📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ئەزانی چلۆن پەشێوم بۆ تۆ؟
هەروا بەرەڵا لەم شار و لەو کۆ
بنوم، دانیشم، بگریم، پێکەنم
یادم شەو و ڕۆژ هەر تۆیت و هەر تۆ
🖋#مامۆستا_ئەخۆل
📚@ShpolDarya
ئەزانی چلۆن پەشێوم بۆ تۆ؟
هەروا بەرەڵا لەم شار و لەو کۆ
بنوم، دانیشم، بگریم، پێکەنم
یادم شەو و ڕۆژ هەر تۆیت و هەر تۆ
🖋#مامۆستا_ئەخۆل
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#بێ_سنوور
ئاهـ و ناڵەی دەردەداریمە لە سینەم سەر دەکا
ژانە هەڵناکا لەوێدا، ڕوو لە نێو دەفتەر دەکا
دڵ بەڵا وای دەورە داوە خۆی زمانی ناگەڕێ
دێ پەنا بۆ شیعری من دێنێ، خەمی پێ دەردەکا
من لە دەس ئازاری پیری لەو کەلاوە دەچمە دەر
یادی گەنجی دێ لە سەحراش قوڕ بە ماڵم وەردەکا.
ماڵی خەم ئاوا کە چاوی لێمە، ئەوڕۆ ئەو نەبێ
کێ لەسەر پەڕتووک و جەستە و بیری من سێبەر دەکا
من دەڵێم وا باشە تەفرەی تۆ سنوورێکی هەبێ
بۆ من ئەو چیرۆکی ئاوی ژین و ئەسکەندەر دەکا
ڕازی هێند لێ ئاشکرا کردم خەیاڵم خستە بەند
ئەو لە گرتووخانەکەشدا هێشتە هاوار هەر دەکا
سەر وەبەر کەس نایەنێ 'هێدی'، بەڵام بۆی هەڵکەوێ
چۆڕێ ئاوی دیدە دێنێ و سەر وەپێی ڕێبەر دەکا
🖋#مامۆستا_هێدی
📚@ShpolDarya
📖#بێ_سنوور
ئاهـ و ناڵەی دەردەداریمە لە سینەم سەر دەکا
ژانە هەڵناکا لەوێدا، ڕوو لە نێو دەفتەر دەکا
دڵ بەڵا وای دەورە داوە خۆی زمانی ناگەڕێ
دێ پەنا بۆ شیعری من دێنێ، خەمی پێ دەردەکا
من لە دەس ئازاری پیری لەو کەلاوە دەچمە دەر
یادی گەنجی دێ لە سەحراش قوڕ بە ماڵم وەردەکا.
ماڵی خەم ئاوا کە چاوی لێمە، ئەوڕۆ ئەو نەبێ
کێ لەسەر پەڕتووک و جەستە و بیری من سێبەر دەکا
من دەڵێم وا باشە تەفرەی تۆ سنوورێکی هەبێ
بۆ من ئەو چیرۆکی ئاوی ژین و ئەسکەندەر دەکا
ڕازی هێند لێ ئاشکرا کردم خەیاڵم خستە بەند
ئەو لە گرتووخانەکەشدا هێشتە هاوار هەر دەکا
سەر وەبەر کەس نایەنێ 'هێدی'، بەڵام بۆی هەڵکەوێ
چۆڕێ ئاوی دیدە دێنێ و سەر وەپێی ڕێبەر دەکا
🖋#مامۆستا_هێدی
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
تۆ لە ئەرزای بۆ لە ئێمە لووتی خۆت کردە سەما
مەعریفەت بنوێنە باوی چەشم بەندی وا نەما
تۆ لەباتی خودنومایی دەرخە ڕەنگێکی غەریب
تا ببی لەم عەسرەدا میسلی حەنا ئەنگوشت نوما
🖋#مامۆستا_حەمدی
📚@ShpolDarya
تۆ لە ئەرزای بۆ لە ئێمە لووتی خۆت کردە سەما
مەعریفەت بنوێنە باوی چەشم بەندی وا نەما
تۆ لەباتی خودنومایی دەرخە ڕەنگێکی غەریب
تا ببی لەم عەسرەدا میسلی حەنا ئەنگوشت نوما
🖋#مامۆستا_حەمدی
📚@ShpolDarya
@ShpolDarya
📖#لە_بەر_دەرگە
شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا.
دەرگەکەتم لێ بکەوە!
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکە نێرگزێکی چاوت،
بۆ وچانێ،
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ،
لەسەر هەوری قژی خاوت.
ئەمشەو هاتووم...
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم.
لەگەڵ سیمای مناڵیما،
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما،
هاتووم و ناگەڕێمەوە.
یا پێت دەگەم،
یا وەک مۆمێک
دەسووتێم و دەتوێمەوە.
دەرگەکەتم لێ بکەوە!
هەر دڵدارەکەی جارانم،
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم،
هەر تینووەکەی بەر کڕێوە و با و بارانم.
دەرگەکەتم لێ بکەوە!
من ئەو کەسەم،
تا دوێنێ بوو،
لە ناو گەرووی ڕووناکیدا دەتشاردمەوە.
لە ناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە.
کات لە ژێر باڵی ئاسماندا
خەریکە باوێشک دەدات.
شوێن قولەڕەشێکی کپە.
دەرگەکەتم لێ بکەوە،
شتێک نییە شیرین‌تر بێ
لە خشپەی پێ و چرپەی چپە.
دەرگەکەتم لێ بکەوە،
کفت و ماندووی ڕێگەی دوورم:
وەکوو جاران،
کەمێک لە لات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم.
شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا:
دەرگەکەتم لێ بکەوە،
دار و بەردی بەر دەرگەتان هاتنە تکا!
🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو
@ShpolDarya
📖#لە_بەر_دەرگە
شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا.
دەرگەکەتم لێ بکەوە!
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکە نێرگزێکی چاوت،
بۆ وچانێ،
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ،
لەسەر هەوری قژی خاوت.
ئەمشەو هاتووم...
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم.
لەگەڵ سیمای مناڵیما،
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما،
هاتووم و ناگەڕێمەوە.
یا پێت دەگەم،
یا وەک مۆمێک
دەسووتێم و دەتوێمەوە.
دەرگەکەتم لێ بکەوە!
هەر دڵدارەکەی جارانم،
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم،
هەر تینووەکەی بەر کڕێوە و با و بارانم.
دەرگەکەتم لێ بکەوە!
من ئەو کەسەم،
تا دوێنێ بوو،
لە ناو گەرووی ڕووناکیدا دەتشاردمەوە.
لە ناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە.
کات لە ژێر باڵی ئاسماندا
خەریکە باوێشک دەدات.
شوێن قولەڕەشێکی کپە.
دەرگەکەتم لێ بکەوە،
شتێک نییە شیرین‌تر بێ
لە خشپەی پێ و چرپەی چپە.
دەرگەکەتم لێ بکەوە،
کفت و ماندووی ڕێگەی دوورم:
وەکوو جاران،
کەمێک لە لات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم.
شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا:
دەرگەکەتم لێ بکەوە،
دار و بەردی بەر دەرگەتان هاتنە تکا!
🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو
@ShpolDarya
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#خەیاڵ
من وام دەزانی گەر لێرە بڕۆی
وەک وەرزی بەهار ڕۆژێک دێیتەوە
گەڵای وەریوی پایزی عومرم
بەگوڵی نەرگز ڕەنگ ئەکەیتەوە
سنوری نێوان من و ساڵی خەم
بۆ هەمیشەیی بە کۆتا دێنی
پەپولە ئاسا لە دەورم دەبی و
خەندەی سەر لێوان قەت ناتۆرێنێ
چەندە رەنگینە خەیاڵی جوانم
بە وێنەی پەری ناوت ئەهێنێ
شیوەی ڕوخسارت لەسەر دیوان و
پەڕەی شیعریمدا وا دەنەخشێنێ
چەندم پێ خۆشە گەر ڕۆژێ دابێ
شیعرێیک بە ڕەنگی خۆت میوانت بێ
لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامەیەکی
ئەم کوردستانە بۆ ناو ماڵت بێ
🖋#سامان_سەنگاوی
📚@ShpolDarya
📖#خەیاڵ
من وام دەزانی گەر لێرە بڕۆی
وەک وەرزی بەهار ڕۆژێک دێیتەوە
گەڵای وەریوی پایزی عومرم
بەگوڵی نەرگز ڕەنگ ئەکەیتەوە
سنوری نێوان من و ساڵی خەم
بۆ هەمیشەیی بە کۆتا دێنی
پەپولە ئاسا لە دەورم دەبی و
خەندەی سەر لێوان قەت ناتۆرێنێ
چەندە رەنگینە خەیاڵی جوانم
بە وێنەی پەری ناوت ئەهێنێ
شیوەی ڕوخسارت لەسەر دیوان و
پەڕەی شیعریمدا وا دەنەخشێنێ
چەندم پێ خۆشە گەر ڕۆژێ دابێ
شیعرێیک بە ڕەنگی خۆت میوانت بێ
لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامەیەکی
ئەم کوردستانە بۆ ناو ماڵت بێ
🖋#سامان_سەنگاوی
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#شەونم
لەگەڵ تۆمە وەرە ساقی بە کاسان بێنە لەو بادە
ئەویندارم دڵم ناشادە بەو بادە خەمم ڕادە
بە هۆی ئەو بۆنە خۆشەی پەرچەمی، وا سروە دەیهێنێ
دڵان خوێنن، بڵێ ئەو پرچە پڕ چینانە بەس بادە
لە مزڵ و ماڵی ئەو جوانانە ئەمن و ئەمن و ئاسایش؟
کە دەنگی زەنگی قافڵەی دێ دەڵێ بارکەن بەرەو جادە
بەمەی بەرماڵی نەخشین کە ئەگەر پیری موغان فەرمووی
کە سالیک شارەزای ڕازانە، لەو ڕەمزانە ئوستادە
شەوی تار و شەپۆلی ئاو و گێژاوی بەسامی وا
لە کوێ حاڵی دەبن حاڵی مە سووکبارانی دڵسـادە
هەموو کارم لە خۆبینی بە بەدنێوی گەیی ئاخر
چلۆن پێم ون دەبێ ئەو ڕازە کاتێ گەییە ئەو ڕادە
مەرامت گەر وه‌ساڵی یارە لێی خافڵ مەبە حافز
بەبادە و مادە خۆ دڵخۆش کە، دنیا بادە، لێی لادە
🖋#مامۆستا_حەقیقی
📚@ShpolDarya
📖#شەونم
لەگەڵ تۆمە وەرە ساقی بە کاسان بێنە لەو بادە
ئەویندارم دڵم ناشادە بەو بادە خەمم ڕادە
بە هۆی ئەو بۆنە خۆشەی پەرچەمی، وا سروە دەیهێنێ
دڵان خوێنن، بڵێ ئەو پرچە پڕ چینانە بەس بادە
لە مزڵ و ماڵی ئەو جوانانە ئەمن و ئەمن و ئاسایش؟
کە دەنگی زەنگی قافڵەی دێ دەڵێ بارکەن بەرەو جادە
بەمەی بەرماڵی نەخشین کە ئەگەر پیری موغان فەرمووی
کە سالیک شارەزای ڕازانە، لەو ڕەمزانە ئوستادە
شەوی تار و شەپۆلی ئاو و گێژاوی بەسامی وا
لە کوێ حاڵی دەبن حاڵی مە سووکبارانی دڵسـادە
هەموو کارم لە خۆبینی بە بەدنێوی گەیی ئاخر
چلۆن پێم ون دەبێ ئەو ڕازە کاتێ گەییە ئەو ڕادە
مەرامت گەر وه‌ساڵی یارە لێی خافڵ مەبە حافز
بەبادە و مادە خۆ دڵخۆش کە، دنیا بادە، لێی لادە
🖋#مامۆستا_حەقیقی
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#بە_قاچاخی
لە ڕێبەندانی ساڵێ دوور
لە شەوێکی شارێکی شێت
بە قاچاخی لە دایک بووم
بەر لەوەی کە ماماکەم بێت
بە قاچاخی باڵام بەرز بوو
بە قاچاخی ئاشقیم کرد
بە قاچاخی ئارقم خوارد
بە قاچاخی ماچم ئەکرد
لە ناکاوێک ماڵمان گیرا
ئازادانە شەڕیان فرۆشت
ڕەحمیان بە بێشکەش نەکرد
تەنانەت مردگیشیان کۆشت
تەرمی برای شەهیدمیان
بە قاچاخی لە خاک نیا
بە قاچاخی پرسەمان گرد
دایکم بە قاچاخ ئەگریا
خەڵک بە دزی قاچاخەوە
خەونی لە خەو ڕا ئەچڵەکان
بەڵام گوولە ئازادانە
سینەی خاکی هەڵئەتەکان
پەنجەرەکان شەویان زڕا
کۆڵان درایە بەر زلە
گۆڕ بە قاچاخ هەڵئەکنیا
زەمین درایە بەر گوولە
ئیتر هێلانەکان شێویا
کۆتر فڕی بەرەو لای شاخ
ئازادی کەوتە نێو زیندان
غوربەتیش کەوتە ڕی قاچاخ
وڵات بە قاچاخ مایەوە
هەوا کرا بە نێو ژاردا
غەریبی کەوتە نێو ماڵان
خەمێک پاشرا بە نێو شاردا
ئێستاش بە دوای ساڵانێک دوور
زەمەن هێشتا دار قەواخە
ئازادی ها لە زینداناو
قاچاخیش هێشتا قاچاخە
ئێمە لە سەر مەرزی نەمان
بووین بە کۆڵبەری زینگانی
رۆژ نییە لەم سنوورەدا
سەرێک نەبێ بە قوربانی
🖋#حەمید_شەریفی
📚@ShpolDarya
📖#بە_قاچاخی
لە ڕێبەندانی ساڵێ دوور
لە شەوێکی شارێکی شێت
بە قاچاخی لە دایک بووم
بەر لەوەی کە ماماکەم بێت
بە قاچاخی باڵام بەرز بوو
بە قاچاخی ئاشقیم کرد
بە قاچاخی ئارقم خوارد
بە قاچاخی ماچم ئەکرد
لە ناکاوێک ماڵمان گیرا
ئازادانە شەڕیان فرۆشت
ڕەحمیان بە بێشکەش نەکرد
تەنانەت مردگیشیان کۆشت
تەرمی برای شەهیدمیان
بە قاچاخی لە خاک نیا
بە قاچاخی پرسەمان گرد
دایکم بە قاچاخ ئەگریا
خەڵک بە دزی قاچاخەوە
خەونی لە خەو ڕا ئەچڵەکان
بەڵام گوولە ئازادانە
سینەی خاکی هەڵئەتەکان
پەنجەرەکان شەویان زڕا
کۆڵان درایە بەر زلە
گۆڕ بە قاچاخ هەڵئەکنیا
زەمین درایە بەر گوولە
ئیتر هێلانەکان شێویا
کۆتر فڕی بەرەو لای شاخ
ئازادی کەوتە نێو زیندان
غوربەتیش کەوتە ڕی قاچاخ
وڵات بە قاچاخ مایەوە
هەوا کرا بە نێو ژاردا
غەریبی کەوتە نێو ماڵان
خەمێک پاشرا بە نێو شاردا
ئێستاش بە دوای ساڵانێک دوور
زەمەن هێشتا دار قەواخە
ئازادی ها لە زینداناو
قاچاخیش هێشتا قاچاخە
ئێمە لە سەر مەرزی نەمان
بووین بە کۆڵبەری زینگانی
رۆژ نییە لەم سنوورەدا
سەرێک نەبێ بە قوربانی
🖋#حەمید_شەریفی
📚@ShpolDarya
@ShpolDarya
📖#خۆشم_ئەوێی
پێتم وت کە خۆشم ئەوێی
لە هەنسکی باران عاشقی تۆ بووم
لە کاتێکدا کە باران گۆناکانتی دائەپۆشی
بۆچی وات کرد؟
بۆچی شکاندت دڵێک کە
بەقەی بوونی خۆی تۆی خۆشەوێت...
لەبەر چاوم نیت بەڵام لە ناو دڵمیت...
لەم زستانە
کە بەفر سەرووی شیشەکەی داپۆشیوە
تۆم لە ناو دڵی خۆم لە گەرم ترین جێگا داناوە
با سەرمات نەبێت نازانم تۆیش بۆ من وایت
یا کەسێکی ترت لەناو دڵت داناوە
من تێرنابم لە خۆشویستنی تۆ
تا ئەو کاتەی کە ژیانم بەردەوامە دڵێک
لە ژیانمایە ئەو دڵە تەنها جێگای یەک کەسه
ئەویش تەنها تۆی بەس تۆ کە هۆکاری
بوونی منی...
🖋#هـەوار
🎙#نیاز_فەرەجی
@ShpolDarya
📖#خۆشم_ئەوێی
پێتم وت کە خۆشم ئەوێی
لە هەنسکی باران عاشقی تۆ بووم
لە کاتێکدا کە باران گۆناکانتی دائەپۆشی
بۆچی وات کرد؟
بۆچی شکاندت دڵێک کە
بەقەی بوونی خۆی تۆی خۆشەوێت...
لەبەر چاوم نیت بەڵام لە ناو دڵمیت...
لەم زستانە
کە بەفر سەرووی شیشەکەی داپۆشیوە
تۆم لە ناو دڵی خۆم لە گەرم ترین جێگا داناوە
با سەرمات نەبێت نازانم تۆیش بۆ من وایت
یا کەسێکی ترت لەناو دڵت داناوە
من تێرنابم لە خۆشویستنی تۆ
تا ئەو کاتەی کە ژیانم بەردەوامە دڵێک
لە ژیانمایە ئەو دڵە تەنها جێگای یەک کەسه
ئەویش تەنها تۆی بەس تۆ کە هۆکاری
بوونی منی...
🖋#هـەوار
🎙#نیاز_فەرەجی
@ShpolDarya
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#پەیامی_وون_بوو
ژیان: هێشتا کرچ‌و کاڵ بوو
زمانی ئەیگرت‌و لاڵ بوو...
گەردوون: تەمەنی مناڵ بوو.
خۆر: تازە چاوی ئەپشکووت.
مرۆڤ: تازە بیری ئەبزووت
پێغەمبەرانی خواناردوو...
ژمارەیان ئێجگار کەم بوو.
ئاسمان‌و ئەستێرە‌و دەریا
چیا‌و درەخت‌و گژ و گیا
تازە ئەبوون‌و ئەخوڵقان
بەسروشتەوە ئەلکان.
زەمین هێشتا
هاڵاو لەلەشی هەڵ ئەستا!
کە -ئاوێستا-
لەئاسۆی بیری زەردەشتا
بۆ کورد هەڵهات...
کە پەیامی ئاهورامزدا
لەلوتکەوە بانگی هەڵ دا
بۆ گشت دنیا بوو بەئاوات!
تا کورد خاوەن ئاوێستا بوو
خۆریشی لەژێر دەستا بوو...
هەتاکوو چرای ئاوێستا دائەگیرسا
بەرچاوی بیرمان رووناک بوو
سەر چاوەی دەرونمان پاک بوو
بەڵام کە ئاوێستا برا، دزراو گۆڕرا
بەنینۆکی پیرۆزی لێ رنرا
مۆری بێگانەی پیانرا
رووناکیمان کەوتە کزیی
بەربووینەوە بەرەو نزمی
کە لەدەسمان چوو ئاوێستا
دەم‌و دڵ‌و بیرمان بەسترا
لەوساکەوە هەتا ئێستا!
🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
📖#پەیامی_وون_بوو
ژیان: هێشتا کرچ‌و کاڵ بوو
زمانی ئەیگرت‌و لاڵ بوو...
گەردوون: تەمەنی مناڵ بوو.
خۆر: تازە چاوی ئەپشکووت.
مرۆڤ: تازە بیری ئەبزووت
پێغەمبەرانی خواناردوو...
ژمارەیان ئێجگار کەم بوو.
ئاسمان‌و ئەستێرە‌و دەریا
چیا‌و درەخت‌و گژ و گیا
تازە ئەبوون‌و ئەخوڵقان
بەسروشتەوە ئەلکان.
زەمین هێشتا
هاڵاو لەلەشی هەڵ ئەستا!
کە -ئاوێستا-
لەئاسۆی بیری زەردەشتا
بۆ کورد هەڵهات...
کە پەیامی ئاهورامزدا
لەلوتکەوە بانگی هەڵ دا
بۆ گشت دنیا بوو بەئاوات!
تا کورد خاوەن ئاوێستا بوو
خۆریشی لەژێر دەستا بوو...
هەتاکوو چرای ئاوێستا دائەگیرسا
بەرچاوی بیرمان رووناک بوو
سەر چاوەی دەرونمان پاک بوو
بەڵام کە ئاوێستا برا، دزراو گۆڕرا
بەنینۆکی پیرۆزی لێ رنرا
مۆری بێگانەی پیانرا
رووناکیمان کەوتە کزیی
بەربووینەوە بەرەو نزمی
کە لەدەسمان چوو ئاوێستا
دەم‌و دڵ‌و بیرمان بەسترا
لەوساکەوە هەتا ئێستا!
🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#دایک_دەدوێنم
دایە شەوگاری درێژ گریا بووی
بۆ کوڕت دڵ بە نزا و بریا بووی
دەتەویست تاکە نەمامی ساڵت
بەری شیرین بێ لە ڕۆژی تاڵت
گوڵ و لک بلکێ بە دەور و بەریا
ئاڕەقت بسڕێ لە بن سێبەریا
برتە ژێر خاکەوە ئاوتی دڵت
هەر بەهارت بوو وەرین پەلکی گوڵت
ئاهـ و زووخاوی دڵەی پڕ سۆکەت
دڕوو دەڕوێنێ لە بان گڵکۆکەت
🖋#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
📖#دایک_دەدوێنم
دایە شەوگاری درێژ گریا بووی
بۆ کوڕت دڵ بە نزا و بریا بووی
دەتەویست تاکە نەمامی ساڵت
بەری شیرین بێ لە ڕۆژی تاڵت
گوڵ و لک بلکێ بە دەور و بەریا
ئاڕەقت بسڕێ لە بن سێبەریا
برتە ژێر خاکەوە ئاوتی دڵت
هەر بەهارت بوو وەرین پەلکی گوڵت
ئاهـ و زووخاوی دڵەی پڕ سۆکەت
دڕوو دەڕوێنێ لە بان گڵکۆکەت
🖋#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#بەهاری_زەرد
هەمیشە دەرد دەبینم دەرد دەبینم
درۆی دوژمن، دەهۆی نامەرد دەبینم
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
کە ڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم
بەسۆزەی با کە سکڵی دڵ گەشاوە
دەروون پڕ سۆز و فرمێسکم خوناوە
لەدووی لەیلا بە واوەیلاو و شیوەن
دەڕۆم و پۆلی شینگێڕم بەدواوە
بزەی هاتێ گوتی: ڕووناکە ئاسۆم
وەرە جەللاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە مێداڵی ئیفتیخارە
کە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم
ئەوەی بیست شاعیر و گریا بەزاری
ئەگەرچی بەسترابوو لێو و زاری
گوتی: لەیلا هەمیشە پایەداری
لە ژێر خاکا لەپێش چاوان دیاری
کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من
بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من
🖋#مامۆستا_هێمن
📚@ShpolDarya
📖#بەهاری_زەرد
هەمیشە دەرد دەبینم دەرد دەبینم
درۆی دوژمن، دەهۆی نامەرد دەبینم
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
کە ڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم
بەسۆزەی با کە سکڵی دڵ گەشاوە
دەروون پڕ سۆز و فرمێسکم خوناوە
لەدووی لەیلا بە واوەیلاو و شیوەن
دەڕۆم و پۆلی شینگێڕم بەدواوە
بزەی هاتێ گوتی: ڕووناکە ئاسۆم
وەرە جەللاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە مێداڵی ئیفتیخارە
کە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم
ئەوەی بیست شاعیر و گریا بەزاری
ئەگەرچی بەسترابوو لێو و زاری
گوتی: لەیلا هەمیشە پایەداری
لە ژێر خاکا لەپێش چاوان دیاری
کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من
بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من
🖋#مامۆستا_هێمن
📚@ShpolDarya
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#هه‌ڵۆ
پاییزه دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه
دڵ په‌شۆکاوی خیاڵی مه‌رگه
هه‌ر گه‌ڵایێ که له دارێ دە‌ورێ
نووسراوێکه به ناخۆش خه‌وه‌رێ
تاو هه‌ناوی نیه وا مات و په‌شێو
له‌شی زاماری ده‌کێشێته نشێو
ڕۆژ په‌ڕه، سارده کزه‌ی بای زریان
کاته بۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان
دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ
ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره هه‌ڵۆ
به قسه خۆشه مه‌ترسی مردن
تاڵه ئه‌و هه‌ستی به مردن کردن
کاتی کۆچ کردنه وه‌ختی سه‌فه‌ره
داخه‌که‌م سه‌ختی نەمانم له‌به‌ره
هه‌ر بینا هات ئه‌جه‌ل و من مردم
با له شیوێ په‌ڕ و باڵی بردم
تۆ بڵێی، پاشی نه‌مان ژینێ بێ؟
بۆ له‌شی سارده‌وه بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی، ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ؟
یا نه ئه‌و قافڵه وه‌ستانی بێ؟
مه‌رگه دێ و دوا به هه‌موو شت دێنێ
هه‌موو ئاواتێ له دڵ ده‌ستێنێ
پاشه‌رۆکێکی بکه‌م له‌م باخه
تاکوو باڵ و په‌ڕی من په‌رداخه
هه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ‌سه‌ر و شوێن
دیار نییه خێڵی هه‌ڵۆیان له کوێن
شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن کێیه
چیه ئه‌و مه‌نزڵه کوێنه‌ی جێیه
نابمه ڕێبواری که‌لی هات و نه‌هات
چاره‌که‌م به‌شکوو ئه‌وا هات و نه‌هات
خۆی به خۆی کوت که ده‌چم بۆ لای قه‌ل
که‌یخودای پیر و به بیری گه‌لی مه‌ل
هه‌ڵفڕی، ڕاوکه‌ری زاڵی که‌ژ و کێو
له چیای به‌رزه‌وه ڕووی کرده نشێو
که‌وته ئه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و
ده‌رپه‌ڕی کوڕکوڕ و کڕ مایه‌وه که‌و
هاته لای قه‌ل به کزی و بێ‌وازی
قه‌ل گوتی : مامه هه‌ڵۆ ناسازی؟
کوتی قاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆڕم
پیرم و پێ یه له لێوی گۆڕم
باخی ژینم به خه‌زان ژاکاوه
کاتی مه‌رگه و ئه‌جه‌لیش ناکاوه
پێم بڵێ چۆنه که تۆ هه‌ر لاوی
زۆر به ساڵ پیری به‌ڵام چا ماوی
هێزی ئه‌ژنۆم نیه باڵ بێ‌هێزه
هه‌موو گیاندارێ ژیان پارێزه
قه‌ل کوتی، باشه، که گوێ ڕادێری
په‌ندی من پاکی به دڵ بسپێری
ئه‌و ده‌مەی بابی به‌هه‌شتی من مرد
دوور له تۆ ده‌رد و به‌ڵای ئێوه‌ی برد
پێی کوتم ڕۆڵه هه‌وای زار و نزار
هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشی به هه‌زار
دیق و زه‌ردویی و ئاهۆ و وه‌رهه‌م
به گژه‌ی بای به قه‌وت دێن به‌رهه‌م
گۆشتی که‌و چه‌نده که تام داره به ناو
هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نوێته هه‌ناو
تا وزه‌ی بیر و خه‌یاڵ سه‌رده‌که‌وی
که له گوڕ که‌وتی وه‌هاوه‌رده‌که‌وی
په‌ین و پاڵێ که له پاڵی دێیه
مه‌نزڵی نۆکه‌ری خۆتی لێیه
که‌ره تۆپیو و که‌لاکی گوێلک
هه‌ڵمی دڵ، ڕوون که‌ره‌وه‌ی سه‌رگوێلک
پێکه‌وه چینه بکه‌ین له‌و په‌ینه
بۆی سنیر مه‌لحه‌می بیر و زه‌ینه
ورد به‌وه چه‌نده به‌مانا قووڵه
مه‌سه‌له و گفتی قه‌لی ماقووڵه
بیکه سه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه
هه‌ر له سه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه
هاته‌وه بیری هه‌ڵۆ ڕابوردووی
پاکی بووژانه‌وه یادی مردووی
گوڵ کرا ڕایه‌خ و پایه‌ندازم
چه‌نده ئاژوا له‌شی کێو ئاوازم
چه‌نده ڕوانیمه زه‌وی له‌و بانه
کێو و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ند جوانه
چه‌ن چکۆڵه‌ن په‌له‌وه‌ر له‌و به‌رزه
ئاخ که چه‌ن خوێڕی‌گره ئه‌م عه‌رزه
چه‌نده ڕاوی که‌و و که‌وباڕم کرد
دوژمنی تاقمی شمقارم کرد
کۆلکه زێڕینه وه‌کوو تاقی زه‌فه‌ر
ئاسمان بۆ منی به‌ست کاتی سه‌فه‌ر
حه‌وته‌وانان بوو، میداڵی شه‌ڕی من
چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من
ئێسته بۆ وا ڕه‌به‌ن و داماوم
من هه‌ڵۆ چاو له ده‌می قاڵاوم
سا که ئه‌و کاره وه‌ها ساکاره
مه‌رگه میوانی گه‌دا و خونکاره
هه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه
یا له‌شم خاشه بکێشن واشە
کوتی وا ژینی درێژ پێشکه‌شی خۆت
گۆشتی منداره‌وه بوو هه‌ر به‌شی خۆت
ژینی کورت و به هه‌ڵۆیی مردن
نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی ڕوو ڕه‌ش بردن
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه مژی
چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
🖋#مامۆستا_سوارە_ئیلخانیزادە
@ShpolDarya
📖#هه‌ڵۆ
پاییزه دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه
دڵ په‌شۆکاوی خیاڵی مه‌رگه
هه‌ر گه‌ڵایێ که له دارێ دە‌ورێ
نووسراوێکه به ناخۆش خه‌وه‌رێ
تاو هه‌ناوی نیه وا مات و په‌شێو
له‌شی زاماری ده‌کێشێته نشێو
ڕۆژ په‌ڕه، سارده کزه‌ی بای زریان
کاته بۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان
دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ
ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره هه‌ڵۆ
به قسه خۆشه مه‌ترسی مردن
تاڵه ئه‌و هه‌ستی به مردن کردن
کاتی کۆچ کردنه وه‌ختی سه‌فه‌ره
داخه‌که‌م سه‌ختی نەمانم له‌به‌ره
هه‌ر بینا هات ئه‌جه‌ل و من مردم
با له شیوێ په‌ڕ و باڵی بردم
تۆ بڵێی، پاشی نه‌مان ژینێ بێ؟
بۆ له‌شی سارده‌وه بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی، ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ؟
یا نه ئه‌و قافڵه وه‌ستانی بێ؟
مه‌رگه دێ و دوا به هه‌موو شت دێنێ
هه‌موو ئاواتێ له دڵ ده‌ستێنێ
پاشه‌رۆکێکی بکه‌م له‌م باخه
تاکوو باڵ و په‌ڕی من په‌رداخه
هه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ‌سه‌ر و شوێن
دیار نییه خێڵی هه‌ڵۆیان له کوێن
شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن کێیه
چیه ئه‌و مه‌نزڵه کوێنه‌ی جێیه
نابمه ڕێبواری که‌لی هات و نه‌هات
چاره‌که‌م به‌شکوو ئه‌وا هات و نه‌هات
خۆی به خۆی کوت که ده‌چم بۆ لای قه‌ل
که‌یخودای پیر و به بیری گه‌لی مه‌ل
هه‌ڵفڕی، ڕاوکه‌ری زاڵی که‌ژ و کێو
له چیای به‌رزه‌وه ڕووی کرده نشێو
که‌وته ئه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و
ده‌رپه‌ڕی کوڕکوڕ و کڕ مایه‌وه که‌و
هاته لای قه‌ل به کزی و بێ‌وازی
قه‌ل گوتی : مامه هه‌ڵۆ ناسازی؟
کوتی قاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆڕم
پیرم و پێ یه له لێوی گۆڕم
باخی ژینم به خه‌زان ژاکاوه
کاتی مه‌رگه و ئه‌جه‌لیش ناکاوه
پێم بڵێ چۆنه که تۆ هه‌ر لاوی
زۆر به ساڵ پیری به‌ڵام چا ماوی
هێزی ئه‌ژنۆم نیه باڵ بێ‌هێزه
هه‌موو گیاندارێ ژیان پارێزه
قه‌ل کوتی، باشه، که گوێ ڕادێری
په‌ندی من پاکی به دڵ بسپێری
ئه‌و ده‌مەی بابی به‌هه‌شتی من مرد
دوور له تۆ ده‌رد و به‌ڵای ئێوه‌ی برد
پێی کوتم ڕۆڵه هه‌وای زار و نزار
هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشی به هه‌زار
دیق و زه‌ردویی و ئاهۆ و وه‌رهه‌م
به گژه‌ی بای به قه‌وت دێن به‌رهه‌م
گۆشتی که‌و چه‌نده که تام داره به ناو
هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نوێته هه‌ناو
تا وزه‌ی بیر و خه‌یاڵ سه‌رده‌که‌وی
که له گوڕ که‌وتی وه‌هاوه‌رده‌که‌وی
په‌ین و پاڵێ که له پاڵی دێیه
مه‌نزڵی نۆکه‌ری خۆتی لێیه
که‌ره تۆپیو و که‌لاکی گوێلک
هه‌ڵمی دڵ، ڕوون که‌ره‌وه‌ی سه‌رگوێلک
پێکه‌وه چینه بکه‌ین له‌و په‌ینه
بۆی سنیر مه‌لحه‌می بیر و زه‌ینه
ورد به‌وه چه‌نده به‌مانا قووڵه
مه‌سه‌له و گفتی قه‌لی ماقووڵه
بیکه سه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه
هه‌ر له سه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه
هاته‌وه بیری هه‌ڵۆ ڕابوردووی
پاکی بووژانه‌وه یادی مردووی
گوڵ کرا ڕایه‌خ و پایه‌ندازم
چه‌نده ئاژوا له‌شی کێو ئاوازم
چه‌نده ڕوانیمه زه‌وی له‌و بانه
کێو و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ند جوانه
چه‌ن چکۆڵه‌ن په‌له‌وه‌ر له‌و به‌رزه
ئاخ که چه‌ن خوێڕی‌گره ئه‌م عه‌رزه
چه‌نده ڕاوی که‌و و که‌وباڕم کرد
دوژمنی تاقمی شمقارم کرد
کۆلکه زێڕینه وه‌کوو تاقی زه‌فه‌ر
ئاسمان بۆ منی به‌ست کاتی سه‌فه‌ر
حه‌وته‌وانان بوو، میداڵی شه‌ڕی من
چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من
ئێسته بۆ وا ڕه‌به‌ن و داماوم
من هه‌ڵۆ چاو له ده‌می قاڵاوم
سا که ئه‌و کاره وه‌ها ساکاره
مه‌رگه میوانی گه‌دا و خونکاره
هه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه
یا له‌شم خاشه بکێشن واشە
کوتی وا ژینی درێژ پێشکه‌شی خۆت
گۆشتی منداره‌وه بوو هه‌ر به‌شی خۆت
ژینی کورت و به هه‌ڵۆیی مردن
نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی ڕوو ڕه‌ش بردن
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه مژی
چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
🖋#مامۆستا_سوارە_ئیلخانیزادە
@ShpolDarya
Telegram
attach 📎
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
لێت پرسیوم چۆنم لەم بەندیخانە
خەم دەخۆم و ئازار دەچێژم گیانە
ئازاری ئەم گۆڕیچکە نەیبەزاندووم
لە حەژمەتی فەراقی تۆیە ماندووم
بۆ هەر لایێ ئەسپی خەیاڵ دەئاژۆم
هەر ڕوو لە تۆ دەکا دڵەی خەماژۆم
پەریی چاوی تۆ دەستی لێ وەشاندووم
شێتی کردووم و تۆی لە دڵ نەخشاندووم
هەر چەندە من هەڵۆی ئەشکەستە باڵم
هێشتا بەسەر ئاقاری خۆما زاڵم
وەک قەندیل و هەڵگورد و پیرەمەگروون
سەری بەرزم دانانوێ بۆ گەردوون
لەوەتی تۆ بووی بە یار و گراوم
بە زنجیری ئەوین شەتەک دراوم
ئەی کەنیشکە جوانەکەی خوای دڵداری
شاکاری پڕ لە نەخش و وردەکاری
زامی ناسۆری ئەم دڵە خەم ڕێژە
بە هەتوانی ماچێکی تۆ ساڕێژە
🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
📚@ShpolDarya
لێت پرسیوم چۆنم لەم بەندیخانە
خەم دەخۆم و ئازار دەچێژم گیانە
ئازاری ئەم گۆڕیچکە نەیبەزاندووم
لە حەژمەتی فەراقی تۆیە ماندووم
بۆ هەر لایێ ئەسپی خەیاڵ دەئاژۆم
هەر ڕوو لە تۆ دەکا دڵەی خەماژۆم
پەریی چاوی تۆ دەستی لێ وەشاندووم
شێتی کردووم و تۆی لە دڵ نەخشاندووم
هەر چەندە من هەڵۆی ئەشکەستە باڵم
هێشتا بەسەر ئاقاری خۆما زاڵم
وەک قەندیل و هەڵگورد و پیرەمەگروون
سەری بەرزم دانانوێ بۆ گەردوون
لەوەتی تۆ بووی بە یار و گراوم
بە زنجیری ئەوین شەتەک دراوم
ئەی کەنیشکە جوانەکەی خوای دڵداری
شاکاری پڕ لە نەخش و وردەکاری
زامی ناسۆری ئەم دڵە خەم ڕێژە
بە هەتوانی ماچێکی تۆ ساڕێژە
🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
لای من سەیربوو
دوو كچ كە بڕیاریاندابوو هەتاهەتایە شوونەكەن،
پیشەكەیان ئامادەكردنی كراسی بوكێنی بێت
بۆ كچانی تر...
بەڵام شادەریای سپی دەیگووت؛
«هەر كەسەو بەویستی خۆی و بەدەستی خۆی،
شادی و بەدبەختی خۆی دروستدەكات».
ئەوەی ئەوانی شەیدای ئەو جۆرە كراسانە دەكرد
ڕەنگە سپییەكەیان بوو...
هەر كراسێكیان تەواوبكردایە پێش پێچانەوەی
خۆیان جارێك لەبەریاندەكرد...
من زۆر بەیانی،
تاریك و ڕوون دەمبینین هەردووكیان بەو
جلە بوكێنییە سپیانەوە لە پێدەشتەكان دەهاتنەوە!
🖋#مامۆستا_بەختیار_عەلی
📖#دواهەمین_هەناری_دونیا
📚@ShpolDarya
لای من سەیربوو
دوو كچ كە بڕیاریاندابوو هەتاهەتایە شوونەكەن،
پیشەكەیان ئامادەكردنی كراسی بوكێنی بێت
بۆ كچانی تر...
بەڵام شادەریای سپی دەیگووت؛
«هەر كەسەو بەویستی خۆی و بەدەستی خۆی،
شادی و بەدبەختی خۆی دروستدەكات».
ئەوەی ئەوانی شەیدای ئەو جۆرە كراسانە دەكرد
ڕەنگە سپییەكەیان بوو...
هەر كراسێكیان تەواوبكردایە پێش پێچانەوەی
خۆیان جارێك لەبەریاندەكرد...
من زۆر بەیانی،
تاریك و ڕوون دەمبینین هەردووكیان بەو
جلە بوكێنییە سپیانەوە لە پێدەشتەكان دەهاتنەوە!
🖋#مامۆستا_بەختیار_عەلی
📖#دواهەمین_هەناری_دونیا
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
کە شانەی دا لە زولفی تاروماری
لە هەر تایێکی بارێ نافە باری
بە دا‌و هەر تارێ بۆ من بۆتە مارێک
لە پێم ئاڵاوە زولفی تاروماری
مەگەر تۆ بووی بە گریەم هاتییە خەندە
کە گوڵ پشکووت بە دەم هەوری بەهاری
وەرە سەر هەردوو چاوم تا بزانن
کە وا شیرینە سەروی جۆیباری
بە بەردا زولفی بەرداوە کە تاتا
شەوی گێڕا بە ڕۆژ باغی هەناری
لەبەر ئاوری دەروونمدا دەگریێم
بە بەرق ئەنگووتووە هەوری بەهاری
کوتم: ئەی تازە غونچەی باغی جەننەت
کوتم: ئەی سەروی چین، ماهی حەساری
لەبەر شەوقی فیراق و ئیشتیاقت
فەراقی کرد دڵم تۆقی بە زاری
بە جارێ بمکوژە، خوێنم بڕێژە
خەلاسم کە لە دەردی ئینتیزاری
برۆی تێک نا، بە ڕوودا ئارەقی ڕشت
لە ماهی قەوسدا شەبنم دەباری
وەها شێوا #وەفایی، دوور لە زولفت
لە داغی تۆ کە هەر گریانە کاری
🖋#مامۆستا_وەفایی
📚@ShpolDarya
کە شانەی دا لە زولفی تاروماری
لە هەر تایێکی بارێ نافە باری
بە دا‌و هەر تارێ بۆ من بۆتە مارێک
لە پێم ئاڵاوە زولفی تاروماری
مەگەر تۆ بووی بە گریەم هاتییە خەندە
کە گوڵ پشکووت بە دەم هەوری بەهاری
وەرە سەر هەردوو چاوم تا بزانن
کە وا شیرینە سەروی جۆیباری
بە بەردا زولفی بەرداوە کە تاتا
شەوی گێڕا بە ڕۆژ باغی هەناری
لەبەر ئاوری دەروونمدا دەگریێم
بە بەرق ئەنگووتووە هەوری بەهاری
کوتم: ئەی تازە غونچەی باغی جەننەت
کوتم: ئەی سەروی چین، ماهی حەساری
لەبەر شەوقی فیراق و ئیشتیاقت
فەراقی کرد دڵم تۆقی بە زاری
بە جارێ بمکوژە، خوێنم بڕێژە
خەلاسم کە لە دەردی ئینتیزاری
برۆی تێک نا، بە ڕوودا ئارەقی ڕشت
لە ماهی قەوسدا شەبنم دەباری
وەها شێوا #وەفایی، دوور لە زولفت
لە داغی تۆ کە هەر گریانە کاری
🖋#مامۆستا_وەفایی
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
له ماڵه‌كانماندا… #قاسملوو
جوانترین دره‌ختی حه‌وشه‌یه و
نازدارترین گوڵدان و ئینجانه‌یه و
پاكترین شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌یه و
قوڵینه‌ی نانه و
قه‌ڵه‌م دانه و په‌رداخه و
گڕوگاڵی منداڵه‌كانمانه … #قاسملوو!
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه به هه‌تاوی به‌ر هه‌یوان
به په‌پووله پاییزه و
دێته‌وه سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه دێته‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ نایه‌ته‌وه #قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا به باوه‌ش تریفه دێنێته‌وه
شیعری سه‌وز به ده‌سته‌وه و
سنگی ئه‌بێته پووره هه‌نگ و
هه‌نگوین له قسه‌یدا و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ به ماڵ ئه‌یبه‌خشێته‌وه
ئه‌و هه‌روا خۆی ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه
به ئاوه‌ڵی شه‌فه‌ق نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سی سپی‌دا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی دوا شه‌هیدا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی ناگه‌ڕێته‌وه...
🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
له ماڵه‌كانماندا… #قاسملوو
جوانترین دره‌ختی حه‌وشه‌یه و
نازدارترین گوڵدان و ئینجانه‌یه و
پاكترین شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌یه و
قوڵینه‌ی نانه و
قه‌ڵه‌م دانه و په‌رداخه و
گڕوگاڵی منداڵه‌كانمانه … #قاسملوو!
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه به هه‌تاوی به‌ر هه‌یوان
به په‌پووله پاییزه و
دێته‌وه سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه دێته‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ نایه‌ته‌وه #قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا به باوه‌ش تریفه دێنێته‌وه
شیعری سه‌وز به ده‌سته‌وه و
سنگی ئه‌بێته پووره هه‌نگ و
هه‌نگوین له قسه‌یدا و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ به ماڵ ئه‌یبه‌خشێته‌وه
ئه‌و هه‌روا خۆی ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه
به ئاوه‌ڵی شه‌فه‌ق نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌وڕه‌سی سپی‌دا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی دوا شه‌هیدا نه‌بێ ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی ناگه‌ڕێته‌وه...
🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
شه‌وچه‌ره‌ی چله
Henarane
🎙ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
🎼#ڕادیۆ_هەنارانه
🎤#شه‌وچه‌ره‌ی_چله
🎧#به‌شی_شه‌شه‌م
شه‌وی یه‌لدا بۆ ئێمە شەوی
دەسپێکی خوش ویستنێکی زیاتره
یه‌لدای پێشوو ئێمە چرۆمان دا؛
ئەمشەو گوێ بیستی نەمامی
یەک ساڵەی هەنارانه بن ئەمه ئێوە و
ئەمه هەنارانەی ئەم جارەمان.
هیوادارم بە دڵتان بێ 🍉
🎙@ShpolDarya
🎼#ڕادیۆ_هەنارانه
🎤#شه‌وچه‌ره‌ی_چله
🎧#به‌شی_شه‌شه‌م
شه‌وی یه‌لدا بۆ ئێمە شەوی
دەسپێکی خوش ویستنێکی زیاتره
یه‌لدای پێشوو ئێمە چرۆمان دا؛
ئەمشەو گوێ بیستی نەمامی
یەک ساڵەی هەنارانه بن ئەمه ئێوە و
ئەمه هەنارانەی ئەم جارەمان.
هیوادارم بە دڵتان بێ 🍉
🎙@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
#غەزەڵ
وەرنە دەورم شیوەنی من ئەورۆ عەجیب جانانەیە
با نەڵێن گریانی من نەمانی جامی مەی و پەیمانەیه
بێ وەفایم دیوە بۆیە چاوم ئەڕێژێ ئەشکی سوور
خەتای یار مەگرن ئێوە قەد دڵداری هەر ئەفسانەیه
کوری هەژار و دڵداری لە کۆی هەیانە مەرحەبا
دڵداری جوانە لەو کورەی خاوەن تەلار و عانەیە
با بخۆمۆ مەی بڕێژم دەردی دووری یاری جوان
با خەڵک بڵێن ساخ نیە شێت و پەست و دێوانەیە
قۆر بپێوم خاک بەسەرکەم لە دەستی چرخی گردوون
چەپگەردی چەرخی سەیرە ئەڵەی مەستی مەیخانەیه
من عاشق و دڵ ڕەنجەڕۆ خۆم شکا شووشەی دڵم
شووشەی دەستم دەشکێنم وەک نەعرەی مەستانەیە
🖋#سینا_عەلایی [ لالۆ ]
📚@ShpolDarya
#غەزەڵ
وەرنە دەورم شیوەنی من ئەورۆ عەجیب جانانەیە
با نەڵێن گریانی من نەمانی جامی مەی و پەیمانەیه
بێ وەفایم دیوە بۆیە چاوم ئەڕێژێ ئەشکی سوور
خەتای یار مەگرن ئێوە قەد دڵداری هەر ئەفسانەیه
کوری هەژار و دڵداری لە کۆی هەیانە مەرحەبا
دڵداری جوانە لەو کورەی خاوەن تەلار و عانەیە
با بخۆمۆ مەی بڕێژم دەردی دووری یاری جوان
با خەڵک بڵێن ساخ نیە شێت و پەست و دێوانەیە
قۆر بپێوم خاک بەسەرکەم لە دەستی چرخی گردوون
چەپگەردی چەرخی سەیرە ئەڵەی مەستی مەیخانەیه
من عاشق و دڵ ڕەنجەڕۆ خۆم شکا شووشەی دڵم
شووشەی دەستم دەشکێنم وەک نەعرەی مەستانەیە
🖋#سینا_عەلایی [ لالۆ ]
📚@ShpolDarya