یەکێک لە غەلەزە جوانەکانی #مەدهۆش
وەک بەرچاو ڕونیەکیش مەدهۆش خۆی پیشەی خەیاتی بووە.
بـــەوەم زانی کە دەرزی چوو بە دەستا
کە چاوتم دی لە جەرگــم کسـپە هەستا
ئەوەندە خوێن لەبن نـینۆکی تۆ هـات
ئەوەندەش خوێن لە چاوی من نەوەسـتا
دڵی من ناسکە وەک دەست و پەنجەت
دڵی تۆ زۆر ڕەقە وەک دەســتی وەستا
لەداخی ئەزیەتی ئەو پەنجە جوانەت
ئەجەنگم من لەگەڵ دەرزی و مقەستا
بەخۆشی تـۆ خەیاتیم لاپـــەسەندە
دەســم لێبەرنەداوە تــــاکو ئـــێستا

وا دڵــم لەت لەت ئەکەم وەک شانە بەڵکو خوا بکا
جار بەجار ئەو پەرچەمە شێواوەتی پێ شانە کەی
#کەمالی
#عەلی_باپیر_ئاغا

ئەم ڕۆژانە دونیا بە تەمێكی ڕەش داپۆشراوە، خەڵك خۆیان بریندار دەكەن، یەكتری ئەدەنە بەر نەشتەر، زمانیان تیغ و سینەیان دەشتێكی كاكی بە كاكی لە ڕق... ئەم ڕۆژانە كەس بەزەیی بەكەسدا نایەتەوە... كەس بەزەیی بە خۆیدا نایەتەوە.
تۆ تا بۆت دەكرێ سپی بپۆشە، سپی بنوو، سەرجێگەكەت بگۆڕە بە ڕەنگی بەفر، دیواری ماڵەكەت بكە بە ڕەنگی كافور... ئەم ڕۆژانە زۆرت پێویست بەوەیە زیاتر لەژێر ئاوی دوشەكەدا بمێنیتەوە، با زیاتر تەڕ بیت، ھەموو شتێك خەریكە وشكدەبێتەوە... گەر كرا یەكێك لە ئاوەكانی ماڵەكەت تایبەت كە بە شتنەوەی ڕوخسارت، گوێكانت، چاوەكانت، دەمت... ئەم ڕۆژانە لە ھەموویانەوە ڕەشی دزە دەكاتە ناوتەوە.
ھێمنترین پارچە مۆسیقا داگیرسێنە و ھەموو ئامێرەكانیتر بێدەنگ كە، سەرت پڕبووە لە ژاوەژاو، ڕۆحت ھیلاكە بە دەست خۆیەوە...
ئەم ڕۆژانە كەمتیارێكی شێتی برسی بەربووەتە جەستەت، ھێشتا ھەناسە دەدەیت و ئەو بە زیندویی دەتخوات، ھەلا ھەلات دەكات و بەردەوامیش بە قیژەیەكی ناساز ئەم مەرگەت تاڵتر دەكات... تۆ ئەزانی دڕندەیی كەمتیار لەوەدایە ھەر بە زیندوویی كەوڵت دەكات؟ ھەر بە زیندوویی و بە بەرچاوی خۆتەوە ھەناوت پارچە پارچەت ئەكات؟ ئەتكوژێ و جار جار سەیری چاوت ئەكات... كەمتیارەكان بەربوونەتە ھەموو شتێك و بەردەوامیش لە قیژە قیژ ناوەستن... ھەر ئەڵێن... ھەر ھاوار ئەكەن...
تۆ كە لە نەسلی ھەوریت، خۆت مەدەرە دەست ئەم ھەموو وشكەساڵییە، با ھەوریی بێت خەیاڵت، باران بێت وتنت، شێدار بێت بێدەنگیت... تۆ كە شیری پاكت خواردووەتەوە، مەھێڵە ژەھراوی ئەم جادوگەرانە ڕەشتكات، با ڕەشاوی ئەم ئاگرە نەگاتە دڵی سپیت...
ئەم ڕۆژانە دەبێت زۆر شت فڕێبدەیت، وەك ژاوەژاوی سیاسییەكان، درۆكانی نیشتیمان، خیانەتەكانی خێڵ، گۆرانییە بێتامەكان، وتار و نووسینە سادەكان... تۆ پێویستت بە یەك تەنەكە خۆڵی گەورەیە، گەورەتر لەوەی بەردەرگا، تا زۆر شت فڕێبدەیت...
دونیا سارد بووە، ئەو پەنجەرانە بۆ داناخەیت؟ ئەم ڕۆژانە لەگەڵ بادا شەمشەمە كوێرە دێنەژوورەوە، مێش و مەگەزی خەیاڵكوژ دێنەژوورەوە، دەنگەدەنگی وەڕسكەر خۆیان دەگەێننە ناوت... دەرگا پێوە مەیە، توند دایخە، ئەم ڕۆژانە نائومێدی دەبێتە میوانی ھەموو ماڵێك، ناشرینی لەوسەری كۆڵانەكە وەستاوە و چاوەڕێی فرسەتێكە خۆی ھەڵبداتە بوونتەوە...
ئەم ڕۆژانە سپی بپۆشە... سپی بنوو... زیاتر لە جاران لەژێر ئاودا بمێنەرەوە... ھەموو شتێك خەریكە ڕەش دەبێت، ھەموو شتێك خەریكە وشكدەبێتەوە...
#ھێمن_قەرەداغی

یاری من
ئەم ڕۆژانە دونیا بە تەمێكی ڕەش داپۆشراوە، خەڵك خۆیان بریندار دەكەن، یەكتری ئەدەنە بەر نەشتەر، زمانیان تیغ و سینەیان دەشتێكی كاكی بە كاكی لە ڕق... ئەم ڕۆژانە كەس بەزەیی بەكەسدا نایەتەوە... كەس بەزەیی بە خۆیدا نایەتەوە. تۆ تا بۆت دەكرێ سپی بپۆشە، سپی بنوو، سەرجێگەكەت…
بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر #ھێمن_قەرەداغی ڕۆحی شاد بێت.