Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚@ShpolDarya


📖#هوشیاری


ئەو کەسەی لەم قەومەدا
غایەی هەموو غەمخوارییە
بۆ حەیاتی میللەتی،
دەردێکی پیسی سارییە

مردنی چاتر لە ژینە
چونکە بوونی نەگبەتە
بایەقوش ئاسا هەموو
جووڵانەوەی بەدکارییە

گەر کەسێ عەقڵی هەبێ،
نامووس و ویجدانی هەبێ

چۆن ئەکا حاشا لە ئەسڵ
و میللەت و جینسییەتی
مائیلی ئەغیار ئەبێ،
فیکری لەگەڵ ئەو جارییە

ئەو کەسانە هیچ و پووچن،
وەزن و مەعنایان نییە
باڵ و باڵایان لە بەرگی
شەرم و نامووس عارییە


🖋#مامۆستا_فایەق_بێکەس
📚#کوردایەتی


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


بیا ای جان من ساقی فدای ساغرت بادا
ئەمان سووتام ئەمان جامێ لە نۆبەی دەورە بەم لادا

هوا خود نافه می‌ریزد صبا مشک ختن بیزد
مەگەر دیسا بە دەم بادا حەبیبم پەرچەمی بادا؟

گدا و بزم شاهان؟ ما و وصل دوستان، هیهات!
لەبەر وەی ئارەقی کوڵمی لە باتی مەی بە مەی نادا

پریشان کرد چون بر چهره دو زلف عنبرین گفتی:
بەهارێک سونبولی تاتای بە بارێ یاسەمەندا دا

عرق بر گردن و خط بر عذار و خنده در لعلش
دەڵێی شەککەر لەمەڕ عەنبەر لەگەڵ ئارەق لە مینادا

به چشم اشکبارم عکس روی و موی جانان بین
شەو و ڕۆژ ڕۆژ و شەو هەردوو لەنێو عەقدی سورەییادا

بهای بوسه‌ی ناکرده جان باشد به چشم اما
دەمت وا بێنە - چاوم - قەد بووە گەوهەر لە دەریادا؟!

فغان و گریه‌ی دل از غم روی تو در زلفت
دەڵێی بۆ گوڵ دەناڵێ شەو لە نێو بولبول لە سەحرادا

#وفایی! تا منم گریان و سوزان در پی یارم
تەمەننام هەر لە یارە گەر بە ئاو و ئاورمدا دا


🖋#مامۆستا_وەفایی


📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚@ShpolDarya


📖#هەڵبەستی_دەروون


هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم،
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!

لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم:
بۆچی وەها دوورن لە یەک؟ نازانم!

ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار،

دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین...
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین!

دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی،
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی

دەرکەوتایە ئەو دنیایە کە شیعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری

زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو
تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!...

بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە،

لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!


🖋#مامۆستا_گۆران
🎙#مامۆستا_مەهنازی_ڕەحمانی
📚#فرمێسک_و_هونەر
📍#کوردستان_بانە


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#تەنیایی


شیرینەکەم! ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێنیشتوی جێگام
خامۆشیی وا لەچوار دەوری.

چاوەڕوانیی کورسی چۆڵم
تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو هۆڵم
فرمێسک بەبێدەنگ ئەڕژێنێ!

پەنجەرکان، خۆڵی رۆژان:
لەسەر شووشەی چاویان بارە
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان
وەک ماڵه‌کەم چۆڵ‌و تارە.

وێنەی پارم لێوی گاڵتە:
لەئێستام هەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە
جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ.

شیرینەکەم... ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێنیشتوی جێگام
تەنیایی وا لەچوار دەوری.


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


ئەی جەننەتی عەیشی ئەبەدم ڕێگوزەری تۆ
نووری نەزەرم، تاجی سەرم، خاکی دەری تۆ

بەو قامەتە خاڵ و خەتی ڕووی تۆ کە دەبینم
هەر گوڵشەنی فیردەوسە بە نەخلی شەجەری تۆ

سەروی سەهی، قوربان! ئەگەر ئازادە ئەدی بۆچ
بادام و گوڵ و سونبول و نەسرینە بەری تۆ؟

دەدرەوشێ لە نێو زولفی ڕەشت ئارەقی گەردەن
خۆ هەر شەوە پەیدا بوو ستارەی سەحەری تۆ؟

نازانم ئەتۆ بۆچی بە لەب و قامەتی شیرین؟
غونچەی شەجەری، یا نە گوڵی نەیشەکەری تۆ؟

ئەو چاوە کەوا مەستە بە حوسنی ڕوخی زیبا
داخۆ چ بکا فیتنەی دەوری قەمەری تۆ؟

توخودا دەمەکەت دەرخە لە نێو توڕڕە بزانم
تامی چییە ئەو حوققەیی شیر و شەکەری تۆ

خۆ سەیدی حەڕەم قەتڵی حەرامە! ئەدی زولفت
کافر کە نەبوو بۆچی منی کوشت لە دەری تۆ؟

ئەو ڕۆژە بە زوننارەوە من چوومە خەرابات
زولفت منی کێشا بە ئیشارەی نەزەری تۆ

بۆ من کە نەبێ وەعدەیی دیداری جەماڵت
چ بکەم لە بەهەشت و نەزەری حوور و پەری تۆ؟

قەت گوڵ بە ڕوخی تۆ نەبووە، سەرو بە باڵات
سەروێکە ڕەوان بەخشە گوڵی سیمبەری تۆ

بۆ قیبلەیی لای ڕووتە هەموو سەعیی وەفایی
عومرەم بە خودا عەینی سەفا وا لە دەری تۆ


🖋#مامۆستا_وەفایی
📚#دیوانی_وەفایی


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#وەسیەتی_دایک_بۆ_کچ


کچم! ڕۆڵەی کزۆڵەی بەردەباریم!
چرای ڕووناکی بێ دەستی و هەژاریم

کچم! پارچەی نەژاکاوی زەمانەم!
نەتیجەی ئیهتیمامی خوێندەواریم!

وەرە، گوێ ڕاگرە بۆ پەندی دایکت
فەرەح بەخشی دەروونی بێ قەراریم!

کچم، هۆشی حەیا و نامووسی خۆت بێ
نەکەی کارێ! زیاد کەی دەردی کاریم

نەخۆی هەرگیز فریوی سادەڕوویان
نەبیتە هۆی زیادی شین و زاریم

کچم، هۆشیاری خۆت بە تاکوو مردن
وەکوو من بە، بە زرنگی و هۆشیاریم

کچم، وەڵڵا هەمووی داخی کچانە
نەخۆشین و کزی و بێ ئیختیاریم

نە تەنها وەسیەتم بۆ تۆیە ڕۆڵە
فیداکاری کچانی کوردەواریم


🖋#مامۆستا_قانع
📚#دەشتی_گەرمیان


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📖#ئەی_فریشتە


ئەی فریشتەی خۆشەویستی!
خۆشەویستی پاک و بێ گەرد
کەوتومەتە تۆ پەرستی،
لە ئاسمان بی یا لەسەر عەرد
خۆشەویست
ئەتپەرستم
بە تۆ مەستم
بێ تۆ پەستم
پرشنگی چاوە کاڵەکەت
دڵم ڕووناک ئەکاتەوە
بزەی سەر لێوە ئاڵەکەت
گیانم زاخاو ئەداتەوە
ئەی بێ وێنە
خۆت بنوێنە!
بێ، بم دوێنە
بم بزوێنە
بەو چاوە جوانانە قەستەم
بێ تۆ ژیانم ناخۆشە
ناخی ئەم دەروونە پەستەم
بۆ ڕووناکی تۆ پەرۆشە
پەریزادە
دڵ بەر با دە
زۆر ناشادە
خەمی ڕادە
هەرچەن شێوەی تۆ ئەبین
لە جوانی تێر نابێ چاوم
بەبێ تۆ شۆخی شیرینم
گوڵێکی سیس و ژاکاوم
بێ ڕەنگ و بۆ
بێ گفتوگۆ
بێ هاتوچۆ
دەستەوئەژنۆ
ئەی فریشتە نازدارەکەم!
تۆ چرای، من پەروانەتم
ئەی شۆخە وەفادارەکەم
کوشتەی ئەو تیشکە جوانەتم
هەتا ئەمرم
تۆ پەروەرم
نازت ئەگرم
لەسەر سەرم


🖋#مامۆستا_کاکەی_فەلاح


📚@ShpolDarya
‌‌📚@ShpolDarya


📖#کاک


پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان خورپەدارە،
کام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارە،
شانەی دەکەم وەک پەرچەمت.
لە ماوەی چاو قوچانێکدا
هەزار و یەک خەونی شیرین
دەمکەن بە مەم، دەتکەن بە زین.

لە خەیاڵما
پاییز بەهاری لێ دەتکێ.
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ.
بەڵام، سەد ئاخ، ئەی دەروونپاک،
کاتێ بانگم دەکەی بە [ کاک ]،
کاک وەکوو مار
بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەدا...

کە دێمە گۆ
خۆی لە زمانم لوول دەدا،
هێدی... هێدی...
قووتم دەدا
کفنی زەردی نائومێدی.
من لە دڵتام...
لە دەروونتام...

لە گلێنەی چاوی ڕوونتام...
شەرم مەکە!
بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت.
با لە یەکتر ئاشکرا بین
تا کەی لە ناو ئاگرا بین؟
نە تۆ خوشکەی، نە من کاکم...
خۆشەویستی دەروونپاکم!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو
🎙#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#دایکی_نیشتمان


لە کاتی نیوەشەودا بوو شەوێ دی
ژنێکی پیر و ڕەشپۆشم لە خەو دی

بەپارێز چوومە پێش لێی و گوتم پێی
چکارەی دایەپیرە، پێم بڵێ کێی؟

لەبەر چی وا دژ و داماوی دایە
چ قەوماوە کە وا شێواوی دایە؟

چییە؟ چۆنە لەبەر تۆدا جلی ڕەش؟
سەر و شان و ملت بۆ ناوەتە هەش؟

گوتی نازانی ڕۆڵەی هیچ نەزانم
ئەمن کێم؟، ڕۆڵە دایکی نیشتمانم

لە تاوی ئێوەیە وا مات و گرژم
لە سوێی ئێوە دەسووتێم و دەبرژم

دەبینم ئێوە داماو و هەژارن
کز و خەمبار و زار و لێو بەبارن

منیش بۆیە پەرێشان و پەشێوم
دەبینی باری خەم نیشتووە لە لێوم؟

نەخۆشن ئێوە، بۆیە من نەخۆشم
ئەسیرن ئێوە، بۆیە ڕەش دەپۆشم

بەقوربانت دەبم ئەی دایکی دڵسۆز
مەبە چیدیکە تۆ دڵتەنگ و ئاڵۆز

تەماشاکە کوڕی تۆ شادن ئێستا
هەموو سەربەستن و ئازادن ئێستا

دەزانم ڕۆڵەگیان خەڵکی مەهاباد
لەژێر دەستی کران ڕزگار و ئازاد

بەڵام ڕۆڵەم برای ئێوە لە سەقز
تەماشاتان دەکەن داماو و سەرکز

چ شەرمە کاری ئێوە پێکەنین بێ
بەڵام کاری ئەوان گریان و شین بێ

ئەگەر پێت خۆشە جلکی ڕەش نەپۆشم
بکەن ئازاد کوڕانی دیم و خۆشم

لەبەر خۆت داڕنە دایە جلی ڕەش
دڵت ڕوون بێتەوە کوڵمەت ببێ گەش

هەنیسکان بەس بدە چیدی مەکە شین
ببینە بەیرەقی سوور و سپی و شین

ببینە «پێشەوا»ی مەشهووری ئێمە
ببینە تۆ ڕەئیس جەمهووری ئێمە

ببینە هێزی پێشمەرگە و بزانە
کە نووکی نێزە شمشێری ئەوانە

لەژێر دەستی دەکا ڕزگار و ئازاد
تەواوی کوردەواری وەک مەهاباد


🖋#مامۆستا_هێمن


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#مژدە


ئەهاتیت و خۆرەتاوی ئەم مژدەیە
بە دەستێکی نوورانی و گەرم
لەم پاییزی ژیانەدا
پەپوولە پاییزەی شادی
ئەکرد بە قژی شێعرەوە
دەست و پەنجەی
تەزیوی تاسەی ئەگووشی
کە ئەم جیهانی شادییەم
لە دەروونا ئەشاردەوە
ئاوازی شادی و دیدارم
لەسەر لێوم توانەوە
خونچەی عەشقت بە بێدەنگی
لە جێگایان ژیایەوە...


🖋#مامۆستا_ژیلا_حسەینی
📚#قەڵای_ڕاز


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#فەلسەفەی_گەردوون


هاکا ئەم چەرخەش هەڵگەڕایەوە
ئیتر نەگەڕاو نەسووڕایەوە

کیژێ خاوەنی ژینی دنیایە
ریزێ مرواری لە گەردنیایە

کیژێ کە تینی ئەوینی وایە
ژیان و مردن لە دەستی دایە

مرواری لە سەر سینگی رازاون
بە هێزی جەزبەی عەشقی وەستاون

ئەویش وەک هەموو رۆژێ پیر ئەبێ
بە تیری مردن داوێنگیر ئەبێ

بەڵێ ئەمرێت و ئەکوژێتەوە
ملوانکەی ملی ئەپچڕێتەوە

نۆ مرواری یەک لە شوێن یەکتر
شینی مردنی ئەگاتە ئاخر

شینی مردنی ئەو کیژە وایە
کە لە شونێی دا ئاخر دنیایە

بناغەی گەردوون وا دەشکێتەوە
ئیتر ناگەڕێ و ناسووڕێتەوە


🖋#مامۆستا_شەریف


📚@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📚@ShpolDarya


خۆشم ئەوێیت بەخۆشەویستی ئەم خاکە


لە هەر کوێ بیت
نزیک یا دوور
دامان‌بڕێ کێوو سنوور
با نەش‌‌هاتبمە سەردانت
یا نەم‌دیبێ تاوێرە بەردی کێوانت
ئەو دەستکردەی ناشی دای‌ئەنێ بە سنوور
نەی‌هێشتبێ بە تۆ شاد بم
ئەی خاوەن بەسەرهاتی سوور

تۆ ڕووگەی منی
ئەی جوانی جوانان
پەرستگای منی خاکی کوردستان
زۆرم خۆش ‌ئەوێیت پەیکەری خواکرد
ئەی یەکەم بێشکەی هەموو نەوەی کورد
هێندەی فێنکی شنەی کۆساران
هێندەی نیانی سرووەی نیاران

هێندە خاوێنی کامە فریشتە
یەکجار زۆر پاکە
خۆشم ئەوێیت، خۆشم ئەوێیت
بە خۆشەویستی ئەم خاکە


🖋#مامۆستا_لەیلانی_قازی
🎙#مامۆستا_مەهناز_ڕەحمانی
🌨#کوردستان_بانە


📚@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_یەکەم


ڕۆژێک یەک ڕێویی پیری فێڵەباز
نەقشەی ئایندەی بۆ خۆی دەکرد ساز

دەیکوت من دەبێ دوو ڕێگا بگرم
یا ڕاوێ بکەم، یا بۆخۆم بمرم

ئەمجار دەیفەرموو فکرم بڵاوە
ئەمە تەواوی خەیاڵ پڵاوە

کوا تۆ بە پیری ڕاوت پێدەکرێ؟
ئەحمەق ڕێویی پیر هەر دەبێ بمرێ!

چونکین بەرەوژوور، یا سەربەرەوخوار
کەوتووی، ناتوانی هەڵێی وەکوو پار

جا چون ئەمڕۆکە قەوەم نەماوە
ڕۆژی حیللەیە و کەڵەک و داوە.

وا چاکە ئەلعان ببم بە حاجی
پەیدا کەم بەرماڵ، تەسبیحی ناجی

دەس کەم بە زیکر و بە نوێژ لەسەر بەرد
لە سەرمی بەستم کەشیدێکی زەرد

با بڵێم حاجیم و دێمەوە لە حەج
تۆبەم کردووە و ناگرم ڕێگای کەج

دەڵێم بەم شوکرەی حەج بۆم بوو مەوجوود
تۆبە لە زینا و درۆ و پووڵی سوود

چون حاجیم، قازیم، بەڵەدم، مەلام
هەژار و فەقیر هەستن بێنە لام

چۆن بڵێم: ها! گەنم بە پەنجا تمەن،
ئەمجار ڕۆڵە گیان بیفرۆشە بە من

بۆت حیساب دەکەم بە پازدە تمەن
من دۆستی بابتم، چۆن دەبمە دوژمن؟!

من تۆبە، حیللەی ئاوا ناگێڕم
من عاشقی دینم، کوا عاشقی زێڕم؟

ئەو تەبلیغاتە کە بکەم تەواو
بیکەمە دەسماڵ بۆ بەستنی چاو


🖋#مامۆستا_بێبەش


📚@ShpolDarya
حەسەن زیرەک 🔥 نەورۆز
✮ @ShpolDarya ✮
🔥@ShpolDarya


🔥#نەورۆز


ڕۆژی نەورۆزە کە دنیا
پڕ لە ساز و سۆز ئەکا
نێرگز و لالە و وەنەوشە
ڕووی زەوی پیرۆز ئەکا

پەلکەزێڕینەی بە ئاڵا
وا فەلەک هەڵکردووە
دای لە تەپڵی هەور و شایی
پادشای نەورۆز ئەکا

تا ئەبەد مەمنوونی لوتفی
بای شەماڵم چونکە وا
پەرچەمی ئەو نازەنینە
جاربەجار ئاڵۆز ئەکا

نایەڵێت قەت خانومانمان
پاک و خاوێن بێ ئەبەد
مامە ڕێوی دائیمە
کلکی خەریکە تۆز ئەکا

سەد شوکور ناچێ لە ئینسان
شکڵی هێندە بێ فەڕە
سەیری کەن بەدکاری بێ پیر
هەر لە گورگی بۆز ئەکا

نەفعی شەخسی خۆی ئەگەر
تێکەڵ نەکا مەردە ئەوەی
خزمەتی بۆ خاکی پاکی
نیشتمان و هۆز ئەکا


🖋#مامۆستا_کەمالی


🔥②⑦②①🔥


ساڵی 2721 کوردی
لە گەلی کورد پیرۆز بێت
هیوای ساڵێکی پڕ لە هیوا بۆ گەلەکەمان.


🔥②⑦②①🔥


🔥@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


زوڵف و ئەگریجەی یار چەندە تەبایە
وێنەی جەماڵی یار لە دڵی مندایە
شا بۆی گەدایە، گەداش فیدایە
ڕوح بۆی نەمایە، هەر بێ وەفایە
چونکە مەشرەبی یار جەور و جەفایە!

سەد ماشەڵڵا یارم چەندە بە نازە
دڵم دەسووتێنێ بەم چاوەبازە
گەردەنی قازە، شەهێن و بازە
بۆ ڕوح دڵخوازە، بە عیشوە و نازە
لێوی پشکوتووە وەک غونچەی تازە

هەڵسە چاوەکەم یار وەعدەی جارانە
ئاسمان وەکوو من ئەسیری تابانە
شایی و سەیرانە، لەناو ڕەزانە
ڕووی چەندە جوانە، وێنەی گوڵانە
بەهارە ئەمڕۆکە جەژنی عاشقانە


🖋#مامۆستا_دڵدار


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#دوا_ئەوینم


جوانێک لە جوانی تۆ جوانتر بێ کوانێ؟
چاوێک لە چاوی تۆ گەشتر بێ کوانێ؟

بەڵام چبکەم نازانم چۆن بتدوێنم
ڕوو بە ڕووی خۆت بیڵێم و بیدرکێنم

بڵێم ئەی جوان لە دوا تەمەنی ژینما
لەناو ناخی دڵی پڕ لە ئەوینما...

لە قووڵترین جێیا جێگەی خۆت خۆش کرد
بادەی عەشقێکی تازەت بە من نۆش کرد

وا سەر لە نوێ فێری دڵداریت کردم
فێری هۆنراو، ئاواز و گۆرانیت کردم

ئینجا دەستم داوێنت ئەی شۆخ و شەنگ
بگە فریام دوچاری تۆم بەبێ دەنگ

دڵشکاوم نەکەی دڵم بشکێنی...
زۆر گریاوم دەخیلە نەمگرێنی

ناڵێم تاوێک سەرم بخەمە سەر ڕانت
یا خوا نەکردە ماچی بکەم لێوانت...

یا بشکێنم تینوێتی لێو لە لێوت
یا دەس بەرم بۆ باخی شەکرە سێوت

هێندەم ئەوێ جارجارەیەک بمدوێنە
لە دووریش بێ قەد و باڵات بنوێنە

چا و دڵم پڕە لە خەندە و نیگا
بۆ ڕووناکیی ناو گۆڕەکەم بەتەنیا

یا هیچ نەبێ جلوەی چاوت لە چاوما
ببێ بە تیشوویەک بۆ ئەو دنیا


🖋#مامۆستا_ئەخۆل


☀️@ShpolDarya
2024/09/27 21:27:22
Back to Top
HTML Embed Code: