Telegram Web Link
تـۆ لە کوێ بی ئەبێ من ڕوو لەوێ کەم..



#بابا_تاهیر
بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی: گەر چاوە تۆفانێکی ئەشک
دڵ تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق..


#مەحوی
واتە:
یــار ووتی: گلەیم لێ دەکەیت کە وا نایەمە لات ئاخر من بێمە کوێ؟
ئەگەر بێمە نێو چاوانت ،دەخنکێم چونکە ئەمەندە فرمێسکت تێ کردووە تۆفانێکی دروست کردووە،گەر بێمە نێو دڵیشت ئەوا دەسوتێم چونکە دڵت لە تاو دیدارم بوەتە تەنور و ئاگرئ لێ هەستاوە.
عولـووی مەرتەبەی گەر شەممەیێکت تێگەیەنم من
دەترســم بەردە بارانم بکەن، ئەم تێ نەگەییوانە..



#مەحوی
واتە: پێغەمبەر (صل اللە علیە وسلم) ئەوەندە مەزن و پایە بڵندە، گەر کەمێک باسی مەزنی و پایە بەرزیەکەی بکەم، ئەم تێنەگەشتووانە ئەوەندە سەرسام دەبن کە لەوانەیە بە شێتم بزانن وابزانم شەریکم بۆ خوا قەرار داوە و بەردبارانم بکەن.
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەنێوان من و ژیاندا تۆ ھەیت.

#تەڵعەت_تاھیر
عومرێکە لیباسی غەمی دوریتە لە بەرما
گۆڕین و دڕینی نـیە ئەم کۆنە کــراسـەت



#صابری
هەرکەسێ مەجنونی ڕووتە
باکی زنجیری نیە..!



#صابری
زوڵــفی جانــانە بــــە دەوری کـــەمەرا
وەک ســیەهـ مارە بەقەد نەی شەکەرا



#سالم
هەناسەى ئاگرینم بردەوه بەر
تا دەرونم سووت..
به ناڵه تا دڵت سەغڵەتت نەدەم
بڕوانه چۆنم بۆت..!


#مەحوی
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من..!



#بێخود
خۆش ئەو خاکەی کە ئارامگەی یاری لێیە
ئاسودەی گیان و شیفای دڵی بیماری لێیە

من کە لێرەم، بێ ئەو جەستەی بێ گیانم
دڵم لەو شوێنەیە، کە یاری ئازیزی لێیە

ئاخر ئەی بای سەبا، ئەگەر هێنات بۆنێ
بەو دەرکە تێپەرە کە یاری منی لێیە..



#سەعدی
که‌س نیه‌ وه‌ک من بکێشی نازت
منم هه‌ڵگری ڕاز و نیازت..




#وەلی_دێوانە
ئەو بەڵای بۆ قامەتی تۆ دێ
لە عوششاقت کەوێ

سەدهەزاران عاشقت جانا بەڵاگەردانە بۆت..



#ئەحمەد_موختار_جاف
پێم دەڵێن: مەحبوبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا
خێل و قیچە، یاترازووی نازی نەختێ سەر دەکا؟!


#نالی
واتە: ناحەزەکانم دەڵێن مەحبوبە خێلە و کە سەیری دەکەیت وا دەردەکەوێت کە خێسەت لێ بکات و شەڕت پێ بفرۆشێ، بەڵام ئەمە ڕاست نیە تەنها ئەوەیە کاتێک ناز دەکات بە چاو، چاوێکیانی زیاتر ناز دەکات لەوەی تریان.
چاوی هەمڕەنگی گوڵی مەستی شەب و ڕۆژن مەدام
یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە یەک لە نەیلۆفەڕ دەکا..


#نالی
واتە: چاوەکانی یار وەک گوڵ وان، یەکێکیان گوڵە نەیلۆفەڕە و لەبەر خۆردا دەکرێتەوە، چاوێکیشی وەک گوڵی وەنەوشە لە سێبەردا ئەگەشێتەوە.
عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێ دەگەی
کەچ نەزەر کەی فەرقی خوار و ژوور و، خێر و شەڕ دەکا؟!
هەرکەسێ نوقسانی ڕووی باوێتە سەر ڕووی ئاینە
شاهیدی هەرچەندە (رأﻱ العین)ـە، کێ باوەڕ دەکا؟!


#نالی
واتە: یار چاوی وەک ئاوێنە وایە و تۆیش ئەی ناحەز لە چاوی یاردا وێنەی چاوە لارەکانی خۆت دەبینیت و وا هەست دەکەیت کە عەیبەکە لەوەوەیە.
جا هەرکەسێکیش ناشرینی خۆی بخاتە ئەستۆی ئاوێنە کێ باوەڕی پێ دەکات با دیمەنیشی شاهید بێت.
دەستم لە گەردنی خۆت هەڵمەگرە ئەی حەبیبە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح مـاڵی خۆتە بیبە..



#نالی
مامۆستا عەلائەدینی سەججادی لە مێژووەکەیدا لە باسی نالیدا ئەڵێ:
حەبیبە پێش مردنی نالی کۆچی دوایی کردووە و نالیش کە نەهاتۆتەوە بۆ سلێمانی هەر لەبەر ئەوە بووە تەماشای کردووە حەبیبە نەماوە، دۆستەکان و ئەربابی زەوقی خۆی کە لەگەڵیان ڕایبواردوە نەماون، ئیتر دڵخۆشییەکی شك نەبردووە تا ڕوو بکاتەوە سلێمانی، وەک لە شیعرەکەیدا ئەڵێ:

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ

ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ

ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ

لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ..


#نالی
خۆزگەم بەودەم
کە سەرى كوچەى تۆم مەنزڵ بوو..
كلى چاوم له گڵی
دەركى دەرت حاسڵ بوو..




#حافظ
پێم نەوتی بۆ دوور مەچۆ ئاشنات منم
لەم سەرابی بیابانە سەرچاوەی ژیانت منم

بەڕقەوە گەر بتۆرێیت سەدهەزار ساڵ دوورکەویت
لە ئاکامدا دێیتەوە لام چونکە خاڵی کۆتات منم .



#مەولانا #ڕۆمی
پاش ئەوەی خۆر ئاوابوو
ڕووناکایی زەردەپەڕ
لە چاوانتا جێ مابوو.

سەرگەرم و خەیالاوی
ڕۆح تینوو هەتا لێوان
لەناکاو ماچم کردی
ساتێ دابڕام لە جیهان.



#ڕەفیق_سابیر
2024/09/30 12:24:52
Back to Top
HTML Embed Code: