" ژیان زۆر سەیرە .. ئێمە بە هیچەوە دێین، دواتر بۆ هەموو شتێک دەجەنگین، دواتر هەموو شتێک جێدەهێڵین و بە هیچەوە دەڕۆین
کەس نایەت و ڕزگارت ناکات. کەس نایەت بە سواری ئەسپێکی سپی و هەموو خەمەکانت لاببات. ئەبێ خۆت ڕزگار بکەی وردە وردە ڕۆژ بەڕۆژ ماڵێک بۆخۆت دروست بکە. ئاگات لە جەستەت بێت شتێک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەیت. شتێک کە وات لێدەکات دڵخۆش بیت، شتێک کە دەتەوێت فێری ببیت. هەندێک کتێب بۆ خۆت بەدەست بهێنە و بە دڵ فێریان ببە. نوسەر بناسە لەکوێ گەورە بووە خۆی چ کتێبێکی خوێندۆتەوە خۆت ببە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە. لەبەر هیچ کەسێک لەبەر مەکە جگە لە خۆت و بە سادەیی هەست بە جوانی بکە. ئەوە هەستێکی خۆشە، هەست بە جوانی بکەیت. تۆ پێویستت بە کەس نییە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە.
لیناس🖤
لیناس🖤