Telegram Web Link
Forwarded from ســـارد | ꜱᴀʀᴅ (ᦔ᭙ꫝꪖ ‌⋆)
بەو شێوەیە نەژیاین
کە ئێمە دەمان ویست بەو جۆرە ژیاین
کە مەجبور بوین🤎"


︎︎
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا هیچ نووسینێکی ترت بۆ نە نووسم ، ئەمەوێت لە نووسینی کۆتایمدا بۆت بنووسم ، کە لە خۆشوویستنت پەشیمان نیم،ئەمەوێت پێت بڵێم ،نەبوونت هەموو خەیاڵەکانمی تێک دا ئەمەوێت پێت بڵێم..هەرچەند کەمتر و کەمتر هەبیت من زیاتر و زیاتر خۆشم دەوێیت،دەمەوێت بزانیت گەر هەبیت یان نەبیت من هەر خۆشمدەوێیت ئەبێت هەموو ئەوانەت پێ بڵێم و بیزانیت،لە هیچ کام لەو بڕیارانەی لەپێناو تۆدا دام پەشیمان نیم بەڵام تۆ یەکێک بوویت لە هەرە بڕیارە نا درووستەکانی ژیانم کە ناتوانم هەرگیز ڕاستی بکەمەوە ، وە لەهیچ کام لەو نووسینانەش کە بۆم نووسیویت پەشیمان نیم.ئەمەوێت پێت بڵێم کە نەبوونی تۆ گەورەترین زەڕبەی لە ژیانمدا و برینێکی لە ناخمدا جێ هێشت کە هەرگیز تیمار ناکرێت،وە هەموو هەستەکانم بەهۆی تۆوە لەدەست دا بۆ هەموو ئافرەتانی دوونیا و وە بۆ تۆش، ئەمەوێت بزانیت کە دڵم لە تۆ پڕە،وە ناشزانم کە ئەو پڕیە چۆن بەتاڵ بکەمەوە،ئاخر من هیچ کام لەو مرۆڤە نزیکانەی دەورت نیم هەرکاتێک دڵم تەنگ بوو بتوانم پێت بڵێم،من تەنها دەتوانم لێرە بۆت بنووسم ،بەبێ ئەوەی بزانم کە تۆ دەیبینیت،ئەمەوێت پێت بڵێم هێندەم خۆشدەوێیت کە ناتوانم کەسی دیم خۆش بوێت،وە چاوەکانم جگە لە تۆ کەس نابینێت ، وە مێشکیشم تەنها لەگەڵ تۆ خەیاڵی جوان درووست ئەکات ،
کــاتێک حـسابیان بـــۆ نـاڪەی
لــە داخـا درۆ بــە ناوتا ئــەکەن..!


︎︎
2024/07/01 04:05:52
Back to Top
HTML Embed Code: