Telegram Web Link
23
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چما من چۆڕە خوێنە...


چما من چۆڕە خوێنە داگیرساوەکەتان نیم؟
من خەنجەرە هەمیشە هەڵکێشراوەکەتان نیم؟
ئەی من مەلی تیژباڵی داودۆزی ڕەوەکتان نیم؟
لە خەوباراندا...زەنگ و
لە تۆفاندا....کەڵەک و
لە ڕۆژی بەستەڵەکدا
ئاوڕگ و گەرمەکتان نیم؟

چ زوو پێم گوتن؛
کوندەبۆیانی کەلاوەنشین
چاویان هەڵنایە بە ڕۆژی ڕووناک...
چ زوو پێم گوتن؛
ئەو خەرتەلانە ئارام ناگرن
تا زێدەکەمان نەکەن به کەلاک!

ئێستاش تێم ناگەن؟
لێم بەد گومانن؟
دە چاک بزانن؛
ئەو وانەکانە، سبەینان... بازی
دەسندەخۆری نەوەی حەججاجن
نیوەڕۆیانیش
چاوساغی ئۆردووی دمدمشکێنن
عەسران تاژیلەی چوارپەل بە خەنەی
عورووبەی شامن.
لە حەرەمسەرای ئالی عوسمانیش
شەوان بە نۆرە هەتیوخەسێنن.

هێشتا تێم ناگەن؟
لێم بەد گومانن؟
دە چاک بزانن؛
هەر کانییەک، ئەوان ئاوی بخۆنەوە، هیشکاو دێنێ.
هەر درەختێک، لە سایەیدا ئەوان بنوون، بێبەر دەبێ.
تاعوونن...تاعوونن...تاعوون...
لە هەر جێیەک گەرا بخەن
تۆوی مەرگی پێ وەردەبێ.

دۆبڕن...دۆبڕن...دۆبڕ!
بڵێ: هانێ،
ئەمە ئاڵای سەرفرازی!
ئەوان کفنت بۆ هەڵدەکەن.
بڵێ: هانێ،
ئەمە کەوسەری سەرکەوتن!
ئەوان ژەهری تێشکانی تێکەڵ دەکەن.
ئەو هینانە؛
شەنگەبەرەی داری ژەهری بەربینگمانن...

ئەو هینانە؛
دوو لاگونی سەدباتمانیی
دێوەزمەی سەر سینگمانن
هێشتا تێم ناگەن؟
لێم بەد گومانن؟
دە چاک بزانن؛
تا سێبەری ئەوان مابێ،
نە بایەزید خانی دەبێ،
نە گۆڕقەرەج حاجی قادر،
تا سێبەری ئەوان مابێ
کوردستانمان، وەک دێڵەیەک
دەبێ جێگەی بەردەرگا بێ...

هەر بترەکێ و هەتاکو دنیا دنیا بێ،
دەرزەن دەرزەن...تەغار تەغار...
توتکەبەعسی و براکوژی لێ پەیدا بێ!
تا سێبەری ئەوان مابێ،
هەر بە شکست
تۆڵەی شکست دەکەینەوە
وەڵامی گشت ئەنفالەکان
بە ماچومووچ دەدەینەوە.
بە تریاکی هەڵەبجەیەک
هەڵەبجەیەک لە بیر خۆمان دەبەینەوە.

تا سێبەری ئەوان مابێ
دەبێ هەروا،
بە ئومێدی فرۆی چەوری بەرخەنێر بین
چاو لە هێلکەی دووزەردێنەی کەڵەشێر بین!

ئێستاش تێم ناگەن؟
هێشتا تێم ناگەن؟
لێم بەد گومانن؟
دە چاک بزانن؛
کوردستانی ئێمە ئاشە،
سەرکردەکانیش ئاشەوان
کورد باراشە و هاڕینەکەی
بە قۆنتەرات دراوە بەوان!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

1994_1995 هەولێر، مۆسکۆ

____

@Abdulla_Pashew
24
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کوردستانیان هێند خۆشدەوێ...

کوردستانیان هێند خۆشدەوێ،
ئەوا دەیکەن بە مەزارێک،
تاکی نەبێ له جیهانا
ئێمەشیان هێندە خۆشدەوێ،
شادمان دەکەن بە فیدراڵی
لە چوارچێوەی گۆڕستانا!

خۆشیان وەکو دوو پاڵەوان،
کە کەس نەما
نەفرەت دەکەن لە خەنجەر و تیر و کەوان...
بەیانی ئاشتی مۆر دەکەن؛
یەکیان دەبێ به مجێور،
ئەوی تریان بە زێدەوان!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

1995 کۆرسۆ(فینلاند)

___

🍃
🌹🍃  @Abdulla_Pashew
چەند دەترسم

چەند دەترسم،
کە دێمەوە،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ.
چەند دەترسم،
کە باوشت پێدا دەکەم،
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ.

چەند دەترسم،
کە دێمەوە،
گرامەری زمانی چاو،
ڕێنووسی هێمات گۆڕا بێ.
چەند دەترسم،
پلەی گەرمیی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت وا نەمابێ.
لەمەش زێتر،
چەند دەترسم، کەسم، هاوڕێم،
کە دێمەوە،
تۆ وەک خۆت بیت،من بگۆڕێم!

۲۸؍۱۰؍۱۹۸۰ ــ ڤیەننا

#عه‌بدوڵڵا_په‌شێو

_______________________________________

🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew
25
تاوان

تاوان دیارە؛
نێرکی ملی هی بەراز ئەستوورترە
مانگایەکە بە ئاشکرا دەبۆڕێنێ
گورگەبۆری ئەنادۆلە
مانگ ببینێ یا نەبینێ
کەڵبەی دیارە و دەلوورێنێ.

تاوان دیارە؛
ڕووی لە شام بێ
کەوڵی شێری لەبەردایە
نەعرەی عورووبە لێدەدا و دەگرمێنێ
ڕووی لە قوم بێ
زولفەققاری عەلی پێیە و
سەری یەزید دەپەڕێنێ.

تاوان دیاره؛
وەک دووپشکی کەلاوەکانی گەرمەسێر
قەفی کلکی لەسەر پشتە
وەکوو کۆبرا
لەسەر پاشەڵ ڕادەوەستێ،
گینگل دەدا و دەفیشکێنێ.
وەک مارسیدیسی فایلداران
هاشەی دێت و
ترافیکی سووری شاران دەبەزێنێ.
وەک هۆڕنی لاندکرۆزەری سەردزەکان،
خەو لە چاوی عومەر خاوەر دەتارێنێ.

تاوان دیارە و من دەیبینم؛
وەک شۆفەلی ئاودیوکراو،
وەک شیشی پەنجەرەی دزراو،
وەک کەرکووکی بە قەنارەی حەویجەوە دالەقێنراو،
من دەیبینم!

تاوان دیارە
وا بۆنی دێ
وەکوو وێسکی شەوی بەغدا و
هەزار و یەک موفاوەزات،
وەک خۆراکی گەندی یوئێن،
وەکوو زارکی هەڵزڕاوی
هەمبانەی باوبژی بەڵێن.

تاوان دیارە؛
پەڕۆیەکی بێنوێژە
لە سنووری باجستان و بەرتیلستان
فڕکە دەکا و دەشنێتەوە.
وەکوو قرشە هارەکانی دەریای ئیجە،
هەر بە دەوری خوێنی کوردا دەخولێتەوە.

هێشتا بەس نییە؟!
بۆ خاتری چاویان
کتێبە سوورەی ماوم ئەزبەر کرد.
لێنینم کردە کوێخای جڕتاوە...
شینی حەسەن و حوسێنم گێڕا
چەندان زوحاکم لێ بوون بە کاوە
بۆ خاتری چاویان
چل ساڵی خشتە هەر وام بەڕێوە
هەر دێموکراسی بۆ بەغدا دەبەم
هەر ئۆتۆنۆمیش دێنم لەوێوە...

چ ما نەیکەم؟!
پێیان گوتم:
شین بە!، شین بووم
پان بە!، پان بووم
خڕ بە، خڕ بووم
خاو بە، خاو بووم
دڕ بە، دڕ بووم
بقیڕێنە، قیڕڕڕڕڕڕڕ...قیڕاندم
کڕ بە، کڕ بووم!

هێشتا بەس نییە!؟
ئەم نمایشە هێڵنجاوەرە کۆتایی نەهات؟
شەڕەزڕتانێی هابیل و قابیل هەر نەبڕایەوە؟
پەردەی وەهمکرد لەسەر عەورەتیان
تڵیشی نەبرد؟ هەڵنەدرایەوە؟

گوێتان لێیە؟!
کرچوهۆڕی گازەرام دێ!
تا کەی پشتم،
گۆڕەپانی قارەمان و قەیتەران بێ؟

لە کۆزەوە مڕەی گورگ و مڵچەی خوێن دێ،
هەتا کەنگێ
گوێم لە زرمەی شەڕەقۆچی دوو بەران بێ؟
لەبەر ئاوێنە سەیری خۆم دەکەم؛
چ دەعبایەکی سەیر و سەمەرەم!
پەرکەم دەمگرێ
کاتێ دەبینم یەکتر ڕاو دەنێن
ئەندامەکانی جەستەی سەراپا وێران و نغرۆم.
هێڵنجم دێتێ
کە چاو دەبڕمە گڵۆڵە کرمی،
زارکی برینی گیان و جەستەی خۆم

چ دەعبایەکی سەیر و سەمەرەم!
ئەستۆم نایەوێ سەرم ڕاگرێ
خوێنم دەمەیێ، تا فڕکە نەکا بەرەو پەلوپۆم
گلێنەی چاوم تف لەیەک دەکەن.
لەیەک نەبانن ڕەفیسک و ئەژنۆم.

ئەم نمایشە هێڵنجاوەرە کۆتایی نەهات؟
شەڕەزڕتانێی هابیل و قابیل هەر نەبڕایەوە؟
نەخێر، ئەمجارە
ئاوێنەی کووڕی جادووگەرەکان
ورد و خاش دەکەم.
لە بن قورسایی خەوی سەدەکان
پشت هەڵدێنمەوە.
لەبەر ئاوێنەی باڵانمای یاد
قیت دەوەستم و
لە پەنجەی پێوە هەتا تەوقی سەر
خۆم دەخوێنمەوە.

چما نابینن؟
هەسپی بەلەسەم بە تالووکەیە
باڵی لێم دەوێ.
شەو تا بەیانی
ناڵی زرمەی دێ و چەخماخە دەدا،
نە من دەسرەوم، نە ئەو دەسرەوێ.
وا دەچمە سەر زین، ڕکێف لێدەدەم
کفن و کاژی خۆم تووڕ فڕێدەدەم
قەڵەمم هەسپە، سەرم شەیپوورە!
بەسە! من جاڕی چاخی نوێ دەدەم.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

1\1\1995 مۆسکۆ
____
🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew 🌹🍃🌹
26
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆڕا عەیامێک...

خۆڕا عەیامێک چەنەی خۆم شل کرد!
لەگەڵ تاپۆدا جاڕی جەنگم دا و
تیغی مووکاری زمانم کول کرد.
مخابن عومری گوڵم بە با دا
مخابن هێندەم خەنجەر لە کا دا.
جێم ئێرە نییە؛
ئێستا تێدەگەم، بێهوودە ماندووم...
من مەتەڵێکم،
ئەستێرەکانی گەردوونێکی تر
دایانپەڕاندووم.

ئێستا حاڵیم،
ئەو گەورانەی لەگەڵیاندا شەڕم جاڕ دا
دەیان ساڵە
فیرعەونی مۆمیاکراوی....تابووتزێڕن،
گورگی دووپێی نێزیک و دوور
چواردەستەکی بە شاراندا دەیانگێڕن.
ئیدی تەواو!

نیازم وایە
خەنجەرەکەم فڕێ بدەم
زرێیەکەم دابماڵم...
ڕمبەکەی خۆم بە دیواردا هەڵپەسێرم
ئەوان مردوون،
کەس به مردوو نەوێراوە
هەتاکوو من پێی بوێرم!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

18\2\1998 هێلسنکی
____

🍃
🌹🍃 @Abdulla_Pashew 🌹🍃🌹
27
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆبوونەوە

تا پرتەقاڵ و مۆز و سێو مابن
کۆبوونەوەکان قەت تەواو نابن
گەر دەتانەوێ
ئەو سیسارکانە، وەک کەو، کەوی کەن
لە بەغدا چۆنن
لە کوردستانیش
کوولەکەی سەریان وا پێ نەوی کەن؛

توخوا، ئەمجارە، کە کۆبوونەوە
چەرەز و میوەی سەر مێزەکانیان
هەموو وەلا نێن
هێسکوپرووسکی ئەنفالەکانیان
لەبەردەم دانێن!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

2003 هێلسنکی
___________

🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew 🌹🍃🌹
28
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گرنگ و گرنگتر

سەربەخۆیی گرنگ نییە!
هەر هەشت پیتی ناوی وڵات، بە عانەیەک
قەڵای هێسکی ئەنفالەکان
بە مەرحەبای بێگانەیەک
گرنگ نیە!

خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم،
(دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک.
گرنگ نییە، با بەعسی و جاش
بورووکێنە ناو دەرپێشمان
وەکوو شارە مۆرانەیەک.
گرنگ نییە! دەبا وڵات سەروخواری
ببێتە کەللەخانەیەک.

بەڵام گرنگ
کورسییەکی سارد و سڕی
وەک تابووتی بن مردووە،
گرنگتریش؛
ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن
کە بۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتووە!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

22\11\2003 هێلسنکی
________

🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew
شیعر بۆ من
عەشق و چارەنووسە، نەک پیشە.
میحرابە، نەک بازاڕ.
نانبڕە، نەک ناندەر.
شیعر خاچێکی قورس بوو چارەنووس دای بە کۆڵی خۆم و ئەو کەسانەشدا کە لێمەوە نزیکن.

تاکە خەڵاتێک، کە لە ئەنجامی نووسیندا دەستم کەوتووە، خۆشەویستییە. تاکە ترسی عومریش کە چرکە بە چرکە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵمدایە؛ لەدەستدانی ئەو خەڵاتەیە.

#عەبدوڵڵا_پەشێو

@Abdulla_Pashew
https://www.tg-me.com/Abdulla_Pashew/1418
سازبوونی تێلێگرام شۆڕشێکی گەورە بوو بۆ بووژانەوەی زمانی کوردی.

بەداخم بۆ لە دەستدانی ئەو دوو کەناڵە

@f_z_kurd
@f_z_kurdi

🖤🖤🖤
دیوانی فرمێسک و زام
⬇️
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۱]
ــــــــــــــــــــــ

"لە بیرت ناکەم"

چۆن بۆم دەکرێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
چۆن لاپەڕەی پاکی سپی
-هی ڕابردووی شادی و کپی-
لوول بدەم و بیشارمەوە،
بەم دڵەی پڕ ئازارمەوە؟

هەر دوێنێ بوو، لێرانەدا،
هەر لەم شوێنە وێرانەدا
بە ڕابواردن، بە لێومژین
خەندەمان نا سەر لێوی ژین
بێ ئازار و بێ پەرۆشی
کەوتینە خەو، خەوی خۆشی.

لەبەر ترسی هەناسەمان
جۆشی دڵی پڕ تاسەمان
دەست و پەنجەی خوای دڵداری
دەیداینی بادەی بەختیاری.
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟

*****

هێشتا قاقای پێکەنینت
چرپە و سکاڵای شیرینت
لە بەرگوێم دەزرینگێنەوە
هەروا دێن و نابڕێنەوە.
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟

هێشتا بزەی سەر لێوەکەت
هێشتا دڵکێشیی شێوەکەت
هێشتا کوڵمی خوێنتێزاوت
ئاخافتنی گۆشەی چاوت،
وەک تارمایی لەبەر چاون
نەخشی سەر دڵی داماون...

سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓( ۱۹٦۵ - هێلسنکی )
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
هونەرمەند "عەزیز شاڕۆخ" چۆن بۆم دەکرێ لە بیرت کەم Aziz shahrokh
موزیک لەسەر شیعری پەشێو
هونەرمەند: عەزیز شاڕۆخ

چۆن بۆم دەکرێ لە بیرت کەم؟

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۲]
ــــــــــــــــــــــ

"زۆر لێت دوورم"


زۆر لێت دوورم، ڕاستە گیانە
بە پەرۆشم، دڵ پڕ جۆشم
جەستەم وەک چاو لە گریانە
لەناو شارێکی خامۆشم...

لەسەر پەردەی تاریکی شەو
شێوەی جوانت دەنەخشێنم
هەرگیز لە چاو ناکەوێ خەو،
دەیپەرستم، دەیدوێنم!...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓( ۱۹٦۵ - بەعقووبە )
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۳]
ــــــــــــــــــــــ

"کیژۆڵەی دڵگیر"

کیژۆڵەی دڵگیر، ئەی لەخۆبایی
بۆچی دەمکوژیت بە ناڕەوایی؟

بۆچی دڵڕەقی بەرامبەر بە من
کە بتپەرستم هەتاکوو مردن؟

دەزانم بۆچی دڵ پڕ لە قینی
لە چەقی ڕێگەش هەرگیز نامبینی:

چونکە دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک بەئازارم بۆت

چونکە لاوێکم، ڕاستم، فێڵباز نیم
چونکە چاوباز نیم، بەفیز و ناز نیم

چونکە جل ڕەنگاوڕەنگی جادە نیم
چونکە قومارچی و فێری بادە نیم

چونکە نازانم، نە کەم و نە زۆر،
ڕووم مەکیاژ بکەم هەر ڕۆژ بە سەدجۆر

چونکە هەژارم، خاوەن تەلار نیم
بەندەی سەربەرزیم، بەندەی دینار نیم

چونکە لەجیاتی دیاری یا سامان
پێشکەشم کردی دڵێک تا نەمان!

بەڵێ، تۆ بۆیە دڵ پڕ لە قینی
لە چەقی ڕێگەش هەرگیز نامبینی!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۳/۲/۱۹٦۵_هەولێر  )
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
Forwarded from Şêrko_bêkes
◼️◼️◼️◼️


ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.

🎀 @Sherko_bekas

◼️◼️◼️◼️
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#میرات

کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس

#ئاوێنە_بچکۆلەکان
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۴]
ــــــــــــــــــــــ

"پەشیمانی"

من هەڵە بووم،
لە ڕۆژانی جوانی و گەنجیم بە پەلە بووم،
هەر نەسرەوتم...
بە شوێن هەستێکی ون کەوتم...
تاکوو لەسەر سنگی نەرمی خەیاڵی پووچ کپ بووم، خەوتم

ڕابرد گەنجی...
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی
زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە.
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە.

ئەوسا مۆمی هەستی تەزیو،
بۆ ژیانی پرشنگ بەزیو،
داگیرسا، درەوشایەوە،
بۆت دەرخستم ڕێی سەرەوژوور
ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور...

بەڵام پاش چی؟!
لە دڵی شێت و مەستمدا،
هەرچی جوانی و ڕۆشنایی بوو
سەد مخابن، لە دەستم دا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓( ۱۹٦۵_هەولێر )
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
Ébduĺĺa peşêw
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid0HaU6dTQtdwVUbS2k8SaLt5ehUG863aRgWf7Crz6NgmqxwZTiAPdCCGKkmwQqSzjwl&id=100044474120926&mibextid=Nif5oz
بەرەو زەردەپەڕ

لە حوزێرانی ٢٠٢٣ دا بەرگی سێیەمی کۆبەرهەم "بەرەو زەردەپەڕ" لە وەشانخانەی "نوبەهار" لە ئیستەنبۆڵ بڵاو کرایەوە. ئەم بەرگەش، وەک دوو بەرگی پێشوو، بە هەردوو دیالێکتی کرمانجیی ناوەڕاست و سەرووە، بە پیتی لاتینییە و لە سێ دیوان پێک هاتووە: بەرەو زەردەپەڕ، پرێسکەی عاشقێکی زگماک، دیوانی براکوژی.
ئەو ڕەنجەی بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دراوە و دەدرێ زۆر و دژوارە، پێویستی بە هەرەوەز و ڕاوێژپێککردن و پشوودرێژییە، هەر نا، لەبەر ئەوەی تا ئەمڕۆ هیچ فەرهەنگێکی متمانەپێکراو، چ گشتی چ تایبەت، کە لە سازکردنیدا ڕێوشوێنی ئەکادیمی ڕەچاو کرابێ، نییە.
زاری کرمانجی، کە لە چەند بنزارێکی دەوڵەمەند و شیرین پێک هاتووە، لە دوو بەشی نیشتماندا ستەمێکی گەورەی لێ کراوە، نێزیکەی سەدساڵ قەدەغە بووە و بەکارهێنانی بە تاوانێکی گەورە لە قەڵەم دراوە. چەند نفشێک لە ژینگەی سروشتیی خۆیان دابڕاون و لە مێترۆپۆلەکانی وڵاتانی داگیرکەر فرچکیان بە زمانی بێگانە گرتووە. هەزاران وشە و دەربڕینی ڕەسەنی کوردی، لە ئەنجامی بەکارنەهێنانیان، بوونەتە بەردی بن گۆم..
بە کارێکی خۆبەختکەرانەی وەک ئەمەی دکتۆر زولکوف ئەرگۆن گەلێک لەو پەیڤ و ئیدیۆم و دەربڕینە بێناز و ڕاونراو و پشتتێکراوانە خوێنێکی تازەیان تێ دەگەڕێ و کارا دەبنەوە، گەنجینەی هاوبەشی زمانی کوردی ڕەنگینتر و سەنگینتر دەبێ.
دەستەملانێی دیالێکتە شیرینەکانی زمانی کوردی و تێکڕژانیان سەرچاوەیەکی زوڵاڵی بێهاوتا پێک دێنێ، نەک هەر بۆ هەڵێنجانی ئەدەبییاتێکی باڵای کوردی، بەڵکو بۆ وەڵامی هەموو مەیدانخوازییەکانی سەردەم و ڕازاندنەوەی فەرهەنگی مرۆڤایەتیش.
یەکترخوێندنەوەمان "خۆخوێندنەوە"یە و یەکترناسینیش "خۆناسین".

___________

¬نفش: نەسل، جیل(وشەی وەک وەچە، نەوە، بەرە...هتد بەتەواوی بۆ "جیل"ی عەرەبی و "گێنێرێیشن"ی ئینگلیزی ناشێن). "وەچە، وەچ" هەر هەمان مانای "بەچکە" و "بەچچە" و "بێچوو"ی هەیە. دەنگی "ب" و "و" زۆرجار جێگۆڕکێ دەکەن: بەئاگا هات/ وەئاگا هات. پێ دەچی هەر "بەچە" و "بەچچە" بێ بووبێ بەو "وەچە" یەی ئێستا بە مانای "نفش، نەسل" بەکار دێ.
مەیدانخوازی: چاولەچاونان، ململانێ، مللەبەرملنان، لێڕاستهاتن، تەحەدداکردن... challenge
لە هەقایەتی کوردیدا زۆرجار پاڵەوانان مەیدان لە یەکتر دەخوازن، چاو لە چاوی یەکتر دەنێن، مل لەبەر ملی یەکدی دەنێن، لێک ڕاست دێن.
2024/09/27 21:30:24
Back to Top
HTML Embed Code: