Telegram Web Link
هیچ شتێک لە هیچ ناچێت، کەسیش قەرەبووی نەبوونی کەس ناکاتەوە، شتە جۆراوجۆرەکانمان ئەگەر لەدەست چوو جێگرەوەیان نییە❤️
بۆچی، ? بۆ هەزارەمین جار تۆم دەوێت..
چۆن گفتوگۆیەكت لەگەڵ بكەمەوە كە پێت بڵێت بیرت دەكەم، بەبێ ئەوەی غرورم بریندار بكەم ..! ❤️




Lenas
*هەندێکجار ئەو کەسەی کەزۆرت خۆشدەوێت
ئەو کەسەیە کە زۆر ئازارت دەدات ...

نێوانمان کۆتایی هات 🥺🩷📚
کەس نایەت و ڕزگارت ناکات. کەس نایەت بە سواری ئەسپێکی سپی و هەموو خەمەکانت لاببات. ئەبێ خۆت ڕزگار بکەی وردە وردە ڕۆژ بەڕۆژ ماڵێک بۆخۆت دروست بکە. ئاگات لە جەستەت بێت شتێک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەیت. شتێک کە وات لێدەکات دڵخۆش بیت، شتێک کە دەتەوێت فێری ببیت. هەندێک کتێب بۆ خۆت بەدەست بهێنە و بە دڵ فێریان ببە. نوسەر بناسە لەکوێ گەورە بووە خۆی چ کتێبێکی خوێندۆتەوە خۆت ببە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە. لەبەر هیچ کەسێک لەبەر مەکە جگە لە خۆت و بە سادەیی هەست بە جوانی بکە. ئەوە هەستێکی خۆشە، هەست بە جوانی بکەیت. تۆ پێویستت بە کەس نییە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە.





لیناس🖤
هەمیشە میهرەبانی دەیباتەوە ❤️
ئەو خۆشەویستیەی دوای هاوڕێیەتی دێت زۆر قوڵ و ئەبەدییە. ❤️



لیناس
من تۆم دۆزیەوە پاڵەوانی خۆم، ئەوەی جوانە تۆ نابیتە پاڵەوانی یەکێک لە ڕۆمانەکانم؛ بەڵکو پاڵەوانی ژیانی منی ♥️
لە تایبەتمەندیەکانی ئینتیمای توند..
ئەڵێی دڵنەوایی ڕوخساری قەرز کردووە..



لیناس
سەڵاوات لێبەن ئازیزان بۆ ڕووحی پاکی سەیدی سەروەرمان

(اللهم صل وسلم علی نبینا محمد ) شەوتان شاد لەپەنای خودا بن

# بسمک اللهم اموت واحیا 💙🙌🏻
بەیانیەکی جوان و گەرم و 😅
نانکردن لەگەڵ دایەم❤️
سەلام لەو دڵانەی کە شکێنران و کەوتنە خوارەوە.. هەتا بەیانی بەبێدەنگی، ئارەزووی هیچ شتێک ناکات جگە لە دووربوونەوە…
کاتێک ئاوێنە دەشکێت، تەنانەت جوانترین ڕوخساریش دیفۆرم دەکات، بە هەمان شێوە، کاتێک دڵ دەشکێت، هەموو شتێک دیفۆرم دەبێت. 💔



Lenas
تێپەڕبوونی پەنجەکانت بەسەر ڕوخسارمدا هەموو مێژووی فرمێسکە کۆنەکان هەڵدەوەشێنێتەوە🖤



لیناس
ئەنیس مەنسور ڕاستی کرد کە وتی:
کرداری مرۆڤەکان شوێنیان دەگۆڕێت لە دڵماندا
هەموو پیاوێک لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا ئافرەتێکی تەنها بۆ ئەو دروست کردووە. ئەو لە کەسانی تر باشتر نییە، بەڵام ئەو تاکە کەسە کە بەڕاستی پێویستیەتی، هەروەها هەموو ژنێکیش پیاوێکی وای هەیە؛ بەڵام کەم کەس بەبەخت یەکتر دەدۆزنەوە.

-لیناس
ڕستەیەک هەیە دەڵێت: هەموو شتێک تێدەپەڕێت
ئەم ڕستەیە هەڵەیە، هیچ شتێک تێناپەڕێت، هەموو شتێک نیشانەیەک جێدەهێڵێت، یان وانەیەکمان فێر دەکات، یان شتێک لە ناخماندا دەشکێنێت، یان بەهێزمان دەکات، هیچ شتێک وا تێناپەڕێت 🖤




لیناس
2024/10/01 04:58:08
Back to Top
HTML Embed Code: