Telegram Web Link
کاتێ کەسێک ئەڵێت رۆژەکەت چۆن بەسەر ئەبەی❤️
جیاوازیەکی گەورە هەیە لە نێوان ژیان و پێکەوە ژیان.!



لیناس
ژیان ڕۆژانێکن کە خۆشت دەوێن، ڕۆژانێکن کە لێی تێناگەیت، ڕۆژانێکن کە زۆر شت لە خۆتدا دەشکێنیت، ڕۆژانێکن کە نازانیت بۆچی دەبوو بژیت، ڕۆژانێکن کە چاوەڕێی ئەوان دەکەیت کە نایەن.




#لینــاس❤️
بارودۆخ هەندێ جار ناچاری ونبوونمان دەکات
بەڵام خۆشەویستی ئەو کەسانە مەسڕنەوە کە خۆشمان دەوێن💕



لیناس
خۆشەویستی گرنگە بۆ هاوسەرگیری بەڵام لەو گرنگتر
-رۆشنبیری
ناکرێت تۆ باسی نالی و مەحوی بۆ بکەیت ئەویش بپرسێت ئەوانە ناوی شارن؟

ڕێزگرتن:
ناکرێت تۆ بەو بلێی بێزەحمەت ئەویش بلێ “بەملی شکاوت بۆ بیرچوو جلەکانم ئوتوو بکەیت”

-بڕوانامەتان نزیک یەک بێت.
تاوەکو بزانێت بەچی ماندوو بوونێک گەیشتووی بەوەو لە تواناکانت و زیرەکەیت کەم نەکاتەوە، پێت نەلێت خوێندن سودی بەکێ گەیاندووە

-رێگاکانی پەروەردەکردنی منداڵ
ناکرێت تۆ تەواوی رۆژەکەت لە دۆزینەوە رێگای درووست بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانت بەسەرببەیت و ئەویش کە هەڵەیان کرد بە نەعل لێیان بدات.

-باری ماددی
تاوەکو خەفەت لەخۆت نەخۆیت کە ژیانی ڕابردووت باشتر بوو، یان هەست بە کەمی بکەیت لەبەرامبەر ژیانی پڕ سامانی ئەودا.

-ئاین
ناکرێت تۆ شەو نوێژ بکەیت لەکاتێکدا ئەو هێشتا لە خواردنەوە نەگەڕاوەتەوە.

-منداڵی نازداری دایکی نەبێت
ناکرێت تۆ ژیانی خۆت بدەیتە دەستی ئەویش کەسێکی تر بڕیارە گرنگەکانی ژیانی بدات.

لە جوانی، لە مامەڵە، لەخۆشەویستیدا لەهەموو وردەکاریەکانی ژیاندا بیرکردنەوەتان نزیک بێت لەیەک ئەگەر نا تەواوی تەمەنت هەوڵی گۆرینی کەسێک دەدەیت و لە کۆتا ساڵەکانی تەمەنتدا تێدەگەیت
“ خوو هەرگیز ناگۆرێت، پەروەردەکردن لە منداڵییەوە بەردەوام زاڵ دەبێت”

وەرگیراوە...
کاتێك هەستەکان مردن
گرنگ نیە دەوروبەرت چەن قەرەباڵغ بێت🖤




لیناس
هەموو لێدانێک دڵت ئازار دەدات؛ مێشکت بە ئاگا دەهێنێتەوە.

#لیــنـاس
چاو حەز بەوانە دەکات کە حەزی لێیەتی، عەقڵیش حەز بەوانە دەکات کە لێی تێدەگات، بەڵام ڕۆح تەنها حەز بەوانە دەکات کە لە خۆی دەچێت.

#لیناس
2024/09/30 18:31:25
Back to Top
HTML Embed Code: