Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌹@ShpolDarya


📚#پەسنی_کوردستان


نیشتمان خاکت بە وێنەی
سورمە بۆ چاوانمە
دەشت و باخ و بەرد و شاخت
دۆست و دەسگیرانمە

چۆمەکانت شادەمارن
بۆ لەشە بێ تینەکەم
ئاوی ڕوباری ڕەوانت
ڕۆح و هەست و گیانمە

عەشقی خاکی پاکی زێڕینت
وڵاتە جوانەکەم
دین و ئایین و ئەوین و
زانس و عیرفانمە

دور لە خاکی کوردەواری
من بەهەشتم بۆ چیە؟
جەنەتولمەئوا بە بێ
خاکی وەتەن زیندانمە

ئەو دەمەی دەمنێنە گۆڕی
تەنگ و تاریک و تنووک
شادە ڕۆحم،چون سەرینم
خاکی کوردستانمە

نێرگز و نەسرین و بەیبوون،
سۆسەن و شەوبۆ و شلێر
گۆبەرۆک و ژێرچەنەی
کوێستانی کوردستانمە

سونبوڵ و هێرۆ و هەڵاڵە،
یاسەمین و نەستەرەن
کرمەک و گوارە و هەیاسەی
شاخی کوردستانمە

بای بەهارانت پشووی
عیسایە بۆ گیان و لەشم
بۆی گوڵی گوڵزارەکانت
مەرهەم و دەرمانمە

تا ببم ( #دەروێشی ) خاکی
پاکی کوردستان ئەکەم
هەر تەلیلە و ویرد و دۆعام،
زکری کوردستانمە


🖋#عەبدولڕەحمان_فەهیمی [ #دەروێش ]
🎙#نەسیم_حاجی_حەسەنی


🌹@ShpolDarya
🦋@ShpolDarya


📚#دوو_گۆرانی
📚#بەشی_یەکەم


گیانە.. ژیانی تەنیایی
لە تۆ جیایی
منی ماتەم
ئەوەندە پەست و ناکامە
کە ڕووناکیی لێ حەرامە
غەیرەز بەخەم
کە بیکاتە دەروونەوە
بەهەناسەی زەبوونەوە
مەیی تاسەم
تاسەی ناوەختی
بێ بەختی
ئەم ژیانە مات و کاسەم
کە بەئاستەم
ڕووناکیی لێ بەدی ناکەم
منی ماتەم.
گیانە.. تەنیایی ناخۆشە
ئەشک نۆشە
وەک ڕەش پۆشی
دڵ خامۆشی
مردووئازیز
لەپێکەنین فەرامۆشە.
گیانە.. پایز
خۆ ئەزانی
کە وەختێ باڕەش خەزانی
گەڵاکانی ئەوەرێنێ
مەلی هێلانەی ئارامی
بەکینەوە ئەتەرێنێ:
ئەوسا ژیانی ناکامی
چەند پەست ئەبێ
دەربەست ئەبێ
خۆ ئەزانی
کە پایز گەڵاڕێزانی
چەند ستەمە
چەند دڵ تەنگی
شەوەزەنگی
دەستی خەمە
ئاوا منیش وەکو پایز
تەنیایی گەڵاڕێزانمە
مادام لەتۆ دوورم ئازیز
ژیانی پایز ژیانمە.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


🦋@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#هەستێکی_بریندار


گوڵی یەخان،
ژاکاوی گوڵدانی دوێنێ!
بەسە، چیتر...
هەنیسکی تۆ نامبزوێنێ.
دڵداریمان
ئیتر بەس بێ و ببڕێتەوە،
یادگاریمان
لە تابلۆی یاد بسڕێتەوە.

با بژاکێ، با بچەمێ
گەردنی شەستپەڕی دواڕۆژ،
کە سەردەمێ
زۆر بە ئاوات بووم بیگەمێ.


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


✮✮✮

🔹ژاکاو؛ پژمردە
🔹بچەمێ(چەمین): داهاتنەوە،
🔹دواڕۆژ؛ ئایندە
🔹ئاوات؛ ئارەزوو

✮✮✮


☀️@ShpolDarya
🍁@ShpolDarya


📚#پاییز


بـاوەڕ کە دڵـم بێ کەس و سـڕ ما لـە دەرێ
لەو دەشت و بەر و بەڕیە چ ناکەم هەتەرێ

تـــاری تـەمـەنـــم گشتی بــرینــدارە خەزان
هەر وەک گوڵە جوتیارەیە هەر زوو دەلەرێ

لەو وەرزە بەر و بوومی سـەراڤی دڵــەڪەم
بــــارانـەیـە دایـداوە لـە هـەورانــی ســەرێ

مێوردە لە دەستم کە دەچێنم کەشی خۆش
نـاڵــەی گـژە با داویە لــە دەشت و دەڤــەرێ

پاییــزە سـەری لام و بـەڵام قــەبــزە لــە من
هەی دادە لە خۆمیش مەلەتیک دای خەبەرێ

گۆییژە کە وا زەرد بووە زەردۆڵــەیــە ئەو
کاروانی سڕی شەختەیە هەر دێ و دەوەرێ

پرچی سەری ئاڵۆزە چنـاریش ڪەم و زۆر
بەو بایە، کەمەند کێشە، بە سۆز و نەزەرێ

پاییـزە پـەڕی و بەرگــی وەری داری بەڕوو
هەر داخی وەتەن بردی بەرەو ڕێی سەفەرێ

ڪاتی پەڵەیەو ڪاکی فەلا خەنـدە بــە لێـو
ڕازێک لـە ســەری دایە بـە وەختی جــەوەرێ

ئـــەو ڕازە دەدرڪێنیت و مــەردانــــە دەڵـــێ
ڕۆژ دێتەوە دەر خێـرە لە دوای هەر خـەتـەرێ


🖋#قەلەندەر
یەکشەممە 4ی ڕەزبەری 1400


🍁@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


📚#قەرار_نیە


قەرار نیە شنە بایێک
وەکوو هەناسە و نەفەس بێ
قەرار نیە چۆن بێ کەسم
هەموو کەسێک هەموو کەس بێ

قەرار نیە لە بێ تۆ بوون
ڕوو بکەمە لای هەر ناکەسێک
قەرار نیە چۆن لە ژین تێرم
دیتنی تۆ جارێکی بەس بێ

قەرار نیە بۆ کاتێکی کەم
دەستت بگرم و بڵێم بەسە
قەرار نیە عیشقی پاکی من
وەک ای ناپاکان هەوەس بێ

قەرار نیە لە باغی ژیان
تۆوی شەڕ و ڕق بچێنین
قەرار نیە پەل و پۆی ئەوین
بە دەستی خیانەت هەرەس بێ

قەرار نیە ئارامی خەیاڵ
ئەو کاتە بێ تۆ لە لام نی
قەرار نیە قیاسم کەی
هێمن تەنیا وەکوو کەس بێ


🖋#هێمن_تەنیا


❤️‍🔥@ShpolDarya
🪡@ShpolDarya


📚#ئاخ_پەنجەت


بەوەم زانی کە دەرزی چوو بە دەستا
کە چاوتم دی لە جەرگم کسپە ھەستا

ئەوەندەی خوێن لەبن نینۆکی تۆ ھات
ئەوەندەش خوێن لە چاوی من نەوەستا

لە داخی ئەزیەتی ئەو پەنجە جوانەت
ئەجەنگم من لەگەڵ دەرزی و مقەستا

دڵی من ناسکە وەک دەست و پەنجەت
دڵی تۆ زۆر ڕەقە وەک دەستی وەستا

سەرت داخستبوو پەنجەت ئەجووڵان
دەمم بەست و لە چاوم فوارە ھەستا

ھەتا من ھەم لەبەر چی خۆت جل ئەدووری
ھەموو فرمان و فەرمان وا لە دەستا

بە خۆشی تۆ خەیاتییم لا پەسەندە
دەسم لێ بەر نەداوە تاکو ئێستا


🖋#مامۆستا_مەدهۆش


🪡@ShpolDarya
🌺@ShpolDarya


📚#چاویلکەی_دڵ


گوڵم ئەی شەو چرا و شوعلەی سەری سەر خان و سەر جادەم
بە بێ ڕەحمانە مەمکووژە ، هەسارەی شەو خودا دادەم

چ تۆفانێکە بەر نادا سەراپەردەی حەزی ڕوونم
لە بەر هەوری ڕەشی چاوە ڕەهێڵەی دڵ دەبێ دادەم

ئەگەر لەشکر لە بەندم کا بە ئیزنی تۆمە ڕزگاری
چ تۆفیرێ دەکا بۆ من لە لای تۆ بم دەدەی وادەم

تریفەی مانگی ڕووت لادا ، هەناوی لاوەتیم ڕەش بوو
شەوی کەزیەت هەواڵی دا بە چاویلکەی دڵی سادەم

غوباری خەم ئەگەر ڕۆژێ بدا پەنجەی لە ڕوخسارت
بە دەسرۆکەی دڵم دێم تا تەمی گۆنای گوڵت ڕادەم

عەجەب ماوم لە شاکاری، خوداوەندی حەز و جوانی
بە دەستی پاکی خولقێنەر تراشاوی پەری زادەم

ژمـاری خاڵی سەر سینگت ، لە ئەژماری فەلەک نایە
وەفا ناکا تەمەن تاکوو دەسی ملوێنەکەت لادەم

چرای دینم لە نەزری شەوگەڕانی مەستی ئاشق نا
مرادی دڵ کە حاسڵ بێ لە پەلکەی کەزیەکەت بادەم

شەرابی نێو دەمت دەیگوت لە خێڵی مەستی سەر خۆشم
بە بۆنی خونچەکەی لێوت شەڵاڵی باوەڕی بادەم

لە کانی کەوسەرم پرسی کە بۆ شیرینی ئەمڕۆکە
وتی دەڕژێم لە لێوی ئەو ، شەراب و شەهدی ئامادەم

چەنێ شیرینە گوڵخەندت، بزاوی شیلە دەبزێوێ
لە سەر شانەی حەزت گیانە ، ئەمن هەنگێکی ئازادەم

جەماڵی پاکی بێگەردت لە وێنا نایە مومتازی
سەرم سوڕ ماوە بۆ چاوت ، لە سینەو مەم ، لەپێ تا دەم


🖋#قـەلەنــدەر


🌺@ShpolDarya
🖤@ShpolDarya


🖤#خامۆشی


شنەی یادت لە بێشەمدایە ئەمشەو
بە نەرمی هەڵدەکا ئەو بایە ئەمشەو

لە دیدەم، ئەشکی ڕوون ڕێگا دەپرسێ
سەفەر گۆیا بەرەو دەریایە ئەمشەو

دەڵێی فەرهاد چووەتە خەونی شیرین 
لە کێوی بێستوون دەنگ نایە ئەمشەو

بە شادیت، هەر گڕی مۆم بوو سەمای بوو
لە ژووری بێ چرا، سەرمایە ئەمشەو

کە تۆ بووی، مانگ لە نێو گۆمدا مەلەی کرد
لە پشت هەورە، لە ڕووی هەڵنایە ئەمشەو

وەرە، وەزمانی بێنە و، بیدوێنە
کە پەنجەی تۆی دەوێ ئەو نایە ئەمشەو

لە ناخیدا هەزار گۆرانی مەیوە
لە بێ تۆیی، پشووی دەرنایە ئەمشەو

بە خاک و خۆڵ دەخافڵێ تفڵی بێواز
دڵم سەرپاک لە خۆڵتدایە ئەمشەو

پەڕوباڵی وەریوە و عار نانێ
مەلی تۆفان چ بێ پەروایە ئەمشەو


🖋#مامۆستا_ناسر_حیسامی


🖤@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


📚#دیوانی_لوتفی


برینی جەرگم ئەمشەو کارییە
ژین و ژیانم ھەر غەمخوارییە

یادی دۆستانی کۆنەم کەوتە سەر
گڵپەی دەروونم ھەر وەکوو فەنەر

سیروانی ئھشکم بە لێڵاوی ھات
ڕۆژی نیشان دام وەک ڕۆژی مەمات

جاری خەیاڵی گفت و گۆی شیرین
باڵای وەک چنار شۆخی نازەنین

جاری گوفتاری وەک شەکەر وابوو
وەک مامز ھەڵات لە دەستم دەرچوو

جاری لەنجە و لار وەک کۆتری یاھوو
بە ناز و عیشوە ئەھات و ئەچوو

ھەر ڕۆژێ نەوعێ مەکر و نازی بوو
ھەر سات بۆ یەکێ ھامڕازی بوو

نازدار و نازک شەوچرای شەو بوو
لێو ئاڵ و چاو ڕەش مانەنەی کەو بوو

#لوتفی بناڵە تۆ لە دووری لەیل
بە مسلی مەجنوون لە سەحرای دوجەیل


🖋#مامۆستا_لوتفی


❤️‍🔥@ShpolDarya
🕴@ShpolDarya


📚#وتەی_ناوداران


[ پێنج وتەی #چارلی_چاپڵین ]


① مرۆڤ برسی و ڕووت و ڕەجاڵبێت،
لەوە باشترە بێ بەزەیی و نەفس نزم بێت


② لەدووژمنت یەک جار بترسە
و لە دۆستت هەزار جار


③ تا مردن بەرپرسیاری بەرامبەر بەو کەسەی
کە هۆگرت کردووە بەخۆتەوە
ئەمەت قەت بیر نەچێت


④ باشترین هاوڕێم ئاوێنەیە،
لەبەر ئەوەی کاتێک دەگریم ئەو پێناکەنێت!


⑤ ئەگەر ئەو خەڵکە لێت بگەڕێن،
ژیانی جوانیەکی سەرنج ڕاکێشی دەبێت...،


🖋#چارلی_چاپڵین


🕴@ShpolDarya
📖@ShpolDarya


📚#پەندەکانی_پیرەمێرد


کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ
زەبوون کوژ مەبە، لای خوا لامەنێ

سەرمایەت بۆ خۆت، زەکات بۆ خودا
مێو کە بیبڕی، چاکتر بەر ئەدا

زۆر بە سەر دۆستا مەیێ خەتەرە
تانەی دۆست لە تیر دوژمن بەدترە

ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش ناێێ
بەڵام خانەخوێ لە هەر دوو لایێ

تۆ چاکە بکە و بیدە بە ئاوا
خەڵکیش نەزانێ، لای خوا نووسراوە

کردەوە و ئیمان هاتوونە نوشوست
گەورە ئاوی ڕشت: بچووک پێی لێ‌خست

کە باوەڕت بێ، هیوایشت دەبێ
کە بێ باوەڕ بی، چیت دەس ئەکەوێ؟

هەم پیاوی دونیا، هەم پیاوی ڕێی خوا
وەک " یارۆی" ناو جۆ لە دوو لا دەخوا.


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


📖@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


📚#ڕکەی_شەو


شەوی ئەمشەو لە جێژوانی من و تۆ تابەیانی
نەمانگ خەوت و نە ئەستێرە لەئاسۆ تابەیانی

مەزەی ڕازی بڵاڵووکی دەمی تۆ بوو کە لێوم
لە مژتن ساتێ نەسرەوت و، لە دەمبۆ تابەیانی

سەری چیمەن چەما چونکە، سەمای زولفت بەدەم با
بە لار و لەنجە ئاڵابوو لە ئەستۆ تابەیانی

شەوی تینوو، لەچاوی خەو ترازابوو نەڕازا
بەچرپەی ماچی ئەمن و تۆ لەسەر سۆ تابەیانی

مەمی شەوقم، لەسەیری سینە سواری زینی دڵ بوو
بە خورپەی دڵ مەماژۆ بوو لەسەرخۆ تابەیانی

بە لەولاوی لەشت فەرمان دەدا، بمخاتە داوێن
سوڕاحی لام ئەلفلاکەت، شەڕاشۆ تابەیانی

تراویلکەی خزی هەستت، مەلی تاسەی ڕفاندم
شەوارەی نێو قەفەس بوو شینەشاهۆ، تابەیانی

کە شەیتان پێکەنی، گریا مەلی دیلی ڕکەی شەو
هەمووی خەو بوو، وەباڵی تۆم بەئەستۆ تابەیانی.


🖋#سەلاح_کوردی   


💖@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


📚#چرای_هیوا


لە شەوقی جەژنی میلادت "بزە" ن میوانی لێوان
لە شەرمی ڕووت تکا ئاونگ لە پەلکی توولە مێوان

سەنا خوانی سیفاتی پڕ شکۆتن یا موحەممەد
لە عالەم ڕا هەتا ئادەم بە ئینس و جینن و دێوان

دڵان وەک گوڵ لە کۆڕی یادی بوونت دا دەخەمڵێن
شەفا بەخشە خەیاڵت بۆ عیلاجی دڵ پەشێوان

بە خەرمانەی هیلالی ڕووت دەپشکوێن گوڵ لە باخان
دڵی عاجز بە ئیعجازت فڕی تا دوندی کێوان

مناڵێک بووی بە بێ دایک و بەبێ باب و بە بێ ناز
غەریبی غار و ئەشکەوت و چیا و چەخت و نشێوان

ژیانت وەک ژییانی میللەتی کوردی ڕەبەن بوو
گەلێ سەختی و هەژاریت دی لە دەستی دڵ دزێوان

چرای هیوات لە دڵ دا قەت نەبوو خامۆش لە بۆیە
ڕەزی نێوت چرۆی کرد و کرا سەرداری نێوان

لە هیوات ڕا هەمه هیوا کە ڕۆژێ خۆری کوردیش
لە کەل دەربێ و بە چۆک داخا سوپای تەرزەو کڕێوان.


🖋 #هەڵگورد_پەسوێ


میلادی فەخری عالەم، پێغەمبەری شیرین، حەزرەتی موحەممەد(د،خ) پیرۆز بێت.


💖@ShpolDarya
✌️@ShpolDarya


📚#کوردایەتی
📖#دەردی_دەروون


کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد
نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن پیسی لەگەڵ یەک،
بۆیە وا بێ لانەیە

میللەتێکن بۆ نەمانی
یەکتری هەر هەوڵ ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی
شێت و شەیدای ئانەیە

سەنعەت و عیلم و مەعاریف
زەڕڕەیەک باوی نییە
پیاوەتی لایان بەتەنها
چەفتە و جامانەیە

بۆ قسەی زل بێ قسوورن،
باسی کوردییەت ئەکەن
کوردییەت خورمایە بۆچی،
با قسەی شێتانەیە

میللەتی بێ عیلم و ئەخلاق
چۆن بە ئیستقلال ئەگا
واسیتەی بەرزی و تەرەققی
هیممەتی مەردانەیە


🖋#مامۆستا_فایەق_بێکەس


✌️@ShpolDarya
🦋@ShpolDarya


گه‌ڵایه‌ک له دره‌ختی ڕۆحم هه‌ڵده‌وه‌رێ
جگه‌ره‌یه‌ک داده‌گیرسێنی
تۆ چ غه‌مگینی!

گه‌ڵایه‌ک له دره‌ختی ڕۆحت هه‌ڵده‌وه‌رێ
چرایه‌کم ده‌کوژێمه‌وه
من تاریکم کاتێ تۆ غه‌مگینی


🖋#هەڵاڵە_سۆهرابی


🦋@ShpolDarya
🎀@ShpolDarya


🦋#کوڵی_دڵ


دڵپڕی گریان و شینم گەرمەشینێکم دەوێ
هەگبەیی دڵ پڕ لە ڕازە من ئەمینێکم دەوێ

ژین تەژی ژانە خودایە هەر دەڵێی زیندانە شار
ڕۆچنێک ناکەم بەدی من شەوقی ژینێکم دەوێ

هەرچی دەڕوانم لەدەورەم مەینەتی وکۆسپ وکوڵە
تا وەدی بێ خەونەکانم ڕاچەنینێکم دەوێ

ئاسمانی ئەو هەرێمە پڕ لە داڵاش وقەلە
وەک هەڵۆ بۆ شاتەواری هەڵفڕینێکم دەوێ

نامەوێ شەختەی بەهاری هۆگری بەحر وسەمام
دەچمە دیمانەی گوڵان و گوڵچنینێکم دەوێ

جامی دڵ لێوڕێژ دەکا دەڕژێ بەرەو ژوانگەی ئەوین
من لە ژوانگەی پڕ لەتاسەم تاوو تینێکم دەوێ

دڵ کە سووتاوە بەجارێ مەرهەمێکی بۆ نییە
بۆو دڵە پڕ دەرد و داخە پشکنینێکم دەوێ

دەس بەداوێنی چیا دەگرم کەپشتم بەر نەدا
دژ بەشەو نەعرەی ڕەهایی دەربڕینێکم دەوێ

ڕاپەرە #شاهۆ بەیانە کاتی هەستانەو هەلە
بێژە بۆ ئاواتی بەرزم ڕاپەڕینێکم دەوێ


🖋#شاهۆ_موکریانی


🎀@ShpolDarya
💛@ShpolDarya


🗞#گۆڤاری_سروە
🍁#بەهاری_زەرد


هەمیشە دەرد دەبینم دەرد دەبینم
درۆی دوژمن، دەهۆی نامەرد دەبینم
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
کە ڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم

بەسۆزەی با کە سکڵی دڵ گەشاوە
دەروون پڕ سۆز و فرمێسکم خوناوە
لەدووی لەیلا بە واوەیلاو و شیوەن
دەڕۆم و پۆلی شینگێڕم بەدواوە

بزەی هاتێ گوتی: ڕووناکە ئاسۆم
وەرە جەللاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە مێداڵی ئیفتیخارە
کە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم

ئەوەی بیست شاعیر و گریا بەزاری
ئەگەرچی بەسترابوو لێو و زاری
گوتی: لەیلا هەمیشە پایەداری
لە ژێر خاکا لەپێش چاوان دیاری

کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من
بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من


🖋#مامۆستا_هێمن
[ بۆ لەیلا قاسم ، ژمارە ١، بەهاری ١٣٦٤ - ١٩٨٥ ]


💛@ShpolDarya
☑️@ShpolDarya


ئەمشەو لە غەمی تۆ دڵەکەم زار و زەبوونە
مەجڕووحە دڵم دیدە کە ئاڵوودە بە خوونە

ئەلفی قەدەکەم ئێستە لەبەر حەسرەتی باڵات
وا خەم بووە گیانا کە ئەڵێی حەڵقەیی نوونە

ئەو تاو و شەرارەی کە ئەڵێن وا لە سەقەردا
عوشرێکە لە میعشاری گڕ و سۆزی دەروونە

هەڵسە وەرە لای عاشقی سەرگەشتەیی وێڵت
سەیری کە، کە چەن شێت و چ سەرخۆش و جنوونە

بنواڕە چ غەڕڕایە « #کەماڵی » هەموو شیعرم
عەیبی منی بێچارە بە خوا پارە نەبوونە


🖋#ئەحمەد_موختار_جاف


☑️@ShpolDarya
2024/09/27 11:25:09
Back to Top
HTML Embed Code: