Telegram Web Link
“ئەو باوەڕدارەی کە بەڕاستی پەروەردگار دەناسێت، بەردەوام داوای پێویستییەکانی لە پەروەردگار دەکات، گەرچی گشت ڕێسا سروشتییەکان ئاماژە بە مەحاڵیی بەدیهاتنی داواکارییەکانی بکەن”

مجالس القرآن / فريد الأنصاريّ.
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ڕابیتە بیانووی هەموومانی بڕیوە

لەجێی حەفەت و ئاخ و داخ فەرموون بەشداری بکەن لە جیهادی ماڵ کە پێش جیهادی گیانە ،

ئەوەی جیهادی ماڵی پێنەکرێت حەتمەن جیهادی گیانیشی پێناکرێت

رابیتەى مرۆیى (8) پڕۆژە بۆ هاوکارى غەززە رادەگەیەنێت
ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی بەهاوکاری خێرخوازان لەناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەهاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماوی غەززە، لەئێستاشدا 8پڕۆژەی جۆراو جۆر دەخاتە بەردەست خێرخوازان ، بۆ ئەوەی زیاتر بەهانای لقەوماوانی غەززەوە بچین....

🔻پڕۆژەی یەکەم: (برنج و شلە) رۆژانە بۆ یەک کەس
تەنها بڕی (5000) دینار‏

🔻پڕۆژەی دووەم: کەفالەتکردنی منداڵانی بێ باوکی غەزرە، بەبڕی مانگانە (75000)هەزار دینار

🔻پڕۆژەی سێیەم: خواردنى بازلاء رۆژانە بۆ یەک کەس (2000) هەزار دینار‏

🔻پڕۆژەی چوارەم: خواردنى ( شۆرباى نیسک)‏
رۆژانە بۆ یەک کەس ‏
‏(2000) هەزار دینار‏

🔻پڕۆژەیی پێنجەم: یەک سەبەتەى خۆراک
بۆ یەک خێزانى (8) کەسى بۆ ماوەى (15رۆژ)‏
تەنها (103) هەزار دینار‏
‏(11) جۆر خواردنى تێدایە‏

🔻پڕۆژەیی شەشەم: ئامادەکردنى (1000) هەزار (نانی گەرم ‏)
رۆژانە بۆ (500) کەس ‏
‏ تەنهابڕی (105) هەزار دینار‏

🔻پڕۆژەیی حەوتەم: بیرى ئاو خواردنەوە ‏
کە رۆژانە (70000) هەزار لیتر ئاو دەدات‏
چاککردنەوە و سیستمى وزەى خۆرو ماتۆڕى ئاو پاتر
🔻بڕى تێچووى(18000) هەژدە هەزار دۆلارە‏
🔻پڕۆژەیی هەشتەم: کڕینی یەک تەنکەر ئاوی ڕۆژانە بۆ (144)خێزان
بەبڕی (265000)هەزار دینار

خێرخوازی بەڕێز دەتوانیت بەهەر بڕێک دەتوانیت بەشداربیت

بۆ ناردنى باڵانس بەفاستپەى و ئێف ئایبى
‏07702914242- 07502914242

پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخوود سەردانمان بکەن

کوردستان-07501173849
سلێمانى: 07701568110
هەولێر:07501449100‏
دهۆک:07508893131
کەرکوک: 07701410581 گەرمیان:07730864040‏
تکایە ئەو پۆستە بلاوکەنەوە هەرکەسێک بیبینێت ...
"خەم و پیلانی ڕۆژئاوا و بێ ئاگایی ئوممەت"

روژئاوا له ره نجێکی نه پساودایه بۆ راوەستاندنی کشانی ئیسلام و تەشەنە کردنه که ی له روژئاوا و غەیری روژئاوا (ئالفيرد كانتول سميس)ده لێ روژئاوا هه ر له كۆنه وه تا ئیستاش زۆر له و (هيزه مەعنەويـە)یــە گونجاوه ی کەلەجیهانی ئیسلامدا هەیە ده ترسێت چونکه ئه وه که بۆتەهۆکاری یەکخستنی موسولمانان و رێکخستنیان له سه ر پاکیی (تیروانینە ته وحیدی)یه کەی، روژئاوا له میژه ترسی ئەم هێزه ی لی نیشتووه، ساله های ساڵیشه هه وڵی پووکانه وه و لادان و ڕادانی ده دات له کوششیکی بەرده وامدایه بۆ شیرازه پسان و لێک هەڵوەشانی جیهانی ئیسلامی، هه ر هەوڵی زیندووکردنه وەی ئیختیلافاتی کۆن و دروستکردنی ئیختیلافاتی نوێیان له ناودا ده دات ئینجا به رده وامیش دنەی ئه م دژی ئه و ده دات و پشتی ئه ویان دژی ئه وی تریان ده گرێت تا تیکیان بەردا و هه موویان به یەکتری ،بکیشیت نه بادا یه ك بگرنه وه.

ڕمان و ڕامان
م.ک,رێکار
جیهانی دوای غەززە زۆر جیاوازە لەپێش غەززە، چونکە:
1. جیهانی پێش غەززە جیهانێکی مەستکراوبوو، بێهۆش کرابوو، خەڵەتێندرابوو بە دروشمە بریقەدارەکانی وەک مافەکانی مرۆڤ، ئازادی، دیموکراسی، و ....، بەڵام بە شایەتی هەموو جیهان ئەوانە ڕاست دەرنەچوون! سەرکردەی وڵاتانی موسڵمان و غەیرە موسڵمان (کەمێکیان نەبێت) تەنها وەک فریودانێک ئەو دروشمانە دەڵێنەوە، ئەگەرنا بڕوایان پێی نییە.
2. جیهانی دوای غەززە جیهانی ڕیسوابوونی زایۆنیزم و کلکەکانیەتی، پێشتر زایۆنیزم (بەناوی جولەکەوە) خۆی بە قوربانی و ستەملێکراو دەهێنا پێش چاو، بەڵام دەرکەوت خۆیی و کلکەکانی لەوپەڕێ دڕندەییدان و ئەوەی دەیان ساڵ بوو بە ڕاگەیاندنە چەواشەکارەکانی خۆیان جیهانیان پێ مەست دەکرد هەموو درۆ دەرچوو.
3. جیهانی دوای غەززە جیهانی ڕیسوابوونی بانگەشەکەرانی ئازادی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە، زۆر بەناو ڕۆشنبیر هەبوون مێشکیان بردبووین بەو دروشمانە، موسڵمان و ئیسلامیان بە هەزار و یەک ناو و ناتۆرە ناودەنا، بەڵام دوای غەززە کەڕ و لاڵ بوون، بێ دەنگ و مات و مەلول لێیان پاڵداوەتەوە و ڕۆژانە لەبەر چاویاندا سەدان ژن و منداڵ دەکوژرێ و دەسوتێندرێ!👇👇
4. جیهانی دوای غەززە جیهانی هۆشیارییە، جیهانی بە ئاگاهاتنەوەیە، جیهانی هەستانەوە و ڕاستبوونەوەیە بۆ هەموو گەلانی جیهان بەتایبەت موسڵمانان.
5. جیهانی دوای غەززە جیهانی ڕاچڵەکین و دەربازبوونە لە سیستەمە بەکۆیلەکەرە سەپێندراوەکان، ئەو سیستەمانەی زایۆنیزم و کلکەکانی و سەرمایەدارە زلەکان سەپاندوویانە بەسەر جیهاندا.
6. جیهانی دوای غەززە جیهانی فڕێدانی ترسێکی وەهمییە، ئەو ترسەی خەڵکیان پێ دەترساندن کە هیچ کەسێک ناتوانێت بەرامبەر خۆرئاوا بوەستێت، هیچ کەسێک ئەمین نییە لە مۆساد و ...، وا ئێستا بە چەکێکی 50 دۆلاری (یاسین 105) هێزە وەهمیە جیهانییەکان دەخرێنە زبڵدانی مێژوو، دەبابە 500 دەفتەرەکانیان دەخرێنە مۆزاخانەی شەرمەزارییەوە.
7. جیهانی دوای غەززە جیهانی گەڕانەوەیە بۆ ڕەسانەیەتی، بەتایبەت بۆ موسڵمانان، چونکە زایۆنیزم و کلکەکانی لە سەد ساڵی ڕابردوودا، بە هەموو ئامرازەکانی: فیکر، ڕاگەیاندن، ناوەندەکانی خوێندن، سەرکردە بەکرێگیراوەکان و ....، مرۆڤیان کردۆتە ڕۆبۆت، حەیوان، مەیمون، بێ ڕووح، کردوویانە ماددە بۆ بەرهەمهێنانی ماددە، هەموو ڕێگاکانیان بەکارهێناوە بۆئەوەی مرۆڤ بکەنە ئاژەڵ، بێ ویست و بێ ئەخلاق و بێ دین و بێ مەبدەئو بێ هەموو شتێکی بکەن، ویستوویانە بیکەنە گوێدرێژێکی گوێڕایەڵ و بۆ کوێیان بوێت بۆ ئەوێ لێی بخوڕن.
8. جیهانی دوای غەززە جیهانی ڕاپەڕینە، جیهانی ڕاماڵینە، جیهانی داڕنینە، جیهانی خۆخاڵی کردنەوەیە لەو سەدان شتەی فێرکراوین و تەڵقین دراوین لەسەری، فڕێدانی بەرگی زیللەت و سەرشۆڕییە.
9. جیهانی دوای جیهانی ئینسافە، بەتایبەت موسڵمان بەرامبەر غەیرە موسڵمان، چونکە ئەوەەتا ڕۆژانە دەیان خۆپیشاندان دەکرێت دژی زایۆنیزم و کلکەکانی، دژی وڵاتانی خۆیان، هاوڵاتیانی ئەمریکا چی خراپە پێیان کرا لەسەر بەرگریکردن لە غەززە، هەتا زۆربەی جولەکەکانیش خۆپشاندانیان کردووە، کەواتە ناکرێ خۆرئاوا هەمووی بەیەک چاو سەیر بکرێت، چونکە ئەو هەڵوێستەی ئەوان هەیانبوو، وڵاتانی موسڵمان نەیانبوو، ئەوانەی لەم دواییەدا دانیاننا بە دەوڵەتی فەڵەستین و دەعوایان پێشکەشی کرد لە دادگای لاهای هیچیان وڵاتی ئیسلامی نەبوون، بۆیە دەبێ ئەو جیاکارییە بکرێت، دەبێ ئینساف بنوێندرێت و بابەتەکان تێکەڵ نەکرێن.
10. جیهانی دوای غەززە جیهانی یەکگرتووییە دژی زایۆنیزم و سیستەمە بە کۆیلەکەرەکان، ئاوەتا موسڵمانێک و مەسیحیەت و جولەکەیەک و بێ دێنێک لەڕیزی یەک وەستاون دژی زایۆنیزم و کلکەکانی، کەواتە یەکگرتووی لەسەر شتێکی باش لەگەڵ غەیرە موسڵمان و بێ دین و ناباوەڕەکانیش دروستە و دەبێ بکرێ.
11. جیهانی دوای غەززە جیهانی ئاگاییە، ئاگاییە بەوەی شتێک نییە لە سیاسەتی زلهێزەکاندا بەناوی ڕاستگۆیی و ئەخلاق، ئەگەرنا بۆ بۆ ئۆکرانیان دەگرین و بۆ غەززەش شایی دەکەن و یارمەتی دەنێرن بۆ جینۆساید و کۆمەڵکوژی خەڵک؟!
‎: فَٱسۡتَمۡسِكۡ بِٱلَّذِیۤ أُوحِیَ إِلَیۡكَۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَ ٰ⁠طࣲ مُّسۡتَقِیمࣲ﴿ ٤٣
‎وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرࣱ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ﴿ ٤٤ ﴾
‎الزخرف
‎دەست بەوەوە بگرە کە وەحیت بۆ کراوەپێی بێگومان تۆ لەسەر ڕێی ڕاستیت،،،
وە بێگومان ئەمە یادە بۆ تۆ و گەلەکەت و دواتریش پرسیارتان لێئەکرێ.
هەڵمەتێکی گەورە بۆ کڕینی خێمە بۆ خەڵکی خۆڕاگری غەززە دەستیپێکردووە، بەشداری کردنت لەم هەڵمەتە سووککردنی باری قورسی سەرشانی خانەوادەیەکی غەززەیە، لە ڕابردووشا نەوەکانی سەلاحەدین و گەلی کورد سەلماندیان کە بەڕاستی لە خەم غەززە و موسڵمانانن و ان شاء اللە بەردەوامیش دەبن.
هاوکارییەکان بنێرن بۆ ئەم ژمارانە کە لە وێنەکەدا هاتوون..
2024/09/28 22:10:54
Back to Top
HTML Embed Code: