Telegram Web Link
ئەگەر ئافرەت دوای خۆرهەڵاتن بەخەبەر بێت بۆ نوێژی بەیانی و کەوتۆتە سوڕی مانگانەوە ، ئایا قەزا کردنەوەی ئەو نوێژەی دەکەوێتە سەر؟

وەڵام سەرەتا دەبێ دڵنیا بێتەوە لەوەی ئایا پێش کاتی نوێژ وای لێ هاتووە یاخود دوای کاتی نوێژ بەڵام بە لەهەردوو حاڵەتەکەدا باشتر وایە دوای پاک بوونەوە نوێژەکەی قەزا کاتەوە چونکە لەخەودا ماوەتەوە ئەو ڕۆژە خەبەری نەبۆتەوە .

📔زنجیرەی فەتواکانی نور علی الدرب ژمارە ٣٥٨📔

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی ئەو ئاوەی لە ئافرەت دێت سێ ڕۆژ پێش منداڵ بوونی...


حوکمی ئەو ئاوە چییە کەوا لە ئافرەت دێت سێ ڕۆژ بەر لە منداڵبوونی کە ئازاریشی لەگەڵەدایە ؟

وەڵامئەوە نابێتە نیفاس چونکە ئەو ئاوە خوێن نییە، کاتێک دەبێتە نیفاس کەوا خوێن بێت و ئازاری منداڵبوونیشی لەگەڵدا بێت ، ماوەی لە دایک بوونەکەش نزیک بووبێتەوە بەڵام بەدەر لەوە نابێتە نیفاس.


📔زنجیرەی فەتواکانی نور علی الدرب ژمارە ٢٢١📔

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
کاتێک قورئانت خوێندەوە یان گوێت لەقورئان گرت ئەوا با بەم نیەتانەی خوارەوە بێت...


بە چ نیەتێک قورئان دەخوێنیەوە؟

⚪️زۆربەی موسوڵمانان قورئان تەنها بۆ مەبەستێک دەخوێننەوە، وە بێ ئاگایە لەوەی سوودی قورئان خوێندنەوە زۆر زۆرە و خوای گەورە فەزڵی زۆری بۆ داناوە.

⚪️قورئان بەرنامەی ژیانە
لە خوارەوە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم بۆ خۆم و بۆ ئێوەش کەوا بەو نیەتە قورئان بخوێندرێت!

١. بە نیەتی زانست و کارپێکردن

٢. بە نیەتی هیدایەتی خوای گەورە بۆ خۆم و ماڵ و منداڵم

٣. بە نیەتی موناجات کردن و گوفت؟و گۆ لەگەڵ خوای گەورە

٤. بە نیەتی نەخۆشیە دەرەکی و ناوەکیەکانی جەستە

٥. بە نیەتی ئەوەی خوای گەورە لە تاریکایی دەرم بێنێ بەرەوە ڕوناکی بم بات

٦. بە نیەتی چارەسەر بۆ دڵ ڕەقی و وەسەوەسە و پاڵنەرە خراپەکان

٧. بە نیەتی لادانی چاو نەفەس لەسەر خۆم و ماڵ و منداڵم

٨. بە نیەتی ئەوەی لە غافڵان و بێئاگایان نەبم و لە ئەهلی قورئان بم

٩. بە نیەتی زیاد کردنی ئیمان و یەقین

١٠. بە نیەتی پابەند بوون بە ئەمری خوای گەورە

١١. بە نیەتی ئەجر کە لە خوێندنەوەی هەر پیتێکی دە چاکەم دەست دەکەوێت و پلەیەک بەرزم کاتەوە

١٢. بە نیەتی بە دەست هێنانی شەفاعەتی قورئان لە ڕۆژی دواییدا

١٣. بە نیەتی بەرز ڕاگرتنی وەسیەتی پێغەمبەر ﷺ

١٤. بە نیەتی ئەوەی پلە و مەقامم بەرز بێتەوە لە بەهەشتدا هەروەکو پێغمەبەرمان ﷺ فەرموویەتی بە هاوەڵی قورئان بخوێنە و پلەی بەرز بە دەست بێنە

١٥. بە نیەتی ئەوەی تاجی ویقارم بە نسیب بێت وە جلی شکۆ و شانازی لەبەر دایک و باوکم بکرێت

١٦. بە نیەتی یاد کردنەوەی خوای گەورە و نێزیک بوونەوە لێی

١٧. تاوەکو لە کەسە تایبەتەکانی خوای گەورە بم

١٨. بە نیەتی ڕزگار بوونم لە ئاگری دۆزەخ و سزای خوای گەورە

١٩. بە نیەتی بەتاڵ کردنەوەی هەرچی سیحر هەیە لە ماڵ و منداڵم کرابێت

٢٠. بە نیەتی سەیکردنی قورئان وەکو عیبادەتێک

٢١. بە نیەتی بە دەست هێنانی خێر و پاداشت لە خوای گەورە

٢٢. بە نیەتی بۆن خۆش بوونم پێی

٢٣. بە نیەتی لادان و نەهێشتنی خەم و خەفەت پێی

٢٤. بە نیەتی ئەوەی خوای گەورە دوعاکانمی پێ قبوڵ بکات

٢٥. بە نیەتی نور و ڕوناکی بۆ گۆڕم

٢٦. بە نیەتی ئەوەی ئەخلاقی خۆمی پێ جوان بکەم لە نێو خەڵکیدا

٢٧. تاوەکو خۆم سەرقاڵ بکەم بە حەق نەوەکو بە باتڵ

٢٨. بە نیەتی مەجاهەدە کردنی نەفسم لە بەرامبەر هەوا و ئارەزوو و شەیتان

٢٩. بە نیەتی ئەوەی پەردەیەک هەبێت لە نێوان من و بێ باوەڕان لە ڕۆژی دواییدا

⚪️بۆ ئەوەی پاداشتی تەواوی خوێندنەوەی قورئان بە دەست بێنی دەبێ ئەوانە با نیەتی سەرەکیت بن!


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
مارەیی دەبێت ئاوا بێت گەورەترین مارەیی لەئسلامدا ئەوەیە... ...

ئەبو طلحە چو بۆ خوازبێنی ( دایکی سولەیم ) ئەویش فەرمووی والله کەسی وەکۆ تۆ رەتناکرێنەوە ، بەڵام تۆ پیاوێکی کافرو بێ باوەڕیت ، وە من ئافرەتێکی موسلمانم ، بۆم حەڵاڵ نیە شوت پێ بکەم ئەگەر تۆ ببیت بە مسوڵمان ئەوا ئەو دەبێتە مەهرو مارەیی من ،
وە هیچ شتێکی تر لە تۆ داوا ناکەم.
ئەویش بو بە موسوڵمان  ، ئەمەش بو با مەهرو مارەیی دایکی سولەیم !

ئەومارییە بو بە گرانبەهاترین مارەیی لە ئیسلام دا !

صحیح النسائی 📚

ئافرەتی عاقڵ و سەنگین دەبێت ئاوابێت نەک وەک ئافرەتانی ئێستا پێش دین و ڕەوشت پرسیاری کۆمەڵێک شت دەکات بەداخەوە ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️مامەڵەی شەرعیانە لەگەڵ خێزاندا....

پێکەنین بە دەم خێزانەکەتدا

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی پێکەنینت بە دەم خوشک یان براکەتدا خێر و سەدەقەیە.
(صحیح الترمذي )

خێزانەکەشت لە هەمووان لە پێشترە خێرترە.

ناندان و تیکە خستنە ناو دەمی خێزانت

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی تۆ لەسەر هەموو ناندانێک بە خێزانت پاداشت وەردەگری تەنانەت لەسەر ئەو پاروەی لە دەمیشی دەنێی.

ئاو خواردنەوە لەو پەرداغ و شوێنەی ئەو ئاوی پێ خواردۆتەوە

لە عائیشەی دایکی ئیمانداران رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : کەوا ئەو لە سوڕی مانگانەدا بووە و ئاوی لە پەرداغێکدا خواردۆتەوە و پێغەمبەری خواش ﷺ دەمی ناوە بە هەمان ئەو بەشەی پەرداغەکە کە ئەو دەمی پێدا نابوو.

مانەوە لەسەر جێ نوستنەکەیدا

لە عائیشەی دایکی ئیمانداراندا رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ من لە سوڕی ماناگانە دابووم پێغەمبەری خوا لەسەر جێ نووستنەکەی مندا دادەنیشت و قورئانی دەخوێندەوە.

خۆشۆردن لەگەڵی لە هەمان تەشتدا

لە دایکی ئیمانداران ام سلمە و میمونەدا ڕەزای خوایان لەسەر بێت گێردراوەتەوە کەوا پێغەمبەری خوا لەگەڵ خێزانەکەی لە یەک تەشتدا خۆیان دەشۆرد .

یاری کردن لەگەڵ خێزانەکەتدا

پێغەمبەری خوا فەرموویەتی کچە گەنجەکان بخوازن بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکەیت و یاریت لەگەڵدا بکات.

لە عائیشەی دایکی ئیماندارانەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ لەگەڵ پێغەمبەری خوادا لە سەفەردا بووین ئەویش بە هاوەڵانی فەرموو ئێوە پێشمان کەون کە ئەوان کەمێک دوورکەوتنەوە بە عائیشەی فەرموو وەرە پێشبڕکێی ڕاکردن بکەین.

یارمەتیدانی خێزانت لە کاری ناو ماڵدا

لە عائیشەی دایکی ئیماندارانیان پرسی پێغەمبەری خوا چۆن بوو لە ماڵەوە فەرمووی مرۆڤێکی زۆر سادە بوو خۆی جلەکانی ڕێک دەخست و گرینگی بە خۆی دەدا و خۆی خزمەت دەکرد.

دەم پاککردنەوە لە بۆن

لە عائیشەی دایکی ئیماندارانەوە دەفەرمووێ هەر کاتێک پێغەمبەری خوا ﷺ دەگەڕایەوە ماڵەوە دەستی دەکرد بە سیواک کردن.

خۆ جوان کردن بۆی

ئیبن عباس رەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی من پێم خۆشە خۆم بۆ هاوسەرەکەم جوان بکەم هەر وەک چۆن پێم خۆشە ئەو خۆی بۆ من جوان بکات.

بانگ کردنی بە هەندێک نازناوی جوان

پێغەمبەری خوا بە عائیشەی دەفەرموو ئەی عائیش ئەی عائیش ئەوە جبرائیلە سەلامی هەیە بۆت، هەندێک جاریش پێی دەوت حمیراء واتە (سورە) کەوا مرۆڤە سپی پێستەکانی پێ بانگ دەکرێت.

چاوپۆشی کردن لە کەم و کورتیەکانی

پێغەمبەری خوا فەرموویەتی هەر بەندەیەک رقی لە هەلسوکەوتێکی خێزانی بوو ئیلا سیفاتێکیشی تیایە کە بە دڵی بێت [بۆیە با خراپەکە چاکەکە ون نەکات].

رەخنە لە خواردنەکانی مەگرە

لە ابو هريرة رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ پێغەمبەری خوا قەت رەخنەی لە خواردن نە دەگرت
ئەگەر پێی خۆشبا دەیخوارد ئەگەر نا نەیدەخوارد.


سوپاسکردنی لەسەر هەر شتێک کە پێشکەشتی دەکات

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەر کەسێک سوپاسی خەڵکی نەکات سوپاسی خواش ناکات.

ڕێزگرتن لە کەسوکارەکەی

پێغەمبەری خوا ﷺ هەر کاتێک وشترێکی بکوشتایەتەوە نێزیکەکانی خەدیجەی بانگ دەکرد.


بانگەوازکردنی بەوەی کەوا لەگەڵی دایت و دەمێنیەوە لەگەڵیدا

لە عائیشەی دایکی ئیماندارانەوە رەزای خوای لەسەر بێت چیرۆکی أم زرع و هاوسەرەکەی دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێ گوتی وەکو چۆن باوکی زرع بۆ ام زەرع باش بوو ئەوهاش من بۆتۆ باش دەبم تەنها ئەوەیە من بەجێت ناهێڵم.


گرینگی دان پێی و رەچاوکردنی نەخۆشکەوتنی

عائیشە خاتوون دەفەرموێ هەر کاتێک نەخۆش بومایە سکاڵای ئازارم لای پێغەمبەری خوا دەکرد و ئەویش نەرم و نیان دەبوو لەگەڵم  وە هەرکاتێک نەخۆش بوومایە و دایکم هاتبا بۆ لام دەهاتە ژوورەو دەیفەرموو چۆنن؟

وە هەر کاتێک یەکێک لە ماڵدا نەخۆش کەوتبا قولەکانی بەسەردا دەخوێند.


بانگکردنی بۆ گوێڕایەڵی خوای گەورە

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ رەحمەتی خوا لەو کەسەی شەو هەڵدەستێتەوە بۆ شەونوێژ و هاوسەرەکەشی هەڵدەستێنێتەوە ئەگەر بە خەبەر نەهات ئاوی بە رووخساردا بکات.

متمانە کردن پێی و خیانەت نەکردن لەگەڵی

پێغەمبەری خوا نەهی کردووە لەوەی بە شەو پیاوان بڕۆنە ماڵەوە بەدزیەوە بچنەوە ماڵ

ماچ کردنی بەر لەوەی بڕواتە دەرەوە

پێغەمبەری خوا هاوسەرەکانی ماچ دەکرد بەر لەوەی بڕواتە مزگەوت و دەستنوێژیشی هەڵنەدەگرتەوە.

پێغەمبەری خوا ﷺ هاوسەرانی ماچ کردووە کاتێک بەڕۆژوو بووە و پێکەنیوە.

پێغەمبەری خوا ویستویەتی یەکێ لە هاوسەرانی ماچ بکات ئەویش فەرموویەتی من بە ڕۆژووم پێغەمبەری خوا فەرموویەتی منیش بە ڕۆژووم دواتریش ماچی کردووە.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ساڵی تازەی کۆچی ساڵی دەستپێکی سەرکەوتن و دەرکەوتنی ئسلام...ساڵی کۆچی ساڵی شانازی تۆی مسوڵمانە ..


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حەڵوا یاخود تەلبینە... چیەو چی لەسەر دەزانیت ؟

تەلبینە پێک دێت لە چەند کەوچکێک لە ئارد دواتر دوو کوپ ئاوی بۆ زیاد دەکرێت دواتر بۆ ماوەی پێنج خولەک دەخرێتە سەر ئاگرێکی کەم هەندێک خەڵکی هەنگوینیشی تێ دەکەن یان بەشەکر دەی کەن خۆ ئەگەر ئاردەکە ئاردی جۆ بێت باشترە .

دکتۆرە صهباء بندق : دەڵێت حەڵوا دەرمانە بۆ ئەو نەخۆشیانە:-
دەبێتە دەرمانی نەخۆشیەکانی دڵ و سوڕی خوێن  و ئازارەکانی سینگ و دەمارەکانی دڵ.

دایکی ئیمانداران عائیشە رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت کاتێک ماڵێک کەسێکیان لێ دەمرێت ئافرەتەکانیان کۆدەبوونەوە و حەڵوایان دروست دەکرد  منیش بە خاوەن تازیەکانم دەگوت بیخۆن چونکە گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ دەیفەرموو حەڵوا دەرمانە بۆ کۆمەڵە نەخۆشیەک و بۆ دڵتەنگی.رواە البخاري .

وە فەرمانی دەکرد حەڵوا بدرێتە نەخۆشەکان و دڵتەنگەکان چونکە دەبێتە هۆکاری دڵکرانەوە و سنگ فراوانی بۆ مرۆڤ. رواە البخاري

کەواتە : ئەم سوننەتە زیندو کەنەوە بەتایبەت لەکاتی خەم و خەفەتدا یاخود دودڵی و قەلەقیدا یان تێکچونی سوڕی مانگانە یان ئافرەت کەمنداڵی بوە یان گەر کەسێک کەسێکی مرد حەڵوای بۆ دروست بکەن.
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئایا ئافرەت دەتوانێ برۆی هەڵگرێ بۆ مێردەکەی...

پرسیار:
ئافرەتێک دەڵێ ئەو باڵاپۆشە و برۆی هەڵدەگرێت بە مەبەستی خۆ جوانکردنی بۆ هاوسەرەکەی وە جوانیەکەشی دەرناخات تەنها بۆ هاوسەری نەبێت، پێویستە لەسەری چی بکات ئایا ئەم کارە دروستە؟

🔖وەڵام:
پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتانی کە برۆیان هەڵدەگرن وە ئەوانەشی کە بۆیان هەڵدەگرن ، ئەوانەی تاتۆ دەکەن و ئەوانەشی بۆیان دەکەن ، ئەوانەی کە قژی دەستکرد دادەنێن وە ئەوانەشی کە بۆیان دادەنێن ، هەموو ئەوانە بە حەدیسی صحیح لەعنەتیان لەسەرە.

👈🏻ئەو کارە جائیز نی یە تەنانەت ئەگەر بە شاراوەیی بێت و تەنها بۆ هاوسەریش بکرێت ، خۆ جوانکردن بۆ هاوسەرەکەت بە حەڵاڵکراوەکان دەکرێت نەک بە حەرامکراوەکان ، بۆ نمونە دەتوانی خۆت جوان بکەی بە جل و بەرگ ، بۆنی خۆش و کلی چاو .

👈🏻بەڵام بە حەرامکراوەکان خۆت  جوان مەکە بەو شتانەی کەوا خوای گەورە نەهی لێکردووە وەکو تاتۆ و برۆ هەڵگرتن و هەڵگرتنی برۆیەکان .

📔پەڕەی فەرمی شێخ ابن باز📔



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
سێشەم عاشوڕایە چی لەسەر دەزانیت؟

گەورەترین ڕۆژوو دوای مانگی ڕەمەزان
ڕۆژووی مانگی محرمە

پێغەمبەری خوا ﷺ بە تایبەت باسی مانگی موحەڕەمی ڪردووە و ڕۆژووی زۆری گرتووە لەو مانگەدا وە ناوی ناوە شهر اللە.

لە ئەبی هورەیرەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی: گەورەترین نوێژ دوای نوێژە فەڕزەڪان شەونوێژە، وە گەورەترین ڕۆژوو دوای ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی موحەڕەمە.

یەهودیەڪان جەژنیان دەگێڕا بەبۆنەی عاشوڕا

لە ئەبی موساوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی یەهوودیەڪان عاشورایان دەڪردە جەژن، لە ڕیوایەتێڪی تردا( یەهوود ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕادەگرت بە ئاهەنگ گێڕان) لە ڕیوایەتێڪی تردا( ئەهلی خەیبەر یەهوودیەڪان ئەو ڕۆژەیان دەڪردە جەژن و خۆیان تیادا دەڕازاندەوە) بۆیە پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی ( ئێوە تیایدا بە ڕۆژوو بن).

خۆشویستنی ڕۆژووی عاشورا

لە إبن عباس ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ: هەرگیز نەمبینی پێغەمبەری خوا ﷺ فەزڵی هیچ ڕۆژووێڪ بدات بەسەر یەڪێڪی تردا تەنها ئەو ڕۆژەو ئەو مانگە نەبێت( مەبەست لێی ڕۆژووی عاشورا و مانگی ڕەمەزان بوو).
تەنانەت قورەیشیەڪانیش ئەو ڕۆژووە دەگرن و بەگەورەیان دادەنا

لە عائیشەی دایڪی ئیمانادارانەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: قوڕەیشیەڪان لە جاهیلیەتدا لە عاشورا بە ڕۆژوو دەبوون، وە پێغەمبەری خوا ﷺ تیایدا بە ڕۆژوو بوو، ڪاتێڪ چووە مەدینە ئەو ڕۆژووەی گرت و فەرمانیشی بە خەڵڪەڪەی ڪرد ڪە بیگرن دوای ئەوەی کە ڕەمەزان فەڕز کرا فەرمووی ئەگەر توانیتان بیگرن .


بۆچی عاشوراء بەڕۆژوو بین ؟

پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆشتە مەدینە و بینی یەهوودیەڪان عاشورا بە ڕۆژوو دەبن فەرمووی: ئەوە چیە ؟ وتیان ئەوە ڕۆژێڪی پیرۆزە موسی لەو ڕۆژەدا نەجاتی بوو بەنی ئیسرائیلیش لەو ڕۆژەدا لە دوژمنەڪانیان ڕزگاریان بوو بۆیە موسی لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوو بوو فەرمانی بەقەومەکەشی کرد کەبەڕۆژوو بن ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی: من لەپێشترو نزیکترم لەموساوە لە ئێوە، بۆیە خۆی بە ڕۆژوو بوو فەرمانیشی بە خەڵڪەڪە ڪرد بە ڕۆژوو بن.


گرینگی و پاداشتی عاشورا


پرسیار ڪرا لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی ئەو ڕۆژە ئەویش فەرمووی: تڪام وایە لە خوای گەورە ڪەفارەتی ساڵی پێشووترتان بڪات.

دەبێت مخالەفەی بێباوەڕان بڪەین و ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو بین

لە عبداللە ڪوڕی عباس ڕەزای خوایان لەسەر بێت فەرمووی ڪاتێڪ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەو ڕۆژە بە ڕۆژوو بوو پرسیاریان لێی ڪرد ئەی ئەو ڕۆژە یەهوود و نەصڕانیەکان  بەرزی ناگرن؟ ئەویش فەرمووی ئەگەر ساڵی داهاتو بێتەوە گەشتینە ئەو ڕۆژە ڕۆژێڪ پێشتریش بە ڕۆژوو دەبین با پێچەوانەی ئەوان بین، بەڵام بۆ ساڵی دوای ئەو پێغەمبەر ﷺ ڪۆچی دوایی ڪرد.

تێبینی: دروستە ڪەسێڪ بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بێت ڪە دەڪاتە ڕۆژی هەینی بەڵام باشتر وایە تاسوعاشی لەگەڵدا بگرێت ڪە ڕۆژی پێنج شەممە دەڪات
بۆ ئەو ئافرەتانەشی ڪە قەرزیان لەسەرە باشتر وایە نیەتی قەرزی لێ نەهێنن

ڕۆژی سێ شەم عاشوڕایە ڕۆژی دوشەمیش کە بەیانیە تاسوعایە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

ئایا ئەگەر ئافرەت بۆنی لەخۆیدا و ڕۆشتە دەرەوە دەبێ غوسڵی جەنابەت بکات تا خوای گەورە نوێژەکەی قبوڵ دەکات؟

وەڵام

ئەبوهرەیرە رەزای خوای لەسەربێت گەیشتە ئافرەتێک کە بۆنی لە خۆی دابوو.

پێی گوت؛ بۆ کوێ دەڕۆی ؟

ئافرەتەکەش وتی؛ بۆ مزگەوت.

وتی؛ بۆ مزگەوت خۆت بۆن خۆش کردووە؟

وتی؛ بەڵێ

ئەبوهرەیرە فەرمووی؛ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەر ئافرەتێک بۆ دەرەوە بۆن لە خۆی بدات دەبێ غوسلی جەنابەت بکات تا خوای گەورە نوێژەکانی لێ قبوڵ دەکات.

ئافرەتەکە وتی؛ ئەگەر بۆ مزگەوت حەرام بێت ئەی بۆ بازاڕ و چونە دەرەوەکانی تر چی؟

وتی؛ ئەوەیان تاوانەکەی لەوەی تریان زۆر گەورەترە.

ئیمامی الهیتمي لە کتابی الزواجردا ٣٧/٢ فەرموویەتی دەرچوونی ئافرەت بە بۆن خۆشی تاوانێکی زۆر گەورەیە تەنانەت ئەگەر هاوسەرەکەشی ڕێگەی پێ دابێت ئەوەشیان بۆ هەموو ئافرەتێک و هەموو کاتێکە.


📖شێخ الباني کتاب جلباب المرأة المسلمە ٤٤📖

ئەمە توندی نیە بەڵکوو حوکمێکی شەرعی یە....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
بۆ دوای مردنیشیان بەپەرۆش بون تۆبڵێی کاتێک لەژیاندا بون چۆن بوون ...؟؟؟


🌺حەیا و شەرمی ئافرەتانی پێشین


فاطمە کاتێك کە هەستی کرد وەفات دەکات و لەسەرەمەرگدابوو بە ئەسمای وت من شەرم ئەکەم بەیانی ئەگەر مردم پیاوەکان من هەڵگرن وە حەجمی لاشەم بەدیار بکەوێت،

ئەویش فەرمووی : ئایا شتێكێت بۆ دروست بکەین کە من لە حەبەشە بینیم؟
ئینجا داربەستێکی بۆ دروست کرد ئەوەی مردووی پێ هەڵدەگرن دار جەنازە،
ئەویش بە ئەسمای وت: خوای گەورە داتپۆشێت هەر وەک چۆن تۆ منت داپۆشی".

سير اعلام النبلاء ( ١٣٢/٢).


تۆش خۆتت ئامادە کردوە بۆ ئەم ڕۆژە ؟

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی چارەسەر وەرگتنی پیاوان لای پەرستارانی ئافرەت

پرسیار

ئایا پیاوان دەتوانن لای پەرستاری ئافرەت چارەسەر وەرگرن لە کاتێکدا پەرستاری پیاویش هەبێت لەو شوێنە یاخود بە پێچەوانەوە ؟

وەڵام

لەسەر هەموو نەخۆشخانەکان پێویستە کەوا پەرستاری پیاویان هەبێت بۆ نەخۆشی پیاو وە پەرستاری ئافرەتیان هەبێت بۆ نەخۆشی ئافرەت بە هەمان شێوە بۆ دکتۆرەکانیش ، بەڵام ئەگەر هاتوو حاڵەتەکە تایبەت بوو بۆ نمونە نەخۆشی ئافرەتەکە جگە لە پزیشکی پیاو کەس نەیدەزانی تەنها پزیشکی پیاو بۆ ئەو بوارە هەبوو یاخود بە پێچەوانەوە بۆ پیاوان ئەوا جائیزە و دروستە إن شآء اللە بە مەرجێک تەنها شوێنی پێویست پیشان بدرێت و بە پێی بنەما شەرعیەکان چارەسەر بکرێت بۆ پارێزگاری کردن لە فیتنە و خراپەکاریەکان.


📔پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📔


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی نەخش کردن بە خەنە


پرسیار

حوکمی نەخشکردنی قاچ و دەستی ئافرەتان چییە بە خەنە؟

وەڵام

هیچی لەسەر نییە و جائیزە کەوا ئافرەتان بەو ڕێگەیە خۆیان جوان بکەن بۆ هاوسەرەکانیان.


📖شێخ صالح بن الفوزان📖

بەڵام دەبێ بۆ دەرەوە دایانبپۆشێت بە جل و بەرەگەکانی و بەدەریان نەخات.


📖شێخ إبن باز📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
لەدەستدانی منداڵ خێری قیامەتی تێدایە....

مناڵە بچوکەکانمان لە ڕوژی قیامەتدا ...


"ئیمام محمد ناصر الدین الالبانی ( رحمە الله  تبارك و تعالی)

دەفەرموێت :

ئەوەی کە دیارە لە زورێك  لە فەرمودەکاندا کە منداڵی بچوك ڕۆژی قیامەت لەبەر دەرگای بەهەشت دەوەستن و دەگریێن داواو داخوازی  باوك و دایکیان دەکەن ، خوای  گەورە جبریل -علیە السلام -دەنێرێت بۆ لایان بۆ ئەوەی پرسیاریان لێبکات  هۆکاری گریانی ئەوان چیە  وە خوایی گەورە خۆی ئاگادارە وە دەزانێت  ئەوان بۆچی دەگریێن بەڵام جبریل -علیە السلام-دەنێرێت بۆلایان  وە پرسیاریان لێ دەکات بۆ دەگریین ؟ ئەوانیش دەڵێن ئێمە ناچینە بەهشتەوە تاکوو باوك و دایکمان لە گەڵمان نەبن.

دواتر ئیزن دەدرێن لە  لایەن خوای گەورە  تبارك و تعالی کە باوك و دایکیانیش لەگەڵیان بچنە بەهەشتەوە ، ئەمە جۆرێکە لە شەفاعەت  تکاکاری ئەویش چونە بۆ بەهەشت بۆ ئەو باوک و دایکانەی کە عەقیقەی یاخود حەیوانیان سەر بڕیوە بۆ منداڵەکانیان ولله اعلم ."


[الهدی والنور(١٦٦)].

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوڪمی ئەو ڪەمە خوێنەی کە دەردەچێت لەڪاتی دانانی "لەولەب" (ئەڵقەی هۆڕمۆنی) ئافرەت چی یە ؟

📮 #پـــرسیــار :

ئافرەت گەر لەولەب ﴿جۆرە ئەڵقەیەڪە ئافرەت لەناو ڕەحمی دای دەنێت بۆ ڕێگری لە دووگیان بوونیش بەڪاردێت﴾  دواتر گەر خوێنێڪی کەم  بێت  لێی ئایا ئەمە استحاضەیە یان حیض یان چی یە ؟

📖 #وەڵامـــ  :

پێویستە پێداچونەوە بۆ سوڕی مانگانەڪەی بڪات بزانێت چۆن بوە پێشتر  ، ئەگەر هاتوو ئەو خوێنە لەکاتی سوڕی مانگانە هاتە خوارەوە وەڪاتی خۆی بوو ئەوا واز لەنوێژ دەهێنێت، وە ئەگەر ڪاتی سوڕی مانگانەت نەبوو بەڵام خوێنێڪ هاتە خوارەوە ئەوا خوێنی استحاضەیە خوێنێڪی پیسە [کە ئەم حاڵەتە بوو بۆ هەموو نوێژێک دەست نوێژ دەگرێت نوێژی خۆی دەکات ] .

#پــرســـیـــار  : ئافرەتێک سوڕی مانگانەی  تێڪ دەچێت لەگەڵ   ماوەی ڕۆژەڪانی چ بکات؟

#شـــێــخ : هەرچیەڪ بێت ڕەچاوی سوڕی مانگانەڪەی دەڪات .

واتا : گەر لەکاتیسوڕی مانگانەی دابوو ئەوا بەسوڕی مانگانەی حسابە ...

📗 ماڵپەڕی ڕەسمی شێخ ابـن بـاز 📗

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/02/06 22:08:27
Back to Top
HTML Embed Code: