Telegram Web Link
هەندێ دڵتەنگی هەن
نە ئەنوسرێ نە ئەوترێ
نە ئەبێ بە گۆرانی
نە ئەبێ بە شعر
ئەبێ لێیان گەڕێی ببن بە فرمێسك و بێنە خوارەوە….

#hana
بۆ ئەو کەسانەی کە دەرگا دادەخەن و دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی کلیل دراوە
، ئەوانەی مۆبایلەکە دەخەنە گیرفانیان و دواتر دەست لە گیرفانیان دەدەن تاکو هەستی پێ بکەن هێشتا لە گیرفانیاندایە
، ئەوانەی ڕستەیەک دەڵێن و دووبارەی دەکەنەوە تاکو بزانن گوێیان لێ ئەگیرێت، ئەوانەی نامە دەنێرن و دواتر دەچن نامەکە دەخوێننەوە تاکوو دڵنیاببنەوە نامەکە هیچ قسەیەکی تیایە کە نابێ بیکا.
ئەوانی بەدوای سیوچی ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگەڕێن و دواتر دەزانن بە دەست خۆیانەوەیە، ئەوانەی گڵۆپەکە دەکووژێننەوە بەڵام دواتر دەچنەوە تەماشای دەکەن تاکو دڵنیا ببنەوە کوژاوەتەوە،
ئەوانەی کاتژمێر دەنێنەوە بەڵام خۆیان پێش لێدانی زەنگی کاتژمێرەکە بە خەبەر دێن
، بەڵێ ئێوە دەڵێم، بەڕێزان، ئێوە خەریکە بەرەو شێت بوون ئەچن خۆشتان بێتامن🫣😁

...
🤲🏻🥺
‎بینینێک لەکونی دەرگاکەوە هێزی پیاوەتیت دەنێرێتە سنورەکانی دۆزەخ و پێت دەڵێت ؛ ژیان لەزۆر لەوە ناخۆشترە تۆ بەیەک سەری زلی پڕ لەخەوەنەوە لێی دەڕوانی ، هەستی بڵندەیەکی بێلانە لەناخمدا گڕ دەگرێت و ڕووحی پیاوێکی وەحشی و دڕەندەم تێدا جرۆ دەکات ،خەیڵەکانم لەو دیوی سنورەکانەوە هاوار دەکات ئاگر بەردەدەم  لەهەر ماڵێک قومێك ژیانی تێدامابێت ، هەموو شتێک بۆ لیسا باس دەکەم دەڵێم هیج شتێک بەقەد دوا جرکەکان ئازار بەخش نین بۆ مرۆڤ ، کۆتا باوش کۆتا ماج کۆتا ماڵئاوی کۆتا پەرداخی ئاوکۆتا بینین یەک دوونیا جیرۆکی تەواو نەکراوم لەبن دەستە کە لەخاڵێکدا وەستان و جووڵەیان لی بڕی .


«یوسف عوسمان »

#hana
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پوختەۍ_ئادابەڪانۍ_ڕۆژۍ_هەینۍ

❶ خۆشۆردن ڪە واجبە
❷ زوو ڕۆیشتن بۆ مزڪەوت
❸ لە بەرڪردنۍ پۆ شاڪی جوان
❹ نزیك بوو نەوە لە وتار خوێن
❺ باش گوێگردن لە هەر دوو وتارەڪە
❻ خوێندنۍ سورەتی الڪهف
❼ زۆر سەڵاودان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
❽ سیواك ڪردن و بۆن خۆش ڪردن و سەرچەورڪردن
❾ بێ دەنگ بوون لە ڪاتۍ وتارەڪە دا
❿ پاڕانە و دوعا ڪردن لە دواۍ نوێژۍ عەسر تا بانگۍ مغرب

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد .
عاريفان دەیانگوت خۆتان لە باوەرەکانتان جیابکەنەوە و خۆتان بەو باوەڕانەوە مەبەستنەوە کە هەتانە، ئەو باوەڕانە وەستاو و چەقبەستووتان دەکەن. کاتێک کەسێک لەسەر باوەڕی پێشووی (یەکەمی) دەمێنێتەوە واتای ئەوەیە کەوا کەسایەتیەکی وەستاو  و جێگیری هەیە.  کەسانێک کە دەیانەوێت کەسایەتیەکی (شوناسێکی) جوڵاو و گۆڕاویان هەبێت، دەبێت بزانن کە باوەڕەکانیان قابیلی گۆڕانە،  ئەوە واتای پرۆسەی بینینی خۆت. دەبێت بزانیین کە دەکرێت باوەڕی ئێوە بەرامبەر هەموو شتێک نا تەندروست و ناتەواو بێت، ابن عربی دەڵێت : (باوەرێک کە دەربارەی خودا هەتانە، تەنها باوەری خۆتانە نەک خودی خوا، بێگومان دەکرێت باوەڕی تریش دەربارەی خودا هەبێت).

یەخسیر نەبوون لە ڕابردوودا، کە لە خاڵی یەکەمەوە سەرچاوە دەگرێت یەکێکی ترە لەو خاڵانەی کە عاریفەکان جەختی لێدەکەنەوە، ئەوان دەڵێن کە خۆتان مەکەنە بەندی ڕابردوو. هەرچەند لە رابردوودابیت مەترسی ئەوە هەیە کە چەقبەستووتان بکات و رێگر بێت لە جووڵە (بەرەوپێش چوون)تان. ئەوە ئەو ساتەیە کە پێشینان ئامۆژگاری دەکەن کە بە کەسانی تر مەڵێن ڕابردووتان چی بووە، بەڵکو باوەرتان لە ڕابردووتان دابماڵن. وە ئەگەر هەر چی لە ڕابردووی خۆتان دەیزانن و  کەسانی تر ی بڵێن، ئەوا دەزانن کە خاڵی لاوازی تۆ لە کوێیە و زیاتر دەتخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. بەڵام ئەوە تەنها گرفتی عاریفەکان نیە کە خەڵکی ڕابردووی من نەزانن، بەڵكو دەبێت هەوڵدەم نەکەومە ژێر هەیمەنە و دەسەڵاتی ڕابردووی خۆمەوە. هەرچەند مرۆڤ زیاتر دیل و یەخسیری ڕابردوو بێت جێگیرتر و ئارامتر دەبێت، رێگە نادات کە گۆرانکاری بکات.

پابەند نەبوون بە حوکم و داوەریی کەسانی تر دەربارەی خۆتان، یەکێکی ترە لەو خاڵانەی کە عیرفانیەکانی جەختی لەسەر دەکەنەوە. ئەگەر من بەردەوام نیگەرانی ئەوەم هەبێت کە داوەری خەڵکانی تر لە بارەی منەوە چیە (لەبارەی منەوە چی دەڵێن و چی ناڵێن)و نەمەوێت کە داوەریەکەتان دەربارەی من نێگەتیڤ بێت، دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە بوونی من دەکەوێتە دەستی ئێوە. هەموو ئەو کەسانەی کە لە ژێر سایەی بریار و داوەریەکانی کەسانی تر ژیان دەکەن، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر تووشی ناجێگیری دەبنەوە. عاریفان دەڵێن کە پێویست ناکات بە شوێن پێی کەسانی تردا بڕۆین، بەڵکو پێویستە هەموو کەس بەرێی خۆیدا هەنگاو بنێت. واتای ئەمە ئەوەیە کە من هەمیشە لە جوڵەی خۆم بەردەوام بم و نابێت باوەری کەسانی تر من دیل و بەند بکات.
*مستەفا ملکیان (بخشی از سخنرانی استاد با عنوان «هویت پویا و هویت ایستا»)
وەرگێرانی: کارمەند عەزیز
#hamarzgar🖤
ئەمڕۆ 4/4/ 1444
جوانترین بەرواری کۆچیە
تا111ساڵی تر دووبارە نابێتەوە ...!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەبێ بە چ ڕێگەیەک
ڕازی کردبێ تا بڵێ خۆشەویستم 😂!
گوێم له کەسێ بوو ووتی
هەر کاتێ غەیبەتێ کەسێکم کردایە بۆ بەیانیەکەی
بۆ نوێژی بەیانی خەبەرم نەدەبویەوە
تەنانەت بە دەنگی سعاتەکەش خەبەرم نەدەبویەوە
ئەم حاڵەتە بەردەوام دووبارە دەبویەوە
هەر کات غەیبەتم کردایە نوێژی بەیانیم لەدەست دەچوو
بۆیە بزانە
هەر کات توانات نەبوو بۆ نوێژی بەیانی هەڵسی
بزانە دەست و قاچت زنجیری گوناهێکی پێوەیە.

لەکتێبی .... بەپیری دەچین بۆ گوڵچنین


◡̈
😂😂
سەرەتا وامئەزانی هەبوونت دەبێتە رووناکی ڕۆحم…
نەمزانی رووناکیەکە سووتانی ڕۆحمە لە دووریت🌚💔!


#hana
لە ئێوارانی رۆژی ھەینی دوعا گیرا ئەبێ
دەی لەم ئێوارەیە دوعا دەکەم و دەلێم یاخوا ھەمووتان بە ئاواتی دلتان بگەن 🤲🏻❤️
ئاو بۆگەن دەبێت ، ئەگەر نەجوڵێت
ئاسن ژەنگ ئەهێنێ ، ئەگەر بەکار نەهێنرێت
هەمان شتیش بەسەر ئەقڵدا دێت ئەگەر بیر نەکاتەوە ...!


#hana
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند هەستیکی تایبەتە
گەرانەوە بۆ لای خوا🌻
بڕیارم لەسەر مەدە
بەهۆی ڕابردوومەوە
من چیتر لەوێدا ناژیم


◡̈
Forwarded from SKY MOON🌙💛
۞ لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۞
ئەمەش تێدەپەڕێ ،🙂
#MYO
آمِين يَا رَبَّ الْعَالَمِين 🤲🏻🥺
پوختەۍ_ئادابەڪانۍ_ڕۆژۍ_هەینۍ

❶ خۆشۆردن ڪە واجبە
❷ زوو ڕۆیشتن بۆ مزڪەوت
❸ لە بەرڪردنۍ پۆ شاڪی جوان
❹ نزیك بوو نەوە لە وتار خوێن
❺ باش گوێگردن لە هەر دوو وتارەڪە
❻ خوێندنۍ سورەتی الڪهف
❼ زۆر سەڵاودان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
❽ سیواك ڪردن و بۆن خۆش ڪردن و سەرچەورڪردن
❾ بێ دەنگ بوون لە ڪاتۍ وتارەڪە دا
❿ پاڕانە و دوعا ڪردن لە دواۍ نوێژۍ عەسر تا بانگۍ مغرب

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد .
2024/10/01 18:52:05
Back to Top
HTML Embed Code: