Telegram Web Link
زیندەگانی، شادمانی، واسیتەی ھەردوو ئەتۆی
مەمکوژە -قوربان- بە ھیجرت قووەتی دینم! مەڕۆ

#عبداللە_زێوەر
دەر چوونی گەلێ موشکیلە، دەرچوونی قەریبە
ڕۆحم دڵەکەم ماوە بە تەنیا، وەرە بیبە

#حەریق
دەردی دووری کوشتمی، لێمت نەپرسی دەفعەیێ
کەی بە دیدارێ لە پاش ئەم مەرگە ئەحیامان ئەکەی؟

#زاری
سەر دەشێوێ لە خەیاڵ و، لە من و، هەڵبەستم
بۆنی کەزیەی تۆ ئەگەر دێ بە کزەی شەوبایە

#هێدی
بۆچی بەم دەردەم دەبا خۆ خۆی دەزانی حاڵەکەم

#شێخ_جەماڵ
لە دارولحوزنی دووری، ئیختیاری غەم نەکەم چی بکەم؟
بەبێ مەعشووقی شادی، دەس لە مل ماتەم نەکەم چی بکەم؟

#ناری
چاوم لە تۆ بڕاوە، بڕاوە فەرەح لە دڵ...

#حەمدی
ھەر کەسێ چاوی کە بەو جیلوە مونەووەر بووبێ و
کەسی کەی بێتە نەزەر، دیدەیی پڕ بێ لە ڕەمەد

#مەحوی

واتا: یاخوا هەرکەس چاوی بە دیتنی ناوچاوی یار ڕووناک بووبێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ کەسێکی تر بڕوانێ،چاوی پڕ ببێ لە چاوئێشە.
لێت موعەییەن بێ کە نالی گوڵ بە دڵ پەرژین دەکا

#نالی
لە من سەبر و شەکیبایی
لە تـــۆ جەور..


#فەنایی
لە باوەشم بگرە
ھێندە توند لە باوەشم بگرە، کەس نەزانێ
برینەکە لەسەر لەشی من بوو یا تۆ!


#حەسەن_ئازەری
و. #جەبار_سابیر
من لە کوورەی فیرقەتا ناکەم خەیاڵی غەیری تۆ..!

#زێوەر
قەت نەبوه شەوێکی بە خەمی کۆنەوە بنووم
هەر سوبحدەم ئازوردەیی تازە ستەمێکم..


#ئەدەب
خەمی کۆنە بەبا نادەم
خەمی تازە یەخەم ئەگرێ..

مەگەر دەستی قەدەر بێت و
لەجەمعی خەم نەجاتم با..


#قانع
سوپای غەم هاتە تاراجی قەرار و سەبر و ئارامم

کە زانی مڵکی دڵ بێ شەهریار و لەشەکەرە ئەمشەو


#کوردی
دڵی مەحوی لە سینەی تەنگیا ھەر ما بە دڵتەنگی

#مەحوی
گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ
گوتم: شیشەی دڵم ناتوێ؟ گوتی: بۆچیمە؟ مەکسوورە

#نالی
دوور لە تۆ دڵ هێندە بێئارام و بێحاڵ کەوتووە

#نالی
لە خۆم و لەو کەسە خۆشم دەوێت و خۆشی دەوێم
خودایە، خۆش ببی و، تۆ ببی خودایا، خۆش

#مەحوی
چییە ئازیز،
چاوەڕوانی خۆشە وا نایەیت؟


#فروغ_فەڕۆخزاد
بۆ #ئاڤە
2024/09/29 18:26:11
Back to Top
HTML Embed Code: