Telegram Web Link
💖@ShpolDarya


📚#غەزەڵ


گەر تەمی پیری بە سۆزی شاعێری لاو لا دەچێ
سروەی ئەو شێعرە له شێوەی گەردەلوولے با دەچێ

کۆرپەڵەی هەستی خەواڵووم ئێستە شەوگەردی شەوە
ناسرەوێ تاکوو له نێو بێشکی هەتاوا ڕا دەچێ

من بە غەمزەی کوردکوژی شاجوانی شارم ڕاپەڕیم
چەشنی پەڕجۆکەی له پاشماوەی گەلی عیسا دەچێ

من لە دۆ کەوتوومە شوێنی ئێستە عومرم هاتە سی
حەک له چاوی پیس بە دوور بێ هەر لە پێشووی فا دەچێ

بوومە دێوانە له نێو خەڵکے ئەوەندەی من دەڵێم
داخۆ ئەم شێعرەم بخوێنێ دێتەوە لام یا دەچێ؟؟


🖋#میلاد_کیانپوور


💖@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


کە تۆ دەڵێی خۆشم دەوێی
ژیان لە دایک دەبێتەوە
هەناسەت، دەبنە هەناسەم
مەرگم لە بیر دەچێتەوە

کە تۆ لە لام ڕادەوەستی
دنیا لە ژێر پێکانم دا
ڕیشەی ژین لە خاک دەردێ
چرۆی ئەوین دەڕوێتەوە

بریا تەمەن دوا هاتنی عەشق
ڕاوەستابا و پیر نەببای
بە یک کوتنی خۆشم دەوێ
دەرکای بەهەشت دەکرێتەوە

دڵداری لە دوای تۆی ئازیز
زڕە خەوێکی بێ بەهاێە
شەپۆلی خۆشەویستیمان
هەموو دونیا دەگرێتەوە

بۆ گەیشتن بە تۆ و ئەوینت
سەدان شەو وەکوو مۆم گریام
باوەر بکە یادی چاوانت
فرمێسک لە چاو دەسڕێتەوە

کە تۆ هاتیە ژیانی من
چی تر کەسم بە دڵ نەبوو
وەفا داری ئەو عیشقمان
وەک تیر لە دڵان دەدرێتەوە

سەرمای زستانە بێ تۆ بوون
گەرمای هەستت پێشکەشم کە
کێوی قەندیل و پر بەفریش
بە گرمی مان دەتوێتەوە

خەوم لە چاوان پەڕیوە
بەخەبەرم تا بەیانی
بە بۆنی عەتری قژەکانت
بێ خەوی من دەنوێتەوە

سەروەت و سامانم نیە
شاعیرێک بە دەستی خاڵیم
بە تیشکی برووسکەی چاوی تۆ
هێمن دونیا دەکڕێتەوە

تا کۆتایی تەمەن و مەرگ
ناوی تۆ ئاوێتەی زارم
لەو دونیاش 'تەنیا'، بە یادت
دیسان لە دایک دەبێتەوە


🖋#هێمن_تەنیا


❤️‍🔥@ShpolDarya
🤎@ShpolDarya


📚#غەزەڵ(نێئۆکلاسیک)


فەرقی نابینا لەگەڵ کارناسی پسپۆڕ مەنزەرە
چاو ئەسیری سەفتی دیوار، دڵ مەسیری پەنجەرە!

پڕترین ڕاژەی پەسیوە بێ پەناهێ بێ گومان
باوەشی هێلانەیە و ئەوجا دەخوێنێ با، وەرە

ڕەنگی بێ ڕەنگی و بەڕەنگی ڕەنگە زۆر دیبێ، بەڵام
زەرد و سووری خەڵک دەبەخشێ ئافەرین لەو داوەرە

ئەی وەکوو مەجنوونی شیرین ئەقڵی کۆکەن سەر لە نوێ
بوویتە لەیلی دووهەمینی شاعێری بێ مەقبەرە

شەرتە واژەی خۆشەویستی کەس گرەو نەگرم گوڵم
چۆنکوو ڕەسمی ساختەچییانی بە زاهێر شاعیرە

هێندە دەنگی شەو له بێدەنگی شەوانم دێتە گوێم
وەک هەواری دیل و خنکاوی گەرووی بێ حەنجەرە

سەر بە سەربەستی نە ئیدی سەر بە فیدای ئەو سەرە
ئاژەڵ و ژن، مێرد و منداڵی هەقێقەت یەکسەرە

نیشتمانم بەرگی یەکسانی له شێعرم هەڵدەوە
با نەڵێن دۆست و نەیارم بیری تۆ کاریگەرە!

گەرچی شەختەی وەرزی زستانە و کەمێ سەیرە، دەمێ
بەرهەمی داری غەزەڵ فەرموون عەزیزان نەوبەرە


🖋#میلاد_کیانپوور


🤎@ShpolDarya
💙@ShpolDarya


تۆ نەشەی شێعری منی و ئەمنیش خوماری چاوەکەت
دڵ دەلاژێ هەر بە ویرد و زیکری سروەی ناوەکەت

دەستەمۆیە دڵ بە مەشقی ئەشق و تەننازیت گوڵم
داو مەنێ بۆ دڵ، دڵم خۆی خۆ دەخاتە داوەکەت


🖋#هەڵگورد_پەسوێ


💙@ShpolDarya
🧿@ShpolDarya


📚#ماف


مەلێ مەیلی فڕین بەردا،
لە ئاسۆ ناوی نامێنێ
شێعر تا چاو بە گریانە
پەڕاوی خۆی دەخووسێنێ

لەشی شەوگاری بێدەنگی،
بە لالای خەو کە ڕانابێ
خدەی جۆلانەیی بێشکە،
چرای چاوان ‌دەڕازێنێ

دەمی داماوی هەر نانێ
بە ڕووی بێگانە بکڕوزێ
ورەی یاران دەبا ئەوسا،
سەگی نوستوو وەخۆ دێنێ

دەبێ باوەڕ بە مافێ کەین
کە مافی کێوی وەستانە
دەشێ گرمەی پەڕی شێعرێ
خەوی دوژمن بتارێنێ

ژیان بۆ ژینی هەر مانی
پشوو کەی مانی هەرمانە؟
بە بووی ئیمانە وا دەکرێ
ژیان بۆ بوون بنەخشێنی


🖋#سەلاح_کوردی 


🧿@ShpolDarya
😔@ShpolDarya


📚#دوو_گۆرانی
📚#بەشی_دوهەم


گیانە...
وتیان: ئەم دونیایە هەرچی تیایە
لەئەنجاما ئەبڕێنەوە...

بە بێ ئاژاوە ، بە بێدەنگ
بەرەو گۆڕی تاریک ‌و تەنگ ئەکرێنەوە...،

وتیان: ئەنجام هەر مردنە.
روو لەوە و دونیا کروونە
بۆ هەموو کەسێ نەمانە ئەم ژیانە

ئایا بڕوا بکەم گیانە
بۆ من‌و تۆش هەر نەمانە
وەک ئەنجامی ئەو خەڵکانە؟!


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکه‌س


😔@ShpolDarya
🌺@ShpolDarya


ئەی گوڵی دەسپێکەری ڕۆژمێری ژینم ساڵ بە ساڵ

وا نەزانی عەشقەکەے تۆم کردووە زیندوو بە چاڵ

بۆ ئەوەی هێندە دەکۆشم دوور کەوے لەچاوی خەڵک

زۆر دەترسم وەسفی جوانیت بێتە سەردێڕی هەواڵ


🖋#میلاد_کیانپوور


🌺@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#براکوژی


دوو تەرم کەوتوون، تەرمی دوو برا.
دوو خەونی وەک یەک، دوو ڕەنگی جیا.

دوو تەرم کەوتوون، تەرمی دوو برا.
مەودای نێوانیان هاڵاوی جەرگی دایک و بابە

گەورەکانیشیان وا بسکەیان دێ،
مەودای نێوانیان
مێزی دوژمن و پیاڵەی شەڕابە!🍷


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


✮✮✮


🔹ئیشاڕەتە بۆ ناوبژیوانیی تورکیا و دانیشتنی
سەرانی کورد لە سلۆپی [ مایسی ١٩٩٤ ]
🔹تەرم؛ جەنازە
🔹بسکە: بزە، پێکەنینی چکۆلە


✮✮✮


📚@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


بیانوو مەگرە!
گلەیی بێ مانا مەکە!
با دڵم لە سەفەری ماتەمینی بگەرێتەوە،
ئەو کات دەتوانم خۆشم بوێی...!

ئەگەر لە برین ناترسی،
وەرە لە درزەکانی دڵمەوە بۆ
کۆڵانە سوورەکانی دۆزەخ بڕوانە!

لە بێمەیلییم مەپرسە!
هەموان دەڵێن;
گۆزەی شکاو بە کەڵکی ئەوە نایەت
ئەوینی کچێکی تێدا بروێنیت...!

من ئابڕووم هەیە،
من دۆستی نیوەڕێگە نیم،
گەر ئەمڕۆ خۆشم بوێی،
بەدڵنیاییەوە،
بەیانی دەبێت بۆت بمرم...!


🖋#شوان_سەعید


❤️@ShpolDarya
🧚‍♀@ShpolDarya


📚#پلانی_ئەوینداری


لەو دەمەی واکوو پلانی نێو دڵم کێشا له ڕووت
گەڕەک و کۆڵانی شارم دووبەدوو هاتن بە دووت

جێگە لەو تاقە شەقامەی ڕاسپاردەی خۆمە بۆ
گوڵبژێری دڵڕفێنی مووسیقای نێو هات و چووت

ڕۆژ بە ڕۆخسارت دەناسم پشت له مشتی خۆر ئەکەم
ڕووبەڕووی مانگەشەو هەرشەو هەڵدەواسم شەو بە مووت

چی شنە و سروە و نەسیمە دەیکەمە بەرپرسی دڵ
تا گڕی گڕکانی سۆزی سڕ نەسووتێنێ گەرووت

هێندە مەوجی داوە نێو چاوی چەپم هەستی غەریب
نوقمی ئوقیانووسی دڵتەنگی کرا باری پشووت

چەشنی پاشای دەستەداری بێ دەسە ڕێزی دەسم
هێزی ڕەشپۆشی لە دەستە و ئاسی دڵ کردوویه کووت

دێڕ بە دێڕ کۆکێ نەماوە پیتی بدوێنم بە نۆت
سەد مەخابن خەتی لێوت ناگرێ غەیری سکووت

شێعری من داکەوت و سەرکەوت وێنەکانی ژوورەکەم
شاعێر و پێنووسی ماندوو، لاپەڕەیکی ڕووت و قووت

قەدری هەژماری یەکم زۆرتر دەوێ لەو کاتەوە
پێم لە بەر دەرکەی ئەوینداری کە بینی کەوشی جووت

باتی ئایەی کێلی قەبرم با تەنێ ئەم پرسه بێ
ئارەزوومەندی بەئازوو ئارەزوو ما ئارەزووت؟


🖋#میلاد_کیانپوور


🧚‍♀@ShpolDarya
💎@ShpolDarya


لە باژێڕی نەزانی دا، ئەوەی زانا بێ، بێ قەدرە
نەزانی‌سەر قەدر دەگرێ، سەری‌زانا لەپای غەدرە

نەزانە و لاسەروو دەگرێ بە دیدەی تاڵی نافامی
سرەوتی چاوی زانایی بە خاک و خۆڵی بن قەبرە


🖋#سەلاح_کوردی


💎@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


گەرچی لێم دووری عەزیزم قەد لەبیر ناچیتەوە
گیان و ڕۆحم تا هەوای یادت پشوو دەگریتەوە

چون لەژێر ئاسۆگی ڕوون و بێغوباری قەلبی تۆ
نیشتمانێک خۆشەویستی پڕ لە ئەشقی دیتەوە


🖋#سەلاح_کوردی


❤️@ShpolDarya
bawk.mp4
36.5 MB
پێشکەشت بابە گیااااانم (جەماڵ مورادی)😭😭😭😭❤️😘
❤️@ShpolDarya

‌سۆزێک بۆ کۆچی #مامۆستا_جەماڵ_مورادی شاعیری گەورە و خۆشەویستی هەورامان و دڵدانەوەیەک بۆ شاعیری هێژا و بەحورمەت #خاتوو_کازیوەی کچی...


هۆ هەناسەی پڕ لە تاسەی تاووسی تاساوی داو
سوور گوڵی وەرزی خەزانی هەڵوەریوی دڵ شکاو

بەو پشووی تەنگ و دوو لێوی وشک و چاوی پڕ لە ئاو
بەو دڵی برژاو و سینەی پڕ لە ئازار و زوخاو

جوان بگێڕە شینی کۆچی بولبولی باخی ئەدەب
مەردی مەیدانی سەداقەت جامیعی ئەسل و نەسب

بۆ مەمی ناکامی ڕێگەی ئەشقی زینی نیشتمان
قەیسی ماخولیا و وەیلی لەیلی بێ مەیلی زەمان

خۆم شەریکی باری ناسۆر و هەژان و ژانتم
چاو بە هەسری کۆچی پیاوی ڕەندی کوردستانتم

هاتمە خانەی مەسنەوی تا بۆت بگێڕم شیوەنێ
لێمگەڕێ با ئاخی هیجرت تەنگ بە سینەم هەڵچنێ

با "جەماڵ"ی مانگ لە ژێر بارانی ئەشکم ون ببێ
جەرگی ئەستێران بە تیری حەسڕەتم ئەنجن ببێ

لێمگەڕێ با لشکری خەم خوێ دە زامی دڵ بکەن
بێ "مرادی" و نامرادی ئەو دڵەم کامڵ بکەن

لێمگەڕێ با شینی بێ شوێنی شەمی فەرزانە کەم
باس لە تاری و زوڵمەتی شەو، ملکەچی پەروانە کەم

لێمگەڕێ با دڵ لە خوێنی خەستی خۆی بخواتەوە
هەسری خوێنم کوڵمی کیژی مەسنەوی بشواتەوە

لێمگەڕێ با هەڵمژم لەو چاژی چەرخی چەپ گەڕە
هێڤی ڕۆمانسی خەزانێک بێتە سەر ئەو لاپەڕە

لێمگەڕێ بەم حاڵەوە با سەر بە سینگی خەم وەنێم
چەشنی لاولاوێ بە باڵای داری مەینەت هەڵزنێم

سازی دڵ ناکۆکە، تەنگە ، ڕیتمی لەنگە و پڕ لە ژەنگ
لێمگەڕێ با نەی بە نووزەی قوڕگی وشکم بێتە دەنگ

لێم گەڕێ با سۆزی هەڵگورد پێشکەشی کاردۆک بکەم
سازی ماموکران و کۆسالان بە شاهۆ کۆک بکەم

هاوخەمی ماکوان و داڵانی بە ئاتەشگا بڵێم
بۆ برینی سەرمەلەکشا کۆپلەیەک لالا بڵێم

لێمگەڕێ بۆ نیشتمانم هاوخەمی خۆم دەربڕم
پێی بڵێم ئەمنیش وەکوو تۆ دڵ پڕی ژان و گڕم

پێی بڵێم هەڵگوردی بەرزت کەوتووە مات و پەرۆش
قووڵە زامی ئەو برینەت ، نیشتمانم ئێوە خۆش

#هەڵگورد_پەسوێ

❤️@ShpolDarya
@ShpolDarya


هێندە غەمت پێ بەخشیوم ڕەنگے شێتم لێ نیشتووە
شێتم مەکە بۆ خۆت شەرمە، بڵێن شێتت خۆشویستووە

ئەگەر ڕۆژێ شێتێکت دی ئەڕوانێ بۆت بە تاسەوە
دڵنیا بە ئەوە منم، شێتەکەی خۆت بمناسەوە...


🖋#میلاد_کیانپوور


@ShpolDarya
💟 @ShpolDarya

"چارەنووس"

چاوەکەم بیستوومە چاوت بۆتە چەم سیروانەوە
خۆت بە جارێ دایە دەستی قسپ و سۆی دەورانەوە

تا بەیان ئەیکەی پیاسەی یاد و هاتەی تێپەڕیو
تاجی دڵ تاوێ بنوو وا خۆت بە خەم تاوانەوە

بەسیە گریان و کەسەر ئازاری چاوت کەم کەوە
تۆ کە ئەگری تا بە خنکان ئەچمە تۆی ئارانەوە

لێرەوە گڕکانە ڕۆژم هەرکە ناڵەت دێتە لام
گیانەکەم تو خوا بەسە سووتان بە سۆڵەی ژانەوە

چارەنووسە نووسەری ئەم دابڕان و دورییە
داخ و دەردی دابڕان بسپێرە دەس کارزانەوە

لێوەکانت خۆ گوڵی شەوبۆن و هێمای ڕووگەشی
کوانێ شاگەشکەی ئەزیزم ، حەیفە وا ژاکانەوە

🖋#غەزەڵ

خوای گەورە سەبرت پێ بدات و ڕۆحی نەمر مامۆستا جەماڵی مورادی باوکی ئازیزت بە بەهەشتی برین شاد بکات خاتوو #کازیوەی_خۆشەویست


💟 @ShpolDarya
Forwarded from دەنگی نۆریاو
ــــ🌸ـــڕاوڕەسمو گوڵبارانیــ🌸ــــ

💥ڕاوڕەسمو گوڵبارانو گڵکۆو مامۆستا جەماڵ مورادی

🔹بەبەشداری شاعیران، نویسەران، هونەرمەندان و بنکە فەرهەنگییەکان و بنەماڵەکەی

🔹یەرەشەممە، سەعات 14:30
🔹پاوە: مەرقەدو حاجی

🌸مراسم یادبود و گلباران شاعر بزرگ کورد، ماموستا جمال مرادی

https://www.tg-me.com/dangenoryav
💟 @ShpolDarya


"کیش و مات"


وەک مۆرەی پاشای شەترەنجی کاتم
هەردەم لە وەرزی هات و نەهاتم

هێزم نـەماوە لە پێ بڕاوم
بێ ئەسپ و وەزیر بە تەنیا ماوم

گاهێ بەرەو چەپ گاهێ بەرەو ڕاس
ماڵەوماڵمە بەبێ دەنگ و باس

جارێک دەرنەچووم پێم بڵێن پاتی
هەر وتیان کاکە تۆ کیش و ماتی


🖋#جەماڵ_مورادی


💟 @ShpolDarya
2024/09/27 09:33:13
Back to Top
HTML Embed Code: