Telegram Web Link
bootg.com
»
United States
»
یاری من
» Telegram Web
یاری من
چییە ئازیز،
چاوەڕوانی خۆشە وا نایەیت؟
#فروغ_فەڕۆخزاد
بۆ
#ئاڤە
یاری من
دڵی خۆم خستە سەر سینی سزاواری و لە بۆتم نارد
کە ھاتە بەردەمت داتە دەمی سەگ گوایە ھەر خاوم
#دڵدار
یاری من
دڵی نازک وەکوو گوڵ، هەم ڕەقە وەک توێکڵی بادام
#مەحوی
یاری من
عاشق و مەحزوون و
بیمار و نەخۆشی عەشقی تۆم..
عیللەت و دەرد و
شیفاشم
وا بە گەردی پێتەوە..
#ئەخۆل
یاری من
مەکانت کونجی دڵمە زۆر نزیکی.
#دیوار
یاری من
زۆر كهڕهت هانم ئهدا داخی دهروونی پڕ گڕم
بۆتی ههڵڕێژم سكاڵای ناسكی گهرم و گوڕم
داخهكهم كاتێ كه دێمه بهردهمت، واقی وڕم
وام ئهشێوێنێ به جۆرێ نایهڵێ هیچ دهربڕم
#هەردی
یاری من
وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار
نەی ئاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار
#سالم
یاری من
لێیان پرسیم بۆ ناخەوی
بۆ شەیدای درێژی شەوی
ئەوەی لە ئەوین تێ ناگا
حەز بە بێداری شەو ناکا
من کە دایم مەستی ئەوم
چیم داوە لە خەوی شەوم
#هێمن
یاری من
چ خۆشه پاشی ئەم تۆرانه سازان
چ شیرینە وتەی ڕاز و نیازان...
#هەژار
یاری من
تۆ خودا تاکەی
لە تاریکیی شەوی هیجرانی تۆ
دەستەوئەژنۆ دابنیشم
ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە...
#وەفایی
یاری من
یەک کەڕەت دڵم مەشکێنە
دەربێنە لە ژێر ئەو هەورەدا ڕۆژت..
#زاری
یاری من
لەبەر خاتری دایکم وەرەوە
لەلای خزم و کەس زۆر بە تۆوۆ ئەنازێ
#دیوار
یاری من
لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە
سووچی خۆت و
ئاهی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی ئەمما
دڵی هێدی و شکاندن
چۆن دڵت دێ؟
#هێدی
یاری من
لە ناڵەی گەرمی دڵ باکت نەبوو تۆ
#مەحوی
یاری من
نیگارا! دڵبەرا! نامێھرەبان! یاری جەفاکارم!
بە زاری کوشتمت! تاکەی دەفەرمووی من وەفادارم؟
#وەفایی
یاری من
بڵێ بەو ئاشنایە
: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت
#مەحوی
یاری من
کە ڕۆیی، ڕووشی نەدامێ بڵێ خودا حافیز...
#مەحوی
یاری من
زێڕ بەڵایە
بێ وەفایە دەوڵەمەند..
#هێمن
یاری من
چڵکی دەستە ماڵی دونیا وەک
دەڵێن:
ماڵ پەرەست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
#هێمن
یاری من
دەمێک ئارامی ڕۆحم بە، حەیاتم، عومرەکەم، چاوم!
#وەفایی
2024/10/01 13:38:47
Back to Top
HTML Embed Code:
TW
HK
DE
US
CA
RU
NO
CN
UA
SG
YE
IN
SA
FR
IQ
UK
EG