Telegram Web Link
دەردەداری هیجرەتی شەوگاری بێ پایانی تۆم
قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە دەرمانت چ بوو؟


#ئەدەب
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشۆکاوە لەبەر پەرچەم پەشێوان..


#نالی
باوکم کە لەگەرمای نیوەڕۆیاندا لە ئیش دەگەڕایەوە
لە دەرگاوە، لە نوقڵێکی رەنگاوڕەنگی گەورە دەچوو
لە خۆشییان خۆمان پێدادەدا و لە حەوشە وردوخاشمان دەکرد
دەبووە هەزار پارچەی بریسکەداری وەک شووشە
بەڵام، تاکە شووشە کە بتوانین بە پێخواسی کۆی کەینەوە

#تەڵعەت_تاھیر
منی دێوانەکەت دێوانەتر بووم
لەناو وێرانەکان وێرانەتر بووم..

لە خان و مانی خۆم دەرچووم بە عیشقت
بە عیشقی تۆوە من بێخانەتر بووم...



#خاڵە_قازی
هەریەکەمان بەسەدان شێوە بەخەیاڵ ژیاوین.
من بەخەیاڵ ماوەیەک دراوسێت بووم، شەوان درەنگ کە ئاوی گەڕەک دەهاتەوە، تانکی سەربانی ئێوەشم پڕ دەکرد.
ماوەیەک هاوڕێت بووم، بەناوی دەرسەوە، بەناوی جل کڕین و پیاسەوە، بەناوی قەرەباڵغییەوە لە چێشتخانەکاندا دەمبردیە شوێنی تایبەت بەخێزان.
ماوەیەک هاوسەر بووین، وردە شەڕی شیرینمان هەبوو، تۆ دەتگوت شت بۆ ماڵەوە مەکڕە نایزانی، منیش دەمگوت بۆچی قەت سابوون لەسەر مەغسەلەکەدا نیە؟
لەگەڵ یەکتردا بەخەیاڵ سەدان کەس بووین، سەدان..
ئێستا هەر یەکەمان تەنها خۆی ماوەتەوە و دەرگای داخستووە، نەک بۆ بەڕەڵانەبوونی تەنیایی، بەڵکو بۆ ئەوەی خەون نەیەتە ژوورەوە..
سەدان خۆمان، بەدەستی خۆمان ناشت.
قەینا ئازیزم، لە ژیانی ڕاستیماندا خۆ ئێمە لەگۆڕی بەکۆمەڵ ڕاهاتووین !

#تەڵعەت_تاهیر
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم
یەک وڵات یەک چاوی تۆ..

سەر لە پێناو نیشتمانە و،
دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ..


#خاڵە_قازی
ئەگەر ڕووتم ئەگەر قووتم ئەگەر دێوانە  و پووتم..
نییە چارەم نییە چارەت ئەمن هەر مایلی ڕووتم...


#سافى_هیرانى
پێکەنین دەستەمۆ ناکرێ خەم ماڵییە..
ژیان کوا شیرین و تاڵییە.. هەر تاڵییە...


#هێمن
سەیری تۆی گەر پێ نەکەم کوێربم ئەگەر چاوم بوێ!
وەسفی تۆی گەر پێ نەکەم، لاڵ بم زمانم بۆ چیە؟


#بێخود
داخەکەم ژینم به تاسە و
حەسرەتی تۆ ڕابرا..


#قانع
ئێرە جەهەننەمە و ئێمەش
ناتوانین لێی بڕۆینە دەرێ..


#دیوار
تەک و تەنیام و عەزیزانم کوان؟
بۆنی گۆڕخانەیی لێ دێ جێژۆان!


#هێمن
لە داخی ئەو دنیایە وەک سینەمایە
هەزار خەم و خەفـەت لە سینەمایە


#حەقیقی
نەهاتی
ناوی گوڵێکم فێر بکەیت
نەهاتــــی..


#فەرهاد_شاکەلی
جارێ ناپرسی لە حاڵی من
مەگەر نازانی تۆ
زار و بێزار و نەزارم کاری من هەر زارییە..



#تاهیر_بەگی_جاف
ئەگەر لێم بپرسن چەند جار لە مێشکمدا تێپەڕیوە
جارێک دەڵێم چونکە تۆ هاتیت و جێت نەهێشتم.

#مەولانا
بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی...

#وەفایی
لەبی گوڵ، زاری گوڵ، ئەندامی گوڵ، ڕوخساری گوڵ، بەر گوڵ
ھەتا کەی من بڵێم سەربەستە جەللادم فڵانی بوو؟

#وەفایی
بە من ئێژی سەبوریت بێ سەبوری
سەبوری کردی ئەم قوڕە بەسەرما..


#بابا_تاهیر
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی: ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم.


#مەحوی
واتە: کە لەم ڕۆژی عەڕەفەدا دادی نائومێدی خۆمم بردە لای یار، کە بۆچی هێشتوومەتییەوە و بۆ نامکوژێ، لێم تووڕە بوو وتی: نائومێد مەبە سبەینێ جەژنی قوربانە، سەرت دەبڕم و دەتکەم بە قوربانی و خوێنت لە جیاتی خەنە دەگرمە پێی خۆم و بەوە بە ئاواتی خۆتت دەگەیەنم.
2024/09/29 22:34:23
Back to Top
HTML Embed Code: