Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#براکوژی

لە پەراسووی شەهیدانی
هەر ســ۳۰ـــی ساڵەی براکوژی
جەنگەڵێکی چڕ و تژی
ڕاست کەنەوە لە بەردەمیان.
با ڕۆندک بێ خواردنەوەیان،
تۆزی خوێن بێ هەر سێ ژەمیان.
بە دووکەڵی ئاهی "دایک"ـان قانگیان بدەن،
چاوی سووریان پڕ چقڵ کەن
لێ نەگەڕێن، کوردکوژەکان
بگەنە سەدەی داهاتوو،
نەوەک ئەویش ئاوەگڵ کەن!

🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو

✮✮✮
ڕۆندک: فرمێسک
✮✮✮

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

عاشقی زارم لەسەر هیچ ئەو نیگارە دەمکوژێ
تیفلی نادانم لەسەر ماچێ لە گریانم دەکا

یاری من هەرگیز لە قەتڵی عاشقی پەروای نییە
چونکە ڕوومەتشەمعە بۆیە حەز بە سووتانم دەکا

فیکری زولفت عیللەتە، وەسفی دەمت ناکەم بە دڵ
نیکتەگۆیی پیشەمە هەودای پەرێشانم دەکا

ڕوو لە ئەبرۆی تۆم دەکا چاوت بە موژگانی کەچی
قیبلە نیشانم دەدا، کافر موسوڵمانم دەکا

🖋#مامۆستا_وەفایی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەت خوانی دووریی تۆن پەیاپەی

بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی فنا في اللّه ئەکەم تەی

چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی

ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم
چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی

غەزەل قەت نابڕێ هەرگیز بە باڵات
دەزانم بۆ کەوا مایل بە تاقەی

لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا
بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی

لە عەکسی بادە ساقی وا لە مەیدا
قەدەح فنجانە ئازا تێکە سا دەی

لە وشکی وا نەمامی باغی نەزمم
بە پووشی ڕیشی سۆفی بوو شکۆفەی

بەسەر چوو دوور لە تۆ، باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما، نە غونچەی

🖋#مامۆستا_ناری

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

جوان پەرستم، جوان پەرستم
بە دیداری جوانان مەستم

کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش

کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم

کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ

کە نازدارێ ڕادەبرێ
دڵی ساردبۆوەم گڕ دەگرێ

کە چاو لە چاوێ دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم

کە ڕێک دەکوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم

بزەی شیرینی سەر لێوێ
هەستی پیرانەم دەبزێوێ

نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین

بیرم لە بەرم دەڕوێن
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن

کچ ئاواتی پیرۆزمن
خۆشیی دڵی پڕ سۆزمن

کچ نووری دیدە و چاومن
بەندی جەرگ و هەناومن

کچ ڕووناکایی ژینمن
کچ هەتوانی برینمن

بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە

🖋#مامۆستا_هێمن
📖#ناڵەے_جودایی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

نیشتمانم گەر بفەوتێ
من ژیانم بۆچییە؟

نۆشی دونیا و ماڵ و سامان
یاری جوانم بۆچییە؟

خۆم فیدای عیشقم دەکەم
عیشقم فیدای خاك و گەلم

گەر گەلم ناوی نەبێ
ناو و نیشانم بۆچییە؟

🖋#مامۆستا_قانع

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

کیژە ڕوسەکەی ناوت نازانم
نامەکەت گەییشت قەزات لە گیانم

سوری دایەوە بە گۆنەی زەردم
گفتت هەتوانن بۆ چاری دەردم

منیش بە دیاری لە کوردوستان ڕا
یانی لە وۆڵگەی دیدە مەستان ڕا

پەیامم پێیە بۆچاوی شینت
بۆلێوی ئاڵی بە پێکەنینت

کوردیش زۆر جوانن بەڵام ئەسیرن
لەدەست داگیر کەر بەجوانی پیرن

گیرۆدەی دەستی تورک و ئێرانن
لەنگۆ داخوازی یاریدە دانن

ئەگەر وەکوو تۆ ئەویش ئازاد بن
وەک هەموو گەلان دڵخۆش وشادبن

لەمنیش دەتارێ باری هەژاری
دەکەومە کۆڕی یاری و دڵداری

🖋#مامۆستا_هەژار

✮✮✮

لە شارێکی نزیک مۆسکۆ
کچێکی کوردی زانی لینینگڕادی
نامەیەکی دۆستانەی بۆ نوسیبوم
بەڵام ئیمزاکەییم بۆ نەخوێندرایەوە
منیش لە وڵامدا ئەمەم بۆ نوسیوە

✮✮✮

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

چارشێوی هەڵبڕی لە سەری خۆی بەشەرمەوە
یار پێ کەنی بە ڕوومەوە دوێنێ بەنەرمەوە

فەرمووی بە من کە ئێستە لەبەر غەم زەعیفی تۆ
حەقتە ببی بە حەڵقە بەدەوری کەمەرمەوە

ڕووناکی چاوی من بە مولاقاتی تۆ ئەبێ
ڕۆحم فیدایی تۆیە بە نووری بەسەرمەوە

گفتا پدر تو پیر شدی ترک عشق کن
پێم وت دڵم جوانە لە عیشقی پسەرمەوە

هەر وەختێ دێتە بەر نەزەرم ڕۆژی وەسڵی تۆ
ڕەقس و سەما ئەکەم بە دڵی پڕکەدەرمەوە

لەم ڕۆژەدا نەماوە ڕەواجی هونەر خوا
مەحوم بکا بە خۆم و بە عیلم و هونەرمەوە

ئاوارە بووم و کەوتمە چۆڵی و لە یار جودام
چی بکەم بەدەستی عەقڵی دڵی دەربەدەرمەوە

شمشێری ئەبرووانی ئەگەر دەر نەخا نیگار
ڕۆحم فیدای ئەکەم بە زرێم و سوپەرمەوە

بولبولسیفەت خەریکی فوغانم بە ڕۆژ و شەو
هەر ناڵەمە لە عیشقی گوڵی سیمبەرمەوە

وێران و چۆڵە موڵکی دڵی[#ئەحمەد]ـی هەژار
ئەمڕۆ لەبەر غەمی بوتی بێدادگەرمەوە

🖋#ئەحمەد_موختار_جاف

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە

دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە

کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە

هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جار و بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە

گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه

🖋#مامۆستا_هێدی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دڵم دیلی خەیاڵی خاوە ئەمشۆ
هەموو دنیا لە من گۆڕاوە ئەمشۆ

لە دوندی ئەستەمی بوون و نەبوونا
پەشۆکاوم، سەرم سووڕ ماوە ئەمشۆ

لە هاتیما، نەهاتی هاتە تووشم
گوڵی کوێستانی دڵ شەمزاوە ئەمشۆ

پەژارە و خەم وەکوو لاولاوێکی ڕەش
لە دەوری گیان و لەش هاڵاوە ئەمشۆ

لەبەر چاوم وەنەوشەی سیسی هیوا
ملی کەچ کردووە و ژاکاوە ئەمشۆ

ئەجەل بۆ گرتنی کۆتری ژیانم
خەریکی دان و تەپکە و داوە ئەمشۆ

لە بەختی ڕەش بە داماوی و کڵۆڵی
هەموو دەرکێ لە من بەسراوە ئەمشۆ

کزم، سۆرانی شینم، مل بە کوێنم
پەری بەختم لە من تۆراوە ئەمشۆ

لە من هاوارە کۆرپەی جوانی شادیم
لە گێژاوی خەما خنکاوە ئەمشۆ

بە مستی دێوی زاڵی بێوەفایی
دەڵێی کۆشکی وەفا ڕووخاوە ئەمشۆ

فریشتەی ژیکەڵەی ئاواتی دوورم
لە زیندانی شەوا داماوە ئەمشۆ

شنە دیلی شەوەی شەوگارە هاوار
نە ئەستێرە، نە شەوبا ماوە ئەمشۆ

🖋#عەلی_حەسەنیانی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

شیرین گیان!
لە دووریت
بووگم بە پەیکەرے ژان و ئێش
وەرەوە، بخزە نێو چاوانم
زوو بە زوو
دەترسم، کڵپەے ئاگرے دڵ
بتکات بە خۆڵەمێش!

🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ئەمە ڕۆژگارێکە،
ئەگەر سییەکانت لە زێڕ نەبن
هەوا خۆشی ناوێیت...

دەستت پڕ نەبێ لە تەڵا
ئاو ناهێڵێ بیخۆیتەوە...

ئەگەر دڵت لە بەرد نەبێ
دەستت ناگاتە عیشقێ...

ئەگەر ڕۆحت لە مس نەبێت
بە خەندەیەکدا ڕاناگەیت...

🖋#مامۆستا_بەختیار_عەلی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ئەوا نەمردین کەوتینە بەهار
بزانین دیاریمان چی بۆ دێ لە شار

زۆر کەس ئەبینین دەچێتە بەغدا
هەروەک پەتکە و نابێ بە هەودا

ئەگەر هەر تیرێک لە نیشان بدرێت
بەرگی مامۆستای تیرئەنداز ئەدڕێت

ئەڵێن پشتیوان هەر لە بەغدایە
هەر چی ڕیش سوور بێ بۆچ هەمزاغایە؟

قەساب تەمیزی بۆ دووکان ئەبێ
کەچی بۆ ئێمە گۆشت گران ئەبێ

عیسا میقرۆبی پاک ئەکردەوە
لە عیسایان دا مووسا بووردەوە

ئەڵێن گۆشتەکەی ئێستامان پاکە
بە سەد فلسیش بێ هێشتا چ باکە

نانەواخانە تەمیز و جوان بوو
لەو تۆڵەیەدا نۆکمان گران بوو

نانی گەرم ئەخۆی تامی تامییە
کە سارد بووەوە گەنمەشامییە

ڕەئیس شارەزای ئەم خووانەیە
بەڵام ئاخ مشتەی ناو هەمانەیە

🖋#مامۆستا_پیرەمێرد

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

گەمژەییه
ئەوپەڕی گەمژەیی
کە پێت دەڵێم خۆشم دەوێی!

ئەوەی کۆمان دەکاتەوە
تەنیا پردی دابڕانە
تەنیا خۆرنشینی ماڵاوایی...

نە لە کافەتریایەکدا
دەستمان بەر یەکتری دەکەوێ
نە قاوەیەک بەیەکەوە دەخۆینەوە
نە نێرگەلەیەک دەکێشین...

بێمانایە ئەڤینی من!
وەک ئەڤینی ڕەشەبا بۆ مۆم
وەک ئەڤینی تانجی بۆ کەروێشک
وەک ئەڤینی پەت بۆ گەردن

زۆر هەوڵم دا وەلێ نەمتوانی
عەشقت وەک باوەشێک چیلکە
بخەمە چاوی ئاگرەوە،
وەک کوختێک وەنەوشە
ڕادەستی تۆفانی بکەم،
وەک پەپوولەپاییزە،
بیدەم بە باڵی ڕەشەبا...

🖋#قوباد_جەلیزادە

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

پەنجەی لە حەنا بەستووە ئایا گوڵم ئەمڕۆ؟
دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە یا خۆ؟

باکم دڵ و ڕۆحم نییە تۆ زیز مەبە قوربان!
ئەو ڕۆحە بە سەرگەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ

پەیوەستە غەریقی ئەسەری ئاتەش و ئابم
بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ

تۆ بی و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە، ها! بمکوژە بەم خەنجەری ئەبرۆ

بولبول سیفەت هەر لەحزە لە دەوری گوڵی زارت
ناڵینمە هەی ڕۆ! گوڵەکەم ڕۆ! دڵەکەم ڕۆ!

بۆچی نەگریم هەر دەمە بۆ حاڵی وەفایی
جان خەستە و دڵ عاشق و دڵدار جەفاجۆ

🖋#مامۆستا_وەفایی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت
دەخیلت بم کە خانەی سەبرەکەم سووت

لە ڕووت و قووتی وەک من ڕووت مەپۆشە
کە وەسڵی تۆیە قووتی عاشق رووت

موژەت قوللابییە هەم تیر و هەم شیر
برۆت میحرابییە هەم تاق و هەم جووت

لە سندوقی پڕی سینەم بترسە
کە ئاگر بەر بداتە تەخت و تابووت

لەبەر خەندەی لەبی لەعلی ئەتۆ بوو
کەوا شەککەر دەباری، گوڵ دەپشکووت

دەکەی نەخچیری سەد دڵ هەر بە تیرێ
ئیلاهی هەر بمێنێ دەست و بازووت!

چ شیرینە خوتووتی دەوری لێوت
بەڵێ مەعلوومە خۆشە خەتتی یاقووت

هە " نالی " بەڵکوو بیکێشی بە ناڵین
بناڵە، دامەنیشە مات و مەبهووت

🖋#مامۆستا_نالی

📚@ShpolDarya
‌‌@ShpolDarya


📖#دڵی_خۆم


ئەم دڵەی من
وەک واگۆنی قیتارێکە،
هەزار و یەک وێستگەی هەیە،
لە هەر یەکێک لەو وێستگانە ڕابوەستێ،
ڕێبوارێک بە جێی دەهێڵێ،
ڕێبوارێک خۆی تێدەپەستێ،

بەڵام وەتی ئەم دڵەی من بۆتە واگۆن
ڕێبوارێکی پەستی تیایە،
دانابەزێ،
دانابەزێ
لە سووچێکی ئەم دنیایە،

ئەو ڕێبوارە بەدوای ناوی خۆیدا وێڵە
ئەو ڕێبوارە بە دوای چاوی خۆیدا وێڵە...
ئەو ڕێبوارە برینمە،
ئەو ڕێبوارە زەردەخەنە و گرینمە.
ئەو ڕێبوارە کوردستانە،
لانەی یەکەم ئەڤینمە...


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو
🎙#کاک_هەژیر_شیوەڕاک


@ShpolDarya
2024/09/28 05:22:30
Back to Top
HTML Embed Code: