Telegram Web Link
سەدای های هیلال هام فەردان مەیۆ
زەمزەمەی تەکبیر هام دەردان مەیۆ

یەکێ هام ڕەفێق، دۆس دڵ دۆزەن
یەکێ مەست کەیف، جەژن پیرۆزن

من نەبوون شادیم جێ بێزار بیەن
گەرد وە سەر من، کەس دیار نیەن

#مەولەوی
واتە:
دەنگی ئەوە مانگە.. ئەوە مانگەی هاوڕێیان و دەنگی اللەاکبر کردنی برادەران دێت
سەیری خەڵک ئەکەی یەکێک دڵی بە دۆستەکەیەوە بەستووە یەکێکی تریش بەخۆشی و ئاهەنگی جەژن مەست بووە.
من نەبێ شادیم لێ بێزار بووەو هیچ نایەت بەلامەوە، هەی قوڕ بەسەرم کەسم نییەو بێکەس کەوتووم.
دەرنەکەوتی بەم جەژنە بۆیە بەڕۆژوو مامەوە
جەژنی من جەژنانەی تۆ بێ بە ماڵ و بە جانەوە
توخودا ڕەحمت ببێ بەسە ئیتر بنوێنە ڕووت
ئینتیزاری مانگە حەمدی بۆیە بەم سەربانەوە


#حەمدی
ئەگەر تۆ ڕوو بە خاڵێکی لە لەیلا شۆخ و زێباتر
منیش ئاشفتەحاڵێکی لە قەیسم شێت و شەیداتر


#مەحوی
سپاس بۆ چاوەکانی تۆ کە شیعرن
شیعری هەمیشە مەست...



#فەرەیدوون_ئەرشەدی
دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ
نامەوێ قەد بادەنۆشی مەیکەدەی مەیخانە بێ


#ناری
دەكەم یادت هەتا ڕۆژێ دەمێنم
دەمێنم گەر لە یادیشت نەمێنم

دڵی خۆمم لەبۆ كردوویە لانك
خەیاڵی تۆ لەوێدا ڕادەژێنم..



#هەڵوەدا
قەدری یەکتر بزانن ھەر ئەوەنە :)


#دیوار
بە هیوا بووم کە شادی بێت و
خەم بڕوا دەمێکی‌تر..


#عەونی
تۆ هەناسەی، تۆ ئەوینی، تۆ بزەی سەر لێوی گوڵ
تۆ هەموو ئیلهامی شێعری سینەکەی شەیدای منی


#خاڵە_قازی
دەردەداری هیجرەتی شەوگاری بێ پایانی تۆم
قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە دەرمانت چ بوو؟


#ئەدەب
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشۆکاوە لەبەر پەرچەم پەشێوان..


#نالی
باوکم کە لەگەرمای نیوەڕۆیاندا لە ئیش دەگەڕایەوە
لە دەرگاوە، لە نوقڵێکی رەنگاوڕەنگی گەورە دەچوو
لە خۆشییان خۆمان پێدادەدا و لە حەوشە وردوخاشمان دەکرد
دەبووە هەزار پارچەی بریسکەداری وەک شووشە
بەڵام، تاکە شووشە کە بتوانین بە پێخواسی کۆی کەینەوە

#تەڵعەت_تاھیر
منی دێوانەکەت دێوانەتر بووم
لەناو وێرانەکان وێرانەتر بووم..

لە خان و مانی خۆم دەرچووم بە عیشقت
بە عیشقی تۆوە من بێخانەتر بووم...



#خاڵە_قازی
هەریەکەمان بەسەدان شێوە بەخەیاڵ ژیاوین.
من بەخەیاڵ ماوەیەک دراوسێت بووم، شەوان درەنگ کە ئاوی گەڕەک دەهاتەوە، تانکی سەربانی ئێوەشم پڕ دەکرد.
ماوەیەک هاوڕێت بووم، بەناوی دەرسەوە، بەناوی جل کڕین و پیاسەوە، بەناوی قەرەباڵغییەوە لە چێشتخانەکاندا دەمبردیە شوێنی تایبەت بەخێزان.
ماوەیەک هاوسەر بووین، وردە شەڕی شیرینمان هەبوو، تۆ دەتگوت شت بۆ ماڵەوە مەکڕە نایزانی، منیش دەمگوت بۆچی قەت سابوون لەسەر مەغسەلەکەدا نیە؟
لەگەڵ یەکتردا بەخەیاڵ سەدان کەس بووین، سەدان..
ئێستا هەر یەکەمان تەنها خۆی ماوەتەوە و دەرگای داخستووە، نەک بۆ بەڕەڵانەبوونی تەنیایی، بەڵکو بۆ ئەوەی خەون نەیەتە ژوورەوە..
سەدان خۆمان، بەدەستی خۆمان ناشت.
قەینا ئازیزم، لە ژیانی ڕاستیماندا خۆ ئێمە لەگۆڕی بەکۆمەڵ ڕاهاتووین !

#تەڵعەت_تاهیر
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم
یەک وڵات یەک چاوی تۆ..

سەر لە پێناو نیشتمانە و،
دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ..


#خاڵە_قازی
ئەگەر ڕووتم ئەگەر قووتم ئەگەر دێوانە  و پووتم..
نییە چارەم نییە چارەت ئەمن هەر مایلی ڕووتم...


#سافى_هیرانى
پێکەنین دەستەمۆ ناکرێ خەم ماڵییە..
ژیان کوا شیرین و تاڵییە.. هەر تاڵییە...


#هێمن
سەیری تۆی گەر پێ نەکەم کوێربم ئەگەر چاوم بوێ!
وەسفی تۆی گەر پێ نەکەم، لاڵ بم زمانم بۆ چیە؟


#بێخود
داخەکەم ژینم به تاسە و
حەسرەتی تۆ ڕابرا..


#قانع
ئێرە جەهەننەمە و ئێمەش
ناتوانین لێی بڕۆینە دەرێ..


#دیوار
2024/09/23 11:25:00
Back to Top
HTML Embed Code: