Telegram Web Link
لینین بە خۆی و ھەموو کتێبەکانی
ستالین و فیلمەکانی
ھۆنیکەر و یاساکانی
تشاویسکۆ و گوتارەکانی
تیتۆ و بانگەوازەکانی
ماو بە چاوی بچوک و بەڵێنە گەورەکانی
کاسترۆ بە خۆی و ھەموو ئەدیبەکانی..
ھێندەی دایکم یەکسانخواز نەبوون
کاتێک لە ناو مەنجەڵێکی مسی سپی کراوەوە
موعجیزەی لە ئاو دەکرد و دەورمان دەدا
سێ ھێلکەی کوڵاوی بەسەر حەوت منداڵدا دابەش دەکرد

تەڵعەت تاھیر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نازدارەکەم!
کاتێ کە بگەڕێیەوە
گۆرانێکی
قەدیمیت بۆ دەڵێم
ئەو گۆرانییەی
کە لە دەرد دەدوێ و لە ئەوین
ئەو جار گەر بگەڕێیەوە
تووند دەتگرمە باوەش
نوقمی ماچت دەکەم!
لە سەرەخۆ
دەفڕم
تا دەگەم بە هەورەکان
بە سەبری بەلێو دەیانگرم
دەیانکەمە لێفە
و لەشی ناسکتی پێ‌دادەپۆشم
تا ئەو کاتە
کە زەمان ڕادەوەستێ

گیانەکەم
من تێ‌نەگەیشتم
بەو هەموو ئەوینەی
کە بەمنت بەخشیبوو
چۆنت توانی
ئاوا بمڕەنجێنی
بە ئاسانی؟


فرانسیسکو_خاویر_لوپز_لیمون💙

#وەرگێڕانی_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
3/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/3هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ماڵ بەش کردنی باب

نووسراوی:نادرمستەفازادە ـ‌ ڕەحیم‌خان

باوکێکی لە کار کەوتوو، کە پیری بڕستی لێ سەندبوو،و هێزی کەم ببۆوە و کەوتە بیری ئەوەی ماڵ لە ئەولادەکانی بەش‌کا و تا بۆ خۆی لەدوا ساتەکانی تەمەنی دا بە ئاسوودەیی بژی، بۆ ئەو مەبەستە کچ و کوڕەکانی بانگ دەکا و ماڵەکەی لە ناویان دا بەش ئەکا و هەرکەس بەشی خۆیان پێ‌دەدا و خۆی سەڵت وڕەبەن و بێ ماڵ و حاڵ دێڵێتەوە.بەو ئاواتە لە لای ئەولاد بحەسێتەوە.
یەکەم ڕۆژی بێ ماڵی و بێ دەسەڵاتی ڕوو دەکاتە ماڵی کوڕەگەورەکەی ودوو ڕۆژی ڕادەگرن و ژنەکەی بێ‌ڕێزی پێ‌دەکا وپاشان دەچێتە ماڵە کوڕە چکۆلە ئەویش هەر بەو چەشنەخراپی لە گەڵ ئەجوڵێتەوە و دڵی دێشێنیە و دەڕوا و ڕوو ئەکاتەماڵی کچەکەی و کچەئەوەڵ زۆر بە خێرهاتنی دەکا و پاش چەند ڕۆژ کە لەوێ دەمێنێتەوە، زاواکەی به کچە دەڵێ بۆچی بابت لێرە سینگی بۆ داکوتاوە مەگەر خانەقامان داناوە، پێم وایە نیازی ڕۆیشتنی نەبێ؟؟!!!
ئەویش کە گوێی لێ دەبێ و دەزانێ مانەوەی دەبێتە هۆی دەردەسەری کچەکەی، ناچار لەوێش دەڕوا، ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ دەمێنێتەوە و بیر دەکاتەوە و دەچێ بۆ لای
دۆستێکی کاتی منداڵی و ئەویش لە گەڵی
دەڕوا بۆ ناو شاری مجرێکی‌چکۆله دەکڕن و قفڵێکی باشی لێ‌دەدن و هاوڕێکەی دەڵێ ئەو
مجرییە لە باوەش گرە هەر کەس کوتی  ئەوەچییە بە دەستتەوە؟؟؟!!
لەوەڵام‌دا بڵێ:وەڵا چیت لێ بشارمەوە ئەوە کلیل و نەخشەی گەنجێکی تێدایە، کە بۆ ڕۆژی مەبادام هەڵگرتووە و ئەگەرهاتوو ڕۆژێ  پەکم کەوت کەڵکی لێ وەردەگرم...
بەڵێ بەو چەشنە تووشی هەر کەس بوو وای پێ کوت وردە وردە بوونی سەندووقی نەقشەو کلیلی گەنجی دەست کابرا پیرە لە تەواو شار دەنگ دەداتەوە و بەگوێی کوڕ و کچەکانیشی دەگا، خێرا وەکو مێش لە دەوری کۆدەبنەوە و هەر کەس لە خودای دەوێ باباغا بەرێتەوە ماڵی خۆی، وای لێ‌دێ کێشەی لەسەردەکەن و هەر ئەو دەڵێ بابەگیان بە قوربانت بم وەرە ماڵی ئێمە و ئەو دەڵێ وەرە و زاوالەڕێگا دەیکاتەکۆڵی و بەزۆری لەدەست کوڕەکانی دەفڕێنێ و دەیباتەوە.
بە کورتی، وەک سەگێک کە بۆنی کەلاکی کردبێ لەدەورەی کۆدەبنەوە و ڕاکێش، ڕاکێشێک دەبێ مەگەر خودا بزانێ کابرا پیرەش کە بە بوونی مجری نەقشە و کلیلی زێڕ و گەنج وە قەدر و ڕێز دەکەوێ، بە هیچ جۆرێ لە خۆی جیا ناکاتەوە، تەنانەت بۆ دەسشویش دەیبرد و شەوێش لە بن سەری دەنا،بەو چەشنە ماوەی تەمەنی بە خۆشی تێ‌دەپەڕاند، تاڕۆژێ نەخۆش کەوت و پاش ماوەیەک لە کاتێ دا، کە یەک سەری بۆ دەشێلا و یەک لاقی و یەک قامکی بۆ دەکێشا و هەمووش لە دڵ دا تامەزرۆی گەیشتن بە کلیل و نەقشەی مجری بوون!!!
بەڵێ گیان لە بەدەنی هاتەدەر و مرد و کوڕ و کچەکانی بە پەلە سەندووقیان کردەوە و کە تەماشا دەکەن ئەوە ئێسکی دەستە گوێدرێژێکی تێدایە و لە ژێرەوەش نامەیەک نووسراوە کە دەیخوێننەوە،نووسیبووی ئەو ئێسکە بە قوونی ئەو بابەی کە بەر لەوەی بمرێ ماڵ لەناو کوڕ و کچ دا بەش دەکا، تکایە کەس بەر لە مردن ماڵی خۆی بە منداڵەکانی نەدا و خۆی بێ دەسەڵات نەکا...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تۆم خۆش دەوێ
وەک نان و خێ
وێنەی لێوی
گڕ گرتووی کاتی نۆبەتێ
کە نیوە شەوان
لە تاو دڵۆپێ ئاو
بەشێرە ئاوێکەوە بنووسێ

تۆم خۆش دەوێ
هەر وەک تاسەی دووری
وەکوو
دڵە ڕاوکەی چاوەڕۆانی
بۆ کردنەوەی
بەستەیەکی گەورە
کە نازانی لە ناوی دا چێ

بەڵێ تۆم خۆش دەوێ
خۆشەویستم
وێنەی یەکەم
سەفەری  تەیاره
لە سەر پاناوەکان

هەر وەکوو دەنگی دەروونم
لە کاتی دڵە کوتە
لەرزینی دەستم
لە بەرەودیتنی
نیشتمان

ئەرێ
تۆم خۆش دەوێ
خۆشم دەوێی
وەک کوتنی:
شوکر بۆ خودا
کە وا ماوین لە ژیان

#نازم_حیکمەت

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ــڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
هیوای ژیانێکی لێوڕێژی بەختەوەریتان
بۆ لە خودای گەورە دەخوازین

ئەمڕۆچوارشەممە
4/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/4هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خۆشەویستەکەم
دەترسێم کاتێ بێمە بەهەشت
لە گەڵ ئەوانی تر لێم بگۆڕدرێی
بە هەڵە لە جێی تۆ یەکی تر لە ئامێز گرم
بۆیە پێت دەڵێم
هەر لە ئێستاوە ئەو دەسماڵەی کە بۆم کڕیبووی بە سەرتی دادە،
ئەگەر دیتت هەموو وەکوو تۆ
دەسماڵیان بە سەرەوە بوو،هێندێ لە بسکی جوانت بهۆنەوە و لە دەسماڵەکەتی دەر بێنە.
بەلای کوڵمەی جوانتی لادە
دیسان ئەگەر وەک ئەوان بووی،
لە نزیک دەرکەی چوونە ژوورێ
چاوەڕوان بە.
گیانەکەم
ئەگەر ئەوێش قەرەباڵغ بوو،
وەرە دەرێ پەیدام کە و دەستم بگرە
تا پێکەوە بڕۆین،گەر لەوێش نەبووم
سەرێک لە جەحەندەم دە، بێ گوومان لەوێ
پەیدام دەکەی ئاخر سووتانی من لە گەڵ
هەمووان جیاوازە،لەوێش ئەگەر دیتت هەموو
هەر وەکوو یەک دەسووتێن
بگەڕێوە بۆ ماڵێ لە ناو جانتاکەدا سجیلی
هەر دووکمان بێنە لە گەڵ خۆت،
نا نا تۆ خۆ ماندوو مەکە
لە بەهەشت دانیشە،بۆ خۆم پێش مردن هەڵیان دەگرم،لە گەڵ خۆم دەیانهێنم
بەڵام تەنیا ئەگەر خودا بکا ئەو
کرمە نەحلەتییانە ناو گۆڕ ئیشتیای کاغەز نەکەن و نەیانخۆن!

#رسول_ادهمی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەوساری وشتر لە کلکی کەر بەستن!!

دەگێڕنەوە وشترەوانێک لە کۆتایی تەمەنی وشترەکەی بانگ دەکا و لە بەر ئەو ئەشکەنجە
و ئازارانەی کە پێی دابوو داوای گەردن ئازایی
لێ‌دەکا. 
یەک بە یەکی کار و ئەزێت و ئازارەکان وە بیر
وشترەکە دێنێتەوە،لە شەڵاق لێدانەوە بگرە تاکوو ئاو و خۆراک پێ‌نەدان و باری زیادی لێنان و... هەمووی بۆ دەژمێرێ و دەڵێ: ئایا بەوحاڵەوەش هێشتا ڕازی گەردنم ئازاد کەی؟؟
وشتر لە وەڵام دا دەڵێ:بۆ هەموو ئەو کارانە
کە بە سەرت هێناوم گەردەنت ئازا دەکەم.
بەڵام جارێک کارێکت بە سەر هێنام کە هیچ‌کاتێ ناتوانم گەردنت ئازا کەم و لێت
ببوورم...!!!
وشترەوان بە سەر سوڕمانەوە کوتی:ئەوە چ
کارێکە کەوا ئەوەندەی پێ عاجزی؟؟؟؟
وشتر لە وەڵام کوتی:جارێک هەوساری منت
بە کلکی کەرێکەوە بەست ئەگەر لە هەموو ئەشکەنجە و ئازارەکانت ببوورم و گەردنت‌ئازا
کەم،بە خاتری ئەو بێ‌ڕێزێت هیچکات لێت خۆش نابم و ناتبەخشم!!!


 وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج شەممە
5/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەماکردنت
بۆ دوایێ
با لە گەڵ ئاواتەکانت
هەستم و دانیشم
بفڕم
بۆ ڕابردوو
بۆ ماڵی باوکت
بۆ ئەو ساڵانەی
بە پێم
ڕاوەستای
ئازارت دی
گریای
دەمهەوێ
باڵاگەردانی
چاوەکانت بم
وەها خافڵگیرت کەم
کە دوای من
کەسی ترت
نەیەتە بەر چاو


#ایلیانوروزی
#قشقایی_گزلرم
#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️

رقصیدنت باشد
براے بعد
بگذار
با آرزوهایت نشست بر خواست ڪنم
بہ گذشتہ پرواز ڪنم
بہ خانہ ے پدرے ات
بہ سال هایے ڪہ برایم
ایستادی
رنجیدی
گریستی
مے خواهم دور تا دور
چشمانت بگردم
و چنان غافلگیرت ڪنم
ڪہ بعد از من
ڪسے بہ چشمانت نیاید

#ایلیانوروزی
#قشقایی_گزلرم


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
縆✆찆찆㈆ 縆✆찆찆㈆
䘆Ⰶ䔆䜆 㨆䐆✆䔆찆
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
䘆픆㌆찆䔆픆꤆픆찆 ㌆픆ㄆ⼆찆 縆✆찆찆㈆찆
䔆㠆䜆ㄆ ⸆✆䐆䈆찆
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فەتانەی وەلیدی ئەو ژنە ڕەچە شکێنەی
کە لە بێ‌نازی دا مرد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔥🔥
🔥

ڕۆییشتی و فێرت نەکردم چۆن بمرم
ڕۆییشتی و فێرت نەکردم چۆن بژیم
فێرت نەکردووم چۆن بەرگەی خەمی دووریت بگرم.
فێرت نەکردووم چۆن ئەوینم بلاوێنمەوە
فێرت نەکردووم دوای گریان چبکەم
گۆلاوەکانم چ لێ بکەم
هەنسکەکانم لە کوێ دانێم
تەنیاییم لە کوێ هەڵگرم
ژانەکانم چۆن بشۆم

ڕۆییشتی و
فێرت نەکردووم
چۆن خۆم کۆ بکەمەوە
شپرزەیی ڕۆحم ڕێکوپێک بکەم
شەکەتی گیانی پڕ ژانم دەرکەم

ڕۆییشتی و نەتوت
دڵتەنگی چۆناوچۆنە
هەناسەبڕکێ لە کوێوە دێ
خەم و پەژارە لە کام لاوە هروژم دێنن

ڕوییشتی و فێرت نەکردووم
ئەشێ چۆن پرسەی مردنم بگێڕم
کێ بۆ کۆڕی سەرەخوشیم بانگهێشت بکەم
وەڵامی بەشداربووان چۆن بدەمەوە
چۆن سپاسیان بکەم

ڕۆییشتی و فێرت نەکردووم
کەی ئەشێ خەمبار بم
کەی ئەشێ بیمار بم

ڕۆییشتیت و
تاریکانی تەنگی لێ هەڵچنیونم
شەوەزەنگ گەمارۆی داوم
تەنانەت فێڕت نەکردووم
چۆن چراکان داگیرسێنم
چۆن دڵم حاڵی بکەم تەواو بوو
چۆن گڕوو نەگرم
چۆن تاسەم فێنک بکەمەوە

ڕوییشتی و شپرزەییم
بە کاتی  دیدارەکانتە و
پێمت نەوت دابڕانت چەندە شپرزەم دەکات

ڕۆییشتی و نەتوت
کە ڕۆییشتم هەموو شتێک بێ مانایە و
دەبێ لەگەڵ هیچدا چبکەم؟

هەموو شتێکت دەزانی و
ویستت پێم بڵێی کە هەبوونت
ژیانە و نەبوونت نەمان.

J.A
🔥
🔥🔥
FATTANEH
@Jowangah
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/26 05:53:13
Back to Top
HTML Embed Code: