Telegram Web Link
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۲۰]
ــــــــــــــــــــــ

"بڕیار"

بڕیار بوو پێشێل بکەم دڵداریت
بپچڕێنم ژێی سۆزی یادگاریت

تا تێکەڵ گیانی یەزدان نەبمەوە
بۆ نێو پەرستگەی چاوت نەچمەوە

بڕیار بوو کەوا ئاگرێکی خۆش
پەیامەکانت گشت بگرێتە کۆش

بەڵام تنۆکە فرمێسکی ئەمڕۆت
وای کرد گۆرانی بڵێمەوە بۆت

لە جاران پتر بەندەی جوانیت بم
شاعیری بزەی کامەرانیت بم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۹٦٦ - هەولێر)
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۲۱]
ــــــــــــــــــــــ

"یاری دڵسۆزم"

گیانە، هەژاری، دۆستی دڵسۆزم
تەونی تەنینی بیری پڕ سۆزم

ئەی ئەو نازدارەی ساڵەهای ساڵە
تەنیا و دەست لەمل دەژین لەم ماڵە

زۆر تۆم خۆشدەوێ، قەت جێم مەهێڵە
ژینم بە پەنجەی ناسک بشێلە

چونکە کام هەڤاڵ، کام دڵداری تاک
کام دایک و باوک، کام برای شیرپاک

هێندە وەکوو تۆ دڵسۆزە بۆ من
دەم لەناو دەمە و دەست لەسەر گەردن!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۹٦۷ - هەولێر)
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
ژینا، بە مەرگی پێشوەختی خۆی، بە هەموو دنیای گوت کە سەپاندنی یەک دین، یەک مەزەب، یەک دروشم، یەک زمان، یەک پۆشاک و یەک ڕەهبەر تونێلێکی تاریکی بێ دەرچەیە، مایەی شەرمەزارییە، دابڕانە لە گیانی سەردەم.

پەیامی پشتیوانی لە ئازیزان ⬇️
https://www.tg-me.com/Abdulla_Pashew/3594
Ébduĺĺa peşêw
28 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ گرنگ و گرنگتر سەربەخۆیی گرنگ نییە! هەر هەشت پیتی ناوی وڵات، بە عانەیەک قەڵای هێسکی ئەنفالەکان بە مەرحەبای بێگانەیەک گرنگ نیە! خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم، (دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک.…
خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم،
(دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک.
گرنگ نییە، با بەعسی و جاش
بورووکێنە ناو دەرپێشمان
وەکوو شارە مۆرانەیەک.
گرنگ نییە! دەبا وڵات سەروخواری
ببێتە کەللەخانەیەک.

بەڵام گرنگ
کورسییەکی سارد و سڕی
وەک تابووتی بن مردووە،
گرنگتریش؛
ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن
کە بۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتووە!
باڵت لێکدە و هەر بشنێوە،
ئاڵای پیرۆز، سۆمای چاوان،
ئەی درەختی بەژنسۆری
بە ڕووباری خوێن پاراومان!
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
کۆیلەییمان گەلێک دیوە،
بۆیە تۆمان هەر لە بیرە.
هەڵکردنت هەڵبڕینی
قەفی تەناف و زنجیرە.
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی

لە دیوانی سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو
https://www.tg-me.com/Abdulla_Pashew/3461

پیرۆز بێت ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان ✌️
🔥
2024/06/25 22:55:57
Back to Top
HTML Embed Code: