Telegram Web Link
گوتت ها زوڵف و کافر بووم
گوتت ها ڕووم و چاتر بووم

کە من هەر بێمە سەر ڕێی تۆ
دەبێ تۆ بۆچ لە من لا دەی؟


#وەفایی
عومرێکە لیباسی غەمی دوریتە لە بەرما
گۆڕین و دڕینی نیە ئەم کۆنە کراسەت..



#صابری
تۆم ئەوێ وەک گوڵ لە باخی ماڵی مندا هەڵبدەی
نەک گوڵی سەر مێزی ئیمرۆ ببیت و پێخوستی سبەی..


#ئەحمەد_هەردی
چ عومرێکە بەبێ تۆ ڕائەبوورێ
ئەگەرچی هەم وەلێ مانم نەمانە..


#زاری
ئەگەر ڕۆژە بتی من هەر بتێ بێ
سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی..


#مەحوی
شنەی با باسی جوانیی ئەو بە گوێی مندا ئەچرپێنێ
هەموو دەرکەوتنی شۆخێ دڵی من دائەخورپێنێ..


#ئەحمەد_هەردی
چۆن کورد بە چیاوە نووساوە
وەرە ئاوا ڕوومەتی خۆت
بە سینگمەوە بنووسێنە...


#پەشێو
مەنعی سووتانم مەکەن ئەمڕۆ لە شەوقی ڕوومەتی
چۆن نەسووتێم من بە ئاگر ئەو بە بارێ نەوتەوە..


#تاهیر_بەگی_جاف
لە پەندی ئەهلی دانش گوێم گرانە
کە مەنعم کا لە زاری یا لە زاری..


#زێوەر
زاری یەکەم: دەم
زاری دووەم: گریان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەن بە نازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ
چارۆکەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی
بەدیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم
تەختی نێو چاوانی تۆ


#حەسەن_زیرەک
پارچەشیعرێکی ناسکی #قانع بۆ دڵدارەکەی:

چاوەکەم مەغرووری هەروا یان خەتای نازارییه
نازه وا ئاڵوزه چاوت یا لەسەر خوونخوارییه

خەم لە من دێوانەتر بوو شۆڕشی دڵمی کە دی
دەردی دڵ دەردی گرانه و عیلەتێکی سارییه

ئاوڕی شان و بەرۆکی خۆم ئەدەم شەیدا ئەبم
چون بە ئەشکی خوێنی جەرگم قرمز و گوڵنارییه

ناتوانێ پێ لە ئەشکی خۆی بنێ تێپەر بکا
مەشرەبی عاشق لەسەر ڕەسم و مەقامی هارییه

من بەشوێن دڵما گەرام شوێنی بە خوێن دۆزیمەوه
چۆن لە ڕاوچی گوم ئەبێ سەیدێ کە خوێنی جارییه

قانعی بۆیه له هیجرا خەو لە چاوی ناکەوێ
قاعیدەی حەسحەس وەهایه کەوتە شەو بێدارییه
پەلەت بێ چاوەڕێتم زوو وه‌ره‌
بەس خۆت بخافڵێنه‌..

هه‌زار جار هێمنیش بم
بۆ ویسالت چۆن په‌له‌م نابێ..


#هێمن
ئیمشەو وە هەر حاڵ شەو وە ڕۆ بەروون
ئەی خوا سا مەرگێ سەحەر چێش کەروون.


#مەولەوی
لە چاھی ژێری لێوت وا ئەسیرن
ھەزارانی وەکوو ھاروت و ماروت..


#کوردی
لە وەسفی نازکیتا دەستەئەژنۆن
هەزارێکی وەکوو نالی و ناری..


#زێوەر
چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت
وا چاوەکانم ژان ئەکەن..

هەر لە سورمەى خاکى ڕێگات
ئارەزووى دەرمان ئەکەن..


#ئەحمەد_موختار_جاف
خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن


#نالی
واتە: زار و دەم و پێکەنینی یار هەر چەندە زام و برینی دڵ ئەکولێننەوە هێشتا هەر زۆر دڵڕفێن و خۆش و بەتامن.
دڵ بەکوڵ شیوەن دەگێڕێت بۆ ویساڵت یارەکەم
باری بێمەیلیت هەتا کەی شۆخەکەم دڵدارەکەم


#فەنایی
#کەماڵی

بێوەفا دڵبەر لە کوێ ما وەعدە و پەیمانەکەت
بۆ چی تەرکت کرد بەجارێ عاشقی دێوانەکەت

من هەتا ماوم لەسەر ئەو شەرت و عەهدەم چاوەکەم
ڕۆح ئەکەم قوربانی چەفیە و جامانەکەت

تۆ لە گوڵگەشتی چەمەندای دائیما ڕەحمت ببێ
بێ بپرسە جارێ حاڵی دیلی بەندیخانەکەت
وەكوو یووسف لە زیندانی غەما
حەبسی عەزیزێكم..

لەبۆ تەسكینی جارێ ڕوو لەلای
كەنعان نەكەم چ بكەم!


#صافی_هیرانی
2024/09/29 12:35:36
Back to Top
HTML Embed Code: