Telegram Web Link
ئەمەوێت دووبارە هەستم لەخەو سەیربکەم کە هاوڕێکانم لێرەن و جێیان نەهێشتووم ئەمەوێ دووبارە ببینم کە خۆشەویستەکەم لامە و بە زەنگی تەلەفونی ئەو بەخەبەر هاتم ئەمەوێ دووبارە سەیر بکەم کە دڵخۆشم و ماڵەکەم پڕیەتی لە بەختەوەری و کامەرانی ئەگەر چی لەماوەی 3 ساڵ دا زۆر شت و ڕووداو ڕوویدا بەڵام داوایەکی سەختە بگەڕێیتەوە ڕابردوو ئاخر من ئێستا هاوڕێم نیە من ئێستا خۆشەویستەکەم لام نیە من ئێستا ماڵەکەم بەختەوەری و کامەرانی تیای دا نەماوە بەکورتی بڵێم ئیتر دوای ئەو سێ ساڵە تەنهام تەنها...🙂💔
ئەی چ خەوێکی نەحلەتی بوو خەوتم و هەموو شتێکم لەدەست چوو...


#ꫝꫀꪜꪖ
خۆش بەحاڵی من و ئەو ئەو لە دڵخۆشی دا خەوی لێ ناکەوێ و منیش لە بێ ئەوی دا😅💔💭
هۆ ئەو کچەی وەک دارشەقی دەستی پیرێک
قەمسەڵەکەی مێرمنداڵێکی ژێر باران
تەوقە پەپولەکەی قژی کچۆڵەی چەژن
گریانی منداڵانی تازە هاتوو
" خۆشمەوێی "
ئەگەر مەیلت لێمە مەیشارە ...

#ꫝꫀꪜꪖ
بێدەنگی ئێمە باشترین وەڵام نەبوو
بەردێک بوو تەنها سەری خۆمانی شکاند...💔🥀
بیرتە وتت...
هەرچیت ویســت بەمــن بـڵـهـ ئێـستــا ڪەتــۆم دەوێــت بەڪێ بڵێــمــ..!!
کوڕەکان هەموویان خراپ نین ..
هەندێکیان هێندە میهرەبانن هەرچۆنێک بتەوێت،
ئەتوانی بەو شێوەیە خۆشتبوێن ،
هەموویان عاشقی جەستە نین ،
هەیانە ئاشقی دڵێکی بچووک دەبێت،
بێ ئەوەی هیوای بە ئەو گەشتنی هەبێ ...
بێ ئەوەی میهرەبانی بەرامبەر بکرێ ،بێ سنوور مـــیهرەبانە....

💔
ئـەو گوڵەی دەستی ...
بگـاتە ھەرکەسێك خۆش بەختـە ..💛

🙂🥀
بۆ ئەمڕۆ نازانم دەستم تێی دەچێت یان نا
بەڵام لە بەرنامەمدایە کە سبەی
فیشەکێک دەنێم بەتۆوە
تۆی ناو خەیاڵێکم کە زۆر ئازارم دەدات
ئەو خەیاڵەی کە تۆ منت تێدا خۆش دەویست
من تۆی تێدا دەکوژم...
ئەمە بە خاتری ئازادتکردنی یادگاریەک دەکەم کە زۆر زۆرم خۆش دەوێت...!


#ꫝꫀꪜꪖ
سڵاو..
ببوورن کە بەم نووسینە بێزارتان دەکەم بەڵام ئەبوایە هەر بمنووسیبایە چوونکە چیتر توانای شاردنەوەی ئەم بابەتەم نەماوە لە ناخما..

دوێنێ شەو کاتژمێر 12:00 چوومە جێگاوە وەک پێشتر، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ شتەکان وەک پێشتر نیە.. ئەو کاتە چوومە جێگاکەم بەڵام توانای خەوتنم نیە.. مێشکم ڕێگە نادات بخەوم..!! ئاڵۆز بووە، هەمیشە بە من دەڵێت : "تۆ ئاگاداری لەوەی کە زۆر هەوڵتدا و دەریش نەچوویت؟"
دووبارە برینەکانم.. بریندار ئەبێتەوە.. دووبارە بیرمەکەوێتەوە کە زۆر هەوڵمدا بۆ ئەوەی ئەمساڵ سەرکەووتوو بم..! بەڵام دووبارە تامی شکستم کردەوە.. بەڵێ، من ئێستا زۆر وێرانم، زۆر بە خراپی ڕووخاوم،..
کاتێک بەیانیان بیرمەکەوێتەوە کە چیتر ترووسکەی هیوا و ئاواتەکان بەر چاوم ناکەوێت.. ئیتر ئەو گڕوو تینەی کە هەمبوو بۆ سەرکەوتن.. نەما
پێشتر بە متمانەیەکی تەواوە هەڵدەسام و هەنگاوم ئەنا..
با پێتان بڵێم من ئێستا چیم لێهاتووە..
شەوان تا کاتژمێ ر6:00 AM ناتوانم بخەوم.. هەموو کات کە هەڵەسم ماڵەوەمان سەرزنشتم ئەکەن لەسەر ئەوەی کە بۆ وا بێتاقەتم سەڕەڕای ئەوەشی کە ئەزانن من زۆر هیلاکم.. کە دەڕۆمە دەرەوە وەک پێشتر خۆم جوان ناکەم..! بە بێزاریەوە لە ئاسمان ئەڕوانم.. پێشتر 2 ڕۆژ جارێ پاکتێک جگەرەم تەواو ئەکرد ئێستا لە ڕۆژێکدا لە پاکەتێک زیاتر ئەکێشم..
کاتێک بە ڕێگادا ئەڕۆم ئەژنۆکانم توانای ڕۆشتنی نیە و ڕاستەوخۆ لە شوێنێکدا دا ئەنیشم یان پاڵدەکەوم و بە بێ ئومێدیەوە کەم کەم دەمرم
هەمیشە بە خۆم دەڵێم...
"بۆ"..
#ꫝꫀꪜꪖ
با ئەو مێشکە سەرەمم بپرژێنم
کە هەزار خەون و خەیاڵ و هیوای تێدا زیندانیە
هەموویان وەک دیلی زنجیر لەپیێ عەزابدراو لەناو کاسەی سەرما هاوار ئەکەن و ئەکێشن پیایا دڵنیام ئەیانەوێت ئازاد بن ...
دەی با مێشکم بپرژێنم و ئازادیان بکەم !

#ꫝꫀꪜꪖ
خراپترین بەشی بەهێزبوون. ئەوەیە
كە هیچ كەس ناپرسێت باشیت یان نا🤷🏻‍♀️😄

#ĦЄVÂ
بەداخەوە ئەم ڕۆژانەی کەئاوا
بەخراپی تێئەپەڕن ناوی گەنجێتیە...!🖤
نەیان ھێشت خۆم خۆم بکوژم ویستان خۆیان ئەو کارەبکەن !!😅💔
#ꫝꫀꪜꪖ
ئەمە ئەو شەوە بوو کە لێی ئەترسام 💔!

#ꫝꫀꪜꪖ
مـن ئەفسانـەی تـەنـهـایـم،تـۆش شاژنی مـەملەکەتێک💔🖖🏿🕊
لە بێرت بێت کەرامەتت لە پێش لێدانی دڵتەوەیە
لە چاوەڕوانیتدا وا چاوم کوێر بوو

خەمی دوونیا بۆ كۆڵی من بوو


ڕۆشتنت مردنێکی لە سەر خۆی من بوو
ئێوارەیە و خۆر ئاوا بوونە منیش لە ئاوایی خەریبی چاوەڕیتم
دوو سەحات لەنێو جێگەکەت بی کەچی هەر خەو نەتباتەوە، مێشکت پڕ بێ لە بیرۆکەی خۆ کوژی، جار جارەش بەو عالەی خۆت پێبکەنی، لە سەرووی هەمووشەوە گاز لە بەتانیەکەت بگری تا دەنگت بەرز نەبێتەوە کەس نەزانێ دەگری،
ئەرێ بمری خوا بۆخۆی بتباتەوە باشتر نیە.؟
2024/07/01 01:34:58
Back to Top
HTML Embed Code: