Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تکایە هەر ئافرەتێک دەیەوێت لەخوا نزیک بێت و سودی تەواو ببینێت با گوێ لەم وتارە بگرێت تاکۆتایی....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
1f999f6c6317436cadad4bc1238807b4.pdf
910.2 KB
ئەم ناملکە بخوێنەوە ....


ئەم نامیلکە بریتی یە لە چەند پەیامێکى گرنگ و بەسوود بۆ ئەوانەى دەیانەوێ هاوسەرگیری بکەن و لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە .

بەشی یەکەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ گەنجان لە سەرەتایی دەستنیشان کردنى ئافرەتدا :

بەشی دووەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ ئافرەتان لەسەرەتایی دەستنیشان کردنی هاوسەردا :

بەشی سێیەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ هاوسەران بۆ ساڵی یەکەمی ژیانی هاوسەرێتییان :

زۆر زۆر گرنگە هەموو کچ و کوڕێک پێش هاوسەرگیری ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی دواخستنی نوێژ بە هۆی کاروباری ناومالەوە...

پرسیار:

هەندێك جار نوێژەکەم دوادەخەم لە کاتی خۆیدا نایکەم نەك لە بەر تەرخەمی و تەمەڵی تەنیا لەبەر زۆربونی کاروباری ناوماڵەوە ، ئایا هیچ گوناهێکم لەسەرە ؟

وەڵام :

بەلێ تاوانبار دەبی ، دروست نییە نوێژ لە کاتی خۆی دەر بچێت و دوابخریت ، چونکە روکنێکە لە روکنەکانی ئیسلام ، خوای گەورە دەفەرموێت:(( إن الصلاة كانت على المٶمنين كتاباً موقوتاً))
واتا : نوێژ لەسەر مسوڵمانان فەڕزو واجب کراوە لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا .

من پێت دەڵێم : ئەگەر نوێژەکەت ئەنجامدا وە لە کاتی خۆیدا کردت ئەوا دەبێتە هاوکارو ئاسانکار بۆت ، بۆ ئەنجامدانی کاروبارەکانی ماڵەوە و لەسەرت ئاسان دەبێت ؛ چونکە خوای گەورە دەفەرموێت:(( واستعينوا بالصبر والصلاة)) البقرة

ابن عثیمین (رحمە الله): فتاوي سؤال على الهاتف .(المجلدالثاني السؤال ٦٧٠).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەتان کاتێک کەدەچنە بە هەشتەوە چاکتر و باشترن لە حۆریەکان العین.

قورطبی لە تەفسیرەکەیدا دەفەرموێت:
حاڵی ئافرەتی باوەڕدار لە بەهەشت دا باشتر و چاکترە لە حاڵی حۆریەکان وە بگرە پلەشی بەرزترە وە جوانتریشە لە حور العین حۆریەکان ؛ چونکە ئەو ئافرەتەی کە چاکەکارە لە ئەهلی دونیا کە دەچێتە بەهەشتەوە ، خوای گەورە پاداشتێکی پێ ئەدات لە سەر کردنی کارەچاکەکانی کە کردویەتی لە دونیادا وە رێز لێنانێکە خوای گەورە پێ دەبەخشێت لەبەر دینەکەی چاکەکارییەکەی ، بەڵام حۆریەکان ئەو تەنیا خۆشی و نیعمەتێکە خوای گەورە لە بەهەشتدا دروستی کردون کە پاداشتێكە بۆ کەسی باوەڕدار لەسەر ئەو کردەوە باشانەی کە لە دونیا دا کردویەتی .

[تفسير القرطبي:١٥٤/١٦]

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
مژدە مژدە مژدە .....

کتێبی "فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان" بۆیەکەم جار کەوتە بەردیدی خوێنەران ، لەئێستادا ئەم کتێبە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە ناوەندی فەرمودەی ئەمین بەردەستە

ناونیشان:  دەرگای سەرەکی بەرەو دەستی چەپ جەناحی : ‌J_4                                
بۆ پەیوەندی کردن
07705000852
07505000852
کاتی پەیوەندی کردن
9ی بەیانی بۆ 5 ئێوارە

#پێشانگای_نێودەوڵەتی_سلێمانی

https://www.tg-me.com/hadithalameen
پێناسەی کتێب...

ئەم کتێبە پێک هاتوە لە چەندین بابەتی پەیوەست بە ئافرەتانەوە ، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کەوا حەساسن لە بابەتی خوێن و سوڕی مانگانەو نوێژو ڕۆژوو ئاداب و کۆمەڵێک شتی تری ئافرەتانە ....

بۆ هەر پرسیارێک دەتوانیت خۆت وڵامەکە لەناو کتێبەکە بخوێنیتەوەو فێری ببیت بەتایبەت کەوا نەتوانیت بپرسیت ...

 

ناونیشان: پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی - ناوەندی فەرمودەی ئەمین بەردەستە

  دەرگای سەرەکی بەرەو دەستی چەپ جەناحی : ‌J_4                                
بۆ پەیوەندی کردن
07705000852
07505000852
کاتی پەیوەندی کردن
9ی بەیانی بۆ 5 ئێوارە

#پێشانگای_نێودەوڵەتی_سلێمانی

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی درێژ کردنەوەی نینۆک لەلایەن ئافرەتان


ئایا حوکمی درێژکردنەوەی نینۆک چییە لەلایەن ئافرەتان؟


درێژکردنەوەی نینۆک دروست نییە چونکە پێچەوانەی سونەتەکانی پاک و خاوێنیە کە پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە لە کورتکردنەوەی نینۆک و لابردنی موی عەورەت و بن باڵ. بەڵام زۆربەی ئافرەتانی ئێستا بەداخەوە بە لاسایی کردنەوەی کافران نینۆکیان درێژ دەکەن. وەئەمە یەکێکە لە سیفاتە ناشرینەکان کە ئینسانی عاقڵ خۆی هەستی پێ دەکات کە یەکێکە لە عاداتە خراپەکان و وە پێچەوانەی سونەتیشە.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2_5366339483463584859.pdf
1.2 MB
هەڵەکەت ڕاست کەوە بەناوی دینداریەوە خۆشت ناشرین مەکە.

دەبینیت لێرەو لەوێ کەسانێک لەژێر باگڕاوندێکی دینیدا خەریکی خۆ عەڕز کردنن پۆشاکەکەی تەسکە یان چاوەکانی پڕکردوە له کل و قەڵەم چاو خۆی ناسک کردۆتەوە ، هەر بەشەی لاشەی جۆرە ڕەنگ و پۆشاکێکە، پۆشاککەکەی لەبری ئەوەی لەدوای بخشێت بەرزی کردۆتەوە ، لەنجەو لار دەکات خۆی عەڕز دەکات، قەدری خۆت بزانە مەبە بەفتنە بۆ خۆت غەیری خۆت، نقاب و عابا واتا هەڵگری میراتی خێزان و کچەکانی رسول الله - صلی الله علیه وسلم - تۆ هەڵگری فەرمانی خودایت ، نقاب هەر ئەوەنیە دەم و چاوت دیار نەبێت بەڵکوو جسمت دەنگت لەنجەو لارت پۆشاکت هەمویان دەبێت وریا بیت عەوڕەتن

قەدری خۆتان بزانن ئێووە گەورەن ، ئێوە هەڵگری پەیامێکی پیرۆزن مەبەنە فتنە بۆ خۆتان و جگە لەخۆتان

نقاب و عابا عبادەتە عادەت نیە ، بۆ خۆشی نیە بۆ جوانی نیە بۆ خۆ عەڕزکردن نیە ، بەڵکوو لەوە گەورەترە کەبیرت لێ کردۆتەوە .

جیوازیت لەگەڵ کەسێکی ئاسایی ئەگەر تەنها نقاب بێت نەیکەیت باشترە

پێش ئەوەی ببیتە نقاب و عابا لەسەری بخوێنەوە بزانە بۆچی دەبیت ؟ پاداشتت چیە ؟ ترسی خۆ دانەپۆشین چیە

ئەم کتێبەی سەرەوە بخوێنەوە تابزانیت ئەرکی تۆ چیە
ئەو سیفاتانەی کە لە حۆریەکانی بەهەشت باسکراون ئافرەتانی دونیاش دەگرێتەوە؟

ئەوەی بۆ من بەدیار کەوتووە ئەوەیە کەوا دەکرێ ئافرەتانی دونیا لە حۆریەکانیش باشتربن لە سیفاتە دیارەکانیان، ئەو بابەتە قسەی لەسەر نییە تۆی ئافرەت ئەگەر چویتیە بەهەشت ئەوا ئەو شتانە دەبینی کە قەت چاوەکان نەیانبینیوە وە ئەو شتانە دەبینی کە دڵت ئارەزووی دەکات وە هیچ گوێیەکیش گوێی لێ نەبووە و بە دڵی کەسیشدا نەهاتووە.

  بۆیە پرسیارکردن دەربارەی ئەو جۆرە پرسە غەیبیانە دەکەوێتە حاڵەتی  زۆر وردبوونەوە لە دین کە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی فەرموویەتی زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون. بەڕێزم ئارام بگرە و کار بۆ چوونە بەهەشتت بکە بۆ ئەوەی لە نیعمەتەکانی بێ بەش نەبی.


📕پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📕

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ناوی پێغەمبەران فێری خێزان و منداڵەکانتان بکەن.

لە ضحاکی تابعی رەحمەتی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:

ماڵ و منداڵ و خێزانەکانتان فێری ناوی پێغەمبەران بکەن بە تایبەت ئەوانەی کەوا ناویان لە قورئاندا هاتووە بۆ ئەوەی ئیمانیان پێ بێنن وە باوەڕ بەوە بهێنن کە پێی هاتون.


📕مسند سعید ابن مەنصور📕


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی ئافرەت با کتێب خانەیەکی تایبەت بەخۆتت هەبێت و لەگەڵ هاوڕێ بێدەنگە پڕسودەکان ڕۆژانە گفت و گۆبکەیت و سودیان لێ ببینیت...


زانای وڵاتی یەمەن  مقبل بن هادي الوادعي -رحمه الله- لێیان پرسی :

ئافرەتێک گەر حەزی لە علم و زانست بێت چی بکات ؟

فەرموی : *« ئامۆژگاری دەکەین کەوا کتێخانەیەکی تایبەت بەخۆی هەبێت لەماڵەکەیدا ، وە بمێنێتەوە لەسەر بەدەست هێنانی زانستی بەسود وە علم و زانست بڵاو بکاتەوە بەنوسین و بانگەوازی بۆ ئافرەتانی عەوام ، وەهەروەها ئامۆژگاری دەکەین کەوا پیاوێکی چاک هەڵبژێرێت لەپێناو  هاوکاری کردنی لە بەدەست هێنانی زانستی بەسودو علمی شەرعیدا .

📓🌸 غـارة الأشرطـة | (جـ٢ صـ٤٩٠).
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
سپاس بۆ خودا یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان بریتی بوو لە کتێبی " فتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان " ئەمە فەزڵی خوایە و هیچی تر نیە ...

پشت بەخوا بەیانی دوای عەسر لەناوەندی فەرمودەی ئەمین هەوڵدەدەین کتێبەکە بەڤیدۆیەک بناسێنم بۆتان و خۆم لەخزمەتان دادەبم لەوێ ..

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەتان بەم کارەیان لەخودا نزیک دەبنەوە ... بە جێبەجێ نەکردنیشیان لەپەروەردگار دوردەکەونەوە تۆ لەکامیانی ؟



ئافرەتی موسڵمان لە خوا نزییك دەبێتەوە بە جێبەجێکردنی مافی پیاوەکەی بەسەریەوە ، وە چاوەروانی پاداشت و عاعقیبەت  خێری و چاکە لە خوا دەکات ،  ئەو تەنیا مافی پیاوەکەی جێ بەجێناکات بۆ ئەوەی پیاوەکەشی لە بەرامبەردا مافی ئەو جێ بەجێ بکات خۆ ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە بەبەرامبەر باش و چاک بوو بۆ پیاوی و مافەکانی دا ئەوە هەڵەیە و نابێت چونکە پێغەمبەر - صل الله علیە وسلم جێ بەجێ ئەکات کە دەفەرموێت:(( إنما علكيم ما حملتم وعليهم ما حملوا))

ئەو مافەکانی پێ ئەدات وە جێ بەجێ ئەکات چونکە ئەزانێت کە خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون ناکات ؛ وە بەمقابل و بەرامبەر ماف نادات بەڵکوو وەک ئەرکێکی شەرعی مافەکانی دەدات و دەی پارێزێت تاکوو لەخوا نزیک بێتەوەو خوا لەخۆی ڕازیبکات

وە ئافرەتی موسڵمانی موبارەك ئەزانێت کە دینیەکەی مافی پیاوەکەی زۆر بە گەورە داناوە .

بەدەست کاریەوە وەرگیراوە لە کتابی حق الزوجین دانەری زانای شەرع زان سلیمان الرحیلی-حفظە الله ( ص٢٦).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێستا لەپێشانگای کتێب ... ناساندنی ناوەڕۆکی کتێبی فتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان....




بۆ داواکردنی ئەم کتێبە بەئۆنلاین پەیوەندی بەم ژمارەوە بکە : 07709923970

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

ئەگەر دوو هاوسەر چاکەکار بوون و هەردووکیان چوونە بەهەشتەوە لەبەهەشتیشدا هەر بۆ یەکتری دەبن و بەیەکەوە دەبن؟


وەڵام

بەڵێ ئەوە ڕاستە ئەگەر پیاو و ئافرەت چاکەکار بوون و هەردووکیان چوونە بەهەشت ئەوا بۆ یەکتری دەبنەوە ، بە پێی بەڵگەی ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرمووێت :- (رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)

وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرمووێت (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَيْءٍ ۚ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ)

وشەی ذریە هەموو مانای منداڵ و خێزانیش دەگرێتەوە  بۆیە کە خوای گەورە دەفەرمووێت بە منداڵەکانیان شاد دەبنەوە کەواتە هاوسەرانیش بە یەکتری شاد دەبنەوە .

  خوای گەورە لە وەسفی بەهەشتدا دەفەرمووێت ئەوەی لێیە کە هیچ چاوێک نەیبینیوە نە هیچ گوێیەک بیستویەتی نە بە دڵی هیچ کەسێکیشدا هاتووە، وە هەموو ئەو شتانەشی تێدایە کە چاو و دڵ و نەفس ئارەزووی دەکات.


📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین📕


تێبینی / لەناو بەهەشتدا ئەو سیفەتە خراپ و ناشیرنانە نامێنێن کەلەدونیادا هەردووکیان هەیان بوە.
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
موژدەیەک بۆ بەژداربوانی خولی ڕەوەشت و زانست لەئێستادا دەتوانن "کتێبی فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان " بەدەست بخەن لەلای کاک کازم کتێب خانەی ئیمان

یاخود داوای بکەن لەڕێی یەکێک لەچاودێرانەوە

یان داواکەن لەڕێی ئەم ژمارە موبایلەوە 07709923970
پیاوی بێژن و ئافرەتی بێ مێرد لەناو عەزابی دونیادان ....

الشیخ صالح الفوزان-حفظە الله - دەفەرمووێت:

" ئافرەتی سەڵت (بێ مێرد) لە ناخۆشی و ئازاردایە وە پیاوی بێ ژن لە ناخۆشی و ئازاردایە ، بەڵام کە دوو هاوسەری گونجاو لەگەڵ یەك کۆبونەوە ئەمە دەبێتە نیعمەتێکی کامڵ بۆیان ."


[إعانة المستفيد(٢/٢٠٦)]

بۆیە کچان شوبکەن و کوڕان ژن بهێنن....
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ترسی خوا کەدڵی داگیرکردیت گوێڕایەڵی کردنت بۆ پەروەردگار زۆر ئاساییە....


ئەسمای کچی ئەبوبکر رەزای خوایان لەسەر بێت دەفەرموێت:

ئێمە ڕووخساری خۆمان دادەپۆشی لە پیاوان.


📕المستدرک للحاکم ١٦٨٢📕


خوشکی بەڕێز ... پۆشاکت باشەرعی بێت گەر ناشتوانی دەمو چاوت داپۆشیت خۆ دەتوانیت پۆشاکت تەسک و تەنک و کورت نەبێت و جوانی خۆت دەرنەخەیت....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/02/06 09:13:13
Back to Top
HTML Embed Code: