Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📽@ShpolDarya


ڤیدیۆیه‌کی ده‌گمه‌ن له
مامۆستا #حه‌قیقی یادی به‌رز


📽@ShpolDarya
@ShpolDarya


بیرت ئەکەم بەڵام هەرگیز
نامهەوێت بگەرێیتەوە‌
سڵاوێکی بەڵام هەرگیز
نابێ وڵام بدرێیتەوە

تیرێکی لە ناو دڵما
بەڵام جوانە شوێنەوارت
ئەوینت هەر نزرگامە
بەڵام قەت نایەمە دیارت

خۆشە بوونت لەم دنیایە
بەڵام کە وەکو نەبون بێت
ئەشق جوانە،
نەک یەکێ زەبوون بێت

ئەتوانم بتکوژێنمەوە
وەڵی بۆ ڕۆژگار لێی گەڕاوم
ئەو شوێنانەی کە لەوێ نییت
دایم ئەوێت بۆ گەڕاوم

خۆ ئەبینم، کە ئەتبینم
بەڵام جوانە ڕوو وەرگێڕان
هێندە لە بەرزی منت خست
ترسم نەما لە هەڵدێران


🖋#مامۆستا_رەنج_سەنگاوی
🎙#مامۆستا_مەهنازی_ڕەحمانی


@ShpolDarya
@ShpolDarya


‌[ شینی زین بۆ مەم ]


هەی ڕۆ ئەمڕۆ ڕووی، شین و ڕۆڕۆمە
کە مەم ڕۆیی ڕووی، پەژارەی خۆمە

ئەم زوڵفە لوولەم، بۆ مەم شانە کرد
دەک فەلەک کوێر بێ، بۆنێکی نەکرد

ئەم خاڵ و میلە، من بۆ مەمم ڕشت
پەیمانم وایە، بۆی بەرمە بەهەشت

لێوم دانابوو، بۆ گفتوگۆی مەم
عەهدە تا مردن، واتەی پێ نەکەم

توخوا مەم، منت لە کوێ پەیدا کرد؟
گوناهم چی بوو، منت شەیدا کرد؟

هەر کەس هاوسەرێ، بۆ ژیان ئەگرێ
منت بۆیە ویست، لەبەرت مرێ

هەی خەجاڵەت بی چەرخی پڕ ستەم
هیچ شەرمت نەکرد لە نەوجوانی مەم

مەم لەژێر خاکا، بەمیوانت بم
بە برامەوە بەقوربانت بم

ناچارم بێ تۆ، ژیانم نابێ
وا بڕیمەوە، هەر ئەبێ وابێ

لەناو دوخمەدا، دوو جێگا ئەبێ
زاوا و بووکێنی، لە خاکا ئەبێ

ئای مەم، دەستی مەم، نەگەیشتە تۆ
وا نووکی خەنجەر، بوو بە سزای تۆ

خەنجەر بۆ دڵە، گەر ڕاستت ئەوێ
ئاخ مەمی تیایە، نەک بەری کەوێ

ئەی سینە بگرە، خەنجەر بۆ تۆیە
هەرچی زۆر جوان بێ، هەر ڕەنجەڕۆیە

بە بەرگی خوێنی، شایی ڕەنگەوە
بە سۆز و ناڵەی، خۆش ئاهەنگەوە

با دەست لەمل کەین، مەم یەکجارییە
نە ڕای بێگانە، نە بەدکارییە

ئاخ بۆ دەنگخۆشێ، لە ژوور سەرینمان
بە بەیتی کوردی، بدا تەڵقینمان

بڵێ ئاخ دڵی، دڵخواز مەشکێنن
بە زۆرەملی، کچان مەمرێنن!


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#پەیدا


تۆ کێیت؟ لە کوێوە ، پەیدات بوو؟
بۆ گەشتن! کام ڕێت گرتە بەر؟
کام نێوە شەو ؟ خۆم نەمزانی
خەونە کانمت ،کرد دەربەدەر


تۆ چیت؟ وا دونیای تەنیاییم
بە تۆ ڕووناک دەبێت ھەر کات
کام خەیاڵی، منت دزی؟
ڕۆیاکانم ، دڵ بە تۆ بات

دووعایەک بوویت؟ کە ھاتە دی
ڕێی خەونەکانت، فێر بووم من
کام فریشتە؟ نزاکانمی
ھێنایە لات، بوێر بووم من

وەکوو ھەتاوی بەیانیت
لە پشت کام کێو خۆت ھەڵێنا؟
باوەش باوەش تۆ رۆشناییت
بۆ دونیای تاریکم ھێنا

ئەو شەوانە، سێبەر ئەوین
دەستی کێشای سەر نیگام
چاوم قۆنجاند! کە کردمەوە
تۆ پەیدا بوویت ، لە سەر ڕێگام.


🖋#بەھار [ کچی مانگە شەو ]


✮✮✮

[ 📚#ھەواری_تاسە ]
بڵاو بوەتەوە بۆ زانیاری و
بەر دەس کەوتنی پەیوەندی بکەن👇
www.Instagram.com/bahar.tar

✮✮✮


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#جا_چبکەین؟


لە هەوار #ماملێ مریەم بێنێ
هێند بە ئارامی کە شیر نەڕژێنێ

جوانە چارۆکە بە دابی بڵباس
لە پەڕی مێشێ تەنکتر بێ کراس

ڕەنگی خۆش بێتە پەنای دەنگی خۆش
شێت و شوورن دەمی خۆش بیر و هۆش

بەستەیێکی من و ئاوازی ئەو
ڕازی دڵخوازی من و سازی ئەو

وەرگرین بادە لە دەست مەیگێڕێ
خۆش و مەستانە بڵێین چەند دێڕێ


🖋#مامۆستا_هەژار


✮✮✮

بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی
مامۆستای نەمر #محەمەدی_ماملێ

✮✮✮


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


لە چوار گۆشەی ئاسمانەوە
هەوری ئاوسی ڕەش نەوی
لە ترسی قەمچی تریشقە
نوتفەی دەزێتە سەر زەوی

ئاسمان و ئەرز تێکەڵ بوون
بووکی خۆر ون و نادیار
سووک بە شووشەی پەنجێرەدا
باران تک تک دەتکێتە خوار

پاییزی زەرد ڕەش هەڵگەڕا
تا چاو هەتەر کا هەر ڕەشە
زەوی تینووی بە تاوو سووتاو
بەم بارانە دێتە کەشە

دەڕژێ باران دتکێتە بن
بڕکە وشک بووی دەس کەڵە
ڕەگی تەڕی ڕیشەی سیسی
تێراو دەکا حەقە پەڵە

پاساری لە جیکە جیک کەوت
بە بێ فڕە وفرتە دڵتەنگ
لە ژێر بەرهەیوان وپاسار
هەڵکورماون کڕو بێ دەنگ

گەڵای داران تەڕ و بێ هێز
سەوز و سوور و زەرد بێ تین
لە گەڵ هەر دەنکێ بارانە
ناکام دەکەونە هەڵوەرین

تۆ خوا هەوری پەڵەی پاییز
تێراو کە چی شار و گوندە
لە مێژە لێوی ئەم خاکە
تینووی بارانێکی توندە

پەڵە پاییز جوانە ئاسۆ
حەیف دەوەرێنێ گەڵای دار
بەڵام چون من عاشقی چرۆم
شتێ ترە پەڵەی بەهار


🖋#مامۆستا_ئاسۆ


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#ئێوارەی_غەمگین


خۆرنشینی ئاسۆی بەهار
لەخوێناویی ئاوابوونا
وردە وردە ئەچێتە خوار
کڵپەی دوایی لەدەروونا
ئەسوتێنێ بۆ شەوی تار.
ئەڵی: بوونی ئەم دنیایە
وەکوو تیشکم ئەتوێتەوە
کام شەوقی جوانی رووی دنیایە
وەک هەناسەم ئەبڕێتەوە.
کام بەهار زۆر شۆخ و شەنگ
کام ئاواتی دڵ قەشەنگە
کام دنیا پڕ لەخۆشییە
دوور لەڕەنگی ڕەش پۆشییە

ئەبڕێتەوە، ئاوا ئەبێ
رۆژی لەناو شەوا ئەبێ
ئێوارەیە دنیای جوانیی
وەکوو ساوایەکی دڵ پاک
بزەی مژدەی سەر لێوانی
ئارامە بۆ گیانی رووناک.
منیش تەنیام لە قەدپاڵێ
سەرنجم ونی ئاسۆیە
دڵی پڕم... وەک مناڵێ
خەیاڵی وا لەشوێن تۆیە.
دەروون بەئاخی ناکامیی
پەستە وەک سەیوانی ماتەم

سروشت باوەشی ئارامی
گرتۆتەوە بۆ ئەم کاتەم.
ئەرخەوانی گیانی پەستم
دڵنیایی دڵم بیرو هەستم
هۆنراوە بۆ تۆ رێک ئەخا.
هەزاران یادی رابردوو
لەناو بیرما یەن‌و ئەچن
وەک ئەستێرەی رێی ون کردوو
لەهەوری خەمما ون ئەبن.
دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین!
مەڵبەندی تاسەی تەنیایی
ئەی جێ‌نزرکەی ماتەمین


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


📚@ShpolDarya
‌‌‌‌‌‌@ShpolDarya


نازانم بۆ هێمن مردووە و من ماوم
چی بنووسم...،
کەوا نیشتیمانی جەرگم
لەت لەت ئەکەن لەبەر چاوم!

بۆ کەڕ نەبووم
تا نەبیستم ناڵەی ناپاڵمی دوژمن
ئەی خودایە دو دیتنی
مەرگی ساوای بێنازی کورد
تۆ بەخشیوتە دیدە بە من؟

شەوێ
گڕی ناو هەناوی بابا گوڕگوڕ ئەمسوتێنێ
شەوێ
شەختەو بەفری قەندیل ئەمتەزێنێ
شەوێ
ئاهو ناڵەی مەخمور ئەمگرێنێ

شەوێ
ناڵەی زیندانێکی ڕۆژهەڵاتم
خەوی شیرینم ئەزڕێنێ

شەوێ باکور هاوار ئەکاو...
دڵم ڕائەچڵەکێنێ

بەیانیەک زریکەی منداڵی عەفرین
لە خەو بەئاگام دەهێنێ

لە هەر شوێنێ بۆن بۆسۆ بێ
گوندێکی منە ئەسوتێ
وەیشوومەی بایەقوشێکەو
لەسەر سەرم هەڵئەتووتێ
نیوەشەو و من بێدارم

خوایە چییە ئەم ڕەشیە
بە تەوێڵی وەتەنمەوە
کزەی جەرگی چی دایکی
جەرگ سووتاوی کوردستانە
بۆ هاتۆتە بەدەنمەوە؟!


🖋#مامۆستا_رەنج_سەنگاوی
🎙#مامۆستا_مەهنازی_ڕەحمانی
🌃#کوردستان_بانە


@ShpolDarya
@ShpolDarya


#داگەڕان


ئێوارە وەختە،
تا چاوم بڕ دەکا دەورم ڕووتەنە.
لەم دنیایەدا
من تەنیا خەونی ژوانی تۆم ماوە...
خەونی ژوانی تۆ
بۆ من سەرابی شینکە و قۆپەنە،
گڵۆڵەتیشکی سەربەرەوخوارە،
بەری ئاوداری بڕکی تەمەنە.

لێگەڕێ، گیانە!
دەبا ئەم خەونە
هەر بجریوێنێ و بچریسکێتەوە.
دەستی لێ مەدە، مەیشڵەقێنە،
با هەر درێژ بێ و قەت نەبڕێتەوە.

مەرگی ئەم خەونە ڕەنگان ناهێڵێ و
دنیا پڕ لوورە و شەختە و ڕم دەکا.
خۆر لە گۆی زەوی دەشارێتەوە،
ئەستێران نوقمی تەپونم دەکا.

ئەدرەسی خۆمت دەدەمێ،
بەڵام ڕچە قەت نەشکێنیت.
ڕێگەی جێژوان گوڵڕێژ دەکەم.
بەڵام نەکەی بێیتە ژوانم.
بەیداخی سپی هەڵدەکەم،
دڵت بەرد بێ
گوێ نەدەیتە چۆکدادانم.
گرمەم دێ و چەخماخە دەدەم،
خۆت نەبان کە... لە ڕەهێڵەم... لە زریانم.
ئەگەر زۆر زۆر بیرت کردم،
جار جار وەرە بن ساباتی خەونەکانم!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


دەردی دڵم وەک ئەربەبا،
زیڕەم کە دێتە گوێت بەبا

بۆ زیز ئەبی ئیمانەکەم،
چبکەم بەمە ئەیدەم بەبا

خۆت با ئەدەی، خۆت لا ئەدەی،
ڕوویی شیرینت دائەدەی

بەندی جگەر بۆ با ئەدەی،
نابی لەگەڵما بۆ تەبا

ئەی نیشتمانی باغی گەشت،
سینەت گوڵستانی بەهەشت

دەنگی بول و بۆیی گوڵت
دڵ مەست ئەکا ساقیی سەبا

هاواری من فەریادی من،
ڕۆژی ڕەشی بەربادی من

مەستی و قەشەنگی و شۆخیی تۆ،
هۆشی سەری سوقرات ئەبا

جەرگ و دڵم وا بوو بەخوێن،
وەک گێژ ئەڕۆم بێ ڕێ و شوێن

چارەی نییە دەردت دەڵێن
دیزانتەری و سیلە و وەبا

سینەی سووتاوم شەق بکەی،
پۆرگی دڵم گەر لەت بکەی

سەیری کەژی هەممم بکەی،
گردێکە وەک قافی قوبا

ئەی دۆتە گوفتت دا بەکێ،
بوویتە وەوی و میوانی کێ

دەردی دڵم بێژم بەکێ،
خۆم ڕەنجەڕۆ و کردەم هەبا

لەومم دەکەن گەورە و بچووک،
سووتام لە شاری کاری کووک

وا بوومە پەن ڕیسواو و سووک،
ناڵێن #ئەسیری مەرحەبا


🖋#مامۆستا_ئەسیری


📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚@ShpolDarya


خەڵکی پێیان خۆش نیە باست بکەم
لە جوانیو خاڵی سەر دەمێ

خەڵکی پێان خۆش نیە باست بکەم
لە زاری شیرینو وشەی سەر دەمێ

نازانن من شێتی تۆم،
ئەسیری باڵای بەرزو کوژراوی نیگات

خەڵکی پێیان خۆش نیە باست بکەم
چەندە عاشقتم بۆت دەخۆم خەمێ

تۆ دیاری خوای گەورەی
لە تاوت برینە جەرگم

خەڵکی پێان خۆش نیە باست بکەم
چاوم ئاگر بارانەو دەسوتێم وەک شەمێ

لە تۆی شێعرەکانم چاوت
سەیرم ئەکا شەرمەساری دووریتم

خەڵکی پێیان خۆش نیە باست بکەم
لە لێوی ئاڵو خاڵی سەر دەمێ


🖋#سامان_سەقزی
🎙#سامان_سەقزی


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#مەرگی_ئەوین


بۆ نەگریێم بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کوڵدایە و دەروونی من خەمین

ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ ئەوین ئەمرێ ئەوین

کە تۆ هاتی لەگەڵتا پێکەنین هات
کە ڕۆیشتی هەناسەی سارد و هەیهات

هەمووی هەر هاتوچوونە کاری دنیا
بە تەنیا هەر خەمە هەردێ ئەگەر هات

خۆش ئەو یارەی شەریکی کات و دەم بێ
لە شەوگاری درێژا نووری شەم بێ

دژی ڕۆژگاری چەوت و تووش و ناخۆش
بۆ خاتوو زینی دڵ ئەو کاکە مەم بێ


🖋#مامۆستا_ژیلا_حسەینی


📚@ShpolDarya
@ShpolDarya


‌ژن بوون خۆش نییە
من تاقیم کردۆتەوە
ڕۆژانێکە ناوم کچە،
ناوم دایکە، ناوم ژنە

ناوی من تەنیاییە و بێ کەس...
من ژنێکم کە لە دایک بووم
بووم بە دایک
پێش خۆم چارەنووسم هات و

دەستی ڕەشی نامورادی
بەسەر کێشام،
ژانی دایک بوونی منداڵ
ژانی خۆڕاگری و حەیا

هەمووی لەسەر چاوم نووسرا
لەمناڵیدا فێر کرام
تۆ جیاوازی لەگەڵ برا
هەرچی خۆزگە لە دڵما بوو

پچڕپچڕ لێیان ستاندم بردیان
بوومە بووکە شوشەیێک کە
باوەشی ساردی لە لابوو
بەشم نەبوو خۆشەویستی

چوونە دەر و جوان پەرەستی
هەوڵم زۆردا پاک بمێنم
کەس پێی نەکوتم
کە تۆ مەڕ بی گورگ زۆرە

بۆ بەدبەختی ناوم ژنە
ژیانم فیدای تۆ کرد ئەی پیاو
حورمەتی زۆرم لێ گرتی
بەڵام تۆ هەر منت نەدی

من دیلی دەستی ئینسانم
مێشک کۆنی نائینسانم
تێدەکۆشم ئازاد بژیم
بۆ خۆم نە وەک بۆ تۆ بژیم...


🖋#نیشتمان
🎙#مامۆستا_مەهنازی_ڕەحمانی
🏞#کوردستان_بانە_میرئاوا


✮✮✮

بە بۆنەی رۆژی دایک [ هێمای خۆشەویستی ]
پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو
دایکانی خۆشەویستی کوردستان و
دڵسۆزی نیشتمان ئەکەین،،،

✮✮✮


@ShpolDarya
@ShpolDarya


📖#کچە_نەغەدەیی


بەژنی ناسک، قژی زێڕین
باڵ بەرزێکی خوێن شیرین

ورشەی ئەو ڕوومەتە ئاڵە
هی ئەو بەرگەردنە کاڵە

لەگەڵ پرشنگی چاوی ڕوون
ئەڕژایە دڵ و ناو دەروون

وەسفی بە هەنسکی شمشاڵ
ئەپژایە دەشت، دەوەن قەدپاڵ

کچە کوردی تا بڵێی جوان
وەکوو فریشتەی خەوی شوان

ئەو کچە جوانەی نەغەدە
چاوی بەخشی بۆ ئەم کوردە

دوژمن پێی ووت ئەی وردیلە
ئەی کچە کوردی نەشمیلە

حەیفە، ڕوومەت، کەمەر، بەژن
چاوی گەلاوێژی و گەردن

ئەبەخشی بە، لەوێچێ خۆڵ
ئەی کیژی ساویلکەی کڵۆڵ

وەرە، وەک کچێکی سەلار
پێت ببەخشین کۆشک و تەلار

هەر تەنیا یەک وشە بڵێ
لە پەنهانی شەڕکەری دێ

پێمان بڵێ کام پەناگا
کام کەژ ئەکەن بە بارەگا

ئەتبەخشین ئەی کچی پچووک
ئەی خنجیلانەی ئێسک سووک

ماچ کە، دەس و پەنجەی سەردار
مەبە، بە قوربانی هەژار

با، ڕوومەتی ئاڵی ناسک
نەڕژێتە سەری خوێن تک تک

با چاوی سەرنج ئاگرین
ئەی کچە کورد هەڵنەکۆڵین

کچ وتی: «ئەی زۆردارینە»
بۆ ئەم خاکە نازەنینە

قوربانە هەموو ژینی من
بژی کورد، با بمرێ دوژمن

من سەرن شۆڕناکەم هەرگیز
پێشمەرگەم بۆ کوردی ئازیز

جوانیی چاو، قژ، ئەم گەردنە
ئەم بەژنە کوا هینی منە

ئەبم بە قوربانی وڵات
بۆ کورد گیانم ئەکەم خەڵات

لای من شانازییە و خۆشی
بڵێن کچێ چاوی بەخشی

ئەی چاوی گەش هەڵتکۆڵن
خۆشترە لە چاو شۆڕکردن

ئەی برژانگی ورد نەلەرزی
بە چاو بڵێ بۆ کورد ئەمری

چەند خۆشە، چاو، بێ بە دیاری
بۆ ژیانی کوردەواری

هەر دوو چاویان گوشی بەتین
بە پەنجە، تا هەڵیان کۆڵین

خوێن ڕژایە سەر ڕووی نازدار
بانگی کرد، با بمرێ زۆردار

ئەی کچە کوردی قارەمان
لەبیری ناچی،.. کوردستان

ئەی چاو هەر بلەرزە و بڵێ
دوژمنی کورد ئەبێ هەڵێ

کچە نەغەدەی نازەنین
ئەبێ تۆڵەت هەر بسێنین

«ئاڵای خەباتمان نانەوێ»
«کوردینە تۆڵەمان ئەوێ»


🖋#مامۆستا_کامەران_موکری
📓#گوڵ_ئەستێرە


@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


خەیاڵم وایە زوڕنایەک
لە سەر شاخ و چیا لێدەم
قۆڵی بێ عاری هەڵمالم،
لە بەزمی بێ حەیا لێدەم

لە کەللەم تەم ئەکا دوودی
هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد
بە یادی شۆڕشی شیرین،
قوڵنگی بێ بەها لێدەم

کە من ئوستادی مەجنوونم
لە عیلمی شێتیا ئەمجا
لە کێوی نەجدەدا خۆشە،
کە لافی بارەگا لێدەم

سەبا مژدەی بە من دا،
من بە گوڵ، گوڵ بردی بۆ بولبول
دە با عوودی موبارەک
بادی بۆ بادی سەبا لێدەم

چ دەستێ بو خوا ئەمڕۆ
گرێی بەدبەختی لابردم؟
بە بەستە چەپڵەڕێزانی
یەدی بەیزا دە با لێدەم

بە ڕەحمەت بێ دەهۆڵ کوت،
وەسیەتێ چاکی بۆ کردم
وتی با، بەزمی هەڵپەڕکێ،
بە یادی کیبریا لێدەم

منیش وەک #قانعی ئەمڕۆ،
لە گردی مامەیارەی خۆم
ئەبێ زوڕنایی خۆشبەختی
بە شەوقی پادشا لێدەم


🖋#مامۆستا_قانع


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#ماچ


#گۆناکانم:
گەڵای زەردن پاییزانێ
لە داری ژیان وەریون...

#لێوەکانت:
دوو شکۆفەی شللێرەن و
بە سەر گەڵای پاییزانا ناچەمنەوە...


🖋#مامۆستا_مارف_ئاغایی


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#خاک


هاکا دیتت پێک‌گەیشتین.
هاکا دیتت ئاوێتە بووین وەک تانوپۆ.

ئەوسا هەموو زمانەکان لەبیر دەکەم
لەگەڵ تۆدا، هەر بێدەنگی دەهێنمە گۆ!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#دیوانی_سالم


پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانی دەکا
خامە بۆ زەنجیری گێسووت عەنبەرەفشانی دەکا

قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا

گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
تووتییی شیرین سوخەن کەی مەیلی خۆشخوانی دەکا؟

قامەتی نەوخێزی شیرینت نەهالی جەننەتە
سەروی ڕەعنا، کەی لە لات سا مەیلی هەمشانی دەکا؟

دڵ بە نەشئەی حاڵی مەستیی چاوەکەت لايعقلە
بۆ کەبابی جەرگی من، لێوت نەمەکدانی دەکا

سا هەزار جارت دەخیل بم، حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ، بێ پیرە؛ شەیتانی دەکا

لێوی یاقووتت نگینە خاتەمی نادر زوهوور
مۆری دەستی ئاسەفە و ئەمری سولەیمانی دەکا

کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
پێی بڵێ: #سالم لە عیشقت وا غەزەلخوانی دەکا


🖋#مامۆستا_سالم


📚@ShpolDarya
2024/09/27 19:31:38
Back to Top
HTML Embed Code: