Telegram Web Link
ئاگری عیشقی تۆ جانا
گەر لە گیــان بێ خۆشترە..


#عەتتار
مەحاڵە من کە بچمە دڵیەوە،
دڵ کیشوەری بەردە

#مەحوی
چ خاکێ کەم بە سەرما، مامەوە تاک


#مەحوی
ئاخری شۆقی نیگایەک، دڵ دەخاتە پێکەنین

#لاولاو
تۆ کەسێکی تەنیای..
تەنیایت، بە مانای کەلیمە..
کەس گوێ لەو گۆرانییانە ناگرێ کە تۆ حەزیان پێ دەکەی.. کەس ئەوە ناخوێنێتەوە کە تۆ خوێندووتنەوە لە کتێبەکان..
کەس پێناکەنێ بەو نوکتانەی کە تۆ وات دەبینن زۆر پێکەنیناوین..
تۆ چەنەها یادگارییت هەن،
بەڵام وەکو ئەو سککە دراوەی ٲصحاب الکهف وان، کە لەمڕۆدا هیچ نرخێکیان نیە، وە کەس نایەوێ گوێشی لێیان بێ، گەر هەرچەندە بە نرخیش بن لات..
هاوڕێ کۆنەکانت یەک بە دوای یەکا ڕۆشتن و.. شوێنەکانيش گۆڕان..

#أحمد_خالد_توفيق
و: #سیاگوێزیی
ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟

#حەریق
بۆ #ئاڤە
هه رکەسێ چەشتی
دڵۆپێ لە نێو دەریای عیشقی تۆ
تا قیامەت مەست و مەدھۆش و حەیران بێ خۆشترە..


#عەتتار
دڵ و ڕۆحم لە کن یارە
لە خـــۆم خۆشــــم ببـــم غائیب
لە من یارم نەبێ غائیب..


#مەحوی
Forwarded from یاری من (jabbar)
تۆ تەماشایی دونیا بکه چەند زوو دەڕوا چەند گۆڕاوە..!


#زەکەریا
فیدای دیدەت بام وەبێ مەی مەستەن
نیگای دیدەی تۆ بادەی ئەلەستەن..



#مەولەوی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
من هێشتا نەبووم تۆم لە دڵدا بوویت.

#سەعدی
زنجیرە #فیلمی جەیران
Forwarded from یاری من (jabbar)
تەن وە دڵ،دڵ جان،جان بی وە جانان

واتە:
لەشم بووە بە دڵ
و دڵیشم بووە بە گیان
و گیانیشم بووە بە ئازیزەکانم.

#مەولەوی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
بێکەس منم،کەسێ لە زوبانم بگا،نییە...


#مەحوی
تا وە زوڵف و ڕووی تۆ تەماشامەن
ئەدای نمای فەرز سوبح و عیشامەن.


#مەولەوی

واتە: کاتێک سەیری ڕوخسارت دەکەم هەست دەکەم ڕۆژ بوەتەوە کاتی نوێژی بەیانییە.
کاتێکیش سەیری زوڵفت دەکەم تاریکە و ڕەشە هەست دەکەم شەوەو کاتی نوێژی عیشایە.
تەڵەبی ڕەحم و مروەت لە دڵی ئەھلی زەمان
طەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا..


#مەحوی
بسووتێـم بەگـڕی عیشقـت ڕەوایـە
کە ئاگری عیشقت ئارامی منە..


#عەتتار
وتم دەردم به دیدارێ دەوا کە
وتی بمرە به دەردی بێدەواوە!

#زاری
خەڵکی ئەم وڵاتە ڕێزی بەیانیان ناگرن.
زەنگی ساعەت وەک تەور خەوەکەیان دەبڕێت و گورج لەناوجێ ڕادەپەڕن و یەکسەر بەرەو کارە ناخۆشەکانیان دەکشێن...
پێم ناڵێیت؛
ئەم سەرەتا ناخۆشە چ ڕۆژێکی خۆشی لێ دەکەوێتەوە ؟
چی لەو کەسانە چاوەڕێ دەکرێت کە هەموو ڕۆژێکی ژیانیان بە لێدانی ڕۆحیان دەست پێ بکات؟
ئەویش بە زەنگی سەعاتێکی قوڕمیش...


لە ڕۆمانی: #ئاهەنگی_ماڵئاوایی

#میلان_کۆندێرا
گوتم:
قوربان زەدەی چاوم!
شیفای دەردم چییە بیدە؟

دەمی خۆی کردە غونچە و پێکەنی فەرمووی: کە گوڵقەندە...!


#وەفایی
2024/11/13 19:25:55
Back to Top
HTML Embed Code: