تۆم ئەوێ وەک گوڵ لە باخی ماڵی مندا هەڵبدەی
نەک گوڵی سەر مێزی ئیمرۆ ببیت و پێخوستی سبەی..
#ئەحمەد_هەردی
نەک گوڵی سەر مێزی ئیمرۆ ببیت و پێخوستی سبەی..
#ئەحمەد_هەردی
مەنعی سووتانم مەکەن ئەمڕۆ لە شەوقی ڕوومەتی
چۆن نەسووتێم من بە ئاگر ئەو بە بارێ نەوتەوە..
#تاهیر_بەگی_جاف
چۆن نەسووتێم من بە ئاگر ئەو بە بارێ نەوتەوە..
#تاهیر_بەگی_جاف
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەن بە نازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ
چارۆکەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی
بەدیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم
تەختی نێو چاوانی تۆ
#حەسەن_زیرەک
هەڵیان دێنی چەن بە نازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ
چارۆکەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی
بەدیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم
تەختی نێو چاوانی تۆ
#حەسەن_زیرەک
پارچەشیعرێکی ناسکی #قانع بۆ دڵدارەکەی:
چاوەکەم مەغرووری هەروا یان خەتای نازارییه
نازه وا ئاڵوزه چاوت یا لەسەر خوونخوارییه
خەم لە من دێوانەتر بوو شۆڕشی دڵمی کە دی
دەردی دڵ دەردی گرانه و عیلەتێکی سارییه
ئاوڕی شان و بەرۆکی خۆم ئەدەم شەیدا ئەبم
چون بە ئەشکی خوێنی جەرگم قرمز و گوڵنارییه
ناتوانێ پێ لە ئەشکی خۆی بنێ تێپەر بکا
مەشرەبی عاشق لەسەر ڕەسم و مەقامی هارییه
من بەشوێن دڵما گەرام شوێنی بە خوێن دۆزیمەوه
چۆن لە ڕاوچی گوم ئەبێ سەیدێ کە خوێنی جارییه
قانعی بۆیه له هیجرا خەو لە چاوی ناکەوێ
قاعیدەی حەسحەس وەهایه کەوتە شەو بێدارییه

چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت
وا چاوەکانم ژان ئەکەن..
هەر لە سورمەى خاکى ڕێگات
ئارەزووى دەرمان ئەکەن..
#ئەحمەد_موختار_جاف
وا چاوەکانم ژان ئەکەن..
هەر لە سورمەى خاکى ڕێگات
ئارەزووى دەرمان ئەکەن..
#ئەحمەد_موختار_جاف