ئەم ڕۆژانە لەم شیعرەی #خاڵە_قازی جوانترم نەخوێندۆتەوە:
گەر هەموو عالەم بکەن لۆمەم بە تیر و تانەیە
هەر ئەوەستم بێ وچان و لێرە ناڕۆم تا نەیه
چەشنی یەعقوب چاوەکانم چوو لە ڕێگەی دیتنت
بۆی کراسی یوسف ئاسا نووری ئەو چاوانەیە
قەلبی من ڕووخابوو ئەمما تۆ دروستت کردەوە
بۆ چی نایەی تا ببینی ئێستە چەند وێرانەیە
ڕۆژێ فەرمووت تا دەمێنم ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێدەی مامەوە و ئێستا نیگات بێگانەیە
هاتە بیرم پێت گوتم دێوانە و عاشق مەبە
خۆت دەزانی هەر کەسێ عاشق نەبێ دێوانەیە

یاری من
#جەژن کوا؟ #جەژنی #من ئەو کاتەیە کە خودا ئەتکات بە هی#من ..
ئێستاکە جەژنە بۆ من
من ساڵهایە،
بەس لەگەڵ خۆمدا و
هەر بە تەنیا جەژن ئەکەم...
من دەمەوێ ئەمساڵ،
لەگەڵ ژینگە و دار جەژن بکەم
لەگەڵ دێهات و ناوچە و شار جەژن بکەم
لەگەڵ گوڵ و ماچ و دڵدار جەژن بکەم
لەگەڵ هەوار، لەگەڵ دیار، لەگەڵ هەژار جەژن بکەم
#ئارام_مەلەکشا