Forwarded from شێخ احمد کاکە محمود
ئەوەی دوێنێ هیوایێکــــ بوو، ئەمرۆ بەهۆی کوڵنەدان و توکل بە خوای گەورە، بوو بەراستــی.
ڕێــــگە مەدە تەمەڵی و قورسی ڕێگا، ئەو هەموو خەیاڵ و هیوا گەورانەی تۆ هەتن بییانهێڵێتەوە بە خەیاڵ و هیوا.
چەند کەس لەپێش ئێمە بریاری لەبەرکردنی قورئانیان دابوو، بەڵام تا ئەمرۆش خەیاڵ دەکەن ڕۆژێکـ ببن بە هەڵگری قورئان.
ئاگاداربە! خەیاڵکردن و خوزگە خواستن تەنها بەس نییە.
هیوا+توکل+کارکردن= گەیشتن.
#ناوهندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان

Forwarded from پایە
بەژداریکردن لە پشکی غەززە، واتە پشکی خۆتت لەم تێکۆشانە دیاریکردووە، واتە بەرەی خۆتت لەم سەنگەرە هەڵبژاردووە.
ئەمەی ئێمە دەیکەین، ڕێک هەمان کار و پشکی هاوەڵانە کە بۆ غەزای تەبووک و موئتە کردیان. ئەوەی پێغەمبەر ﷺ بە پێشەوا عوسمانی فەرموو: عوسمان دوای ئەمە چی دیکە زیانمەند نابێت!

Telegram
🔻ژەمێک بۆ غەززە (پشکەکان)
قۆناغی سێیەمی پشکەکانی غەززە🫡
کاتژمێر ٧:٣٠ ئێوارە دەستپێدەکات.
پشتیوان بەخوا ئەمڕۆ دەستدەکەین بە دانانی پشکەکان، ئەگەر تەنها بەبڵاوکردنەوەی کەناڵەکەش بێت بەشداربن لە جیهادی خۆڕاگریی غەززە☟
🚨 https://www.tg-me.com/jangyragayandn1
ـ

“زەردەخەنەی قوربانی وا لە زاڵمەکە دەکا چێژی سەرکەوتن نەبینێ .
منداڵێکی سوننەی خەڵکی ئیدلیب دوای بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ڕووسیا بە زەردەخەنەوە لە ژێر داروبەردەوە دێتە دەرەوە
ئەگەر موسڵمانی بۆ بێ دەنگی لەسەر ئەوە ؟
بۆ تەنها دەنگت لە سەر غەززە بەرز دەکەیەوە ؟
لای موسڵمان یەک خوێنە یەک دوژمنیشە ئەسەد و روس و یەهـ؟ـود

Forwarded from د. إياد قنيبي
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
كلمة "هل علينا الاستجابة لطلب أبي عبيدة؟"
ساعدوا في نشرها يا كرام. فقد قامت يوتيوب بحذفها.

Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
محمد ئیلهامی دەڵێ:
" با فێرت بکەم چۆن خەم دەخۆی، نا نا ... با فێرت بکەم چۆن توڕە دەبی.
ئەو پیاوە ڕۆڵەیەک بوو لە ڕۆڵەکانی ئەم ئوممەتە، توانی بەو توانا کەمە ئەو کیانە پشتئەستوورە بە هەرچی چەک و تەکنەلۆژیای غەرب هەیە، بخاتە لەرزە، و هەموو دونیا شۆک بکا بە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر!
دوای ئەوە یەک ساڵی تەواو سەرکردایەتی جەنگێکی نابەرامبەر بکات لە قورسترین و زەحمەتترین حاڵەتدا، جەنگ لەنێوانی مرۆڤێکی چەکبەدەستی سادە و هەرەزلهێزەکانی دونیا!!!
سەرەڕای هەموو ئەوانە، بە قەدەری خوا شەهید ببێ، بێ ئەوەی بتوانن جێگاکەی بزانن و پەی پێببەن!
هەر ئەوەندەش نا، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگکردندا بکوژرێ (ئاخر ئەوە قیممەی حساب بۆ دوژمن نەکردن و خۆنەشاردنەوەیە لێی)
بیهێنە بەرچاوت... بۆ ئەوەی خەفەت بخۆی، نەء بۆ ئەوەی توڕەببی توڕە:
چی ئەگەر سیسی سەرۆکی میسڕ نەبووایە و مەلیک عبد الله گەورەی ئوردن نەبووایە و ئالی سعود و ئالی زاید ماڵ و سامان و توانای ئوممەتیان لەژێر دەست نەبووایە، چونکە والله ئەمانە زەبری قورسترین لە حەماس وەشاندووە وەک لە ئیسرائیل!!!
بیهێنە بەرچاوت ئەمیش وەکو ئیسرائیل هەندێ هاوپەیمانی دڵسۆزی هەبووایە، لە هەموو پانتاییەکی ئەم ئوممەتەوە چەک و پارە و خواردن و هەواڵ و تەکنەلۆژیای بۆ نێردرابووایە
چی ڕوویدەدا؟؟!!! چی دەکرد؟؟!! (نیشانی پرسیار و سەرسوڕمانی زۆر زۆر دابنێ زۆر زۆر)
غەززە دەبووە چ هێزێکی گەورەی نەبەزیو؟!
ئیسرائیل چەندە لەرزۆک و ترسنۆک و لەخشاو دەبوو؟!
با خەم بخۆین، با توڕەبین لە هەموو چرکە و تیر و کەلیمە و هەوڵێک کە نەخراوەتەگەڕ بۆ لەناوبردنی ئەو هەموو خائین و خۆفرۆشەی پێیان دەگوترێ دەسەڵاتدار (نەک ئیسرائیل، چونکە ئیسرائیل بێ ئەمانە دوو سەعات خۆناگرێ).
ئا ئەوانەی پێیان دەگوترێ (سەرۆک) و (ڕەمزی بەرخودانی وڵات) و (شۆڕشگێڕ) و (تێکۆشەر) چەند جیلییان لەکیسداین، چەند پاڵەوانیان لەکیسداین!!!
هەرچی جەنابی شەهیدە، ئەوا واگەڕایەوە لای پەروەردگاری.
هەرچی ئێمەین... ڕۆژ بە ڕۆژ ئەرکمان قورستر و گەورەتر دەبێ"

Forwarded from صلاح الدین أحمد
چی دەگوزەرێت لە باکوری غەززە؟
لە ئێستادا بە پشتیوانی عەرەب و خۆرئاوا پلانی جەنەڕالات بەسەر باکوری غەززەدا جێبەجێ دەکرێت، پلانی جەنەڕالات پیلانێکی سەربازییە و بە مانای وشە هۆڵۆکۆستە! ئەوەی لەو چەند ڕۆژە لە باکوری غەززە ئەنجامیانداوە وێنەی نەبووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا! ئاوا بە بێ شەرمانە و بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە جینۆساید بکەن و خەڵک کۆمەڵکوژ بکەن!
پلانی جەنەڕاڵ (غیورا ئایلاند) پێشنیاری کرد بۆ ناتانیاهۆ.
ئەو پلانە بەو شێوەیەیە: بۆئەوەی کۆنتڕۆڵی باکوری غەززە بکرێت دەبێ خەڵکەکەی هەر هەموو دەربکرێ بەرەو باشور، ئەوەش بەوە دەبێ ئابڵوقەی تەواوەتی بخرێتە سەر، بەشێوەیەک ئاو و خۆراک و دەرمان و ....نەمێنێ و هەرچی قوتابخانەی ئاوارەکان و نەخۆشخانە و نانەواخانە و ... خاپووربکرێن، دواتر لە هەموو لایەکەوە بۆردومان بکرێت، لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە، دواتر هەموو ڕۆژ و شەوێک گەڕەکێک بتەقێندرێتەوە و خانوو و بینا بەپێوە نەهڵێدرێ، ئینجا دواتر دەبێتە ناوچەیەکی داخراوی سەربازی، چونکە هەر چواردەوری دەگیرێت، ئەو خەڵکەشی کە تێیدا ماوە دوو ڕێگەیان لەبەردەمدا دەبێت، یان خۆبەدەستەوە دان و تەسلیم بوون و بێسەروشوێن کردن، یان کوژران، دوای ئەوەی کە هەموو لایەکی گیرا و خەڵکەکە کوژرا و گیرا و هەموو بنەمایەکی ژیانی لێ هەڵگیرا، ئینجا بەیەکجاری هەمووی تەدمیر دەکەن، بەشێوەیەک بە کەڵکی ژیان نەمێنێت.
دوای ئەوە ناتانیاهۆ بەتەمایە دوای چۆڵکردنی غەززە، غەززە بە کۆمپانیەکی ئەمریکی ئیسرائیلی بفرۆفشێت بەناوی (جی دی سی)، ئەو کۆمپانیایە کۆمپانیایەکی سەربازی مورتەزەقەیی موقاوەلاتییە و پابەند نییە بە هیچ یاسەیەکی نێودەوڵەتییەوە!
ئەوە پیلانی ئەوان بەرامبەر هەموو ئوممەی ئیسلامی بە پشتیوانی سەرانی خۆفرۆشی عەرەب و سەرانی خۆرئاوا کە کۆیلەی زایۆنیزمن! سەیریش نییە، چونکە دوای ساڵێک تێگەیشتن موسڵمان لەڕێی ئەو سەرکردە کۆیلانەی خۆیان دایانناون وا زەلیل کراون توانای جوڵەیان نییە!

قضيت ليلة أتألم فيها أشد الألم وأتناول المسكنات فلا تفعل شيئا فألجأ إلى المسكنات المخدرة لتزيل الألم فلا يزول.
وأنا في شدة الألم أتذكر هذا الذي قطعت ذراعه فيرمي بذراعه الأخرى عصا على عدوه. أتذكر هذا فيهون علي الألم وأتصبر وأستصغر نفسي.
تعلمت في هذه الأيام الكثير. في ميزان حسنات الأبطال إن شاء الله.
قال تعالى: إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُّبِينٍ
دوێنێ شەو لەتاو ئازاردا خەوم لێ نەدەکەوت،
چەندین حەپی بەهێزی ئازارشکێنم خوارد سوودی نەبوو،
لەم ئازارە قوڵەدا ئەو پیاوەم بیرکەوتەوە کە دەستێکی پێکرابوو بە دەستەکەی تری عەساکەی گرتە دوژمنەکەی...
ئیدی ئازارەکەی خۆمم لەبەر چاو بچووکن بوویەوە و
ئارامم گرت و خۆمم بەکەم زانی...
لەم ڕۆژانە زۆر شت فێربووم،
پاداشتەکەی بچێت بۆ ئەو پاڵەوانە مەزنانە إن شاء الله...

ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
جا لەوانێیە کەسێک بڵێت: باشترین "تەفسیر چیە؟
(" تەفسیر واتە مانای وشەکان، مانای ئیجمالی ئایەتەکە، سەبەبی نزولەکان).
لەوەڵامدا دەڵێین:
ڕاسترین ڕێگا بۆ تەفسیرکردنی قورئان
- بریتیە لە تەفسیرکردنەوەی قورئان بە قورئان.
- پاشان لەسەرتە بەتەفسیرکردنی بە فەرموودەکانی پێغەمبەرﷺ چونکە ڕوونکەرەوەی قورئانە.
وەک ﷺ دەفەرمووێ: (ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه).
واتە من قورئانم پێبەخشراوە وە هاوشێوەکەشی کە فەرموودەیە و ڕوونکەرەوەی قورئانە.
وەک چۆنیش ﷺ بە مەعاذی فەرموو کاتێک ناردی بۆ یەمەن: ئەی مەعاذ بەچی حوکم دەکەی؟
فەرمووی: بە کتێبی خودا.
پێی فەرموو: ئەی گەر دەستت نەکەوت؟
فەرمووی: بە سوننەتی پێغەمبەرەکەی ﷺ.
پێ فەرموو: ئەی گەر دەستت نەکەوت؟
فەرمووی: خۆم اجتهاد دەکەم.
پێغەمبەر ﷺ دەستی خستە سەر سینگی و گووتی: سوپاس بۆ خودا کە نێردراوی نێردراوی خودای تەوفیق دا بۆ ئەوەی کە نێردراوی خودا لێی ڕازیە.
- سێیەم هەنگاو گەر هیچمان دەستنەکەوت دەچینە سەر تەفسیر و قسەی هاوەڵان چونکە ئەوان شارەزاترینن پێی و بەسەر ئەواندا دابەزیوە.
وەک ئیبن مەسعود دەفەرمووێ: سوێند بەوەی هیچ خودایەکی ترنیە جگە لەو، هیچ ئایەتێک دانەبەزیوە لەکتێبی خودا ئیللا دەزانم لەکوێ دابەزیوە و کەی دابەزیوە، ئەگەریش بزانم کەسێک لەمن شارەزاترە لەکتێبی پەروەردگار ئێستا دەچمە لای.
وە هەر ئیبن مەسعود دەفەرمووێ: هەر پیاوێک لەئێمە ئەگەر دە ئایەت فێرببووباین پازمان نەدەدا تا ماناکەی فێردەبووین و کارمان پێی دەکرد.
هەروەها ئیبن عەباسیش (یەکێکە لەو هاوەڵانەی هاوشانی ئیبن مەسعود یەکێکە لە موفەسیران) پێغەمبەر ﷺ دوعای بۆ کردووە: خودایە لەدین تێی بگەیەنە، فێری تەفسیری ئایەتەکانی بکە.
- جا ئەگەر لە قورئان و فەرموودە و قسەی هاوەڵان تەفسیرێکت دەستنەکەوت، زۆرینەی زانایان دەچنەوە سەر قسەی تابعین لە(موجاهید، سعید بن جبیر، عکرمە، عطاء بن أبی رباح، حسن البصری، مسروق، سعید بن مسیب، قتادە، ضحاک) و ئەوانی تریش...
وەک مجاهد دەڵێ: هەموو موسحەفم لای ئیبن عەباس خوێندەوە سێ جار و لەهیچ ئایەتێک پازم نەدا ئیللا ڕایم دەگرت و پرسیارم لێی دەکرد لەسەری.
پێغەمبەریش ﷺ دەفەرمووێ:
هەرکەس لەبارەی قورئانەوە شتێک بڵێت بەڕای خۆی یان لێی نەزانێت، ئەوا با شوێنێک لەئاگر بۆخۆی دیاربکات...
ئەویندارانی قورئان _ Awîn Darany quran

بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک بەناونیشانی:
(چۆن لە خزمەتی قورئاندا بوون؟)
1- قورئان چۆن باسی قورئان دەکات؟
د.هاشم باجەلانی
29\10\2024
2- پێغەمبەر ﷺ چۆن لە خزمەت قورئاندا بوو؟
پ.د.سلیمان سلیم
5\11\2024
3- هاوەڵان چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.شیرزاد عبدالوهاب
12\11\2024
4- تابعین چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.خالید گەردی
19\11\2024
5- زانایان چۆن لە خزمەت قورئاندا بوون؟
د.ابراهیم سەنگەسەری
26\11\2024
سیمینارەکان بەڕێوەدەچێت لە هەموو ڕۆژانی سێشەممەێک، کاتژمێر 3:30 ی دوای نوێژی عەسر لە بینای لقی هەولێری ژیار.
هاتن بۆ هەمووانە
بۆ ئاگاداربوون لە سیمینارەکان
داخڵی ئەم کەناڵەی تلیگرام ببن:
https://www.tg-me.com/zhyar_majles

ئەم ئوممەتە یاسای تایبەتی مێژویی خۆی هەیە،
توشبوونی بە بەڵا و موصیبەت پێشەکییە بۆ سەرکەوتنەکەی ! بۆنمونە کاتێک تەتار و مەغۆل میرنشینەکانی خۆرهەڵاتی ئیسلامیان ڕوخاند و، نەوەکانی ئەوانیان لە بازاڕی کۆیلە فرۆشرا هەڕاج کرد، هەر لەو نەوانە کەسانێک دەرچون لەجەنگی...عین جالوت ! تەتاریان تێکوپێک شکاند!
[المسلمون والحضارة الغربية للشیخ سفر الحوالي]

Video
وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا ( 30 ) الفرقان
(دوای دوور کهوتنهوهی ئوممهت له قورئان) پیغهمبهر صلی الله علیه وسلم سکاڵا دهکات و دهفهرموێت: پهروهردگارا بهڕاستی قهومهکهم وازیان لهم قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ نادهن.
ئەی خۆشەویست .ئەگەرسەیری ئێستایی حالی ئومەتت بکەیت ،ئەبێت جی بلێت ،ئەی خۆشەویست خۆزگە تۆ لەنێوانمان بویتایە ،بەجاویی خۆت حال ودۆخی ئێمەت بینیایە ،ئەی خۆشەویست تۆ دەرهەق بەو هاوەلانەو ئەو کەسانەدەلێت وازیان لەقورئان هێناوە ئەیی چی بەئێمە دەلێت ؟لەکاتێک لەرەمەزان بۆ رەمەزان دەست بەپەری کتێبەکەی خودا ناکەوێت ،ئێستا لەبری کتێبەکەی خودا ،باویی رۆمان وجیرۆکە لەنێو ئومەتەکەت ،
لەبری گوێ بیستنی قورئان ودەنگی قورئان لەمالەکان دەنگی ئاوازیی گۆرانی پێژانە ،لەبریی ژیان لەگەل قورئان
ئێستا ژیانمان لەگەل فلیم ودرامە بیانیەکانە ،
ئەی خۆشەویست ،ئێستا بەجۆرێک ئەم قورئانە نامۆ بووە بۆمان ،دوژمنانمان لەئێستگا و تەلەفیزۆنەکانی خۆیان بۆمان پەخشی دەکەن ،ئەزانن ئێمە ئەهلی ئەم قورئانە نەماوین ،ترسیان لێ نەماوە ئەزانن ئەگەر گوێش بۆئەم قورئانە بگرین کاریی بێ ناکەین ،تەنیا لەهۆلی پەرلەمانەکان وەک مانشێتێك ئایەتێک هەلواسراوە کەچی هیچ کاری بێ ناکرێت ،لەگۆرستانەکان گوێت لەدەنگی قورئان دەبێت بەلام وەک بلێت قورئان بۆمردوەکانە وەزیندوەکان ناگرێتەوە ،لەنێوسایت وکتێبەکان ئەبینرێت وبەرچاودەکەوێت،ئەی خۆشەویست ،سکالایی دل مردویی مان لایی کێ بکەین ،کەتۆسکالات لایی خودا دەکەیت دەرهەق بەهاوەلانت،ئەی خۆشەویست سکالایی ئێمەش هەردووری ئێمەیە لەقورئانەکەت ،ئەی خۆشەویست
ئەوانەی ئێستا ئەهلی قورئان هەژماردەکرێن ،
ئەوانەی دەی خوێنن لێ تێ ناگەن ،یائەوانەی بەخەتێکی جوان ئەی نوسن کەچی کاریی بێ ناکەن ،
یائەوانەی دەنگیان پێ دەرازێنەوە لەزاریانە بەلام
نەکەوتوتە دلیان،یائەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە قورئانی کەچی نەکار بەو قورئانەت دەکەن ،نەهەولی سەرخستنی دینەکەت دەدەن ، .......هتد ،ئەی خۆشەویست ،ئەی نێردراوی خودا ئەزانین دلت بۆئێمە ژان دەکات کەحالی ئێمە وادەبینیت ،ئەزانین تۆ ئەوزاتەی لەوساتەی هەمووان دەلێن نەفسی نەفسی ،کەچی تۆ هەردەلێت ئومەتی ئومەتی ئەرێ خوشک و برایی ئیمندارم کاتی نەهاتووە ،ئێمەش بگەرێینەوە بۆقورئان بی کەینە دەرمان خانەی دلەکانمان ،بی کەینە دەستوری ژیانمان ،بی کەینە وێردی سەرزارمان ،ئەرێ کاتی ئەوەنەهاتوە لەقورئان حالیی بین ؟ ئەی خودا دەرهەق ئیمانداران نافەرمێت .
أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ( 16 ) الحدید
واتە :ئایا ئیتر کاتی ئهوهنههاتووه بۆ ئهوانهی کهباوهڕیان هێناوه، دڵهکانیان بهنوری ئیمان ملکهچ وروناک بۆتهووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن بههۆی یادی بهردهوامی خواو ئهو قورئانهی کهرهوانهکراوه، وهک ئهو کهسانهنهبن کهکتێبی ئاسمانییان بۆ ڕهوانهکرا، بهڵام دوای تێپهر بوونی ماوهیهکی دوورو درێژ، دڵیان ڕهق و ڕهش بوو، زۆربهشیان یاخی و سهرکهش و نالهبار دهرچوون،ئێستاش زووە بۆئەوەی لەوانە نەبین خودا دەرهەقیان دەفەرمێت
فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ( 16 ) الحدید
دڵیان ڕهق و ڕهش بوو، زۆربهشیان یاخی و سهرکهش و نالهبار دهرچوون،دەیی برایی خۆم خوشکی خۆم ،لەم ساتەوە لەخزمەت قورئان بە بالەمەودوا
بزانین ژیان لەگەل قورئان چۆنە بچینە خزمەت قورئان ئێمەش ئەوهەستە تاقی بکەینەوە ،نەک تەنیا بەرگوێ وچاومان بکەوێ .
لەکتێبی :"ژیان لەگەل قورئان
لە ئامادەکردنی : "بشاربارانی
#بارانی
#ژیان_لهگهل_قورئان