Telegram Web Link
ئەو دڵەی ڕۆژێ بەیادی نازەنینێ لێی دەدا
ئیستە خاڵییە لە شادی تێی نییە غەیری مەراق

#نەسیم
خۆ دڵم ڕۆژووی ئەوینی گرت لەبۆ جەژنی ویساڵ
کەوتە حاڵی الویداع و نەتشکان ڕۆژووی فیراق ..


#نەسیم
خامه‌ى سه‌راوێز نه‌ چاى سيايى
مه‌ڕێـزۆ ئه‌سريـن شه‌كوا جيايى



#مەولەوی
واته‌: قه‌ڵه‌مه‌كه‌م كه‌ سه‌ره‌ و خوار بووه‌ته‌وه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ناو چاڵى ڕه‌شى شوشه‌ى مه‌ره‌كه‌ب، له‌ داخى دوورى دۆست ئه‌گرى و سكاڵاى حاڵى خۆى ئه‌نووسێ.
لە ڕێگای ماڵی لەیلا دا کە خەتەری زۆری تیایە..
مەرجی یەکەم ئەوەیە کە مەجنوون بیت!



#حافزی_شیرازی
عقل تا تدبیر و اندیشە كند
رفتە باشد عشق تا هفتم سما..
عقل تا جوید شتر از بهر حج
رفتە باشد عشق بر كوە صفا..

عەقڵ تاكو تەکبیر دەكات و بیردەكاتەوە
عیشق هەتا حەوتەم ئاسمان ڕۆیشتوە..
عەقڵ تاكو بۆ حوشتر دەگەڕێ بۆ حەج
عیشق ڕۆیشتوە بۆ كێوی سەفا..



#مەولانا
ئای چەنە سەرچەنگ چەرخ چەپ وەردم
چەرخ چەن چەرخاو من مام نەمردم..!


#مەولەوی
واتە: ئای چەند چەپۆکی چەرخی چەپگەردم خوارد و چەن جار چەرخ هەڵسووڕا کەچی من هەر مامەوە بۆ مەینەتی دنیا و نەمردم..
کۆتا ڕێی هه‌مووان مردنه‌
له‌ ڕێگادا دڵی هیچ کەسێک مه‌شکێنه‌...

#مەولانا
ده‌رمانى بكه‌
تاكو نه‌فه‌وتاوه‌ دڵى من..



#صافى
سەر لەسەر سەودايی تۆ دڵ لە پایی پێیەکەت
بۆچمە جانا سەرو دڵ ھەر دویان ڕیسوا دەکەم!



#صافى
وەختێ جە وەسڵیچ هەر دڵم ڕێش بۆ
مشۆ فەسڵ و وەسڵ فەرقشان چێش بۆ؟


#مەولەوی
واتە: کاتێ لەلات بم و هەر دڵم شکا بێ ئیتر هیچ فەرقێ ناکا چ دور بم لێت یا نزیک. گرنگ ئەوەیە من دڵم شکاوە..
دوێنێ هەر باسی شەو مانگ بینین بو
نیوەی دوو دڵ و نـــیـــوەی یەقین بو
من هــــــەر نیوەڕۆ یـــەکـــلا بومەوە
کە مـانـــگ خەریکی قەیسی کڕین بو

#پشکۆ_ڕەحیم
ئەوانەی وەکو من ئێوارەیان خۆشدەوێ
پەیوەندی بە نواندنی ڕۆژانەیانەوە ھەیە،
بێ ئەوەی پرسیاریشیان لێبکرێت،
بۆ دووری ئازیزێک زوو زوو لەبەرخۆیانەوە دەڵێن
باشین، باشین باش ھەروا دەبێ.
شەویش وەکو پەردەیەکی ڕەش
دێت و کۆتایی بەو شانۆگەرییە دێنێت!


#تەڵعەت_تاھیر
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن
تا بەیانی.. چاو هەڵدێنم،
لەگەڵ خۆما.. دەس لە ملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!

کە گەورە بووم،
هیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکی نوێم
نەهێنایە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو هەڵێنم
لەگەڵ خۆما بیان نوێنم!

#شێرکۆ_بێکەس
بۆ ئەم جەژنە چ خەمێکم لەبەر کەم
بەناو کوچەی کام ئازارا گوزەر کەم
لەگەڵ کێدا بچمە باخچەی ئاژەڵان
لایان باسی دڕندەیی بەشەر کەم..


#نەدیم
ئەوەندەی نان بیری برسی و
ئەوەندەی ئاو بیری تینوو و
ئەوەندەی شەهید بیری منداڵی و
ئەوەندەی زیندان بیری ئازادی و دەرێ ئەکات
بیری ئەکەم

#شێرکۆ_بێکەس
بۆچی نه‌گریم
سه‌د كه‌ره‌تم دڵ ده‌شكێنی..



#نالی
بە یادی قامەتی ماوم بە پێوە!

#مەحوی
ئێسە سۆچیای گەرمی دڵ سەردیم
سەودایی سارای دەردی بێ دەردیم!



#مەولەوی
واتە: ئێستا من سووتاوی گەرمای دڵ ساردی یارم و گرفتاری دەردێكم لەكەسەوە دیارنییە و بەجۆرێكە كەكەس بەدەردەداریم نازانێ..
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟

#گۆران
کە هاتی دڵێکت فێنک کردەوە کە ئارەزوو دەیسوتاند...

#سافۆ
و: #هێرش_سەعید
2024/10/01 07:41:17
Back to Top
HTML Embed Code: