Telegram Web Link
كلّ يوم تعيشه هو هدية
من الله..
فلا تضيّعه بالقلق من المستقبل
أو الحسرة على الماضي.

فقط قلّ ( 💙توكّلتُ على اللّه💙)

هەموو ڕۆژێک کە دەژیت دیارییە
لە خوداوە..
بەفیڕۆ مەدە لە خەمی داهاتوودا
یان دڵشکان بۆ ڕابردوو.

تەنها بڵێ
👑(من متمانەم بەخودا هەیە)👑
ئەگەر سفوری و ڕوتی ناونیشانی هۆنراوەی هونەرمەند و شاعیران بێت ، ئەوا باڵا پۆشی و لەچک کردن ئاماژە و دێڕەکانی (قورئانە) 🧡🌻
لـەبـەر دنـیـا

نـەمـا یـادی قـیـامـەت،!
🌔❤️
ئەزانن خۆشبەختی یانی چی
خۆشبەختی واتا {ڕازیبوون}
گرنگ نییە چیت ھەیە
یان چەندت ھەیە
گرنگ ئەوەیە لەو بەشەی کە ھەتە
یان ئەوشتەی کە ھەتە
لێی ڕازی بیت،ئەو کاتە خۆشبەختی 💙..!
:ڕۆژێک چاوەکانت بۆ ئاسمان بەرز دەکەیتەوە
دەڵێیت خوایە تۆ لەوە زیاترت پێ بەخشیم
کە خەونم پێوە دەبینی..🌻"
فَإِنِّی قَرِیبٌۖ

ئـارامییەڪی قووڵ لـــە دوو وشــــە دا🧡
ئەی بگۆڕی دڵەکان💕
دڵم لەسەر ئاینەکەت جێگیر بکە‌!🕋
نازانم چی چاوەڕێمە
بەڵام هەبوونی متمانەم بە خودا بەسه بۆ ئارام بوونم!🙂
ئێمە زۆربەمان نوێژ دەکەین سوپاس بۆ خودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانین مانای ئەو زیکرو ئایەتانەی کە لەنوێژەکەماندا دەیخوێنین چییە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەیاڵت بڕوات ، کاتێک بە ئاگا یەیتەوە سەلام ئەیەیتەوە و ناشزانیت چۆن نوێژەکەت تەواو کردوەو خەیاڵت لای نەبووە بەمەش نوێژەکەت باطل دەبێت و دروست نییە...
پێویستە هەموو موسوڵمانێک لەمانای نوێژ تێبگات تۆ لەبەردەم الله دا ڕاوەستاویت قسەی لەگەڵ ئەکەیت ناشزانیت مانای قسەکانت!! زۆرناخۆشە وایە؟
ئێ بێگومان وایە کەواتە دەست دەکەین بە فێر بوونی ماناکەی.
ـــــــــــــــــــــــ💚ــــــــــــــــــــــ
ئەمـەش مانای ئایەت و تەکبیرەکانی ناو {نــــوێــــژ}ە

تەکبیرەی دەست پێکردنی نوێژ

اللهُ ٲَکْبَر💚

خودا لە هەموو شتێک گەورە ترە لە زات و ناو و سیفاتە جوان و بەرزەکانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💚 مـانای سـورەتـی الـفاتـیـحـە💚
❶ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

❶ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

❷ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

❷ هه‌موو سوپاس و ستایش بۆخوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان

❸ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

❸ به‌خشنده‌ی میهره‌بان

❹ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ

❹ خاوه‌نی ڕۆژی سزاو پاداشت دانه‌وه‌

❺ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

❺ خوایه‌ ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین وه‌ ته‌نها له‌ تۆ داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین

❻ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

❻ ڕێنموونیمان بکه‌ بۆ ڕێگای ڕاست

❼ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ

❼ ڕێگای ئەوانه‌ی که‌ چاکه‌ت له‌گه‌ڵ کردوون و ناز و نیعمەت و بەخششی خۆتت بە سەردا ڕشتوون نه‌ک ڕێی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینی تۆیان بەسەردا ڕژا ، وە نەک ڕێی ئەوانەی کە گومڕا و سەر لێ شێواو بوون .

آمین
خوایە دوعاکانمان قبوڵ بکە و وەڵاممان بدەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💚مانای زیکری چەمینەوەروکوع💚
سُبْحَانَ رَبيَ الْعَظِیم

پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری گەورە و مەزنم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانای ڕاستبوونەوە وهەستانەوە لە ڕوکوع
سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَە / رَبَّنا وَ لَكَ الْحَمْدُ

خودا نزا و ستایشی ئەو کەسەی بیست و وەری گرت کە سوپاس و ستایشی کرد / پەروەردگارمان هەموو سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 💚مانای زیکری سوجدە بردن 💚

سُبْحَانَ رَبّيََ الاعْلَی

پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند

لێرەدا من زۆر سەرسامم بەم زیکرە😔 کاتێک تۆ لە نزمترین شوێنیت و سوجدە ت بردوە بۆ الله و دوپاتی ئەکەیتەوەو دەڵێیت خوابەرزترەو بڵندترە بێدەسەڵاتی و بێفیزی خۆت دەردەخەیت بۆ الله😍
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💚دوعای دانیشتنی نێوان دوو سوجدە بردنەکە💚

رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي

پەروەردگارم لێم خۆش ببە ، پەروەردگارم لێم خۆش ببە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئینجا بزانین مانای تەحیات چییە
💚 مانای تەحیات💚

التحياتُ لله و الصَلَواتُ و والطَیباتُ

سەلام و گەورەیی و پاک و بێ گەردی و داوا کردن و کردەوەی پاک و چاک هەر بۆ خودایە

السلام علی النَبى و رحمةُ الله وبركاتهُ

سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا لەسەر پێغەمبەری خودا بێت ﷺ

اسلام علینا و علی عباد اللە الصالحین

سڵاو لەسەر ئێمە و لەسەر هەموو بەندە چاکەکانی خوای گەورە بێت

أشهدُ أن لا اله الا الله و أشهد أنَ محمداَ عبدە و رسولە

شایەتی دەدەم کە هیج پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە الله ، وە شایەتیش دەدەم کە محمد ﷺ بەندە و نێردراوی خودایە

أللهم صل على محمد و على آل محمد

خوایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ

كما صليت على إبراهيم و على آل إبراهيم

هەروەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم

إنك حميدُ مجيد

بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت

اللهم بارك علی محمد و علی آل محمد

خوایە پیرۆزی بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ

کما بارکت علی ابراهیم و علی آل ابراهیم

هەروەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم

إنك حميدُ مجيد

بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💚مانای دوعای دوای تەحیات 💚

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْر ِ, و َمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججالـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم دوعایەش بخوێنە💚
(اللهم افتَحْ لي أبوابَ رَحمَتِك)َ واتە:
خوايه‌ ده‌رگاكانى ره‌حمه‌تى خۆتم لـێ بكه‌ره‌وە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆش بڵاوی بکەرەوە تا ئەوانەی ماناکەی نازانن بۆ لەمەودوا بیزانن
هەڵبەتە شتێکیشم بیر نەچێت کاتێک دەست نوێژ دەگریت چاوەڕێی گفتوگۆیەکی بەچێژیت لەگەڵ الله بەمتمانە بە خۆ بوونەوە بڕۆرە قیبلەو دەست بە نوێژ بکە تۆ لەبەردەم ئەو زاتەی کە کەس لە ئەو جوانتر و بەڕێزتر نییە😍خەیاڵت نەڕوات بیر لەدەسەڵاتی بکەرەوە هەست بە بوونی ئەو بکە ئەگەر نوێژەکەت وا ئەنجام بەیت وا ئەزانیت کەس لە تۆ دڵخۆشتر و ئاسودە ترنییە دڵنیات ئەکەمەوە تاقی بکەرەوە😌
تۆ بەهەشتت ئەوێ کەواتە نوێژەکەت بە جوانی بکە
هەر کاتێک دڵتەنگ بویت
هەمیشە لەبیرت بێ
ئاسمان دورە بەڵام خودا نزیکە .
خودایە هەرچی لەدەست ئەدەین قەینا بەس با تۆ لەدەست نەدەین 💙...
بۆتۆم بەجێھێشت خودایە:
ئازارەکەی دڵم, خەیاڵەکانم ھەنگاویدواترم ,دووعاکانیشم🤍
ئیلاهی،
دانیشتنێک لە نزیک ماڵەکەت
بخەرە قەدەرمانەوە

اللهم آمین🖤🤲🏼
زۆر باوەڕم بەوە هەیە كە
خودا بەجێتناهێڵێ لە كاتە سەختەكان
ئەگەر تۆ سوپاسی بكەی لە كاتە خۆشەكان🤍
2024/11/15 10:30:09
Back to Top
HTML Embed Code: