Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#ئەی_نازەنین


ئەی نازەنین
ڕەوای تەونجی نازەنین،
خۆ تازە نین

بیستم ئەڵێی کە بێوەفام
بێ شەرم و ڕەنگ و ڕوو وەلام

لەبانێکا هەزار هەوام
بەڵام ئەگەر بەم چەشنە بام

لەم سەنگەساریە چۆن ئەمام
بەڵێ لە لای ناحەز وەهام

بەڵام ... بەڵام

ئەمن گیرۆدەی داوی تۆم
گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆم

دەبەنگ و مەستی چاوی تۆم
مەلێکی باڵ شکاوی تۆم

بە شێتی ناوزڕاوی توم
خوداپەرستی ناوی تۆم

ئەی یاری خۆم

کە تیشکی تۆم لە ڕوو پژا
گوڵی ئومێدی پێ بوژا

زووخاوی پەستی لێ ڕژا
عالەم لە تاوا پێی هەژا

شێت بوو بە جارێ تێک قژا
هەمانەی پەندی هەڵرژا

چ هەڵڕژا؟

جا جاڕیدا کە سەرسەریم
لە ڕەوشتی چاک بێبەریم

ناوی زڕاندووە بەدفەڕیم
بێ عەقڵ و لاملی، کڕیم

دووڕوو و دووپشت و زۆر وەریم
نیشانەی چاکە و بێ بەریم

دەربەدەریم
ئەی نازەنین،
ڕەوای ئەم تازە نازەنین،
خۆتازەنین


🖋#مامۆستا_دڵدار


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#پەرێشانی


چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌، مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه‌ بڵێ چی؟

پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌ له‌ فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه‌ بڵێ چی؟

بسکت بده‌ ده‌س شانه،‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه‌ تێکی‌ده‌دا، شانه‌ بڵێ چی؟

هه‌ر عاشقه،‌ سووچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌، په‌روانه‌ بڵێ چی؟

تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟

شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆڵ و چیا بوو
زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌، دێوانه‌ بڵێ چی؟

خاڵی تۆ به ‌په‌رژین و خه‌یاڵ ناسک و ساده‌
بێچاره‌ لەناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانی تۆ له‌ناو لاپه‌ڕ و دێڕا
ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟

تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: 'ئاخری خێر بێ!'
'هێدی' له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟


🖋#مامۆستا_هێدی


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#بە_یادی_جاران


ئای چەن گرفتاری تۆم
جگەر بریناری تۆم
دڵبەستەی زناری تۆم

شۆخی و جوانی و لاوی تۆ
بۆ ژیانم بوو بە هۆ

دنیا تۆی تیا نەبینم
نابم دەربەستی ژینم

لەناو باخ و گوڵزارا
لە مێرگ و مێرغوزارا
لە هاوین و بەهارا

گەڕام ڕوانیم خوار و ژوور
لە نزیکی چ لە دوور...

نەمدی وەک تۆ باڵا بەرز
وەک تۆ شووش و عەرعەر تەرز

قاسپەی کەوانی سەرکەل
ئاوازی قومریی و مەل
لەسەر ئەم چڵ و ئەو چڵ

ئەبیەم ئەم هەموو دەنگە
هەر چییەک نای و چەنگە

لەلای منی ڕەنجەڕۆ
ناگاتە «ئا»یەکی تۆ

گوڵاڵەی سوور و شەوبۆ
وەنەوشەی سەر لە ئەژنۆ
سفیدەی دەمی ئاسۆ

دیم و نەمدی، لەمانە
وەک تۆ ڕازاوە گیانە

شین و مۆر و زەرد و ئاڵ
چاو و گەردن، کوڵم و خاڵ

جوانیم کردە چەپکێ گوڵ
گوڵی ڕازاوە بە دڵ
لێم بژارد دڕک و چقڵ

خۆشم بوومە یەک بولبول
پێما ڕوانی گوڵا و گوڵ

کەچی لە و چەپکە جوانە
تاسەی تۆم نەشکا گیانە

ژیانی...
ئەم دنیایە و سامانی
هەرزەکاری نەوجوانی

توخوا وەرە تا جوانین
ئەرکی پیری نازانین

با بیچێژین بێ زاری
تامی عەشق و دڵداری


🖋#مامۆستا_ئەخۆل


📚@ShpolDarya
@ShpolDarya


📖#هەتا_مابم_له_دونیا


هەتا مابم له دونیا سوێند به دەنگی حەزرەتی داود
ئەسیری بسکی تاتاتم دەناڵێنم له نێو داوت

سەدان شێخ و مەلا و سۆفی فریوی جوانی توێان خوارد
هەزار عاشق دەبەن کڕنۆش له حاندی دوو برۆ و چاوت

پسا بەندی دڵی شاعیر، موداوای هەر به تۆ دەکرێ
بده پێم تاڵێ له زولفی وەکوو ئاوریشمی خاوت

عەزیزم کوشتەی تیغی دوو ئەبرۆت نایەنه ئەژمار
کەچی پێکای دڵ و جەرگی منیش تیری له ناکاوت

نەمامی عەرعەری باڵات تەنافی پەلکتی پێوه
دەخنکێنی ئەوی جارێ به چاوان دیتبی چاوت

له چاوی پیس به دوور بی ئەی نموونەی جوانی پیرانشار
خوداوند خوێ بپارێزێ له ئافەت ئەو قەدی لاوت

دوو لێوت هەر وەکوو خونچەی بەهاری تازه پشکووتون
نەکەی مانعی حافزی بی له ماچی تۆ سەری باوت

نەبوو پەروا له بەخشینی دل و گیانم به خەندێکت
کەچی نەمدی ئەتۆ ڕەحمێک بکەی بەو دیلی داماوت

له من گەر خۆ بپارێزی دەبی دەینم وه مل بگری
بەزێکت بی به دڵداری هەژار و کوێر و فەوتاوت

بەڕەحمەت بێ نەما هێمن بنووسی وەسفی بالاکەت
منی کوێر کەی شیاوی وەم بکەم باسی دەم و چاوت

له خاڵی لێو و کوڵمانت به کوێری چۆن بکەم تاریف
ئەوه هەر کاری هێمن بوو نەکەوته داو و بەر ڕاوت

ئەگەر خەڵکی بڵێن ئەفزار ئەدی چۆنه ئەتۆ ماوی
دەڵێم نەمدیتووه باڵات فەقەت گوێم لێ بووه ناوت

ئەوین و زەوقی دانشفەر منی هان دا بڵێم شێعرێ
بەوەسفی خاڵ و ڕوخسار و قەدی ڕێکی خوداداوت


🖋#مامۆستا_ئەفزاری


✮✮✮

#دانشفەر: مەبەستی حەسەن دانشفەر،
شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی پیرانشارییە
ئێستا لە هەولێر دادەنیشی.

✮✮✮


@ShpolDarya
@ShpolDarya


📖#هەر_کوردم


‌‌بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم

کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم

ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان

ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێسوانان
یان زار و نزار لە نەخۆشخانان

دانیشم لەسەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری

کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لەپێناوم گیان لەسەر دەستان

بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم
بەکوردی دەیدەم وەرامی قەبرم

بەکوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە


🖋#مامۆستا_هەژار
🎙#کارۆ_خوسرەوزادە


@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#یادم_بکەن


لەو دەمەیدا پیاڵە دەدرێن لە پیاڵە
لەو دەمەیدا لێوتان بەبادە ئاڵە

لەو دەمەیدا کۆڕی شادی دەبەستن
لەو دەمەیدا سەرخۆش و مەستی مەستن

لەو دەمەیدا کە دەگرن باز و دەروان
لەو دەمەیدا دەس دەگێڕن لە بەروان

لەو دەمەیدا دەس لە بەژنان وەردێنن
لەو دەمەیدا بەرکۆژە دەترازێنن

لەو دەمەیدا گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە
لەو دەمەیدا دەکوشن کام پەنجە نەرمە

لەو دەمەیدا دۆ دەکەونە خۆڕانان
لەو دەمەیدا کە دەکوشن گوڵمەی ڕانان

لەو دەمەیدا تامەزرۆن لە جێژوانان
لەو دەمەیدا بەخۆوە دەکوشن جوانان

لەو دەمەیدا گڕ دەگرێ مەیل و تاسە
لەو دەمەیدا تێک هەڵدەنگون هەناسە

لەو دەمەیدا کە دەمژن شەکرە لێوان
لەو دەمەیدا نەبێ لەمپەر و نێوان

لەو دەمەیدا پۆلی بێریان ڕادەبرن
لەو دەمەیدا کیژ چاوتان لێ دادەگرن

لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا [ #ماملێ ] دەڵێ قەتارێ

یادم بکەن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خەبات

یادی منی بێ بەش لە خۆشی و شادی
یادی منی سەوداسەری ئازادی


🖋#مامۆستا_هێمن


✮✮✮

🎨 نیگارکێش: #نگین_ئەحمەدزادە

✮✮✮


📚@ShpolDarya
◾️ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


هەڤاڵانم،
هەر یەکەو خۆی بە سووچێکا دەرباز کرد
و من مامەوە قەڵەمێکی پڕ هاوار بووم
دەمویست کۆشکی ستەمکاران بە
هێرشی سپای واژە بڕووخێنم...
لە هەر لاوە دامیانە بەر پلار و پەڵ
بوومە پارووی چەوری خێڵی گورگ و چەقەڵ
ئیتر من بووم و دوو دەستی ئاشنای
بەند و کەلەبچە
قەڵەمێکی پڕ لە زامی سارێژ نەبووی
شوێن پێی شەلاخ
ئیتر من بووم و قاوشی زیندانەکان
وەک خەمێکی پشت کۆماوەی ڕدێن سپی
لە ئەم زیندان بۆ ئەو زیندان
زامێکی بەترەف و ناسۆر،
ژیان دۆڕاو
ئازارێکی پەنجا ساڵەی ئەتک کراو!


◾️#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا


◾️◾️◾️

بە بۆنەی کۆچی دوایی
مامۆستای چەوساوەی کۆڵنەدەر،
ئازادی خواز و نیشتمان پەروەر
◾️#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
سەرەخۆشی و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی
بنەماڵەی ئەو بەڕێزە و خەڵکی کوردستان ئەکەین.

◾️◾️◾️


◾️@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#پەپوولەی_بەهەشت


چاوت کەوتە نیگا ڕشتن
ئەی فریشتەی بەهەشتی من

لەرزینی دڵۆپی ئەسرین
لەسەر خونچەی کوڵم شیرین

مەلی دڵی داخورپانم
ئاگری بەردا لە گیانم

پرسیت ئەرێ بەڕاست گیانە
توو «شیرینی ئەم ژیانە»؟

تۆ من خۆش ئەوێ بە دڵ؟
وەک من گیانت هاتۆتە کوڵ!

من ئەڵێم هەرچی شک ئەبەم
بە یەک تریقەی تۆی ئەدەم

تەنیا بۆ یەک زەردەخەنە
بۆ لەرەی ئەو بەر گەردنە

هەرچیم هەیە مایەی ژیان
بە ئانێ ئەیکەم بە قوربان


🖋#مامۆستا_کامەران_موکری


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#براکوژی


شەکرەشارە خامۆشەکەم،
چۆپیکێشە ڕەشپۆشەکەم،
داگیرکراوە ئازادەکەم،
دایکەکەم، جگەرگۆشەکەم:
وریا بە! ئەوەی دەتدەنێ
ژەهراوە.. ژەهراوە... ژەهراو.

وریابە ئەوەی دەتدەنێ
ژەهراوە... ژەهراوێکی خەست.
بادەکە هەمان بادەیە،
چ ئەم دەست بیدا، چ ئەو دەست!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#برووسکە


شیرین!
ئەی کیژی تەشی ڕێس
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.

زۆر لە مێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی با دە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیزڕیز باران
–وەک داوە بەنی بادراو–
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.


🖋#مامۆستا_مارف_ئاغایی


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#وەک_من_دەردەدار


وەک من دەردەدار، وەک من دەردەدار
گوڵان ببینن رەنگ رەنگ بە قەتار

سەیری بەهارکەین دیارەو دیار
ئای بۆ یارێکی وەک من دەردەدار

لە هەر رەنگێکیان غەمێک وەرگرین
بەهەر غەمێکی تێر و پڕ بگرین

لە وەنوشە شین، لە نێرکس خومار
گوڵاڵە خوێنی دیدەی شەو بێدار

لە خونچە پەیکان، لەگوڵ سوسەن خار
لە نەورۆز بۆ دڵ زامی پڕئاواز

چنوور وەک پێوەند، چنار سێدارە
هەمیشە بەهار وەک وەرەمدارە

رێحانە پەلکی شینی ماتەم بێ
مینا مینای غەم با نەشئەی کەم بێ

بەڵام هەر تەنها خۆم دەردەدارم
هەر غەم بەباری غەمان غەمبارم


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#وانەی_تۆڵە


لە بەیروتدا قوتابییە بچووک وتی
-مامۆستا گیان فێرم ناکەی،
کە من.. چۆن.. چۆن
+چیت فێر بکەم...؟
داڕشتنی نیگاری جوان.
کۆکردنەوەی ژمارە.
یا دروستکردنی کۆلارە؟

-نا مامۆستا...
+ئەی چیت فێر کەم...
ها ڕۆڵە گیان..؟
-فێرم بکە کە چۆن پرچی
نوقمی خوێنی مناڵانی ئەم شارە...
کۆ کەمەوە و لێی بچنم
قەفی گوریسی قەنارە..
بۆ ئەوانەی زەوی دەکەن
بە گۆمی خۆین و پەژارە...

فێرم بکە چۆن پێڵاوی
گشت مناڵێکی کوژراوی
سەراپای جیهان و بەیرووت
بۆ زۆردار و داگیرکەران
بکەم بە تاج و تابووت..!


🖋#مامۆستا_لەتیف_هەڵمەت


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#حەبیبی_ڕەوانم_تەبیبی_دەردی_جودایی


ئەرێ حەبیبی ڕەوانم تەبیبی دەردی جودایی
چنین تو عهد شکن یار شوخ دیده چرایی؟

دڵێکە داومە بە زولفت فیدای غەمزەیی تۆ بێ
کە در کمند تو خوشتر عزیز من که رهایی

لە تاوی دەردی فیراقت نەماوە ڕۆح لە بەدەندا
طمع بریدەام از جان مگر تو باز بیایی

هەمیشە بۆیە دەناڵم بە ئاه و ناڵەیی بولبول
دمی چو غنچه بخندی و همچو گل به در ئایی

نەسیمی باغی گوڵە یا عەبیر و عەترە دەبارێ
تویی شکر شکنی یا ز زلف نافه گشایی؟

بە چیهرە باغی گوڵانی، بە خەندە زەوقی دڵانی
مگر تو شاخ نباتی، گل بهشت خدایی؟!

بڵا بە جیلوە نەنازن غوڵام و حۆری بەهەشتی
خدای را چه شود گر جمال خود بنمایی؟

بە غەمزە کوشتمی چاوت عیلاجی دەردی نەفەرموو
بیا که صد گله دارم ز ئاهوان خطایی

دڵت شکاوە چ قەوما خیلافی عەهدی مەحەببەت
خدانکردە چه دیدی ز دوستی وفایی؟


🖋#مامۆستا_وەفایی


📚@ShpolDarya
@ShpolDarya


📖#سکاڵای_نەسرین_لای_قانع


👩🏻‍🦱 سەلامون عەلەیک مامەی ئیختیار
👳‍♂ عەلەیکە سەلام کیژۆڵەی نازدار

👩🏻‍🦱 مامە! بە ئاشنا دێیتە پێش چاوم
👳‍♂ ڕۆڵە گیان ڕەنگە، من زۆر گەڕاوم

👩🏻‍🦱 بێ قەیری نەبێ، ناوت نازانم
👳‍♂ ناوم قانع و شەیدای نیشتمانم

👩🏻‍🦱 تۆی مەلا قانع، شاعیری هۆزی؟
دایم چاوەڕوان بۆ بەرزی کۆزی؟

👳‍♂ ڕۆڵە گیان بەڵێ، قانعم ناوە
بۆ خۆم و بۆ تۆ، جەرگم سووتاوە

👩🏻‍🦱 مامۆستا ئێمە گشت بەش خوراوین
بەڵام، لە لادێ تەواو فەوتاوین

👩🏻‍🦱 بیستوومە جار جار، کە ناومان ئەبەی
ئەی بۆ هاوارمان تەواو بۆ ناکەی؟

👩🏻‍🦱 ئەوەڵ تا ئاخر، هەر بەش خوراو بووین
لە ناو کۆمەڵدا، سەر دانەواو بووین

👩🏻‍🦱 هەتا مناڵین زەلیل و خوارین
عاجز و مەلوول، دایم خەمبارین

👩🏻‍🦱 گا زەجر و لێدان، گا بە ڕووت و قووت
چڵکن و پڵکن وێنەی مەلکەمووت

👩🏻‍🦱 ئێمە هێشتاکوو، واین لە دەوری بەرد
چاو هەڵدووراوین بە هەناسەی سەرد

👩🏻‍🦱 ئەر بڵێم ئەمشەو ئەچمە سینەما
ئەڵێن تۆ کچی حەیات بۆ نەما؟

👩🏻‍🦱 گەر بڵێم ئەمڕۆ ئەچم بۆ قەتار
ئەچم بۆ گەڕان لەم شار بۆ ئەو شار

👩🏻‍🦱 هەی لەم نێر کوڕکە، کە پەیدا بووە!
ئابڕووی شیرینی لە دەس دەر چووە

👩🏻‍🦱 یا بڵێین ئەمڕۆ کاتی بەهارە
کاتی سەیرانی گوڵ و گوڵزارە

👩🏻‍🦱 نیوەڕۆ دوایێ بچین بۆ هەردان
بۆ سەیری بەهار، لەگەڵ هامفەردان

👩🏻‍🦱 کچێ، تۆ کچی، داکەوە لە ماڵ!
نابێ، بێیتە دەر، بە درێژایی ساڵ

👩🏻‍🦱 ئەوەڵ تا ئاخر، ئێمە هەر دیلین
ژیان سووتاو و زار و زەلیلین

👩🏻‍🦱 ئێمە ناوێرین بڵێین ئینسانین
دایکی دواڕۆژ، دەستەی لاوانین

👩🏻‍🦱 حیسابمان بکەن، بۆ هەڵبژاردن
ڕۆژی ئینتیخاب، بۆ وەکیل ناردن

👩🏻‍🦱 هەر وەکوو بەشەر پێمان بخوێنن
لەسەر خۆڕایی مەمانڕەنجێنن

👩🏻‍🦱 ئێمەش وەکوو کوڕ، حەز لە ژین ئەکەین
حەز لە زانین و تێکۆشین ئەکەین!

👳‍♂ قانع:

👳‍♂ کچم بە سەر چاو، کۆرپەی شیرینم
یا خوا بە کزی ئیتر نەتبینم

👳‍♂ هیچ خەفەت مەخۆن، دنیا گۆڕاوە
کورد لە خەو چاوی چاک هەڵ هێناوە

👳‍♂ پێتان ئەخوێنن، زۆر بە ئارەزوو
بە مەیلی خۆتان، ئەتاندەن بە شوو

👳‍♂ لە ماڵ و میرات بەشتان دا ئەنرێ
لەگەڵ کوڕانا فەرقتان ناخرێ

👳‍♂ ئیتر خەم مەخۆن، نووری چاوانم
ئاهووی بیابان، دایکی کوڕانم


🖋#مامۆستا_قانع


@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


خۆشەویستی؛
هەندێجار چەندە ئاگری پێوەنێیت گڕناگرێت...
هەندێجار گڕدەگرێت و هەرگیز ناکوژێتەوە!
هەندێجار گڕدەگرێت و دەکوژێتەوە
و ئیتر دواتریش چەندە بتەوێت بسوتێت
و جارێکیتر کڵپەبکات نایکاتەوە!
هەندێجاریش زۆر بێمانایە،
زۆر ئازاربەخشە زۆر کوشندەیە
گڕدەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕدەگرێت و دەکوژێتەوە...
تا مردنیش بەوجۆرە بەردەوام دەبێت!


🖋#مامۆستا_بەختیار_عەلی


📚@ShpolDarya
کالترین ره‌نگی پاییز
Henarane
🎙ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


🎼#ڕادیۆ_هەنارانه
🎤#کاڵترین_ڕەنگی_پاییز
🎧#به‌شی_پینجەم

ئەم پادکەستە بە زمانی کوردی
ساز ئەکرێت و لە نێویدا
مۆسیقای جوان و ڕەسەنی کوردی
بەتەواوی زاراوەکان بڵاو دەبێتەوە...

هیوادارم بە دڵتان بێ ❤️🌷


🎙@ShpolDarya
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


📖#سێ_هەڵبەستی_تینوو

✮①✮

شەوگار تاڵه، دەروون پەستە
ئەستێرەکان کزوو زەردن

خەم لای ژیان خۆشەویستە
شیعرم کەوتە ئەشک رشتن

پایز لەگیانا میوانە
بەهار گەڵای سەوزی وەریی

داری یادم ئەرخەوانە
بۆیە ئەمشەو بەگوڵ ئەگریی

ئەستێرەیەک سووک چرپانی
بەگوێی دڵی کاس‌و وڕدا

وتی: چیتە پەرێشانی ؟
وا گیان ئەکەی بەناو گڕدا ؟

بەنوزەیەک وەرامەکەی
پچڕ پچڕ هاتە دەرێ

وتی: دیار نییە نامەکەی
دەنگی خۆشی، ناگاتە گوێ...

✮②✮

وتیان: نێرگز بەم چلەیە؟
وتم: نامەی یارم پێیە

وتیان: شەماڵ بەم قرچەیە؟
وتم: بزەی ئەو کچەیە

وتیان: خونچە بەم خەزانە؟
وتم: سەرچاوە هەر گیانە...

لێیان پرسیم: ئەندازەی دڵ
بۆ ئەو چەندە خۆشەویستیی؟

وتم: ئایا پەپوولە‌و گوڵ
قەت ئەمەیان لەیەک پرسی؟!

لێیان پرسیم: شیعرەکانی
باخی ئەمساڵت رەنگینە...

وتم: چونکە چاوەکانی
مانگەشەوی بەر نووسینە...

✮③✮

هەمووی تەنها وشەیەکە
ئەژی لەناو ناخی گیانا

بەڵام شنەی گەشەیەکە
باوەش ئەکا بەژیانا

پیتەکانی شەشی وردن
شەپۆلن بۆ شیعری تازەم

یان شەش تەلی خۆشی کردن
بۆ مۆسیقای پڕ ئاوازەم

شەش جگەرگۆشەی ئازیزن
شەش مناڵی ئیسک سووکن

لەناو باخچەکا ریزن
لەسەر زمان خۆش‌و سووکن

لەگەڵیا ئەژیم، ئەڕۆم
پێ ئەکەنن، خەم ئەخۆن بۆم!

بەبێ ئەوان، نووسین لاڵه
پەخشان، چێژی تفت‌و تاڵه

بەبێ‌ئەوان، ئەم دیوانەم
بەرهەمێکی کرج‌و کاڵه!


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ


دەڵێن یارێ گوتی جارێ بە یاری:
گەڕیدەی، شارەزای زۆر گوند و شاری

لە هەمووان خۆشترە و جوانتر چ جێیە؟
گوتی: ئەو جێیە خۆشه یاری لێیە


🖋#مامۆستا_هێمن


📚@ShpolDarya
2024/09/28 09:22:43
Back to Top
HTML Embed Code: