەزمانی سریانیدا کەزمانی نەصڕانیەکانە بەمانای لەدایک و بوون و بەرهەم هێنان دێت .

زانای ئێرانی بەناوبانگ أبو ریحان البيروتی دەڵێت یەڵدا بریتیە لە : " ولادة الشمس " 💟

💟واتا : لەدایک بونی خۆر


مێژوی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە ...

محمد روح الآميني لەکاتبەکەیدا بەناوی : " الطقوس والاحتفالات القديمة في إيران" دەڵێت :

مێژوی شەوی"یەڵدا"دەگەڕێتەوە بۆ دینی"الميترائية " کەدیانەتێکی فرە خواییە[ بەتایبەت دیانەتی ئاگر پەرستە مەجوسەکان ] دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزاران ساڵ لەمەو بەر ، ئەفسانەکان دەڵێن لەم شەوەدا خوای نورو خێرو ڕوناکی سەردەکەوێت بەسەر خوای تاریکی و شەڕو خراپەدا کە بریتیە لەخواوەندی " أهرييمن"ە

وەپێی بیروباوەڕیی ئێرانیەکۆنەئاگر پەرستەکان عەقیدەو بیروباوڕەیان وابوو کەوا تاریکی وێناو مەزهەری شەیطان بووە ، لەشەوی یەڵدادا لەبەر دڕێژی ئەم شەوە تاریکیەکە زیاد دەکات ، هەر بۆیە ئێرانیە ئاگرپەرستەکان دەهاتن لەم شەوەدا ئاگریان دەکردەوە بۆ لابردن و لادانی تاریکایەکانی شەیطان ، کۆدەبونەوە لەلای یەکتر بەتایبەت لای نزیک و خزمەکانیان .


وەوتراویشە شەوی " یەڵدا " شەوی لەدایک بونی خوای خۆشەویستی و ڕاستگۆییە، کەناوی " میترا "یە ، کەبەمانای خۆر دێت .

بۆیە ئێرانیە کۆنەکان لەم شەوە ئاگریان دەکردەوەو ڕەقس و سەمایان دەکرد بۆ دورخسنەوەی خوای شەڕو خراپە .

💟لەم شەوەدا کۆدەبونەوە سفرەکانیان دەڕازاندەوە بەجۆرێک جۆرەها خواردنو  میوەی جۆراو جۆری زستانەی لەسەر بوو ، بەم سفرەیەش دەوترا "ميزد "

واتا : سفرەو خوانی دڵخوشی .

لەهەمان کاتدا هەناری توێکڵ سور وەک سمبولی ئەم شەوە وێنادەکرێت و دادەنرێت .


بۆچی سفرەو خوانیان دەڕازاندەوە؟؟ 💟

سفرەو خوان لەشەوی یەڵدادا بە سفرەو خواردن و خواردەنەوەی سور دەڕازێندرێتەوە تەنانەت جل و بەرگیش بەڕەنگی سور ، چونکە بیروباوەڕیان وابوو کەوا ڕەنگی سور هێمایە بۆ دەرچون و دەرکەوتنی خۆر و زاڵ بونی نورو ڕوناکی بەسەر خراپەو تاریکیدا .


دیارترینی کتێبەکان کەلەم شەوەدا دەخوێندرێتەوە بەتایەت لە ئێران  شعرەکانی حافزی
شیرازی و شەهامنامەی فردەوسی بەناوی" سير الملوك "

کەواتە شەوی یەڵدا و یادکردنەوەی لەڕوی شەرعەوە چیە...؟؟؟

لەچەندین ڕوەوە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە لەوانە :

یەکەم / لەبنەڕەتدا جەژنی مەجوسیە ئاگر پەرستەکانە ، کەعادەتی جاهلەکانە .

دووەم / باوڕ بون بە فرەخوایی بەتایبەت خوای خێرو خوای شەڕ کە ئەمەش پێچەوانەی تەوحیدو یەک خودا پەرستیە .

سسێیەم / بە پیرۆز ڕاگرتنی ئاگر کە دروشمی ئاگر پەستانە بەلەدایک بوو ناوی دەبەن لەکاتێکدا خۆرو ئاگر خوادڕوستی کردون ، خەڵکی مسوڵمانی بێ ئاگا لەم شتە لەبری ئاگر گڵۆپ و ڕوناکی دادەگیرسێنن .

چوارەم / یەڵدا لەلای ئێرانیە کۆنەکان شەوی لەدایک بونی خوای خۆشەویستیە خوا پەنامان دات کە کوفرێکی تەواو ڕون و ئاشکرایە .

پێنجەم / بیروباوەڕیان وایە کەوا تاریکی وێنای خراپەو شەیطان دەکات ڕوناکیش وێنای خواو نور دەکات ، ئەم بیرو باوەڕەش بیروباوەڕێکی شیرکیە ، چونکە هەردوکیان دروستکراوی خوان .


شەشەم / لەدینی ئسلام یادی هیچ بۆنەیەک ناکرێتەوە کەوا لەشەرعدا جێی نەبێتەوەو پێچەوانە بێت لەگەڵ شەرعدا یاخود جەژنی سەردەمی جەهالەت و نەفامی بێت وەک مەجوسەئاگر پەرستەکان .

حەوتەم / هەر چەندە ئەگەر مسوڵمانان نەشڵێن ئێمە بەو نیەتە یادی ناکەینەوە بەڵام لەڕوی شەرعەوە هەر کارێکی ناڕەواو ناجائزە و تاوانە .

هەشتەم / ناو نانی منداڵ بەناوی یەڵداوە کارێکی ناپەسندە چونکە دەگەڕێتەوە بۆ سەر عەقیدەو بیرو باوەڕێکی چەوتی جەهالەت و نەفامی .

📁سەرچاوە :

١- کتاب  " الطقوس والاحتفالات القديمة في إيران" لمحمد روح الآميني

٢-قاموسی فارسی :  "دهخدا"

📚ئامادەکردنی : ناصح حسن بیتوێنی .

▫️https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️بەم جۆرە خۆشەویستی لە نێوان هاوسەران پەیدا دەبێت.

ئامۆژگاری ئەبو دەرداء رەزای خوای لەسەر بێت بۆ هاوسەرەکەی

بەهاوسەرەکەی وت :

*ئەگەر بینیت توڕەەم لێت
ئاشتم کەوە وە ئەگەر بینیم تۆ تورەیت ئاشتت دەکەمەوە.

* لێبوردەییم وەربگرە خۆشەویستیم بەدەست دەهێنیت لە کەموکوڕیەکانم خۆشبە و قسەم لەگەڵدا مەکە کاتێک توڕە دەبم.

*لێم دورمەکەوە کاتێک شتێک لە نێوانمان روودەدات چونکە نازانی دووربوون چەند ناخۆشە.

*زۆر گلەیی  و گازەندە مەکە چونکە زۆر شکاتکردن دڵم دەڕەنجێنێت  دڵەکانیش لێک دەترازێنێت .

*من بینیومە خۆشەویستی لەدڵدا  بەڵام کاتێک ناخۆشی تێدەکەوێت خۆشەویستی نامێنێت دەڕوات .

أخرجه ابن حبَّان في روضة العُقَلاء (٧٢)، وانظر : طبائع النساء لابن عبد ربِّه (١٨٤)
ــــــــــــ ❁ ❁ ❁ ❁ ــــــــــــ


چپەیەک : ئەی ئافرەت بزانە! گەورەترین شاهادە کە بەدەستی بێنی لە هەموو ژیانت ئەوەیە کەوا پێت بگوترێت :

دایکی منداڵە ساڵحەکان

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کلیلی خۆش بەختی ...

مەڵێ جادوم لێ کراوە ..

هۆکاری طەڵاق بزانە ...


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
فێربە چۆن خۆشەویستی دەکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا.....

تێڕامانێک ... ...

یەکێک لەو شتانەی کە ئیزعاج و ناخوش وبێزارکەرە  ئەوەیە کە مسوڵمان نەزانێت چۆن خوشەویستی بکات !

هەندێکییان وا گومان دەبەن کە دەربڕین و ئاشکەراکردنی خۆشەویستی بۆ خێزان و ماڵ و منداڵی  کەم بونەوەیە لە پیاوەتی و عەیبەیە !

وە هەندێکی تر هەیە خۆشەویستی دەر دەبرێت بۆ خوشك و براکانی بەڵام بۆ خێزانی بە باشی نازانێت کە دەری ببرێت .

بەڵام  پێغەمبەر - صلی الله علیە و سلم- دەفەرموێت :(( باشترینتان باشترینتان ئەو کەسەیە کە بۆ خێزانی چاك بێت ، وە من لە هەموتان چاکتر و باشترم بۆ خێزانەکەم )).

ئەی موسوڵمان ...  پێغەمبەر صلی الله علیە و سلم - باشترین  و پێشەنگ و سەرمەشقە .

فێربە چۆن بە سۆز و خوشەویستی و نەرم و نیان دەبیت لە گەل خێزانت و لە گەڵ منداڵەکانت .

یەکێکیان چیروکێکی بۆم گێڕاوە لەسەر بابەتێک  کە لەو پەڕی هێزو  توانا و گەنجێتی دا بو ، زۆر کەسێكی خراپ بو لەگەل ماڵ و منداڵیدا ، جا کاتێك کە گەورەبوو  بێ هێز و توانا بەتەمەنداچوو ، کە لە ماڵ دادەنیشت هەمویان بەجێیان دەهێشت و لێییان را دەکرد ، هیچ سۆزو  خۆشەویستیەکیان لە نێوان خوی و خێزان و منداڵەکانیان نەبو .

گومانی تێدا نییە کەم هەڵسوکەوتەیان بەرامبەر بە باوکیان هەڵەیە ..

بەڵام بۆ نابینە هاوکار بۆ خێزان و منداڵمان کە چاکەکاربن لەگەلمان .. ئێمە سوزو خوشەویستیان پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی ئەوانیش لەگەڵمان چاك بن  کاتێک  کە ئێمە گەورەبوین ...

پیاوەتی و هێزو شەهامەتی پیاو بە دەربڕینی خۆشەویستی ناکەوێت .. بەڵکو زیاتر دەبێت .

فێربە چۆن خوشویستی دەکەی .. وە چۆن بە خۆشەویستی قسە دەکەیت.. وە چۆن  هەڵسوکەوت دەکەی بە خوشەویستانە !

خوای گەورە سەرکەوتوتان بکات بۆ طاعەت و عیبادەتی خوی .

وتەی زانای بەڕێز : [محمد بازمول].
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/02/06 01:47:04
Back to Top
HTML Embed Code: