Telegram Web Link
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ
کانی حەیاتی من..
لەسەرچی زیز دەبی؟ ڕۆحت دەوێ
هانێ حەیاتی من


#وەفایی
قوربان وەرە قوربانە سا بمکە بە قوربانت
ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت..


#حەریق
جەژنی قوربانە هەموو کەس عادەتی قوربانییە 
ئەی منی بێچارە چی بکەم کەڵکی قوربانم نییە

#فه‌نایی
له ڕێگه‌ی نێوان
لێک دابڕان و
پێک گه‌یشتنی من و تۆش ،گیانه
گه‌لێک باوەش هه‌ن
به‌ڵام ،هه‌موویان
ڕێی باوەشی تۆم پێ نیشان دەدەن...

#په‌شێو
هێندە جوانی
پێم وایە مانگ ماچی کردووی
.


#نامۆ
تۆیش فریوی دنیات خوارد
دنیا وایە خەدیجە!
یەکەمجار پەپووسڵێمانەکانت پیشان دەدات
ئینجا ئەبابیلەکان
یەکەمجار مانگ بە تریفەکانیەوە دەنێرێت
ئینجا دووپشکەکان
کە دڵبەستەی بوویت وەک ناپاکێک پشتت تێدەکات، وەک فاحیشەیەک ڕووت لێ وەردەگێڕێ
دنیا وایە خەدیجە! دنیا وایە...


#ماردین_ئیبراهیم
چ کەس نازانی دەردی من
مەگەر ئەو چاوە کاڵانە..


#وەفایی
بەم شەوی هیجرانە فەرموو با چراخانێ بکەین
من بە شوعلەی ئاهی گەرم و تۆ بە مینای سافەوە


#حەمدی
کە ڕێیان داوی بۆ یەک جار
توخوا ئازیز دیدەنیم کە..

چەند ڕۆژێکم وەرزی بەهار ماوە
بێ وادە هات پاییز..

خەزەڵوەرە
توخوا وەرە
دیدەنیم کە...


#مەلا_عەلی
کەسێک کە لە ڕۆحدا بێت
دڵ چۆن فەرامۆشی دەکات..


#مەولانا #ڕۆمی
لە پاش چەند وەعدە قەت جارێ نەهاتی
ئەمیش بۆ من نەهاتی بوو نەهاتی!

کە تۆ صەییادی من صەیدی بریندار
حەقی من بوو هەڵێم تۆ بۆ هەڵاتی؟


#کوردی
بێزارم و بێ زاری
شەوم نەبوە کە بڕوا...


#زێوەر
چاوی گێڕا
هەر کە زانی بێ نەوا بووم
کوشتمی!



#مەدهۆش
ڕۆیشت و عەسرێک پێکەوە
چایەکمان نەخواردەوە..



#تەڵعەت_تاهیر
ئەگەر تۆ هی من بویتایە
سەیری ئاژەڵی مێیەشم نە ئەکرد
چاوم لە ڕاست پشیلە مێیەکەی ناو ماڵیشمان دا ئەخست..

@yari_mn
کەی له قەبرا تا به مەحشەر
دەردەچێ یادت لە دڵ..

زەحمەتە بۆ عاشقی دڵدادە
تەرکی سوحبەتت..


#سالم
چ شیرینە خوتووتی دەوری لێوت
بەڵێ مەعلوومە خۆشە خەتتی یاقووت!

#نالی
ھەمیشە بۆ عوبووری قافڵەی جەورت وەکوو پردم...

#سالم
2024/09/29 20:15:42
Back to Top
HTML Embed Code: