Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

جاران په‌ناگه‌ی شه‌وانم
ئامێزی ئاوه‌ڵای ژن بوو
گه‌رمی و نه‌رمی ئه‌و ئامێزه‌
مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی من بوو

ده‌ردی ژیان، ره‌نجی خه‌بات
ماندو بونی رۆژی ناخۆش
به‌ شه‌و له‌ ئامێزی ئه‌ودا
هه‌موم ده‌کردن فه‌رامۆش

نیگای چاوی، بزه‌ی لێوی
برینی ده‌کردم ساڕێژ
برینی ئه‌و دڵه‌ی، دوژمن
به‌ تیر ده‌یکرد دابێژ _ دابێژ

نازی، تۆرانی، زیزبونی
لاوانه‌وه‌ی، ئاشت بونه‌وه‌ی
هه‌مو له‌جێی خۆی شیرین بون
زۆر سه‌خته‌ له‌ بیر چونه‌وه‌ی

به‌ڵێ سه‌خته‌، یه‌کجار سه‌خته‌
دووری له‌ ژن، نا مرادی
به‌ڵام له‌ ژن خۆشه‌ویستتر
له‌ لای من، ئه‌ تۆی ئازادی!

🖊#مامۆستا_هێمن

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

بۆ بیرەوەری ڕۆژێک لە ڕۆژان
کاکە ئەم وێنەم با لات بمێنێ
منی هەژار و دەربەدەری و وێڵ
هەر ڕۆژ لە جێیک، هەردەم لە شوێنێ

کێ زانی لە کوێ شرت و گوم دەبم
چوزانم گەردوون چەم بە سەر دێنێ
من ئاوا دەبم لە پەردەی خاکا
نە دۆست نە ئاوال نە خەمڕەوێنێ

وێنەی هەژاریم ببێ بۆ دواڕۆژ
ئەو لە جیاتی من کوردان بدوێنێ
زۆڵە ئەو کەسەی لە ڕێی ئازادی
ئەگەر پێویست بوو خوێ بۆ نەمرێنێ

🖊#مامۆستا_هەژار
📸[مامۆستا هەژار و مامۆستا رەبیعی]

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

لە ڕەوەتی مێژوودا
هێندێ کەس دەبن بە ئوستوورە و
سەمبولی بەرخۆدان
وەک شـێـخ و بـارزانـی و پـێـشـەوا
هێندێ ناو دەبن بە ڕەمز و ڕاز
وەک بەردە قارەمان،
ئاڕاز و چوارچرا

🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

چی دەبێت
ئێوارەیەکی هەینی
شەقامەکان بۆ من و تۆ چۆڵ بن؟

شەمەیەکی شەرمن
باغەکان من و تۆ ئاشت کەنەوە؟

یەکشەمەیەکی ئاشق
بازاڕەکان گوڵاوی من و تۆ بفرۆشن؟

دووشەمەیەکی نازەنین
نازی پیرێتی من و تۆ بکێشێت؟

سێشەمەیەکی باران
هەوری من و تۆ لێرەدا ببارێت؟

چوارشەمەیەکی بیمار
بە ئەسرینی من و تۆ بگری؟

پێنچشەمەیەکی پیر
بۆ من و تۆ بچەمێنێتەوە؟

🖊#مامۆستا_بەختیار_عەلی
📖#گـەڕانـی_گـورگ

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ساڵانێکە
هەرزاڵێک خەیاڵم هەڵەواسێ بەخۆیەوە
کەپرێک کە بەرسیلەی
تاقانە ئارەزوومی هەر پێوەیە و
هێشتا ئاو ئەکەوێتە دەمم بە یادی
سێبەری هەردێ بە سەرما و
فێنکایەتی ئاوپژێنی ئێوارانی و
بۆنی خاکی ئاولێدراوی نیشتمانمە
دووپات نابێتەوە هیچ ڕۆژێک مخابن،
سەرخەوێکی چێشتەنگاوی
سەکۆی هەموو خەیاڵەکانمە
ئێوارەیەک نییە لێی نەگیرسێنەوە
بێ حەسانەوە
نیشتمانێکە کە منی بە
غوربەتی خۆیەوە خستۆتە جۆلانە
ئەو نابێتەوە و هەردووپات ئەبنەوە ئەم ساڵانە!

🖊#مامۆستا_سۆران_حوسێنی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دڵ کە مەشغووڵە بە یادی حەزرەتی دڵدارەوە
بێخەبەر ماوە لە حاڵی ئاشنا و ئەغیارەوە

یادی دیداری جەماڵت گەر غەمئەنگیزە غەمت
جەژنی دڵ بێدارە ئازیز بێجیهەت مەیشارەوە

تازە دڵ بڕیاری داوە ساعەتێ بێ تۆ نەژی
چونکە بێ تۆ وا ئەزانێ وا بە دەم ڕەشمارەوە

سەر ئەگەر سەودازەدەی مەیلت نەبێ بۆ وا ئەبێ
هەر وەکوو نووکی قەڵەم بخرێتە سەر پەڕگارەوە

باوەڕت بێ تا کەسێ تامی فیراقی دڵ نەکا
قەدری وەسڵی لا نییە وەک مەی بەدەس مەیخوارەوە

شۆڕشی بازاڕی عەشقت شۆڕشێکە بێنەزیر
سا مەگەر دەوری فەلەک بیکا بە بەزمی شارەوە

🖊#مامۆستا_فەنایی

📚@ShpolDarya
@ShpolDarya

📖#باوکی_شەهیدم
🗒#بەشی_دووەم

ئەی بابە گیان، پاش ڕۆشتنت، تاسەی بیرکردن
هەموومانی، هێنایە سەر، بۆ لای تۆی بردن:

بەڵام ترس، لەداگیرکەر، لەدەوری شارا
ئەو ئاواتەی کپ کردەوە لەگیانی تارا...

جار جار نامەت، تاریکایی، لا ئەدا لەدڵ
خەمی دەروون، ئەتوایەوە، بۆ بەهاری گوڵ...

شنەی وشەی، نامەکانت، فێنکایی هیوای:
ئەدا بەگیان، لەو دوورەوە، کە سەربەست ئەدوای...

نامەت بڕا... دیسانەوە، پایزی پڕ خەم
رووی کردەوە، ژیانەکەی، خێزانی ماتەم

بەبێ‌ئارام، کەوتینەوە، دەریای دڵ تەنگی
هەزار پرسیار، لەشوێن ئەنجام، بۆ تۆ ئەجەنگی

هەواڵه‌کان، پەڕەژاکاو، سیس‌و وەری بوون
مەلی خۆزگەی، نەوبەهاریان، لەسەر تەری بوون

ئەدواجارا، بەئەنجامی، هەواڵ گەیشتین
ئەو هەواڵه‌ی، فرمێسکی زۆر، شەوی پێ رشتین!

بابە!
تاسەو سۆزی گەرم‌ و گوڕی جارانت:
ئەوەی مابێ ئادگارە وەک نامەکانت...

سەرنجی یاد، لەرابوردوو، مایەی ژیانمە
بیرەوەریی، تروسکایی، ئێستەی گیانمە!

خەیاڵی تۆ، هەتاکوو بێ، زۆرتر ئەمدوێنێ
بەو داخەوە، بەو یادەوە، شەوان ئەمنوێنێ...

ئەی بابە گیان، هەر چەند ژیان، وەها ناخۆش بێ
کە شەوو رۆژ، ئەم ئازارەی، ئێمەی ئەکۆش بێ

بەڵام مادام، مردنەکەت، جێی شانازییە
بۆ ئەم خاکە، بۆ نیشتمان، بۆ سەربەرزییە!

مادام خوێنت، رژانە سەر، سەنگەری نامووس
بووی بەمۆمێ، کە بسوتێی، بۆ رێی جارەنوس

بۆ ئەو رێیەی، کە کاروانی، شەبەقی ئاوات
مژدەی رۆژی سەرفرازیی بەم کوردە بدات!

مادام مردی بۆ ئەوەی گەل بژی ‌و سەربەست بێ
نیشتمانت سەربەخۆ بێ، نەوەک ژێردەست بێ

شانازیمە تۆ باوکمی شەهیدی کوردی
بۆ باوەڕی کوردایەتی بەمەردی مردی!

🖊#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس

@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#دایک

بۆ جەمیلە سەر دادەخەم
بۆ ژان دارک و ترێشکۆڤە سەر دادەخەم
بەلام ژنێک لە خاکی پڕ مەرگی مندا
پێ لە جەرگی خۆی بنێت و ببێ بە داک
لە بەر پێیدا کڕنۆش دەبەم
ناوچەوانم دەسووم لە خاک

🖊#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو

✮✮✮

📌جەمیلە بوحەیرەد: کچە فیداکاری جەزائیری.
📌ژان دارک: کچە قارەمانی فەڕەنسی.
📌ترێشکۆڤە: یەکەم ژنە گەردوونگەڕ.

✮✮✮

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

پیر و زورهانم و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ
سەر و ماڵم بە فیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم

داستانی مەم و زین کۆنە، کچێکم گەرەکە
شلکەڕانی بگوشم بۆنی لە سینگ و مەم کەم

🖊#مامۆستا_هێمن

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

چەپ گەردی گەردوون گەڕان کوشتمی،،،
نەزان پەرەستی بۆ نان کوشتمی...

هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە....
ئەی مردن لە کوێی؟ ژیان کوشتمی...

🖊#مامۆستا_هەژار

✮✮✮

وێنەیەکی دەگمەنی #مامۆستا_هەژار
لەسەر ڕۆژنامە ئەورپیەکان

✮✮✮

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#له‌_جێژوان

ئه‌گه‌ر ده‌ت زانی حاڵم چه‌ند په‌شێوه‌
به‌ سه‌د شێوه‌ ده‌هاتی تا له‌ جێوه‌

وه‌ها لێت هاڵێ ده‌ستی پڕ نیازم
که‌ لاو لاو واقی وڕ مێنێ به‌ پێوه‌

خه‌می دووریت وه‌ها پشتی چه‌ماندووم
له‌ سه‌ر شانم ده‌ڵێی قورسایی کێوه‌

ئه‌وێستاش پاشی ساڵێک مه‌ستی مه‌ستم
له‌ جێژوان هه‌ر به‌رامه‌ی خۆشی سێوه‌

که‌ تۆم ناسیوه ‌گش وه‌رزم به‌هاره‌
به‌ زستانیش نیه‌ سه‌رما و کڕێوه‌

به‌ شێتم داده‌نێن خه‌ڵکی وڵاتم
ئه‌وه‌ند که‌وتووم له‌ کووچه‌ی ماڵی ئێوه‌

بەڵام کوا شەرتی دڵداری وەهایە
یەکێ شاد و ئەویتر بار لە لێوە؟

ئەتۆ سوڵتانی لەم شارە، مەفەرموو:
غەریبی خۆشترە لەم شکڵ و شێوە

دەترسم جارێ داواکەم، لە تۆ ماچ
بە سەد شێوە، بڵێی: داوات جنێوە!

چ خاکێ کەم بە سەرما، کاتێ بێژی
ئەمان لەم شاعیرە، زۆر سەر بزێوە!

به‌ ئازادی شه‌وێک لای تۆ وه‌مێنم
چ باکێکم له‌ مه‌رگ و نه‌نگ و نێوه‌!

🖊#ک_د_ئازاد

📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

زەمەندی عیشقی من کوا شینە بێ تۆ
هەناسەم سارد و دڵ خەمگینە بێ تۆ
ڕەشە ڕۆژم لەچەشنی چاوەکانت
هەتاوی بەختەکەم بێ تینەبێ تۆ

دەمێک ئاور ،دەمێک ئاوم بەبێ تۆ
مەلی هێلانە سوتاوم بەبێ تۆ
سەرم سوڕماوە ئەی سروەی بەهاران
هەتا ئەمڕۆ چڵون ماوم بەبێ تۆ؟

وەکوو کوێستانی تەم گرتووی وڵاتم
لەشەوگاری خەما داماو و ماتم
بەڵام نووری هومێدم هەر لە دڵدا
هەتا هەم چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتم

ئەوا نەورۆزە خەمڵیوە کەژ و کۆ
ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بە بێ تۆ
خەمینم،لێو بەبارم،دڵ شکاوم
لەناخی جەرگ ودڵ هەڵدەستێ بۆسۆ

🖊#عەلی_حەسەنیانی[هاوار]

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

بە کووچەے چارەنووسا ڕادەبوورێ
من لەخەودام و بەدی ناکەم

کوا ئیتر هەمیسان بێتەوە و
بەم کووچەدا من دامەنی بگرم

🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دین و دڵ سەبر و قەرارم چۆتە ڕێگەی یەک نەزەر
تۆ بڵێی ئەو شۆخە وا سەرمەستە قەت بێتە ڕەدا

قەت نەهاتە دەست و جارێ، نەبووە ئارامی دڵم
تا قیامەت داخی زوڵفانت لە جەرگی ئێمەدا

🖊#مامۆستا_وەفایی

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

تا ڕۆژێ کە خونیاگەری سۆزی خەمی خۆمم
ئاوازی دەم و هاوقەدەمی هەمدەمی خۆمم

قەت ئەسپی فەلەک زینی هومێدی نەبەزاندووم
مەستانە لە سەر باوەڕی سووری مەمی خۆمم

مەمنوونی سریشکی قەڵەمی دەشتی ڕەهاییم
تاقانە گوڵی هەست و هەناوی شەمی خۆمم

چون سیحری بەیانی سەحەرێک شەرمی شکاندم
من شەمعی شەبستانی هەوای مەحرەمی خۆمم

تاکوو سەری سەرداری لە نێو زولفی ڕەشم بێ
خاتوونی سەراپەردەیی ژێر پەرچەمی خۆمم

کەوتوومەتە چاوێکی کە هەرگیز نەکەوم لێی
سەرخۆشم ئەبەو جامە کە جامی جەمی خۆمم

وەک هەوری بەهاری هەمو هەر ڕێژنەی شەوقم
تا باوەشی دەریا بە هەوای نەم نەمی خۆمم

بەسراوە هونەر دەرکی لە قافی نەزەر و من
سەرمەست لە ئاوازی چیای دەمدەمی خۆمم

کۆتری حەرەمی کۆنە ئەوینێکی خوداییم
وەک تازەەتەوارێ لە هەوای سەردەمی خۆمم

🖊#نەرمین_ئیبڕاهیم_ئازەر

📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖 " با یار له ماڵ دەركەین "
📓 " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشته "

🖊#مامۆستا_بەختیار_عەلی
🎙#عادڵ_عەزیز

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#ماڵی_باوکم

زەنگ لە دەرگای
تەنیای ماڵی باوکم بدە !
من لەوێ نیم
تا بەڕوویەکی خۆش و
بە قسەی خۆشترەوە
دەمی داخراوی دەرگا بترازێنم.
باوکم لەگەشتی زۆر سەختی ژیاندا
گوێیەکانی گرانبوون.
دایکیشم لە هەمان گەشتا
بەجۆرێکە؛ قاچەکانی لەدوای نایەن.
کەس دەرگات لێ ناکاتەوە !
خۆ دەزانم؛ کەس دەرگات لێ ناکاتەوە.
دە تۆ وێڕای هەموو شتێ
زەنگێک و دووان و سیان لێدە
ئینجا بڕۆ ...
دەزانی بۆ ؟!!!
لەبەرئەوەی زۆر لەمێژە؛
هاوڕێیەکم لەبەردەمی؛
ئەو دەرگایە نەوەستاوە !!!

🖋#مامۆستا_کەژاڵ_ئەحمەد
📓#زمانی_باڵندەم_دەزانی

📚@ShpolDarya
کولبه ری عه شقیکی قاچاخم
Henarane
🎙ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

🎼#ڕادیۆ_هەنارانه
🎤#کۆلبەری_عەشقێکی_قاچاخم
🎧#به‌شی_سێهەم

ئەم پادکەستە
بە زمانی کوردی ساز ئەکرێت و
لە نێویدا مۆسیقای جوانی کوردی
بە تەواوی زاراوەکان بڵاو دەبێتەوە...
هیوادارم بە دڵتان بێ🌷

🎙@ShpolDarya
2024/11/16 13:48:28
Back to Top
HTML Embed Code: