Telegram Web Link
🤍@ShpolDarya


حوسنی ڕووی تۆم دی لەسەر گوڵ ئاشق و دێوانە بووم
شەم لە تاوانت دەسووتا، بۆیە من پەروانە بووم

خۆڵی بەر پای تۆم لە سۆمای نووری چاوانم دەنا
تا لە سیلەی خاکەڕایی شاعیر و ئەفسانە بووم


🖋#سەلاح_کوردی


🤍@ShpolDarya
🍂@ShpolDarya


#ڕەشترین قولەی ئافریقام.
بۆچی بە من پێدەکەنی؟
خۆ ڕەنگم نا:
باسی بەختم دەکەم، بەختم.

#تەنیاترین
مرۆڤی نێو قەرەباڵغی ئەم دونیایەم:
باسی ڕۆحم دەکەم، ڕۆحم.

#بێکەسترین
لەدایکبووی سەر ئەم خاکەم
دە بەس قاقام بۆ بکێشە:
باسی شێعرم دەکەم، شێعرم.


🖋#مامۆستا_مارف_ئاغایی


🍂@ShpolDarya
👼@ShpolDarya


📚#منداڵه_سووتاوەکە
📖#بەشی_چوارەم


گەرووی گڕی شاڵاو هێنەر
تەشەنەی کرد بۆ دەشت‌و دەر

دارستانی چڕی ناو دێ
تا بێ ئاگر لەخۆی ئەگرێ

پووشی دەوری ئاوی لیخن
ئەڵقەی پشکۆی چۆنە گەردەن.

مناڵێ تەنیا جێماوی تەنیا
چاوێکی هەروا لەچیا

بەڵام بێ سوود چاوەڕوانیی
ئەوا گڕ شاڵاوی هانیی

منداڵی تەنیا بەسەزمان
کەوتە هاوار، کەوتە گریان

چاوی ئەگێڕا... ئەترسا
تۆزی ئەڕۆشت‌و ئەوەستا

ناسیاوێ بەبو بیگاتێ
پەلی رزگاربوونی باتێ

کەوتە بەر جەزرەبەی سزا
پشکۆ بەلەشیا ئەچزا

بەهەنسکی قوڵپی گریان
هاواری کرد لە گورگەکان:

"من مناڵم دەرم بینن
توخوا ئەگەر بمسوتێنن"

بەڵام گورگی کۆنە دوژمن
گوێی نەدایە هاوار کردن

زانی مناڵی ئەم دێیە
گۆشی کام باوەڕو جێیە!

قرچە قرچی پێستی سووتاو
دڵی بەردی ئەکرد بە ئاو

سووتا مناڵ‌و رەش بۆوە
پێست لەئێسقانی جوێ بۆوە.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


👼@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_دوازدەهەم


کە دای پەلامار گرتی گەردنی
بوو بە قابیس و پەیکی مردنی

حاجیی بێ ئیمان، بەم شکڵ و وێنە
بە عومری مەلای دوایی پێ هێنا.

لە پاش ئێعدام و هەرا و چەقەچەق
لەگلەگیش دەستی کرد بە تەقەتەق

کە حاجی زانی ئیعتیباری چوو
ڕۆژ مەعلووم بکا، هەڵدەفڕن هەموو

تووڕە بوو، وتی: درێژی زەلام!
بۆ چۆکت دەگێم، پێت وا کەر و گام؟!

نازانی شەرعەن ئەم تەقەتەقە
چەند لە بۆ ئیسلام مەکرووهـ و ڕەقە؟!

مەخسووسەن خەڵک لە ئەم هاوینە
لە بەر چەتە و دز، یێکجار زەنینە

ناترسی لە دێ هەڵبستێ هاوار؟
بێن دەسگیرمان کەن لە ئەشکەوت و غار؟

چون تۆ دەتەوێ بمدەی بە گرتن
بمدەی بە دوژمن بۆ ئێعدام کردن

خاینی بێ شەڕەف، بێ عەقڵی نەزان!
ئەلعان مەحکوومی بە مەرگ و نەمان

فەوری پێیداهات، لە هەڵۆ گشتتر
کەوڵی کرد لەگلەگ، کردی بە وشتر

لە پاش خواردنی لەگلەگی برا
کەویش قاسپ و هۆڕ کردی بە هەرا.

کە ڕێوی بیستی قاسپەقاسپی کەو
بۆ بیانوو گرتن ڕاپەڕی لە خەو

وتی: زۆڵە کەو قرتی بێ شەرم!
بۆ بووکم بۆ دێ، بەزمت کرد گەرم؟!

تۆ تەوهینت کرد بە ماڵی مەکە
ناکا بێیە حەج، خودا عەفووت کا!


🖋#مامۆستا_بێبەش


☀️@ShpolDarya
👩‍❤️‍💋‍👨@ShpolDarya


📚#دیوانی_مینە_جاف


وتی بۆ چی نەما هۆشت؟
وتم بە خوا لەبەر چاوت
وتی بۆچ بووی بە مەجنوون تۆ؟
وتم بۆ پەرچەمی خاوت

وتی چی عاشقی کردیت؟
وتم خورشیدی ڕوخسارت
وتی تۆ شێتی چی بووگی؟
وتم بۆ خاڵی نەخشاوت

وتی بۆچ بووی بە دێوانە؟
وتم بۆ بازن و پەنجەت
وتی بۆ چی زەلیلی تۆ؟
وتم کەوتوومە ناو داوت

وتی بۆ چی ئەناڵێنی؟
وتم بۆ غونچەیی لێوت
وتی بۆ چی دڵ ئەوگاری؟
وتم بۆ قامەتی لاوت

وتی مات و سەراسێمەی؟
وتم بۆ گەردنی سافت
وتی حەیرانی چی بووگی؟
وتم گیان شەوقی ناو چاوت

وتی بۆ چی وەها شەیدای؟
وتم بۆ باغچەیی لیمۆ
وتی کوانێ؟
وتم سینگت لە ژێر سوخمەی ترازاوت

وتی هاوار ئەکەی بۆ چی؟
وتم بۆ قامەتی سەروت
وتی دێژی برینداری؟
وتم کەوتوومە بەر ڕاوت

وتی هەڵسە لە گەڵما بێ،
وتم مومکین نییە حەپسم
وتی زەنجیر لە پێتایە؟
وتم پێپلکی هووناوت

وتی مینە هیلاکی تۆم،
وتم قوربان دەوام سەهلە
وتی چی بێ دەوات بیکەم؟
وتم ماچێ لە بەر چاوت


🖋#مامۆستا_مینە_جاف


👩‍❤️‍💋‍👨@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🦋@ShpolDarya


کیژێکی کوردم سەربەست خوڵقاوم

بە داوی گەردوون گیرۆدە ماوم

✮✮✮

🎙مەقامبێژ:
#مامۆستا_محەمەدی_ماملێ

🖌نیگارکێش:
#خاتوو_نگین_ئەحمەدزادە


🦋@ShpolDarya
💚@ShpolDarya


📚#چرای_خه‌یاڵ


گوڵی دڵخۆشیم ژاکاوه‌ ئه‌مشه‌و
بێ خۆری ڕوی تۆ فه‌وتاوه‌ ئه‌مشه‌و

هه‌رچی ده‌یبینی شاد و به‌که‌یفه‌
ته‌نیا دڵی من داماوه‌ ئه‌مشه‌و

هه‌موو که‌س گه‌ییه‌ کاروانی ئاوات
هه‌ر دڵی منه‌ جێماوه‌ ئه‌مشه‌و

به‌ بۆنه‌ی بسکت چاو له‌ شه‌و ده‌که‌م
ئه‌ویش له‌ به‌ختم گۆڕاوه‌ ئه‌مشه‌و

بۆیه‌ وا دایسێ چرای خه‌یاڵم
په‌پووله‌ی هیوام سووتاوه‌ ئه‌مشه‌و

« #بێدڵ » بۆ شاعیر خه‌میش گه‌وهه‌ره‌
ئه‌م شێعره‌ له‌ خه‌م گووراوه‌ ئه‌مشه‌و


🖋#مامۆستا_کەماڵ_ڕەحمانی


💚@ShpolDarya
💜@ShpolDarya


📚#ئەفسانەی_ئەوین


چاوی دڵبەر دڵ دەبا، تۆ پێم ئەڵێی ئەفسانە چوو
من بەبۆی ئەفسانەیەک کۆرپەی دڵم دەگرێ گڕوو

پەنجە داوێ بۆ گەڕی شادی، بە لەنجەی سازەوە
ژووری ژیوارم وەچڵ دێ دڵ دەشۆڕێ ڕەنگو ڕوو

سێحری پەرجۆی سیلە چاوێ نێو دەمارم پڕ دەکا
دڵ دەدۆڕێ، دین دەگۆڕێ، ڕووگە دادێ سێ و دوو

ڕاز و ڕەمزی خۆیە ئاشق، کەی تەشەر بازی دەکا؟
هێڵی سووری خۆشەویستی نابەزێنێ دڵ لە ڕوو

سەر، لە لای ساوایەدڵ، خۆی پێ مودیر و ڕابەرە
من سەری کاسی دڵم گوورا، سەریش دێوانە بوو

تا گەڕی گەردوون بمێنێ، هەست و ئاوەز ناتەبان
دەستی پەیمانی شکاوی دێ بە گووشانی گەروو

کاتێ چاوێ شۆخ پەپوولەی ناخی هێمن گڕ ئەدا
دڵ دەسووتێ بۆکچی شێخ دین ئەچێ تا سکڵەفوو

هەستێ ئاشق پێم ئەڵێ: شاعیر ئەبێ فەرزانە بێ
سۆزی ئەم نەیکا بەسووتەو وازی ئەو نەیدا تەزوو

نایە شەققەی باڵی پیرۆزەش بەرەو کوردی هەژار
خۆزگە ئەفسانەی ئەوین خەونێ لە دیوانم نەبوو


🖋#سەلاح_کوردی


💜@ShpolDarya
💔@ShpolDarya


📚#لێت_نەگۆڕێ


کەزیت چەپکە ئاگرێکە،
هەموو ڕۆژێ دەڕژێتە ناو ژووری تارم.
وا هەست دەکەم،
ڕۆژێک دادێ...
لافاوی ئاگر هەڵدەستێ.
زەردەخەنەت کەشتییەکە،
هەموو ڕۆژێ ڕێ ون دەکا،
وا هەست دەکەم، ڕۆژێک دادێ
لە بەندەری دڵی مندا ڕادەوەستێ!

نهێنیی خۆم
تا ئێستا بە کەس نەگوتووە،
بە تۆی دەڵێم: من چیاییم،
خەڵکی شاری #ئەستی کوژەم...
هەموو ڕۆژێ
خوێنی زینێک لە خەنجەرم دادەچۆڕێ.
گەر دێیتە لام، وریای خۆت بە،
خۆشت نەوێم، لێت نەگۆڕێ!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


✮✮✮


#ئەستی(ستی)؛
کچە کرمانجێکی دەشتی هەولێرە.
لە چلەکاندا لەگەڵ کەریمی ئەوینداریدا
سەری خۆیان هەڵدەگرن.
گەلێک ئەم گوند و ئەو گوند،
ئەم ماڵ و ئەو ماڵ دەکەن،
کەس خۆیان لێ بە خاوەن ناکا،
تا لە نێزیک گوندی حەسارۆکان هەردووکیان،
بە دەستی بابی ئەستی و ئاغاکەی،
شەهید دەکرێن.
گەلێک لاوک و حەیرانیان پێدا هەڵگوتراوە.


✮✮✮


💔@ShpolDarya
👼@ShpolDarya


📚#منداڵه_سووتاوەکە
📖#بەشی_پێنجەم


ئەی منداڵانی خۆشەویست
ئەم دێیە سەرشۆڕی نەویست.

لەوپەڕ لە لوتکەی شاخەوە
لەدەروونی پڕ داخەوە

لەلانەی شێری دڕەوە
لەدارستانی چڕەوە
لەپەنا دارو بەردەوە

هاتنە دەرێ خەنجەر بەدەست
لەدەوری دێ ئەڵقەیان بەست

بەکینەیەکی سەختەوە
گوڕی تۆڵه‌یان بەستەوە

خستیانە سەر دەس دڵ‌و گیان
خوێنی لەشیان کەوتە جمان

وتیان: یا ژین یا مردن
بۆ گورگی رەش لەناوبردن

وتیان: گورگی رەش مەحاڵه
خوێنی ون بێ ئەو مناڵه

وتیان: رۆڵه‌ی ئەم دێ‌و خاکە
لەهەڕەشەتان بێ باکە

بەهەڵمەتی چاو نەترسە
لەمردن هەرگیز نەپرسە

ئەی منداڵانی خۆشەویست
ئەم دێیە سەرشوڕی نەویست.
ئەی ئەم بەسەرهاتەی بیست

بیستیان دێیە بەبازووی خۆی
کەوتۆتە جەنگی روزی نوێی

ئەی مناڵانی کوردزمان
دەنگی ئەو مناڵه‌ی بیستتان

نەکەن لەبیری بەرنەوە
لەدڵتانی دوورخەنەوە

هاوڕێیەکتانە... ژیان
کردی بەتۆماری داستان

بوو بەسرودێ کە ئاوات
بانگی سەربەرزی تیا بدات

هەتا بێ گڕی خۆش ئەبێ
بڵێسەکەی بەجۆش ئەبێ

دەریای دنیای بکەیتە سەر
بەکڵپەیە ئاگری هەر

ڕوناکی ئەدا بەژیان
بە ئاسۆی ئاواتی بەیان

بەم وڵاتەی کە سەربەرزی
بەخوێن کڕی‌و قەت نەبەرزی

ئەی منداڵانی خۆشەویست
بۆم گێڕانەوە کە چیم بیست.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


👼@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


تۆ وەکوو ئەستێرەکانی کۆچەری!
کوێرەڕێی سۆگەی ژیانم گەڕ دەکەی

شەوترووسکەی چاوەکانت چیدەکا؟
ساتێ هەڵدێن دیدەکانم تەڕ دەکەی

شێعرەکانم دێنە شوێنت گوم دەبن
سەرپەڕی هۆنەی دڵم پەڕپەڕ دەکەی

شەوگەڕی شەوگاری بێ ئەستێرەتم
خەم لە زوڵماتی شەوم تێپەڕ دەکەی

دێم و دێم تا لەو پەڕی چاوت بژیم
تۆ دەگەڵ ژیواری چاوم شەڕ دەکەی


🖋#سەلاح_کوردی


❤️‍🔥@ShpolDarya
🌍@ShpolDarya


📚#پەندەکانی_پیرەمێرد


لە ڕووی جیهاندا، تۆ وەرە پاک بە
ئەوسا لە واتەی خەڵکی بێ باک بە

هیچ کەس لە واتەی خەڵک ڕزگار نابێ
پیاوی قین لە زگ، قەت بە یار نابێ

بەهیوای هاوسێ، بێ چێشت ئەمێنی
چاوەڕێی دەست بی، هەر خەو ئەبینی.

چاو مەبڕەرە دەست، خراپ فێر ئەبی
بە پارووی خەڵکی، درەنگ تێر ئەبی!

کە قەڵبی "ئیقباڵ" لابقائییە
بە کەم هەڵکردن، پادشاییە

تا خۆت دۆست نەبی، کەس نابێ بەکەس
چەپڵە لێ‌نادرێ، بە تەنها یەک دەس.

بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ‌ئەنجامە
ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە

بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست
هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت

دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ
بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ

نییەتت چاک بێ، ئیش دەبەیتە سەر
درەخت "زڕ" نەبێ، هەر بۆت دێتە بەر


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


🌍@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


📚#دیوانی_نالی


پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا

لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا

فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا

مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا

«گێل» ئەگەر تورکی، تَعال ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیا!

سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا

خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا

دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی #نالی کە نە مرد و نە ژیا!


🖋#مامۆستا_نالی


❤️@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


📚#ڕەوتێکی_جوان


لە ژێر زەردەی خۆرەتاوا،
بە ناو چیمەنی گوێ ئاوا،

چەن بە ئاهەنگ، چەن سیحراوی
ئەگەڕێ قاز، یان مراوی!

یا کەو لەسەر بەفری نزار
بۆ لووتکەی هەزار بە هەزار،

چەن ئێسکسووک چەن گورج و گۆڵ
ئەکشێ: پشت لە تۆی تەختی دۆڵ!

یا کەروێشکی تێر و قەڵەو
لەبەر تریفەی مانگەشەو

چەن جوان ئەڕوا بە قونەقون
سرک و گورج و سپی و خرپن!

یا پۆڕ لە گوێڕێگای دەشتا
لەگەڵ سایەقەی پاش وەشتا

چەن ورد و جوان، بە لەنجە و لار
ئەشێلێ سەوزە گیای بەهار!

یا کۆتری حەوشی مزگەوت
چەن خنجیلانەی لێ دێ ڕەوت!

ئەوەندە جوان، لەوە جوانتر
لە شنەی بای شەو ڕەوانتر

لە لەرەی پرشنگ، ئاوازە
لە خوڕەی ئاو، شیعری تازە

بە ئاهەنگتر، بە خورۆشتر
بە گوێچکەی دڵ دەنگی خۆشتر

پێی ناز ئەنێ بەسەر ئەرزا
جوانێ لە بەژنێکی بەرزا!


🖋#مامۆستا_گۆران


❤️‍🔥@ShpolDarya
🇹🇯@ShpolDarya


📚#قەوانەشڕە


بوو به هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ
له‌گه‌ڵ عاره‌ب بووینه یه‌ک‌ماڵ

خێوی قیبله و کیتابێکین
وه‌ک ده‌ڵێن به‌ره‌بابێکین

به‌ڵام ئه‌و برا ئیسلامه‌م
ئه‌و کاکه نێره‌زه‌لامه‌م

هه‌رچی هه‌مبوو بردی بۆ خۆ
منی کوشت به هه‌رزن و جۆ

به فه‌رمووده‌ی ئه‌و، له ژینا
هاوبه‌شین له شایی و شینا

شین بۆ من و شایی بۆ ئه‌و
من ئه‌بێ له‌ڕ بم، ئه‌و قه‌ڵه‌و

ئه‌گه‌ر داوای نان و ئاو که‌م
ئاره‌زووی به‌رگ و پێلآو که‌م

بڵێم برای هاودینه‌که‌م
هاوڕێکه‌ی له مێژینه‌که‌م

به ناشکوری ناڵێم براین
ناچاریان کردم تێک خراین

له ڕێگه‌ی خوا و قورعانه‌که‌ت
خێری دین و ئیمانه‌که‌ت

سه‌دیه‌کێ له داهاته‌که‌م
چۆڕێک شیری وڵساته‌که‌م

هه‌زاریه‌کێ له نه‌وتی خۆم
پێم که‌ره‌م که! بێ‏نان و دۆم

با به‌س کوێر بم بێ‏ ڕووناکی
با پێت بڵێم کاکی چاکی

ئه‌ڵێ: هه‌ی له دین وه‌رگه‌ڕاو!
کورد و به‌رگ و نان و پێلآو؟

وه دیاره بوویته «شعووبی»
ئه‌بێ له ڕێگه ده‌رچووبی

هه‌ر له شێخی ئه‌زهه‌ره‌وه
کێ مێزه‌ره‌ی به سه‌ره‌وه

مڕ ده‌کرێن له گۆشت و پلآو
پڕ ده‌کرێن له پاره و دراو

وه‌ها تیژ ده‌بن سه‌رده‌که‌ن
فتوای کافریم ده‌رده‌که‌ن

پاش فتوا، له‌م کوردستانه
فڕۆکه و بۆمبابارانه

تۆپ و ده‌بابه و شێست‌تیره
خوێن ڕشتنی لاو و پیره

کوشتنی ژن و منداڵه
بژیومان هه‌ر خوێنی ئاڵه

مزگه‌وته‌که‌م ده‌ڕوخێنن
قورعانه‌که‌م ده‌سووتێنن

سه‌رله‌نوێ تاڵانم ده‌که‌ن
هه‌رزن و جۆیه‌که‌ش ده‌به‌ن

ناچارم‏ ئه‌که‌ن بێمه ده‌نگ
په‌لامار به‌رم بۆ تفه‌نگ

که ئه‌شچم تۆڵه بستێنم
وه‌ک پڵنگی چنگ به‌خوێنم

دوژمن خۆ ناگرێ له به‌رم
خوێنیان ڕاده‌ماڵێ ته‌رم

ئه‌بێته قیڕقیڕی یابا
یابا که زانی ده‌رنابا

ئه‌مجاره‌ش وه‌ک چه‌ندهه‌زار جار
قه‌وانه‌شڕ ده‌خاته کار

دیسان مه‌لا و ئایه‌ت دێنن
له‌سه‌ر ئیزگه بۆم ده‌خوێنن:

عه‌ره‌ب و کورد برای دینن
هه‌ردووک دۆعای یه‌ک ئامینن

که‌ی ڕه‌وایه ئیسلام کوشتن
حه‌رام کراوه خوێن‌ڕشتن

منیش به‌سته‌زمان و فه‌قیر
دیسان له ته‌پکه ئه‌که‌م گیر

به دوو درۆ ده‌مخافڵێنن
هه‌تا ده‌رفه‌ت وه‌ده‌س دێنن

دیسان ئه‌و زوڕنا و ئه‌و پیکه
دیسان هه‌مان فاک و فیکه

ئاخر ناڵێم جارێک و دوان
تاکه‌ی ببمه مه‌ڕی بێ‏شوان؟

تاکه‌ی به‌ درۆ ده‌سخه‌ڕۆ بم
هه‌تاکه‌ی هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ بم؟

بۆچ من بکوژرێم ڕه‌وایه؟
تاکه‌ی سه‌ما به‌و هه‌وایه؟

بۆچ نه‌بمه خێوی نانی خۆم؟
بۆ نه‌خوێنم به زمانی خۆم؟

بۆ نه‌وتی خۆم ده‌س خۆم نه‌خه‌م؟
بۆ خۆم ڕزگار نه‌که‌م له خه‌م؟

بۆچ ماڵی خۆم دیاری نه‌بێ؟
بۆ به‌شم یه‌کجاری نه‌بێ؟

من چم هه‌یه با له لام بێ
عه‌ره‌ب بڕوا و هه‌ر ئیسلام بێ

له خاکم ده‌رچێ و له ڕێدا
قه‌وانه شڕه‌ی خۆی لێدا

ئه‌و ڕۆژه‌ی چاره‌ی نابینم
خاوه‌نی ژیان و دین

تا که‌نگێ برسی و له‌ ژێر بم؟
با تاوێک ئیسلامی تێر بم

ئه‌گه‌ر کوردیش ببن به پیاو
وه‌ک گه‌لانی خودا پێداو

هیچ زیانی بۆ په‌ز نابێ
قه‌ت له‌ لای خوا ناحه‌ز نابێ


🖋#مامۆستا_هەژار


🇹🇯@ShpolDarya
👩‍❤️‍💋‍👨@ShpolDarya


به منداڵی
له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ

به پیریش
له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه‌ شیرینه‌م له‌بیر ناچێ


🖋#مامۆستا_هێمن


✮✮✮

وێنەی مامۆستا #هێمن و #خێزانی

✮✮✮


👩‍❤️‍💋‍👨@ShpolDarya
💔@ShpolDarya


هێشتــا پاییــز نەهاتووە

گــەڵاڕێزان زۆری مـاوە

لــە زێدی چــاوەکانمدا

ئاخــۆ بڵێی چ وەرزێکە؟!

کە ئاوا زوو پــەڵەی داوە...


🖋#سیامەند_مەردۆخے


💔@ShpolDarya
🍁@ShpolDarya


🍁#پاییز


پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد!
من مات، تۆ زیز :
هەردوو هاودەرد!

من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت،
دوایی نایە: دادم ، دادت،
هەرگیز، هەرگیز، پاییز! پاییز!

پاییز! پاییز!
شان و مل رووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت

هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین،
بگریین ... بگریین ...
چاومان نەسڕین،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز! پاییز!


🖋#مامۆستا_گۆران


🍁@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌹@ShpolDarya


📚#پەسنی_کوردستان


نیشتمان خاکت بە وێنەی
سورمە بۆ چاوانمە
دەشت و باخ و بەرد و شاخت
دۆست و دەسگیرانمە

چۆمەکانت شادەمارن
بۆ لەشە بێ تینەکەم
ئاوی ڕوباری ڕەوانت
ڕۆح و هەست و گیانمە

عەشقی خاکی پاکی زێڕینت
وڵاتە جوانەکەم
دین و ئایین و ئەوین و
زانس و عیرفانمە

دور لە خاکی کوردەواری
من بەهەشتم بۆ چیە؟
جەنەتولمەئوا بە بێ
خاکی وەتەن زیندانمە

ئەو دەمەی دەمنێنە گۆڕی
تەنگ و تاریک و تنووک
شادە ڕۆحم،چون سەرینم
خاکی کوردستانمە

نێرگز و نەسرین و بەیبوون،
سۆسەن و شەوبۆ و شلێر
گۆبەرۆک و ژێرچەنەی
کوێستانی کوردستانمە

سونبوڵ و هێرۆ و هەڵاڵە،
یاسەمین و نەستەرەن
کرمەک و گوارە و هەیاسەی
شاخی کوردستانمە

بای بەهارانت پشووی
عیسایە بۆ گیان و لەشم
بۆی گوڵی گوڵزارەکانت
مەرهەم و دەرمانمە

تا ببم ( #دەروێشی ) خاکی
پاکی کوردستان ئەکەم
هەر تەلیلە و ویرد و دۆعام،
زکری کوردستانمە


🖋#عەبدولڕەحمان_فەهیمی [ #دەروێش ]
🎙#نەسیم_حاجی_حەسەنی


🌹@ShpolDarya
🦋@ShpolDarya


📚#دوو_گۆرانی
📚#بەشی_یەکەم


گیانە.. ژیانی تەنیایی
لە تۆ جیایی
منی ماتەم
ئەوەندە پەست و ناکامە
کە ڕووناکیی لێ حەرامە
غەیرەز بەخەم
کە بیکاتە دەروونەوە
بەهەناسەی زەبوونەوە
مەیی تاسەم
تاسەی ناوەختی
بێ بەختی
ئەم ژیانە مات و کاسەم
کە بەئاستەم
ڕووناکیی لێ بەدی ناکەم
منی ماتەم.
گیانە.. تەنیایی ناخۆشە
ئەشک نۆشە
وەک ڕەش پۆشی
دڵ خامۆشی
مردووئازیز
لەپێکەنین فەرامۆشە.
گیانە.. پایز
خۆ ئەزانی
کە وەختێ باڕەش خەزانی
گەڵاکانی ئەوەرێنێ
مەلی هێلانەی ئارامی
بەکینەوە ئەتەرێنێ:
ئەوسا ژیانی ناکامی
چەند پەست ئەبێ
دەربەست ئەبێ
خۆ ئەزانی
کە پایز گەڵاڕێزانی
چەند ستەمە
چەند دڵ تەنگی
شەوەزەنگی
دەستی خەمە
ئاوا منیش وەکو پایز
تەنیایی گەڵاڕێزانمە
مادام لەتۆ دوورم ئازیز
ژیانی پایز ژیانمە.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


🦋@ShpolDarya
2024/09/27 04:29:18
Back to Top
HTML Embed Code: