Telegram Web Link
🦊@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_یازدەهەم


بە درۆ پیاوی پاک نابێتە دوژمن
کەشیدەی سەرم شاهیدە بۆ من.

قەلەسابوونی جووچکەی ڕفاندووی؛
خەجاڵەت نابی بە من دەڵێی جووی؟!

ئیفتیڕاو پێم کرد بەم کەشیدەوە
ئافەرین قاتڵی جووچکو دیتەوە!

قەستەم بە خودا، لە ڕۆژی مەحشەر
شکایەت دەکەم لە لای پێغەمبەر.

گەر قاتڵی جووچکەم بە قسەی ئێوە
کە بوختان ناکەن لەم شاخ و کێوە

کوا شاهید بڵێ: 'بە ملم وەباڵی'؟
کوا سەری جووچکەت؟ یا تووک و باڵی؟

ئێوە دەفەرموون: پەروەندەم هەیە،
ئەگەر ڕاست دەکەن، ویژدانو هەیە،

کوا عەکس و مۆر و ئیمزای کاغەزم؟
بە چ دەلایل قاتڵ و دزم؟

گەرچی پەروەندەو زیندوو کردنەوە
لە پاش هەزار سوێند، بە درۆ کەوتنەوە،

بۆ وەی لێو نەگرێ خودا غەزەب زوو،
زەلیلو نەکا لە دەستی باشوو،

کە بێنە حەجێ، ئازادو دەکەم
هەرکتان دەبەخشم، ڕوحمو پێدەکەم!

فەرماییشاتت وتیان زۆر جوانە
حازرین بێین بۆ حەج لەگەڵ ئەوانە

عەتا و بەخشینی ئەتۆ تەواوە
ترسی عەزابی خودامان ماوە!

وتی: زامنم لە ڕۆژی مەحشەر
بۆخۆم دەتانبەم بۆ لای پێغەمبەر

دەڵێم: ئەم دوانە مەنسووبی منە
وجوودی ئەمن بۆ وان زامنە


🖋#مامۆستا_بێبەش


🦊@ShpolDarya
📖@ShpolDarya


فریشتەی بەفرلەپاش
سەفەری دوور و درێژی باوەشی ئاسمان،
لەسەر سوور گوڵی
گۆنای تۆ نیشت و زوو توایەوە.

سەرپەنجەی نەرمی
بۆنی ڕێحانە دوای شەوی زولفت،
دەنێو بێستانی
سینەی تۆ گەڕا و قەت نەبڕایەوە.

زەردە گەڵایەک
لەنێو کۆڵانی پڕبیرەوەریی دەنگی
خوسپەی پێت خۆی کردە پێخوست،
بە لکی سەوزی درەختێکدا نەلکایەوە.


🖋#مامۆستا_مارف_ئاغایی


📖@ShpolDarya
☑️@ShpolDarya


📚#دیوانی_ئەخۆل


دیم پاچ لێ ئەدا کابرای کرێکار
لە جێیەک دایک و سێ کورپەی نازدار
لە برسا مردوو خۆم دیم کە نێژران
ئێستاش بۆ پایەی هەیوان و تەلار


خوایە لە نەبوو بۆ هێناتمە بوون
وەکوو هێنامت بۆ کردمت زەبوون
ئەی بە زەبوونی مانم تا سەر بۆ؟
بۆ نامبەیتەوە ئارامگای نەبوون؟


ساقی مەوەستە زوو زوو بۆم بێنە
بۆ جام و دوو جام دڵم مەشکێنە
هەتا ئەتوانی نەختێ خێراتر
ڕیشەی هۆشیاریم لەبن دەربێنە


ساقی بۆم تێکە و بۆم تێکەرەوە
ژەنگ و خەمی دڵ بتوێنەرەوە
تروسکەی ڕاستی بخە چاوانم
دەماغی مردووم زیندوو کەرەوە


ساقی بە دەوری سەرتا خولەم بێت
هێندەم بۆ تێکە بکەومە بەر پێت
تۆ لە ئالامی دنیام بەدەرکە...؟
با هەر بڵێن ئەخۆل شێتە شێت


زۆر وردبوومەوە بیرم کرد زیاتر
نەمدی لە دنیا جێگا وێرانتر
لە مەزادخانەی چەرخی چەپگەردا
نەمبینی لە مەرگ شتێک هەرزانتر


🖋#مامۆستا_ئەخۆل


☑️@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


گەشەی چاوی وەنێو دینم خزیوی
لە سۆمای باوەڕم ماوی و تەزیوی

دڵێکی سووری نێوچاوانی ئەشقم
بە چاوچاوێنەکەی دڵ، لێ دزیوی


🖋#سەلاح_کوردی


📚@ShpolDarya
💝@ShpolDarya


📚#دیوانی_سالم


دیدە بێ دیداری دڵبەر تارە، مەستووری نەکا
خۆیشی نەزدیکە لە نەزدیکم، بڵا دووری نەکا

دەهری دوون ناپایەدار و نازەنینان بێ خەبەر
بەم قەرارە، حەیفە، با مەعشووقە مەغرووری نەکا

عاشقی میسکین قوبووڵی تەبعی دڵبەر کەی دەبێ؟
تا قوبووڵی غوربەت و ئەندووه و ڕەنجووری نەکا

داخڵی بەزمی حەقیقەت کەی دەبێ پیری سولووک
تا بە خوێنی دوختەری ڕەز خەرقە ئەنگووری نەکا؟

سیڕڕی مەستانی عەیان کرد، مەه لە پەردەی تیرەشەو
چاوەکەت توهمەت بە شوعلەی شەمعی کافووری نەکا

ئاسمان، سالم لەگەڵ یەک خەندە سەد شیوەن دەدا
دڵ نەسیحەت کە: بڵا قەد مەیلی مەغرووری نەکا


🖋#مامۆستا_سالم


💝@ShpolDarya
👼@ShpolDarya


" #منداڵان "
بەر لەوەی فێری خۆشەویستی نیشتیمان بن،
دەبێت فێری خۆشەویستی ژیان ببن،
دەبێت فێربن پەپولەیان خوشبوێت،
حەزیان لە دەنگی بولبول بێت،
نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچوک درستبووە،
مرۆڤ گەر ئەو شتە بچوکانەی خۆشنەوێت
نیشتیمانیشی خۆشناوێت...،


🖋#مامۆستا_بەختیار_عەلی
📚 " غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ "


👼@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#میوەی_نازدار


کات بەیانی... پرشنگی کاڵ
پەرشی، گۆنای، گوڵاڵەی ئاڵ

کوڕی شۆخ و شەنگی پێست ڕەش
چەپکێک گوڵ، ئەگرێتە باوەش

دێت، بۆ لای یاری نازەنین
دوای سکاڵا و ڕازی شیرین

بەڵێن ئەبەستن – بەیانی –
بێنەوە، بۆ باخ و کانی

لەوێ لەگەڵ جریوەدا
تێر تێر لەو چەم و شیوەدا

گۆرانی خۆش بڵێن هی خۆش
بە بادەی دڵ ببن سەرخۆش!

بەیانی، وەک دوێنێ هەر دوو
ڕوویان کردە سەر کانی، زوو

شاجوانی ڕەشتاڵەی نازدار
کراسی مۆر، بریسکەدار

وەک گوڵە قەیفەیەکی تەڕ
هات، بەرەو ئاو، سێبەری کەڕ

یار لەوێ بوو.. بەڵام لەسەر!!
درەختێکی زڕی، بێ بەر!!

وەکوو میوەیەک سەرە و خوار
هەڵواسرا بوو... لاشەی یار

شوێنێک، بووبێت، بە پەرستگە
بۆ دۆلاری خاوەن «کارگە»

تیا، بێ نرخە گیانی هەژار
بە تایبەتی «قولی» نازدار!


🖋#مامۆستا_کامەران_موکری


☀️@ShpolDarya
🦅@ShpolDarya


📚#پەندەکانی_پیرەمێرد


زۆردار و هەژار، وەک سەرما و هەتیو
بزن هەوڵی گیان، قەساب هەوڵی پیو

دەوڵەمەندی ڕژد خۆی هەڵئەکێشێ
پارە مێشێکە لە گووش دەنیشێ.

لە قاپی نامەرد مەکە "دەقولباب"
بێ گۆشت بە، نەوەک منەتی قەساب

لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە
جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە

ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی
کە باران نەما "کەپەنەک" بۆچی؟

"بەخیل" خۆی نایخوا و هەوڵیشی زۆره
ماڵی خۆنەخۆر، بۆ چەکمەبۆرە

چرای درۆزن ساتێ دەگڕێ
بەڕەیش هەر له لای تەنکی ئەدڕێ

درۆزن ئاگری لە ماڵ بەربووبوو
وتیان درۆیە، کەسی بۆ نەچوو.

سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە
لە دووی کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە

هێندە بەرز مەفڕە، بڵێن بێ باکە
دیارە بێ باکی هەر بۆ خوا چاکە

توورەکەی جۆ بۆ کەری دێز پێوی
تۆپینی دەوێ و زەرەری خێوی


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


🦅@ShpolDarya
هەر تۆم دەوێ✮حەسەن زیرەک
✮ @ShpolDarya ✮
🎵@ShpolDarya

🎼 #حەسەن_زیرەک 🎼

🎼 #هەر_تۆم_دەوێ_تۆ 🎼

✮✮✮

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی
1351ی هەتاوی،
هونەرمەندی ناوداری کوردستان
مامۆستا #حەسەن_زیرەک
لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد...

✮✮✮

🎵@ShpolDarya
🎨@ShpolDarya


منی #کۆڵبەر
ھەناسە سواری دەربەدەر
ئەمدیو ئەودیو
ھەردووکی ھەر خاکی خۆمە
بەژێر ڕەحمەتی گولەشدا
ھەموو ڕۆژێ ھاتووچۆمە

لە بنبەردێکی خاکی خۆم
نیشانەم لێ ئەگرن لەدوور
ئێستاکە من بێگانەم و
ئەوان پاسەوانی سنوور...


🖋#مامۆستا_ڕەنج_سەنگاوی


✮✮✮

🎨 نیگارکێش: #نگین_ئەحمەدزادە

✮✮✮


🎨@ShpolDarya
🦊@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_یازدەهەم


ئەمجار خۆ ئیدی قسەو نەماوە
فەرموون! تەشریفو سوار بن لە دواوە!

کۆترەکان سوار بوون لە دوای پەپۆوە
دەگریان بە جووت، هەرکیان پێکەوە.

ئەمجار مام‌ڕێوی، بەم کۆڵ و بارە
کەوتە خەیاڵ و غەم و پەژارە

وتی: من دەبێ کارێکی وا بکەم
ئەشکەوت و کونێک بۆیان پەیدا کەم

وتی: براکان! ئەوە شەو داهات
ڕۆینمان پێ ناکرێ، ناگەینە ئاوات

وەرن بۆ ئەمشۆ جێیەک دەزانم
هێللانەی خۆم بووە و جێگەی شەوانم

با بچین بخەوین، سەرم دەکا ئێش
تاکوو سبحەینێ هەڵدەستین بۆ نوێژ

وتیان زۆر چاکە، هەموو حازرین
بۆ تۆ موتیع و عەبد و نۆکەرین

تێکڕای وەپێش دا، بۆ نێو ئەشکەوت
بردنیە لای ژووروو، لە دەرگا خەوت.

لە نیوەشەودا کەڵەبابە سوور
بە عادەتی خۆی، خوێندی 'قووڕە قووڕ'

ڕێویش کە لە خودای دەویست ئەئەوە
بیانوێک هەڵکەوێ بەم نیوەشەوە

هاتە جواب، وتی: مەلای بێسەواد!
گووم بە قەڵەم و شاقەلی کەوات!

بۆ بێدەنگ نابی، قاتڵی گەندوگوو
بەم قووڕە قووڕە مێشکی سەرم چوو

نازانی شەڕە بانگی نیوەشەو
دووهەزار هەتیو هەڵدەستێ لە خەو؟!

شەرع نەزانی، بێ ئاقڵی نەفام!
ویژدان مەحکوومت دەکا بە ئێعدام.


🖋#مامۆستا_بێبەش


🦊@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


ئەم گۆزە وەک من دڵدارێ بووە،
گیرۆدەی زوڵفی نیگارێ بووە؛

ئەو دەسکەی ئێستا قوڵفە لە ملیا
سەردەمێک دەستی مل یارێ بووە!


🖋#مامۆستا_گۆران

✮✮✮


این کوزه چو من عاشق زاری بوده است
در بند سر زلف نگاری بوده‌ست

این دسته که بر گردن او می‌بینی
دستی‌ست که برگردن یاری بوده‌ست


🖋#خیام


📚@ShpolDarya
⚡️@ShpolDarya


📚#خەوە_بەردینە
📖#یادی_منداڵان


کەی بە یادم دێ ئەو ڕۆژانەی منداڵی
لەناو خاک و خۆڵ عەینی بێ خەیاڵی
ئەو ڕۆژانە من کەی وەهام ئەزانی
تۆ منت خۆش ئەوێ ئەی یاری گیانی
ئەی دڵی منی بێ چارە
هەستە با بڕۆین لەم شارە
ئێواران لە کووچە لەگەڵ منداڵان
یاری و هەڵپەڕکێ و خۆش بوو خەیاڵمان
من و تۆ دراوسێ بووین لە ماڵێ
بێجگە لە یاری نەمان بوو هەواڵێ
ڕۆیشتی و دڵی خۆت دا بە لاوێکی بێگانە
کەی قەول و قەراری ئێمە وا بوو گیانە
بە یادت دێ ئەو ڕۆژانەی منداڵی
لەناو خاک و خۆڵ عەینی بێ خەیاڵی


🖋#مامۆستا_سوارە_ئیلخانیزادە


⚡️@ShpolDarya
🌻@ShpolDarya


📚#دیوانی_مەستوورە


گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە تیری سینەسووزی نێشی موژگانت

بە تاڵی پەرچەمی ئەگریجەکانت غارەتت کردم
دڵێکم بوو ئەویچیت خستە ناو چاهی زەنەخدانت

بە قوربان، عاشقان ئەمڕۆ هەموو هاتوونە پابۆست
منیش هاتم، بفەرموو بمکوژن، بمکەن بە قوربانت

تەشەککور واجیبە بۆ من ئەگەر بمرم بە زەخمی تۆ
بە شەرتێ کفنەکەم بدرووی بە تای زوڵفی پەرێشانت

لە کوشتن گەردنت ئازا دەکەم خۆت بێیتە سەر قەبرم
کە ڕۆژی جومعە بمنێژی لە لای نەعشی شەهیدانت

کەسێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی مەحشەر زەحمەتی نادەن
ئەگەر وەک من لە ئەم دونیایە سووتابێ لە هیجرانت

هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە
ڕەقیب ڕووڕەش بێ چون ناڵێ بگا دەستم بە دامانت

دڵم مەشکێنە چونکوو مەخزەنی دەرد و خەمی تۆیە
فدای شەرت و وەفات بم چی بەسەر هات مەیلی جارانت

ئەتۆ ئەمڕۆ لە موڵکی دڵبەریدا نادرەی دەهری
بە ڕەسمی بەندەگی مەستوورە وا هاتۆتە دیوانت


🖋#مامۆستا_مەستوورەی_ئەردەڵان


🌻@ShpolDarya
🚬@ShpolDarya


📚#جگەرە


لەبەر چاوم
وەک جگەرەی داگیرساوی
بە ڕواڵەت
سپی و سۆڵ و لەش ڕێک و پێک
نێوچاوان گەش
لە دەروون نوقمی زووخاوی
ئەتناسم و... ناتناسمەوە
شێوەت ئاشنایە خۆشەویست
دەستت بدە بە دستمەوە
بێ با بڕۆین
بەسەر ڕێگای بزمار ڕێژدا
بە سەر سنگی زەویی تینوو
بەنێو نزاری
ڕوو بە ئاسمان دەس هەڵبڕیو
لە دڵتەنگیی ئێوارەدا
ڕێگا ببڕین
بەرەو هەورێکی نەباریو
لە ئەوێ تۆ
چرای سەرت جارێکی تر داگیرسێنە
منیش لەبەر تیشکی چاوت جگەرەیەک...


🖋#مامۆستا_ژیلا_حسەینی


🚬@ShpolDarya
🦜@ShpolDarya


📚#دیوانی_ناری


بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا
تو خودا کێ وا دەزانێ خونچەدەم ڕازی ئەکا

لەشکری شاماتی زولفەینی لە گەردشدا دەڵێی
عەسکەری سوڵتانی ڕۆمە و مەشقی سەربازی ئەکا

موغبەچەی خاڵی لەسەر گوڵئاتەشی لێوی لەلام
ساحیری هیندووستانە ئاتەشەندازی ئەکا

سوحبەتی ئەمشەو پەشێوی ڕوومەتی گیراوییە
ئەو حەبەشزادەی قولە، هەر کەسبی غەممازی ئەکا

بۆ لە سەردانم هەمیشە، تیغی عیشوەی حازرە
من بە قوربانی، بە شەهدی لێوی شانازی ئەکا

قازی و موفتی دەڵێن، یانی حەرامە سوحبەتی
ڕووی ئەوە ڕەش بێ بە قەولی موفتی و قازی ئەکا

بێتە سەر ڕەوتی کومەیتی بەیتی خۆش تەعلیمی من
هەر کەسێ وا ئەسپی تەبعی فێرە ڕمبازی ئەکا

وا ئەزانم بێ ئەدەب نابێ ئەگەر ناری بڵێ
ئەم غەزەلمانە لە لەهجەی شێخی شیرازی ئەکا


🖋#مامۆستا_ناری


🦜@ShpolDarya
👼@ShpolDarya


📚#منداڵه_سووتاوەکە
📖#بەشی_دوهەم


گوندێ هەبوو لەپاڵ شاخا
لەناو کۆشی رەزو باخا

ئەوەندە جوان بوو کە جوانیی
دنیا بوو بوو بەمیوانی

ئەم دێیە چەندە بچوک بوو
سەد ئەوەندە ئێسکی سووک بوو

لەکەژاوەی خەوی خۆشیی
بەهەشتا بادەی ئەنۆشیی

بووکێ بوو کەوا کردگار
خواست بووی بۆ زاوای بەهار.

مژدەیەک بوو کە بەختی خۆش
وەکوو ساوا ئەیگریتە کۆش.

ئارامی بوو کە بەگیانی
نۆش کرا شادمانی.

ئاوازەیەک بوو گەرووی ژین
هێنابوویە سەر هەڵقوڵین.

پەپوولەیەک بوو، دڵنییا
لەباخچەی نیازا ئەژییا

بزەی لێوێ بوو کە سروشت
گوڵاوی نازی پێ ئەڕشت.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


👼@ShpolDarya
🪟@ShpolDarya


📚#لەبەر_پەنجەرە


چ ئەستێرەبەندانێکە!
مانگ پڕ بە سی،
وا ساماڵی شین هەڵدەمژێ...
وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و هەست ڕاگرە،
بزانە چۆن بێدەنگی زمانی دەپژێ!

وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و
بۆ ساتێکیش جێم مەهێڵە،
ئەستێرەیەک لە من دیارە،
ڕووت و قووتە و هەڵدەلەرزێ،
زۆر ساوایە و دەشنێتەوە...
چەند دەترسێم پێڕەوکە بێ،
نووچێک بدا و بەربێتەوە!

✮✮✮

#ساماڵ: ئاسمانی بێ هەور
#پێڕەوکە: تازە پێ‌هەڵگرتوو

✮✮✮


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


🪟@ShpolDarya
🫂@ShpolDarya


📚#پەندەکانی_پیرەمێرد


هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە
هێند ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە!

کە زانیت شەوە و دزت لە دەورە
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگره!

کە شێوەییت دی، بڕۆ تێپەڕە
سەگی سەرملە، بە دوو لا وەڕە

گوێی ڕانەکێشی، زۆر کەس بێ گوێیە
کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە

بۆ چەنەبازی کە نەزان دووە
لە بەهەشتەوە کوتەک هاتووە

ئەوی بۆ مەنسەب بەرچاو چوو، فێرن
لەگەڵ لێکەوتی ڕوو وەردەگێڕن.


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


🫂@ShpolDarya
💞@ShpolDarya


📚#وەفا


ئەگەر دەمزانی چاوت هێندە مەستن
بەمەستی دێن و ڕێگام لێ دەبەستن؛

ئەوەندە بێ چپە بۆ لات دەهاتم
پەپوولەش سڵ نەکەن ببزوون و هەستن

لە شیرین‌خەو، لە کاتی بەربەیانی
کە هێشتا چاوەکانت خەو پەرەستن

بە هەستی ئاورینی شاعیرانەم
بە عاستەم لێوەکانی تۆم دەگەستن

وەفا و عەشق و بەڵێنی عاشقانە
وەکوو پەیمانەکەی ڕۆژی ئەلەستن

ئەوانەی دژبەر و زۆرداری عەشقن
لە ڕیزی ناکەسانی پەستی پەستن

وڵاتێک گەر بە دڵداری وەڕازێ
هەموو لاوانی پڕ هیوا و مەبەستن

گەلێ ئازاد لە ڕێی ئەم خاکە فەوتا
هەتاکوو ڕاپەڕن، ئەم خەڵکە هەستن!


🖋#ک_د_ئازاد


💞@ShpolDarya
2024/09/27 21:28:52
Back to Top
HTML Embed Code: