Telegram Web Link
☀️@ShpolDarya


📚#ناو


شاعیرێک نیم کە حەز بکەم
بە دەمی گشت کچێکەوە
بە گۆی هەموو مەمکێکەوە
جێ پەنجە و جێ لێوم هەبێ

ئەو شاعیرەم کە حەز دەکەم
لە ڕەگی هەر بەڕوویەکدا بۆنی خوێن و
لە دەمی گشت مناڵێکدا نێوم هەبێ!


🖋#مامۆستا_لەتیف_هەڵمەت


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚[ مەلا و شێخەکان ]


لای مەلا وایە کە جەننەت
تەکیە و لاتخانەیە
جێی مورید و شێخ و سۆفی
مەلجەئی دێوانەیه

غەیری ئەم قیسمانە
باقی کافری بتخانەیە
موختەریع، عالم، مونەووەر،
پەشمە لای، ئەفسانەیه

شێخ ئەگەر سەدکەس بە
خەنجەر لەت بکا بەئسی نییە
گان بکا، تاڵان بکا،
کوشتار بکا، ترسی نییە

چونکە ئەولادی ڕەسولە
قەتعییەن پرسی نییە
خائین و بێدین لە کن ئەو
عاشقی پەیمانەیه

مامە سۆفی وای تەمایە
هەر بە ڕیشی پانەوە
قەسری بۆ حازر کرابێ
پڕ بە حۆری جوانەوە

ئەو ئەڵێ جەننەت بە ڕیشه،
نەک بەهۆی عیرفانەوە
سەد(سەلاحەددین) و (دارا)
قیمەتی یەک ئانەیه

گەر بەهەشت هەر بێتە جێگەی
جاهیل و شێت و کەران
دۆزەخیش مەخسووسی پیاوی
فازیل و ساحێب نیشان

خوایە بمخەیتە جەهەننەم،
نەچمە ڕیزی وەحشییان
جەننەتی چی؟! گەر وەها بێ
عەینی تیمارخانەیه

چاوەکەم بەخوا خەیاڵتان
خاوە چاکی تێ‌بگەن
خوا یەکێکی خۆش ئەوێ
دانا بێ ساحێب فیکر و فەن

ئیستفادەی بۆ بەشەر بێ،
خادیمی موڵک و وەتەن
های و هوویی بێ‌سەمەر
هەر کردەوەی شێتانەیه


🖋#مامۆستا_فایەق_بێکەس


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_شەشەم


بۆیەت پێدەڵێین وەرە لەگەڵمان،
چبکەین، بە ئەتۆ ڕوون دەبێ دڵمان.

خودالێخۆشبووی باوکت نەماوە
ئەو وەسیەتنامەی بۆ من داناوە؛

نووسیویە: حاجی! لە پاش مردنم،
لە پاش ناشتن و تەڵقین کردنم،

هەرکات بۆ حەجی سێووم ڕۆیشتی
کە ساحێب دینی و ئەهلی بەهەشتی

کوڕەکەم لەگەڵ خۆت بۆ حەجێ بەرە
ئیجازەی بدە سوار بێ لەم کەرە.

ئاوای نووسیوە لە کاتی ژیانی
خودا عەتا کا بە ئەو ئیمانی.

چون خوالێخۆشبووی باوکت مردووە
ئەو وەختە عەهدم لەگەڵ کردووە

کە بچمە حەجێ، ڕۆڵە تۆش بەرم
ئەگەر دەرنەچێ و بتۆپێ کەرم

لەسەر ئەم عەهدەم، ئەگەر بمێنم
وەسیەتی بابت بەجێ دەهێنم.

تۆش ڕەفیقم ‌بە لە حەج کردنم
کوڕی جوانچاکی خاڵ لە گەردنم!

ئەجەل لە شوێنی هەموو کەس وێڵە
کێی مۆڵەت داوە بڵێ جحێڵە؟!

ناتکەم نەسیحەت بە کینە و دەهۆ
من قاتڵم سەگە و تۆ پیرەهەڵۆ

چون ئاقیبەتی هەمووی مردنە
ڕۆژی تۆبەیە و پەنا بردنە!

ئێمە ساحێبی دوژمنی وا بین
دەبێ بەدین و دۆستی خودا بین

جا تۆش بۆ نایەی بچین بۆ حەجێ؟
ببیە ڕەفیقمان تاقەتمان نەچێ؟


🖋#مامۆستا_بێبەش


☀️@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☀️@ShpolDarya


📚#خۆم_چۆنم


من بە بێ تۆ ، کە دەپرسی چۆنم
لە تەشەندایە برینی کۆنم

دوور لە باڵات لە ژیانی خۆم زیزم
سیس و بابردە گەڵای پاییزم

چاوەکانم کە لە چاوگەت دوورن
وەک سەری کوڵمی کچانت سوورن

ڕەنگی خاڵ و کەزییان جەرگی ڕەشم
وەک کەمەریان شل و باریکە لەشم

ڕەنگ و ڕووم زەردە نەوەک گەردنی زەرد
زەردی بێگەردییە ئەم ، ئەو هی دەرد

لەش بەبار ، تۆزی گیانمی پێوە
لە لکە و وەک لکە باری لێوە

نەشەوە شەوم ، و نەڕۆژم ڕۆژە
داخ لە دڵ بوومە گرێی بەرکۆژە

هێندە نێزیک و هەلێک ناتبینم
لە وزەم دەرچوو ناگێڕم شینم

دڵ پیشەی کوڵە ، ناڵینە بەشم
سەری هەڵگرتووە فرمێسکی گەشم

کاتی وا نەبووە لە دڵما لاچی
تا ژیان ماوە لە بیرم ناچی

سوێند بە خۆت بشچمە ژێر گڵکۆوە
گیان پەپوولێکە بە دەوری تۆوە

نمەکت بمگرێ گەر لێت لادەم
لەو جیهانیش بە بەهەشتت نادەم


🖋#مامۆستا_هەژار
🎙#مامۆستا_مەهناز_ڕەحمانی
🏞#کوردستان_بانە


☀️@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#مامۆستا_گیان


لەژێر تەمی یادگارا
تەمی خەستی ڕۆژگارا

ئەو سەردەمەی من مناڵ بووم
چۆلەکەی بێ پەڕ و باڵ بووم

بە هەزار حاڵ شێوەت ئەکەم
قەتماغەی زامێ لا ئەدەم

هەناسەیەک بە با ئەدەم
ساڵانی پێشووم ڕا ئەدەم

زام: تا بڵێی سەخت و قووڵە
هەناسەی چی؟ گەردەلوولە

کە خوشکی لەش هەڵقرچاوم
گیانی ئەدا لەبەر چاوم

چۆن دایکی جگەر گڕ گرتووم
بۆ فریشتەی لەدەس دەرچووم

خوشکی من و قوتابی تۆ
برژە برژی بوو بە پشکۆ

کچانی لە هەیوان ڕاکشاو
بە ئاستەمێ نووزە تیاماو

هاتی بۆ لای، مامۆستا گیان
ئەی مامۆستای دڵ میهرەبان

بەدەست و پەنجەی پیرۆزت
بە هەستی بەزەیی و سۆزت

دەرمانت دا لە زامەکەی
بۆت هێنا بڕوانامەکەی

بە چاوی وتی: بۆ چیمە؟
هەرچی هیوای ژین بێ نیمە

زۆر دانیشتی بەلایەوە
وەک باوک دڵت دایەوە

ئیستەش یادی ئەو کسپەیە
لەناخا چەشنی کڵپەیە


🖋#مامۆستا_کاکەی_فەلاح

✮✮✮

ڕۆژی #مامۆستا لە هەموو مامۆستایان و
بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی کوردستان پیرۆزبێ

✮✮✮


📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚@ShpolDarya

"قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕێ نادەن لەگەڵ خۆیان دەیانبەن."

شێعرێک دەناسم هاوجنسی
خەیاڵەکانی ڕابردوو
تاقانە تۆرەمەی جێماو
لە شێعرەکانی کۆچ کردوو

نە کلاسیکە و نە سپی،
نە پۆز مۆدێڕن و نە نوێیە
هۆنەی نابی ئاوی ڕوونە
لە ڕەگەزی کانی هەڵچوو

سەرێک ڕووبار دڵێک دەریا
میجازی وەستانی نییە
ژینێک تاڤگە یام سۆنامی
ڕێگای پێواوە بێ پشوو

هیچ کەسێ کۆدی DNA
خەونەکانی نەخوێندەوە
هۆزانێکی کەس‌نەناسی
قەشمەری شەقامی ونبوو

کتێب دەنووسێ، دەهۆنێ،
پەڕتووکەکان دەسووتێنێ
ئەو پەڕتووکە سووکانەوا
دەستەچیلەن بۆ ئاوردوو

بۆچی پلاستینەی ناکەن
ئەنتیکەخانەی حیزبەکان؟
بە تاکسی‌دێرمی کراوی
شوناسی هۆنەری زیندوو
....
پیاوێک دەناسم لە جنسی ..
غیرەتەکانی ڕابردوو
تاقانە تۆرەمەی جێ‌ماو
لە پیاوەکانی کۆچ‌ کردوو

#سەلاح_کوردی

تاکسی دێرمی: وشک کردن و بە تاپۆ کردنی باڵندە و زیندەوەر.


📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☀️@ShpolDarya


📚#گوڵی_گوڵشەن


چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند

گوڵ بە تۆزی پێتەوە لاف و گەزافی لێ دەدا
وا شکور سۆزەی نەسیم هات و ئەویشی لێ ستاند

نەشتەری موژگانی تۆ هاتۆتە سەر سەفحەی دڵم
هەر خەتێ بوو، غەیری خەتتی سەوزی تۆ، پاکی کڕاند

لەشکری ئاهم لەگەڵ جەیشی حەبەش دەعوا دەکا
حیرەتم ماوە کە چۆن ئەو دڵبەرە دڵمی ڕفاند؟

بۆ گوڵی ڕووت ماتەمی پەرچەم دەبینێ بۆیە وا
ماهی نەورۆزم بە شیوەن وەک محەڕڕەم خۆی نوواند

تۆ لە ئەووەڵ گۆی وەفات هێنایە نێو مەیدانەوە
ئێستە چەوگانی خیلافت پشتی سەد وەعدەی شکاند

تۆخودا قەت غیرەتە بۆ تۆ ئەرێ سەروی ڕەوان
گوڵ بەبێ تۆ وا لە باغا خێوەتی خۆی لێ چەقاند؟

با وجوود ئینساف بدەم چاکە، گوڵیش موشتاقتە
هەر لە شەوقی تۆیە سەرپۆش و گەریبانی دڕاند

هەرکەسێ مایل بە پیرێکە و تەریقێکی هەیە
تۆ بە شوعلەی غەم حەریقی وا وەجاخت هەڵگڕاند


🖋#مامۆستا_حەریق
🎙#نەسیم_حاجی_حەسەنی
🏞#کوردستان_بانە


☀️@ShpolDarya
‌‌☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_حەوتەم


کەو فریوی خوارد، سوار بوو لەخۆوە
ئەوەی دەیزانی، لە بیری چۆوە.

حاجی بە حیللە و بە کەشیدەی زەرد
کەوی هێنا خوار لە ڕەوەز و بەرد

کە سوار بوو، وتی: ڕۆڵەی شیرینم!
ڕەفیقی حەج و ڕێگای یەقینم!

وەختی نوێژ هاتووە، چبکەین لە بۆ ئاو؟
بگرین لە سەری دەستنوێژی تەواو.

چون ڕۆژ درەنگە، لە تاوان گێژم
دڵم دەتۆقێ بفەوتێ نوێژم.

وتی: دابەزن، یێکجار ماندوو بووم
کە ئاو نییە، نوێژم بکەم بە تەیمووم.

ئەم سەفەر حاجی لە کەر هاتە خوار
هەڵیگرت بە خاک تەیەممووم دوو جار

کە نوێژەکەی خوێند و ئاوڕی داوە
کەشیدەی سەری بە با کراوە.

فەورەن کەشیدەی بەستەوە لە سەر
ساز بوون هەموویان، لێی سوار بوون لە کەر

سەریان سوڕ مابوو لە نوێژی ڕێوی
کە بە تەیەممووم دایبەست لە کێوی

وتیان بە یەکتر: ئێمە نەزانین
کوا خاوەن عەقڵ و ساحێب ئیمانین؟

بۆ دەبوو ئەووەڵ باوەڕ نەکەین پێی
لەو زاتە گەورە ئەمین نەبین لێی؟

لەسەر ئەم نەقڵە و ئەم بەحسە جوانە
بەرەو مەدینە، کە بوون ڕەوانە

وەندە نەڕۆیین،کە سوار بوون هەموو
لەبن کەڵەکێک بانگی کرد پەپوو؛


🖋#مامۆستا_بێبەش


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین


برادەرێک وتی:
باوکم نوێژی ئەکرد،
لەپڕ بە دەنگی بەرز وتی: الله اکبر.
وتم: چی بووە؟

وتی: الله اکبر.
وتم: بۆنی سووتاوی دێت؟

وتی: الله اکبر.
وتم: لە دەرگای حەوشیان داوە؟

دیانی جیڕ کردۆ و وتی: الله اکبر.
وتم مارە! دووپشکە چییە دەی؟

وتی: الله اکبر.
وتم: وەڵا تێناگەم!

ئینجا بە شێوەی قوڕکەم بەسەرتا،
دەستی جووڵاند و بە تووڕەیی وتی: الله اکبر.

کە نوێژەکەی تەواو بوو،
پیاڵەیەکی پێوە پێچام و وتی:
بێ باوک، یەک سەعاتە ئەڵێم، ڕووداو مەگۆڕە،
بزانم شاهۆ ئەمین ئەڵێ چی؟


😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#لە_خۆتم_بپارێزە


سەگ بە ڕێوی گوت: کەی جێژنەتانە؟
بێم بۆ دیدەنی و بێنم جێژنانە

وتی ئەو ڕۆژەی کە تۆ نابینم
گەورەتر جێژنە لە ماوەی ژینم

مامە تۆ سەری ساکسۆن و مام سام
تۆ لەوبەری ئاو من لە ئاسیام

پێم ناڵێی چی تۆی گەیاندۆتە لام
بە درۆ و دەلەسە خۆت کردە برام

دەتەوێ بە زۆر دۆست و یارم بی
لە خەتەری سوور پارێزگارم بی

بێ بەزە و خوێنمژ خاوەنی هێزی
خاهی و نەخاهی هەر دەمپارێزی

ئیستاش تۆ ڕەنگە بەوەم بزانی
کە جاری جاران لێمت دەڕوانی

نا،نا وەک جاران نەماوم مامە
نەتناسم لەبەر ڕیش و عەمامە

دیوی ئاوەژووت لێمڕا دیارە
کارت شکاری گەلی نزارە

ئەگەر تۆ مەردی خودای نەخواستە
لە ملیۆن قسەت یەکێکی ڕاستە

دەتەوێ دەرچم لە بەڵا و خەتەر
نەفەسێک بدەم منی خاکەسەر

ڕزگارم بکە لە چنگاڵی خۆت
من لە ماڵی خۆم، تۆ لە ماڵی خۆت

لە تۆ خەتەرتر دوژمن ناناسم
تەنیا لە تۆیە ترس و هەراسم

خەتەری شین و سوورم هەر خۆتی
بەڵای نیزیک و دوورم هەر خۆتی

هۆی چاوی سوور و ڕەنگی زەردم تۆی
مایەی هەژاری و ڕەنج و دەردم تۆی

تۆ دەس هەڵگری و دەرچی لە دیارم
بە مەرگت ئەودەم ئازا و ڕزگارم


🖋#مامۆستا_هەژار


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#ترۆپکی_ڕزگاری


ڕێبوارێکم ئازا و بەزیبک و زاکوون
دەبڕم چۆڵ و چیا و پێدەشت و بێروون
بەرهەڵستم دەکەم هەپروون بەهەپروون
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

کەند و کۆسپ هەنگاوم پێ ناکا شل
بێتە سەر ڕێم هەزاران گابەردی زل
بەهێزی شان و باهۆ پێی دەدەم تل
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

پێم گرتەوە، دەرچووم لە دارەدارە
ڕێم گرتەوە ڕێگای «قازی» و «ئاوارە»
نامترسێنی گوللە، پەتک، سێدارە
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

بەو خوێنانەی لەو ڕێبازە ڕژاوە
گوڵی ئاڵی سەربەستی کورد ڕواوە
منیش بەدڵی پڕ لە هیوا و بڕواوە
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

ڕۆڵەی کوردم فێری هەوراز و لێژم
تا زۆر بڕۆم زیاتر ئارەق بڕێژم
کورتتر دەبێ ڕێگای دوور و درێژم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

ناڕەومەوە لە داوەڵ و تارمایی
زۆرم دیوە بوولێڵ و تاریکایی
دێنم بەو شەوگارە ڕەشە دوایی
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون

من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم
گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم
هاتمە دەرێ، هەدام نەدا، نەسرەوتم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون


🖋#مامۆستا_هێمن


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#تەنیایی


شیرینەکەم! ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێنیشتوی جێگام
خامۆشیی وا لەچوار دەوری.

چاوەڕوانیی کورسی چۆڵم
تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو هۆڵم
فرمێسک بەبێدەنگ ئەڕژێنێ!

پەنجەرکان، خۆڵی رۆژان:
لەسەر شووشەی چاویان بارە
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان
وەک ماڵه‌کەم چۆڵ‌و تارە.

وێنەی پارم لێوی گاڵتە:
لەئێستام هەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە
جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ.

شیرینەکەم... ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێنیشتوی جێگام
تەنیایی وا لەچوار دەوری.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#براکوژی


مژدە ئیتر نامرین!
لە سای سەری بێسەران
هەر کوردێک نمرەیەکە
لە یادی کەمپیوتەری
بانکەکانی هەندەران!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


☀️@ShpolDarya
‌‌☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_هەشتەم


وتی: لە بۆ کوێ لێی سوار بوون بە ناز؟
ئێوە و ڕەفیقی ڕێوی حیللەباز؟!

نازانن ئەوە لە بنەوە بڕە؟
بێ دین و مەلخۆر، جووچکە زگدڕە؟

وتیان: مام پەپووی وریای بە شعوور
وا بانگمان دەکەی، دەخوێنی لە دوور

چ حەددت هەیە بڵێی بەم زاتە
کە کەوتنە شوێنی مایەی نەجاتە

ئەعازەنەڵڵا بڵێی بێ دینە
لە ڕێگای بوغز و حەسەد و کینە.

پەپوو هاتە جواب، وتی: براکان!
قەسەم بە شێخان، بە دەستەی پاکان

ناتانباتە حەج، برای هاودینم
لە نیوەشەودا مەرگتان دەبینم

ڕێوی هاتە جواب، وتی: مام پەپوو!
خۆ بابت وەک تۆ بێ ئیمان نەبوو!

من بابتم دیوە لە لای سولەیمان
زۆر مسوڵمان بوو، یێکجار بە ئیمان

هیند خۆشەویست و پایەبەرز بوو
ئیتاعەی نەبی لە لای فەڕز بوو

حەزرەتی سولەیمان لە کاتی ژیانی
ئەو پێغەمبەرە گەورە و نوورانی!

کردی بە وەزیر، بۆ تەگبیر و ڕا
لە سەر باوکتی کرد ئەو تاجە پەڕە

زۆرم پێ حەیفە ئەلعان ئی ‌تۆیە
چون پیشەت خواردنی سوێندی درۆیە.

لە بیرمە بابت لە خزمەت نەبی؛
یادی بەخێر بێ و عەفوو بێ ڕەببی!

ڕۆیی لە بۆ حەج، بۆ کردنی تەواف
لەبەر خودای خۆی، بە دڵی پاک و ساف


🖋#مامۆستا_بێبەش


‌‌☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#دیوانی_بێخود


لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من

ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من

مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من

ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من

لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من

بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆچی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من

بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من

چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من

ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من

قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ
شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من

زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من


🖋#مامۆستا_بێخود


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


شاعیری ڕووتی‌خەواڵوو خەونەکانی نێوە بوو
مامزی سرکی خەیاڵی گورگی باران خێوە بوو

ژین بە زوڵماتی شەوانی حەسڕەتی دا تێپەڕی
قەد نەبوو ڕۆژێ لە خەو ڕابێ بڵێ کازێوە بوو

چەمبەرەی دابوو لە ئاواتێکی دووری بێ بوار
گەوجی مارانگەز کراوەی باوەڕی ئاشێوە بوو


🖋#سەلاح_کوردی


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#دیوانی_نالی


لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان

لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەروەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان

دو چاوی من کەوا کەیلی سوروشکن،
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان

مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان

شەرابی لەعلی ڕوممانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان


🖋#مامۆستا_نالی


☀️@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
☀️@ShpolDarya


🎥 #دواهەمین_وێنە

🖋 #مامۆستا_بەختیار_عەلی

🎬 #خەسرەو_حەمەکەریم

✮✮✮

لەماوەی ٧ ساڵی ڕابردودا لەگەڵ هاورێکانمدا
توانیم کورتە فیلمێک لە ئەڵمانیا وەک دەرهێنەر،
٢٥ فیلمی دۆکۆمێنتاری وەک دەرهێنەر
بەرهەم بهێنم، ئەوەی دەیبینن
یەکەم ئەزمونی منە لەبواری کورتەفیلمدا،


☀️@ShpolDarya
2024/09/27 13:18:49
Back to Top
HTML Embed Code: