Telegram Web Link
چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت
وا چاوەکانم ژان ئەکەن..

هەر لە سورمەى خاکى ڕێگات
ئارەزووى دەرمان ئەکەن..


#ئەحمەد_موختار_جاف
خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن


#نالی
واتە: زار و دەم و پێکەنینی یار هەر چەندە زام و برینی دڵ ئەکولێننەوە هێشتا هەر زۆر دڵڕفێن و خۆش و بەتامن.
دڵ بەکوڵ شیوەن دەگێڕێت بۆ ویساڵت یارەکەم
باری بێمەیلیت هەتا کەی شۆخەکەم دڵدارەکەم


#فەنایی
#کەماڵی

بێوەفا دڵبەر لە کوێ ما وەعدە و پەیمانەکەت
بۆ چی تەرکت کرد بەجارێ عاشقی دێوانەکەت

من هەتا ماوم لەسەر ئەو شەرت و عەهدەم چاوەکەم
ڕۆح ئەکەم قوربانی چەفیە و جامانەکەت

تۆ لە گوڵگەشتی چەمەندای دائیما ڕەحمت ببێ
بێ بپرسە جارێ حاڵی دیلی بەندیخانەکەت
وەكوو یووسف لە زیندانی غەما
حەبسی عەزیزێكم..

لەبۆ تەسكینی جارێ ڕوو لەلای
كەنعان نەكەم چ بكەم!


#صافی_هیرانی
#هێمن
ووتی سەبرت هەبێ دووباره دێمه دیتنت ئەمما..

#وەفایی
هەر چاوەڕوانم کە گوتت دێم و نەهاتی..

#نالی
خودا کەی بێ خودا کەی بێ خودا کەی..

#مەحوی
نەهاتی هەر نەهاتی هەر نەهاتی..

#هێمن
لە کورتیدا تەمەن وا دیاره بەو دیداره ڕاناگا..


@yari_mn
حاڵی حازر مەزرەعەی ژینم وشکەساڵییە
هەر لە هەوری لوتفی تۆ تەمەننای باران ئەکا


#ناتیق
لەم دڵـەی پڕ دەرد و میحنەتما
بەدایــم حــازری...


#کوردی
تۆ چونکە لە لەیلا گەلێ شیرینتری بۆیە
مەجنوونی دەرودەشتم و فەرھادی زەمانم

ئیشم ھەموو ناڵینە لە ئێشی دڵی ڕێشم
کارم ھەموو گریانە لەبەر دەردی گرانم

بۆ گەردەنی تۆ بوومە ئەسیری سەری زوڵفت
من مورغی شەباوێزم و عاشق بە بەیانم

جانبەخشە دەڵێن ماچی دەمت وەقتی تەبەسسوم
تا کەی بمرم موعجیزەی ئەم سیڕڕە نەزانم


#وەفایی
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم غەریبی کۆی دڵبەر بم
ئەگەر ساتێ لە یادم چی ھیلاکی ژەھری ئەژدەر بم

بەغەیری بۆسەی چاوت ئەگەر قەسدی ویساڵت کەم
بە شوعلەی قەھری تۆ یاڕەب سەراپا قەتڵی ئەخگەر بم


#کوردی
ئەی نەسیم و ئەی هەناسەی بەربەیانانم لە کوێی
ئەی هەموو ئاوات و تاسەی ڕۆح و گیانانم لە کوێی

ئەی هەموو دەم هاودەم و هاوڕێ و هەڤاڵ و هاونشین
هێزەکەی هەنگاوی پیاسەی ڕێوبانانم لە کوێی

ئەی چرای ڕووناکیی ئاسمانی ژیانم مانگی من
ئەی زریوەی ئەو کراسەی ئاسمانانم لە کوێی

ئەی کە تەعریفی کەماڵی بۆ ئەویندارانی ژین
ئەی کە پێناسەی لە خاسەی جوان و جوانانم لە کوێی

ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر ئەی شاغەزەڵ
ئەی عەزیزم ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم لە کوێی


#خاڵە_قازی
بە کەمی مەگرە ژیانی بەئەوین
دەئەویندایە هەموو تامی ژین


#هێدی
فریشتەی کامەرانیم بووی، کەچی شەیتانی دڵ دەرچووی

بە بارێکی ترا دووبارە شێت نابم، بڕۆ لاچۆ!

#مەدهۆش
ئەو نەهات یا هەر لەبەر چاوی من ئەوڕۆ تەم هەیه؟

#هێدی
غەم وشادی سەراپا ھەرچی بێ وابەستەیی تۆیە

#حەریق
بەخت یەک ھیجرەت دوو و غوربەت سیان و دڵ چوار

من یەکم، چوار تەوقی ناحەق بۆچی چۆتە گەردنم؟!

#کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵ لەسەر پشکۆی فیراقت وەک سەماوەر هاتە کوڵ

بێرەوە، چایی بەبێ شەکری لێوت چا نییە

#نەدیم
مەعشووقە؛ لە لا، جام؛ بە لەب، مەنزڵی خەڵوەت
چیدی هەیە دنیا! کە تەمەننا لە خودا کەم؟

#ئەدەب
بە دوو زوڵفی کەمەند ئاسا ڕەگی دڵمت لە بێخ هەڵکەند
دەسا ڕەحمێ کە با نەمرم دڵ ئینتیزاری دەرمانە

بە دوو ئەبرۆی هیلال ئاسا کە وەک شمشێری قەتتاعە
بڕیت ڕیشەی دڵی زارم لە ژینی خۆی هەراسانە..


#زاری
2024/09/21 08:29:50
Back to Top
HTML Embed Code: