Telegram Web Link
☀️@ShpolDarya


📚#دیوانی_نالی


لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان

لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەروەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان

دو چاوی من کەوا کەیلی سوروشکن،
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان

مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان

شەرابی لەعلی ڕوممانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان


🖋#مامۆستا_نالی


☀️@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
☀️@ShpolDarya


🎥 #دواهەمین_وێنە

🖋 #مامۆستا_بەختیار_عەلی

🎬 #خەسرەو_حەمەکەریم

✮✮✮

لەماوەی ٧ ساڵی ڕابردودا لەگەڵ هاورێکانمدا
توانیم کورتە فیلمێک لە ئەڵمانیا وەک دەرهێنەر،
٢٥ فیلمی دۆکۆمێنتاری وەک دەرهێنەر
بەرهەم بهێنم، ئەوەی دەیبینن
یەکەم ئەزمونی منە لەبواری کورتەفیلمدا،


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_نۆیەم


زۆر حەیفە ئەتۆ عەولادی ئەوی
چون تۆ بە جارێک شانت کرد نەوی!

پێم بە تەما نی ئەتۆ بمری
وا ڕێگای فەڕز و تاعەت دەگری!؟

لە بری بۆ ڕەزای خواوەندی جەلیل
حەجمان لەگەڵ کەی ببی بە دەلیل

کەچی جەنابت مانعی حەجی
ئینشەڵڵا ئەتو بۆ بەهەشت ناچی.

پەپوو کە بیستی ئەم نەقڵ و قسە،
ڕووی کردە ڕێوی، عەرزی کرد: بەسە!

وتی: دەتەوێ وەکوو ئەمانە
ڕەگەڵ خۆتم خەی بەم بیانوە جوانە؟!

ئەو وەخت نیوەشەو بمبەیە کونێ
لە شاخ و کێو و چڕ و بەندەنێ

بیانووم پێ بگری و بمکەیە شامت؟
ئەوە ئەمن نیم بکەومە دامت!

ڕێوی پێکەنی، قاقای بۆ کێشا
وتی: زۆر سەیرە، قسێکی خۆشە!

تۆ باوەڕ دەکەی بە هەوای نەفسم
ببەم شەڕەف و ئابڕوو و نامووسم؟!

لەو ڕێگا پاکە، ڕەفیقانی خۆم
ئەعازەنەڵڵا، بچم بیانخۆم؟

ئەم فکرە قۆڕە دەر بکە لە سەر
وەرە بۆ حەجێ و لێی سوار بە لە کەر

ئەمەش بزانە، چون ئاخری دەمرم
بە عەزمی خواردن هیچ مەلێ‌ ناگرم!

بۆیەت پێدەڵێم تۆش تەشریف بێنە،
بۆ ڕەزای خودا حەج بەجێ بێنە،

دەزانم ئاخری هەمووی نەمانە
کە وایە، ڕۆژی تۆبە و ئەمانە!


🖋#مامۆستا_بێبەش


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#دیوانی_نالی


بە جان سەختی و دڵ بەردی، من و تۆ
بیعەینی هەروەکوو پۆڵا و بەردین

وەرە با ئاگرێکی وەسڵی خۆمان
بخەینە قاوی عومری دوشمنی دین

ڕەقیب و موددەعی وەک پووش و پووشوو
بسووتێنین، کە وەک بەرقین، لەبەر قین

مەفەرموو دڵ وەکوو ئاوێنە سافە
بەڵێ بەم ئایینە بۆی بووی بە خودبین

وەرە تا عالەمی قەلبت نیشان دەم:
کەوا فەقری غینایە، مردنی ژین

تێدا ئوممێد و بیم و گریە و سۆز
بەهار و پاییز و زستان و هاوین

لەگەڵ مورغی چەمەن نالی دەناڵێ
کە یەعنی عاشق و هەم فەرد و فەردین


🖋#مامۆستا_نالی


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


هەتا سایەی بە هەمسایەی هوما بوو
هوما وەک سێبەری بێسایە مابوو

وتم زەخمی موژەی دەرمانی مەرگە
کە چی فەرموویە دەردی بێدەوا بوو

مەگەر عومرم لەبۆ وەسڵی بەبا دەم
کە شانەی پەرچەمی بادی سەبا بوو

بە گریەم پێ کەنی و دڵ کەوتە خەندە
کە یەعنی عوقدەیی موشکیلگوشا بوو

ترازووی زوڵفی ڕۆژ و حوسنی کێشا
تەفاوت هەر لە ئەرزۆ تا سەما بوو

خەتی توڕڕەی شکستەی بۆیە حەل بوو
لە شەودا کوڵمی بێ شەم شەوچرا بوو

نەما مەیلی بە چا ساقی لەمێدا
شەکەرخەندە بە ڕەنگی مەی کە چا بوو

ئەگەر کەوسەر لە عاشق مەنعە بۆ چی
خەمی زوڵفی کەمەندی ئەولیا بوو

کە تەوقی غەم ئەزەل تەقسیم کرا دیم
ئەوی تەوقی لە ملدا بوو مەلا بوو

لە گەنج و دەوڵەتی نەزم و غەزەلدا
وەکوو نالی غەنی، « #ناری » گەدا بوو


🖋#مامۆستا_ناری


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#پەندەکانی_پیرەمێرد


لەدووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند

تخوون بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە

دوو گوێ‌ و زبانێ دراوە بە تۆ
دوو ببیە و یەکێ بڵێ لەسەرخۆ

دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ

لەهەموو هەورێ باران نابارێ
ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ

ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە
بەردی تێ مەخە تینوەبیتەوە

بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو
تاریکە‌شەوە گەڵاڵی لە ناو

ئەوی ئەیەوێ سەری نەیێشێ
بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێ

گەورە کە یەک بن میللـەت سەر دەخەن
دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن

ئیشت بە دەست بێ هیوات لێ دەکەن
دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


☀️@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☀️@ShpolDarya


شەکەت، ماندوو...
بریندار و لە خوێن گەوزاو
بەڵام سەربەرز و سەرکەوتوو
گەیشتینە ئەم هەوارە
ڕێگایەکی دوور و درێژمان بڕیوە
هەنگاو بە هەنگاوی ڕێگا
شەتڵی گیانی شەهیدێکە
بە ئەشک و خوێن ئاو دراوە
مێژوویەکی پڕ کارەسات
هەر وەرەقی تەژی لە ئەسرین و زووخاو
بە قەڵەمی ئەویندارێکی نووسراوە
گەلۆ سووکی لێ مەڕوانن
بەها و قەدری ئەم کیانە هەرزان نییە...
زۆر گرانە دەریا، دەریا، خوێنە، گیانە!


🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#ڕووناکی


ڕووناکی ناوت چەندە لام خۆشە
عالەم بە سایەت دڵی پڕ جۆشە

تاریکی ڕۆیی دەرکەوت ڕووناکی
بە عیلم و فەن و ڕوخساری پاکی

شوعلەبەخشی کرد لە کێو و بێستان
زیندووی کردەوە عیلمی کوردستان

بەهۆی ڕووناکی هەڵستاین لە خەو
بەڕێمانی ئەخست نەحسی و شوومی شەو

مژدە بێ وەتەن خاکت ڕووناک بوو
بە سایەی شەوقی لاوت چالاک بوو

نەحسی و شووم ڕۆیی لەسەر لێوانت
ڕووناکی جێی گرت لە ڕووی جوانت

ئومێد پەیدا بوو بڵاو بێتن فەن
بنوێنین خزمەت گوزاریی وەتەن

میللەت! ڕووناکی مایەی ژیانە
نۆبەی چالاکیی لاوی جوانە

ئینجا سەیری کەن هونەری قەڵەم
تاکوو بەرزی کەین عێراق و عەلەم

خودا ڕووناکی دوور کەیت لە شیقاق
شوعلەبەخشی کەی لە خاکی عێراق


🖋#مامۆستا_دڵدار


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


ئەمن هێشتا ئاشقی تۆم
چێرەی ئەشقم بەرەو ڕووتە
دڵم دەشکێنی و ئەو شێتە
لەت و کوتیش چاو لە دووتە

دڵەی بێشەرمی سەرخۆشم
هێندە سەربەهەوا نەبوو
تۆ ڕاوکەرێکی بێ بەزەی،
بە تۆڕ گرتووت و بردووتە


🖋#سەلاح_کوردی


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_دەهەم


دەغیل و ئامان بۆ ئەو ڕێگایە،
بە فریوی شەیتان خۆت مەخە دوایە!

بە حیللەی ڕێوی، ئاخری مام پەپوو
چوو لە پشتەوە وەک ئەوان سوار بوو.

کە سوار بوو پەپوو، ڕێوی بە گرژی
کوتی: مام پەپوو! تۆ بۆچی قرژی؟

دڵی سافی تۆ بۆ حەج لە جۆشە
ڕەنگ بێ ئی ‌تۆ بێ ئەو بۆنە خۆشە!

وتی: بە خۆڕا هێنام مام پەپوو،
بەو بۆنە پیسەی مێشکی سەرم چوو!

وتی: ڕازی بە بە تۆزە بۆنێ
ئەوە چاکترە لە سیرمە کۆنێ.

وتی: حاجێکان! با بەڕێ کەوین
نەک وەختی بڕاو و فریا نەکەوین

سواری کەری کرد هەمووی بە جارێ
وەختی ڕۆژپەڕ و نیزیک ئێوارێ

لە هەورازی دا و لە کەل سەر کەوت
دوو کۆتر چاویان بە ڕێوی کەوت

پێیان سەیر بوو ئەو خێڵ و بارە
وا بە درەنگەوە و لەو لای ئێوارە

کۆترەکان وتیان: ماندوو نەبنەوە
بۆ بوونە ئەسیر دەستی ئەو جووە؟

وتیان: حاجییە و تۆبەی کردووە
بۆو لانەی دەڵێن، دڵی مردووە.

وتیان: چۆن باوەڕ دەکەن بەم گورگە!
تۆبەی بە ڕاستی نەمان و مەرگە

نازانن ئەوە قاتڵە بۆ ئێمە؟
چوار جووچکەی خواردووین، پەروەندەی پێمە

ڕێوی هاتە جواب؛ کوتی: کۆترەکان!
بەم حەجەی دەچم، قەستەم بە قورعان!


🖋#مامۆستا_بێبەش


☀️@ShpolDarya
😂@ShpolDarya


😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین


دۆستێک گێڕایەوە...
کوتی بابم دووکانی پارچەی هەیە و
زیاتر دەگەڵ ژنان سارد و سەودایەتی...

ڕۆژێک بەهەڵکەوت
کارێکم بە بابم بوو چوومە دووکانێ.
هەرکە دەرکەم کردەوە چاوم بە
دیمەنێک کەوت کە قەت چاوەڕوانی نەبووم...

بابم لە پشتەوە
دوور لە ڕووی ئێوە دەبەر لینگی ژنێک دابوو.

بەسەر سوڕماوی کوتم بابە ئەو چ دەکەی؟

بابیشم بێ ئەوەیکە شڵەژابێ خەریک بوو
شوێنەونکەی پێ دەکرد و بە حیسابی خۆی
بۆ جێیەکی دی هەڵدەداشتم

کوتی ڕۆڵە
ئەمن لە گیڕەی ئەو ژنەی تۆقیوم
هەموو جارێ ئەگەر پارچەی دەکڕی
بۆ دەرپێ دەجار دێتەوە
جارێک دەڵێ کورتە،
جارێک دەڵێ درێژە،
جارێک دەڵێ تەنگە😁🙈
ئەوە خەریکم ئەندازەی دەگرم
وابی دوایێ هەراسانم نەکا 😂😂😂


😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین


😂@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


📚#خەرمانە


چ سڕڕێکت لەناو دڵدا،حەشار داوە بەپەنهانی
کە چاوت چەشنی ئاوێنە وەها بێ پەردە درکانی

ئەزانم دڵ هەیە،وەک مس،کە ژەنگ دێنێ بەئاسانی
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی هەڵهانی؟

ئەمانە گەرچی تێ ناگەم،بەڵام پێوستە بیزانی

هەتا ماوم لەدنیادا،فریشتەی باخی ئاواتم
بەدڵ هەرچەشنی خەرمانە،لەدەوری مانکی گۆناتم


🖋#مامۆستا_هەردی


❤️@ShpolDarya
👼@ShpolDarya


📚#منداڵه_سووتاوەکە
📖#بەشی_یەکەم


ئەی مناڵانی خۆشەویست!
هەواڵێکی غەمگینم بیست

دڵی پڕ کردم لەتاسە
پێی هەڵکێشام زۆر هەناسە.

بزەی سەر لێوی تۆرانم
خەمی هێنا بەمیوانم

تەرانی گەشەی دەروونم
لێڵی کرد سەرچاوەی روونم

هەستی بەزەیی جوڵانم
هۆشی شیعری خرۆشانم

لێوی رقی پێ کرۆشتم
فرمێسکی گەلێ پێ رشتم.

ئەی منداڵانی خۆشەویست
هەواڵێکی غەمگینم بیست.

ئەی منداڵان گوێ گرن لێم
ئەو هەواڵه‌تان پێ بڵێم:

بەڵام من ئەمەوێ لێتان
کە گردبوونەوە هەمووتان

یەک لەلای یەک بیڵێنەوە.
لەگەڕەکا بیگێڕنەوە

لەبیرتان قەت نەچێتەوە
لەدەروونتان نەبێتەوە

ئەی منداڵانی خۆشەویست
وا پێتان ئەڵێم کە چیم بیست:


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


👼@ShpolDarya
💞@ShpolDarya


📚#هارمۆنیا


بێ تۆ نوختەیەکم چەرخ دەدەم،
لە ناو جەغزێکی مەزندا لەگەڵ تۆدا،
جەغزی دنیا وێک دێتەوە و دەبێتە
ئەنگوستیلەیەک لە پەنجەی پیتێکی مندا.


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


💞@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#پەندەکانی_پیرەمێرد


پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
به خەرج نەکردن، کۆدەبێتەوە

مەعاشی بەلاش، بێ‌پیته و بێ‌خێر
دەستی ماندووه له سەر زگی تێر

ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە
کەر به جۆ بمرێ ئەوسا شەهیده!

دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە
بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە

کەس و کار لەپیاو جوێ نابێتەوە
تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە

وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک
با ئیتر ئێمه دەست دەینە خەڕەک.

بێ کاسبییە ئەم شەڕ و حاڵە
دیارە تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە

وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ

راستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە
بەڵام خانەخوێ له هەردوو لایه

قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە


🖋#مامۆستا_پیرەمێرد


☀️@ShpolDarya
سڵاو خۆشەویستان بەخێربێن💕
حەزتان لە چ جۆر بابەتێکە زۆرتر پێشکەش بکرێت؟
Anonymous Poll
69%
شێعری کوردی
35%
گۆرانی کوردی
15%
گرتە ڤیدیۆی کوردی
6%
یا حەزی دڵتان لە کۆمێنت بنووسن💕
💓@ShpolDarya


نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەتخوانی دووریی تۆن پەیاپەی

بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی فەنا فیللاه ئەکەم تەی

چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی

ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم
چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی؟

غەزەل قەت نابڕێ هەرگیز بە باڵات
دەزانم بۆ کەوا مایل بە تاقەی

لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا
بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی

لە عەکسی بادە ساقی وا لە مەیدا
قەدەح فنجانە ئازا تێکە سا دەی

لە وشکی وا نەمامی باغی نەزمم
بە پووشی ڕیشی سۆفی بوو شکۆفەی

بەسەر چوو دوور لە تۆ، باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما، نە غونچەی


🖋#مامۆستا_ناری


💓@ShpolDarya
2024/09/27 23:23:27
Back to Top
HTML Embed Code: