Telegram Web Link
👼@ShpolDarya


📚#منداڵه_سووتاوەکە
📖#بەشی_سێیەم


رۆژێ لەکاتێکا ژیان
تازە خەویک بوو، بۆ بەیان

بتروکێنێ پێڵوی چاوی
بۆ گزنگی نوێی هەتاویی.

تازە خەریک بوو بەمەستی
سەرخۆش بێ بۆ خۆشەویستیی

گۆرانی بڵێ بۆ ژیان
بۆ رووناکی ئاسۆی بەیان

وەکوو جارانی ئاوازە...
بگاته گوێی دنیای تازە

لەپڕ خۆرپەیەک کوت‌وپڕ
بوو بەهەناسەی سارد‌و سڕ

لەپڕ شاڵاوی گورگی ڕەش
تارمایی خستە ئاسۆی گەس

کەڵبەی گیر کرد لەتەوقی سەر
رانەمەڕی دێی دایە بەر

کەوتنە لووە بۆ پەلامار
رۆژی دێ بەشەوی تار

ئاوی روونی کانیی لێڵ بوو
بەدوای خەمی دێ‌دا وێڵ بوو

لقی درەخت شکایەوە
تازە چرۆ... پووکایەوە

دوکەڵی رەشی قەترانیی
هەڵسا لەشوێنی وێرانیی

ئاسمانی سەر وەک شەوەزەنگ
رەش داگیرسا مات‌و دڵتەنگ

جووجەڵه‌ی وردی کولانە
کەوتنە ژێر ئەو کەڵبەو دانە

خوێناوی ناو ژووری روخاو
جۆگالەی بەست وەکو پەنگاو

ئەی منداڵانی خۆشەویست
ئەم دێیە فرمێسکی زۆر ڕشت!

ئەوی جێما لەوێرانە
مناڵێ بوو سێ ساڵانە

باوکی لەساڵێ زیاترە
دەروونی پڕ لەئاگرە
دەمێکە لەئاوایی دێ وە

کە ئەمانی جێهێشت... تەنیا
ئیتر رووی کردە سەر چیا

بۆ ڕاوی گورگی دڕندە
ئەو گورگانەی کە بەم گوندە

دەمێکە تینووی خوێناون
برسی ناوەختی شاڵاون

لەو گورگانەی زۆر هەڵبڕی
ورگی گەلێکی هەڵدڕی.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


👼@ShpolDarya
😔@ShpolDarya


📚#سەرگەردان


دیتنەوەت چ سەختە،
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین.

ونبوونت چ دژوار،
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین.


🖋#مامۆستا_مارف_ئاغایی


😔@ShpolDarya
🎙 بـوکـە بـارانـە 🎙
✮ @ShpolDarya ✮
🎙@ShpolDarya


📚#تاریک_و_ڕوون
📖#وتووێژی_کچ_و_کوڕ


کاکە گیان لاوی کوردی شۆخ و شەنگ
تا کەنگێ دەبی وا بێ هەست و دەنگ

دیلی، ژێر دەستی، ئەسیری، تا کەی؟
ڕووتی، نەداری، فەقیری، تا کەی؟

لە ژێر زنجیر و کۆتا دەناڵی
مەگەر دێوانەی، شێتی، عەوداڵی؟

تێفکرە خەڵکی هەموو ئازادە
هەر تۆ خەمناکی هەموو کەس شادە

وەرە مەیدانێ لە ڕێی نیشتمان
بکە قوربانی سەر و ماڵ و گیان

کوڕ:
دێدە گیان کچی کوردی ژیکەڵە
داوێنی پاکت دوور بێ لە پەڵە

لینین ڕاپەڕی ماڵی چار شێوا
تۆ هێشتا حەپسی لە ژێر چارشێوا

کچی هەموو کەس ئیمڕۆ سەربەستە
هەر هەقی کچی کوردە پێ پەستە

بپسێنە لە پێ تۆ زنجیر و کۆت
دێدە گیان بدە یاری برای خۆت

لە گوێن ژاندارک هەستە وەک مەردان
دوژمن وەدەرنێ لە خاکی کوردان


🖋#مامۆستا_هێمن
🎙#بوکە_بارانە


🎙@ShpolDarya
📖@ShpolDarya


📚#سنوورەکەم


کوردستان بەهەشت سەر ڕووی زەمینە
بێشەی شێرانی خاوەن نگینە

دار و بەردەکەی چەشنی گەوهەرە
ئاو و سەرچاوەی عەینی کەوسەرە

وەسفی کوردستان قەت تەواو نابێ
توولی نادەمێ ئیتر کۆتابێ

بەڵام سنووری بەبێ زیاد و کەم
بۆت بەیان ئەکەم بە بێ دەرد و خەم

بە پێی نووسینی جوگرافیاکان
تەرەفی غەربی بۆت ئەکەم بەیان

لەکێوی توورووس تا ئەسکەندەروون
هەتا بەحری ڕەش بەبێ چەند و چوون

تەرەفی شیمال هەر لە بەحری ڕەش
هەتا ئاردەهان بەبێ غەل و غەش

لە ئاردەهانۆ بۆ ئاوی ئاراس
ئەمە شیمالە ، بە عیلمی قیاس

تەرەفی شەرقی لە کێوی ئەلوەند
تا گۆلی ورمێ ،بەبێ چوون و چەند

بچێتۆ ئاراس ، گشت ڕۆژهەڵاتە
ئەمە مەشریقی کوردستاناتە

لەکێوی ئەلوەند تا جەبەل حەمرین
ئەهواز و ژەنگار، پارچەی نسیبین

ئەمە جنووبە ، چاکی بزانە
ناو ئەم سنورە خاکی کوردانە


🖋#مامۆستا_قانع


📖@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


📚#دیوانی_کەمالی


ئازیز نەمزانی وەفا لات قاتە
هەر جەور و جەفا و دەردم خەڵاتە

بێ مروەتیی تۆ لە حەد بە دەرە
نسیبی دڵم زامی خەتەرە

خۆ من سەرم کرد بە سەرگەردی ڕێت
دڵم کرد بە فەرش، خاکی بەری پێت

بە شەو پاسەوان کۆڵانەکەت بووم
بە ڕۆژ خادمی دەرگانەکەت بووم

هەر ئەمرێکت کرد وتم بە سەر چاو
زوو بە جێم هێنا تەکمیل و تەواو

ئەمرت لە لای من واجب و فەرزە
من بەم ئەحواڵە ئەتۆ بەم تەرزە

شەرت بێ دڵەکەم بسێنمەوە لێت
بێ وەفا ئیتر قەت مەیل نەدەم پێت


🖋#مامۆستا_کەمالی


💖@ShpolDarya
💗@ShpolDarya


💗#هەنگوێنی_چاو


شەوت خێر بێ عەزیزی من
وەرە سەر مێزی ئامیزم
لە هەنگوێنی گەشی چاوت
بە ئیمانم کە نابێزم

کە تۆ ناگری هەواڵی من
چەنێ دڵتەنگی باڵاتم
چەنێ زاماری ئەخمی تۆ،
چەنێ گریان و بێ‌هێزم

لە بێدەنگی ڕۆژانی شار
تەقەی پێڵاوەکانت دێ
لە ژێر بارانی بێ تۆیی
خوڕەی فرمێسکی بێ‌ڕێزم

لە تاریکە شەوی جوانڕۆ،
لەجێی مانگا بە دەرکەوتی
شەو و ڕۆژت هەموو تێکدا
کە تۆی ڕووناکی شەودێزم

هەموو هیوای ژیانی من
بزەی جوانی سەری لێوتە
کە جارێ پێم بدەی گیانە،
ئەڕووخێنم وشەی فێزم

یەکە یاری دڵی خۆشم
لە سەر چێ خۆت حەشار داوە
مەگەر نازانی بۆم عەشقە
چەنێ شێت و شەڕەنگێزم

منم ناسیحی شاعیران
منم بلوێری دەروێشان
منم یاری ئەوینداران
کە بۆ فەوتان سەحەرخێزم


🖋#ناسیح_ڕەحیمی


💗@ShpolDarya
🧡@ShpolDarya


📚#دیوانی_ناری


نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەت خوانی دووریی تۆن پەیاپەی

بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی فنا فی اللّه ئەکەم تەی

چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی

ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم
چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی

غەزەل قەت نابڕێ هەرگیز بە باڵات
دەزانم بۆ کەوا مایل بە تاقەی

لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا
بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی

لە عەکسی بادە ساقی وا لە مەیدا
قەدەح فنجانە ئازا تێکە سا دەی

لە وشکی وا نەمامی باغی نەزمم
بە پووشی ڕیشی سۆفی بوو شکۆفەی

بەسەر چوو دوور لە تۆ، باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما، نە غونچەی


🖋#مامۆستا_ناری


🧡@ShpolDarya
🎙 بــوکــە بــارانــه 🎙
✮@ShpolDarya✮
🙋🏻‍♀@ShpolDarya


📚#ئافرەت_و_جوانی


بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە

شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە

پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر

هەتاوی نەورۆز، مانگی جۆدرەو
زۆر هاتوون و چوون بە ڕۆژ و بە شەو

خوڕەی قەڵبەزی کەفزیوینی چەم
لە هەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم

میوەی گەیشتووی زەرد و سووری باخ
جریوە و جووکەی دارستانی شاخ

لە گەرووی شمشاڵ، لە تەلی کەمان
گەلێ هەڵساوە ئاوازەی جوان جوان

ئەمانە هەموو جوانن، شیرینن
رۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن!

بەڵام تەبیعەت هەرگیزاوهەرگیز
بێ ڕووناکییە بێ بزەی ئازیز!

بێ ئاوازەیە دەنگە نەرمەکەی
با نەیدا لە گوێم، تێر نەڵێم ئۆخەی

کام ئەستێرەی گەش، کام گوڵی کێوی
ئاڵە وەک کوڵمی؟ گۆی مەمکی؟ لێوی؟

کام ڕەشی ئەگا بە ڕەشیی چاوی؟
برژانگی؟ برۆی؟ ئەگریجەی خاوی؟

کام بەرزی جوانە وەک بەرزیی باڵای؟
کام تیشک ئەگاتە تیشکی نیونیگای؟

کام تاسە، کام مەیل، کام چاوەنواڕی
تەلیسماوییە وەک هیی دڵداری؟


🖋#مامۆستا_گۆران
🎙#بوکە_بارانە


🙋🏻‍♀@ShpolDarya
💓@ShpolDarya


📚#چرای_خەیاڵ
📖#تەنیایی


چاک دەزانم کە تەنیایی
چ ڕەنگێکی تاڵی هەیە
مەڵی دڵم لە ناو ڕکەی
چ ژینێک و حاڵی هەیە
بەڵام تەنیا،
ئەی تەنیا خۆشەویستەکەم
هەر چەندە تا تۆم دڵبەر بی
هەر بە تەنیا دەمێنمەوە
شەرت بێ وەکوو مەجنوونی لەیل
لە سەر کێکی سووتاوی دڵ
غەیری شەمی ئەوینی تۆ
نەتوێنمەوە، نەتوێنمەوە


🖋#کەماڵ_ڕەحمانی


💓@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


📚#تۆ


تۆ بووی بە هەوێن بۆ شێعر‌ و بەستەم
تۆ بووی بە یاوی ناو ڕۆح و جەستەم

دەرمانی دەروون دڵەی پڕ خەمم
نگایەکی تۆ وەک قووتی ژەمم

برۆت وەک کەوان چاوت پەیمانە
پڕ لە شەرابە و ئافەتی گیانە

سووراوی دوو‌لێو خوێنی جەرگمە
تیری موژگانت باییس مەرگمە


🖋#شەتاو_بانە


❤️@ShpolDarya
🧡@ShpolDarya


📚#دیوانی_لوتفی


ئیمڕۆ چ ڕۆژە کە بەختی کوردان
لە نوێ ئەسپی خۆی ھێنایە مەیدان

تالعی کوردان لە خەو ھەڵساوە
چرای ئازادی وا بۆ داگیرسان

ناوی ئازادی و مەردی و غیرەتت
دونیای داگیر کرد قەدر و حورمەتتان

ئەستێرەی بەختت گەش و شوعلەدار
ڕووناکی خستە سەرانسەر جیھان

ئەمجا ئەی کوردە دەستم دامانت
پشتی یەک بگرن بە دڵ و بە گیان

لە دوای دە ساڵی تەواو بە عەزاب
ئەم قەومی کوردە لە زوول و گریان

چەن جوانی کورد لەم ڕێگەدا چوون
بۆ سەربەخۆیی خوێنی خۆی ڕژان

ئەمجا دەخالەت ڕۆڵەی نەبەردم
من بۆ ڕزگاریت چاو پڕ لە گریان

ڕێگەی ڕاست بگرە ڕێگەی شەریعەت
ئیتر دوور ئەبی لە دەردی دەوران

شوکری خوا بکە بۆ ئەم نیعمەتە
کە وا سەربەرزی ئیمڕۆ لە جیھان

بوغز و ڕەق و کین لە دڵدا دەرکەن
با بێتە سەمەر درەختی ژیان

لوتفی سەد شوکر بۆ زاتی باری
کوردی ڕزگار کرد لە زەبر و زیندان


🖋#مامۆستا_لوتفی


🧡@ShpolDarya
🦋@ShpolDarya


📚#مۆنۆلۆگ


کازێوەیە.
سەرینی تۆ باسکی منە،
سەری منیش لەسەر باڵی کڕێوەیە.

کازێوەیە.
پۆلێک پرسیار بەڕێ دەکەم،
پۆلێکی‌ تر بەڕێوەیە.

کازێوەیە.
گا ئازیزێک، کە زیندووە،
لە ناو تابووت ڕاکشاوە و
شەڵاڵی زەردەچێوەیە
گا هاوڕێیەک، کە نێژراوە،
چاوی زەق زەق تێم بڕیوە و بەپێوەیە!

هەنووکانە چاو لێک دەنێم...
ئەو دەلاقەیە دادەخەم
کە ڕابردووی لێوە دیارە،
شاباڵی ئەو بازەش دەکەم
کە لە فەزای ئایندەدا
سەرگەرمی ڕاو و شکارە،

من تێدەگەم:
ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ،
ئەوەی دادێ، هەر مردنە...
هێندەم بەسە، کە تۆ... ئێستا...
سەرت لەسەر باسکی منە.

دەڵێم گەر دایەحەوا گوێڕایەڵی خودا با،
بەری حەرامی دیبا و... قەپاڵی لێ نەدابا...
کوا، کێ دەڵێ من و تۆ
لەوێش من و تۆ دەبووین؟
کێ دەڵێ گەمیەی بازووم
سەرتی لەسەر پێلی شەو ڕادەژەنی هەنووکە؟
کێ دەڵێ لەو بەهەشتا
بەهەشتۆکەیەک دەبوو،
هەر من و تۆی تێدا بێ،
وەک ئەو لانە بچووکە؟!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


✮✮✮

#کازێوە ⇔ تاریک و ڕوونی بەیانی
#هەنووکانە ⇔ هنوز، ئێستاش
#دەلاقە ⇔ روزنە، تاقچە
#گەمیە ⇔ کەشتی
#پێل ⇔ شەپۆل

✮✮✮


🦋@ShpolDarya
🌸@ShpolDarya


📚#شیعرەکانم


پەپولەی، هەستی ناسکی،
باڵ نەخشینی شیعرەکانم
لەسەر لێوی، هیوای گەشی،
ئەم ژینە ئەنیشێتەوە
دەزووی تیشکی، وردی پەنجەی،
ئەفسووناویی بیرەکانم
تریفەی مانگ، لەژێر هەوری،
گوومانا ئەبینیتەوە.
🦋
کیژی سۆزی، وشەکانم،
لەناو چیمەنی ئاواتا
بەدەم بەستەی ئاهەنگەوە،
شاد ئەکەن، هەڵئەپەڕن
سواری بڕوای، قسەکانم،
لە ناو مەیدانی خەباتا
رێی دەربازبوون، لەناپاکان،
لە دوژمنانی گەل ئەگرن


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


🌸@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


📚#شەرمینی_یار


لە نیۆ دۆنیای خەیالم دا
تەنها تۆ هات و چو ئەکەی
بۆچ دەرگای دڵمی لی نادەی
قەزای شەرمینی ت ڕو ئەکەی
زوڵف ڕەشت ڕوناکی ژینمە
حەز ئەکەم دونیا بی نور بی
تەنیا چاو و برۆ و باڵات
با هەناسەش لە من دور بی
قەینا بە شمشێری موژەت
تار و پودم بە خۆین سور بی


🖋#م_کەمانگەر


💖@ShpolDarya
🖤@ShpolDarya


📚#کانی_ژیان


کانی ژیانم وه‌تی ته‌قیوە
قه‌تی به‌خۆوه‌ ڕوونی نه‌دیوه‌

هه‌ر خه‌م و ده‌رده‌ میوانی دڵم
قه‌ت په‌یدا نه‌بوو ده‌رمانی دڵم

که‌سێ ناپرسێ له‌ حاڵ و ده‌ردم
به‌زه‌یی نایه‌ به‌ ڕه‌نگی زه‌ردم

فرمێسکی چاوم هه‌موو خوێنه‌
که‌چی له‌ یارم به‌شم جوێنه

مردن له‌ کوێیه‌ زیندانی ماڵت؟!
شیرینه‌ بۆ من شه‌ڕابی تاڵت

به‌بێ نۆشدارووی ژوانت گوڵم
چا نابێ زامی سۆهرابی دڵم

بۆ قه‌لی ده‌ردی سه‌ر داری جه‌سته‌م
تیری ڕاوکه‌ری، هه‌ڵۆی گیانه‌که‌م


🖋#کەماڵ_ڕەحمانی


🖤@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


📚#شاگوڵی_شێعر"


شێعرو بەستەی ئاشقی هەسەی ئەدیبێکی دەوێ
هۆندنی پەلکەی ئەوین زوڵفی حەبیبێـکی دەوێ

کەی هەڵاڵەی گوڵ تەنێ پشکۆژی گوڵزارێ دەنێ؟
باغی سەوزی خۆشەویستی عەندەلیبێکی دەوێ

شەتڵی بێ‌ پەرژین بەلاری نێوقەدی دادێ لەژین
پەرچەمی سونبول بژاکێ، بەر سەلیبێکی دەوێ

شەونخوونی باخەوان، بۆ تاجە بووکی سەرچڵە
تا چرۆی گوڵ ڕاچەنێ سەبر و شەکیبێکی دەوێ

بۆنی شەوبۆ بێ پەپولەی‌چێ بەئێحڕامی دەچێ
بولبولەی دڵبەستە کێ بەر کێی ڕەقیبێکی دەوێ

بیری شەهدی بێری حەز، خۆراگران دەگرێتە لەز
لەو بەری شیرینە هەرکەس خۆنەسیبێکی دەوێ

دەم دەمی ئەلیا بدوورێ کوا دەگوورێ باری دڵ؟
قیل ‌و قاجی قنجی دڵ، تیک ‌و تەریبێکی دەوێ

سەر کە چڵ‌هاوێژی ‌دڵ نەیخاتە بن ژێرخانی گڵ
بۆ خەمۆکی نابەدڵ، نوسـخە و تەبیبێکی دەوێ

چرپەچرپەی بولبول و گوڵ، کاری خوای دڵداریە
هێمنیی و "ماچی خودایی" لێونەجیبێکی دەوێ

شاگوڵی شێعری شەهیدم پەڕپەڕی کۆڕی حەزە
شاری خامۆشان نیشانەی گۆر غەریبێکی دەوێ


🖋#سەلاح_کوردی


💖@ShpolDarya
🦋@ShpolDarya


📚#یانەی_دڵان
📖#ئارایشتی_تازە


ئێستا کە سروشت باوی نەماوە
ھونەری ڕووکەش وا لەبەر چاوە

باڵای بەرز ھەمووی پاژنە عانەیە
پەرچەم ڕازەوەی نەخشەو شانەیە

لێو نە قەیتانەو نە وەک یاقووتە
باشی سەیر بکەی ڕەنگێکی ڕووتە

لێو کە لە خۆیا فێرە درۆیە
بە دەستەڵاتەو ھەر (بۆیە)ی بۆیە

پێ و پووز بە بەرگی نایلۆنی ڕەنگ کاڵ
سەرنج ئەکێشن بۆ دەرگای خەیاڵ

چەندم لا جوان بوو ئەو مەمکە قنجە
تومەس ئەو قنجە سوخمەی ئەسفەنجە

ئەو سمتە جوانە کە خرت وەستا بوو
شەرمی بردبوو دەسمی کێشا بوو

نوقورچم لێ گرت ھیچ نەئەیەشا
تومەز لاستیک بوو من ڕام ئەکێشا

ئەمجا کە ویستم خۆم دامەزرێنم
لەباتی کچێ کۆگایە دێنم


🖋#مامۆستا_مەدهۆش


🦋@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
❤️@ShpolDarya


📚#حەسرەت


داخەکەم ڕەمزی وەفاداری
لە خەڵکی ون بووە!
لەم وڵاتە جوانەدا شووشەی
موحیبەت کون بووە

من چەلان چاکم دەزانی
وەسفی خەندەی پڕ ئەوین
ئێستە ناو ماڵی ئەوینم
تار و بێ ڕۆچن بووە

سووڕی دەسرەی کیژی
سەرچۆپی دەلەرزێنێ دڵم
داخەکەم پەردەی خەیاڵی
عاشقیم چڵکن بووە!

شوشت و شۆرێکی دەوێ
ئەمما بە ئاونگی نەشە
چونکە ئێستا هەر غەمە و
هۆگر بە ڕۆحی من بووە

ئەی گوڵی خەشخاشی
چۆپی گر! بە تیشکی چاوتە
پەنجەرەی هەستی نەشەی
ویستی دڵم ڕۆشن بووە

تێر تەماشا کە، مەترسێ،
هەر بهاوێ تیری چاو
من دڵم زۆر جار لە
شاییدا نیگا ئاژن بووە

شەرمی پێ ناوێ دەزانم
سووری سێوی ڕوومەتت
تیلەکۆ هەر تا بووە هەر
جێی کچی شەرمن بووە

بۆیە " #ئاسۆ " جوان پەرەستی
بۆتە مایەی شێعرەکەی
چونکە چەن ڕۆژێ لە ژین
شاگردی "مام #هێمن" بووە


🖋#مامۆستا_ئاسۆ
🎙#مامۆستا_مەهناز_ڕەحمانی
🌍#کوردستان_بانە


❤️@ShpolDarya
2024/09/27 19:27:43
Back to Top
HTML Embed Code: