Telegram Web Link
Forwarded from یاری من (jabbar)
تۆ تەماشایی دونیا بکه چەند زوو دەڕوا چەند گۆڕاوە..!


#زەکەریا
فیدای دیدەت بام وەبێ مەی مەستەن
نیگای دیدەی تۆ بادەی ئەلەستەن..



#مەولەوی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
من هێشتا نەبووم تۆم لە دڵدا بوویت.

#سەعدی
زنجیرە #فیلمی جەیران
Forwarded from یاری من (jabbar)
تەن وە دڵ،دڵ جان،جان بی وە جانان

واتە:
لەشم بووە بە دڵ
و دڵیشم بووە بە گیان
و گیانیشم بووە بە ئازیزەکانم.

#مەولەوی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
بێکەس منم،کەسێ لە زوبانم بگا،نییە...


#مەحوی
تا وە زوڵف و ڕووی تۆ تەماشامەن
ئەدای نمای فەرز سوبح و عیشامەن.


#مەولەوی

واتە: کاتێک سەیری ڕوخسارت دەکەم هەست دەکەم ڕۆژ بوەتەوە کاتی نوێژی بەیانییە.
کاتێکیش سەیری زوڵفت دەکەم تاریکە و ڕەشە هەست دەکەم شەوەو کاتی نوێژی عیشایە.
تەڵەبی ڕەحم و مروەت لە دڵی ئەھلی زەمان
طەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا..


#مەحوی
بسووتێـم بەگـڕی عیشقـت ڕەوایـە
کە ئاگری عیشقت ئارامی منە..


#عەتتار
وتم دەردم به دیدارێ دەوا کە
وتی بمرە به دەردی بێدەواوە!

#زاری
خەڵکی ئەم وڵاتە ڕێزی بەیانیان ناگرن.
زەنگی ساعەت وەک تەور خەوەکەیان دەبڕێت و گورج لەناوجێ ڕادەپەڕن و یەکسەر بەرەو کارە ناخۆشەکانیان دەکشێن...
پێم ناڵێیت؛
ئەم سەرەتا ناخۆشە چ ڕۆژێکی خۆشی لێ دەکەوێتەوە ؟
چی لەو کەسانە چاوەڕێ دەکرێت کە هەموو ڕۆژێکی ژیانیان بە لێدانی ڕۆحیان دەست پێ بکات؟
ئەویش بە زەنگی سەعاتێکی قوڕمیش...


لە ڕۆمانی: #ئاهەنگی_ماڵئاوایی

#میلان_کۆندێرا
گوتم:
قوربان زەدەی چاوم!
شیفای دەردم چییە بیدە؟

دەمی خۆی کردە غونچە و پێکەنی فەرمووی: کە گوڵقەندە...!


#وەفایی
بە غەدداری نەوەک ناوت بەرن
بم ئەنجنی قەت من شكاتی جەوری تۆ بەر كەس ئەبەم!
بڕوانە چۆنم بۆت!


#مەحوی
نیگام تینووی تەماشاتە...!


#گۆران
بـۆ بەدەوری جیهان بگەڕێم کە دۆست
نیشتەجێی ناو گیانی شیرینی منە..



#عەتتار
ساڵ تێپەڕ دەبێت و ساڵێکی دیکە دێت،ئەی نیشتمانم هەموو شتێک لە تۆدا
وێرانتر ئەبێ.

#دیوار
وەره یارم، وەره ئەی تازه یارم

#هێمن
وەره با بەژن و باڵاکەت ببینم

#هێمن
Forwarded from یاری من (ڕەسوڵ ئامینە 🌻)
پێم بڵێ لەکوێ لەبیرکردن دەفرۆشرێ؟
وە لەکوێ ڕوخسارەکۆنەکەم ئەدۆزمەوە ؟
وە چۆن ئەتوانم بگەڕێمەوە بۆلای خۆم؟


#محمود_درويش
وەرگێڕانی #مەریەم_محسین
باوەڕ مەکە
ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم..


#نالی
پەروانەیە زیارەتی شەمع ئارەزوو دەکا..


#مەحوی
2024/12/26 07:17:58
Back to Top
HTML Embed Code: