خەم مەخۆ هەر وا تەنیا نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.
من ئیستا لێرە هەمیشە لە پرسەدام.
پرسەی گوڵەگەنم،
پرسەی ئاو،
پرسەی دارستان.
وەلێ هەموو جارێکیش هەتاوێکی
ڕاسپاردە لە لای ئایندەوە
دێتو دەست ئەکاتە ملم و
دڵنەواییم ئەکات و پێم ئەڵێ:
خەم مەخۆ هەر وا تاریک و
لێو بەبار نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.
#شێرکۆ_بێکەس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەکەکان زیندەبەگۆڕ کەن
و گەنم بچێنن.
پلەوپایە لە دیکتاتۆرەکان بستێننەوە و لەسەر سینگی وەرزێڕان میداڵ بنەخشێنن؛
ئەمباری چەکوچۆڵ بسووتێنن و پەرتووکخانە درووست بکەن؛
فیشک و گوللە بێدەنگ بکەن و پێنووسەکان بخەنە سەرپێ؛
مووشەکەکان قەفەزی کەن و باڵندەکان ئازاد بکەن؛
سنوورەکان پێکەوە بلکێنن و ئاڵاکان لە دڵتاندا وەشێرن؛
مرۆڤایەتی لە قاپ گرن
هەڵیواسن بە سینگی دیواردا و ڕووگە درووست بکەن؛
هەموو جێیەک بخەمڵێنن تا بەزمگێڕ و منداڵان مۆسیقا بژەنن
بەڵێ، ژیان جوانە هەروەک سێوێکی سوور لە دەستی ئافرەتێکا.
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۹ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی

Forwarded from ژیان جوانه (▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M)
باوکم لێی دەدام و دایکم لە ژێر دەستی ڕزگاری دەکردم.
لەدڵی خۆمدا دەمکۆت:
بڵێی ڕۆژێک دایکم لێم دا باوکم هەڵوێستی چی دەبێ و چ دەکا؟؟
بۆئەوەی توڕەیی دایکم ببینم بڕیارمدا لێی یاغی بم،
ڕۆژێك پێی کوتم: بڕۆ لەبازاڕ شیر بکڕە، نەڕۆیشتم.
کاتێ دانیشتین بۆ نان خواردن گڕووم گرت کوتم: بەشی من کەمە و نانی زیاترم دەوێ .
داوای لێکردم لەسەر کورسییە بچووکەکەم دانیشم و نانەکەم بخۆم،بەڵام من خواردنەکەم بەسەر فەرشەکەدا ڕشت و بەئەنقەست جلەکانم تێوەردا و پیسم کردن.
بە توندی قسەم لەگەڵ دایکم کرد، چاوەڕێ بووم توڕە بێ لێم دا .
بەڵام ئەو گەرمی لەباوەشی گرتم و کوتی: چیتە کوڕم؟ خۆ نەخۆش نیت؟!بۆ ئاوا دەکەی؟؟!!
لەوکاتەدا فرمێسك بەچاومدا هاتە خوارێ و ئیتردڵنیا بووم پێویستیم بەوە نابێت کە باوکم لەژێر دەستی دایکم ڕزگارم کا!!!
" ئەدیب میرزا "
وە ـــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

#پەندی_پێشینیان
خەرج ئەگەر لە سەر کیسەی میوانە
حاتەمی تەی بوون گەلێ هاسانە
دوا تکەی خوێنم لەو داخە چۆڕا
من کەرم ناوێ،کورتانی گۆڕا
کوا بیری لە لای لۆمە و تانووتە
کەر جۆ ببینێ، لە کا لالووتە
بێزمان گەلێ ڕەنج و دەرد کێشن
کەرانی گەچکێش جومعە بەردکێشن
ئەم پەندە نرخی لای دڵ و گوێیە
خەرواریش خوێیە، مسقالیش خوێیە
کەڵەشێر، چەقەڵ بیبا بەیانی
با هەر شەو بیکا بە نۆشی گیانی
پێکەنین دڵی خۆشی گەرەکە
گریانیش کوڵ و جۆشی گەرەکە
وتیان بە کوڵۆڵ چی تیایە هەگبەت؟
وتی: خوا شکوور پڕیە لە نەگبەت
مقەستی هێنا لە ژێر برۆیدا
لە بەر کڵۆڵی لە چاوی خۆیدا
دەڵێن خوشکی شوو سەر لە عەڕش دا
دووپشکی ماتە لە ژێر فەڕش دا
بۆوەی نەکەویە بەر تیری لۆمە
هاوڕەنگی کۆمەڵ بژی بۆ تۆمە
#مەلا_غەفوور_دەبباغی
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خەرج ئەگەر لە سەر کیسەی میوانە
حاتەمی تەی بوون گەلێ هاسانە
دوا تکەی خوێنم لەو داخە چۆڕا
من کەرم ناوێ،کورتانی گۆڕا
کوا بیری لە لای لۆمە و تانووتە
کەر جۆ ببینێ، لە کا لالووتە
بێزمان گەلێ ڕەنج و دەرد کێشن
کەرانی گەچکێش جومعە بەردکێشن
ئەم پەندە نرخی لای دڵ و گوێیە
خەرواریش خوێیە، مسقالیش خوێیە
کەڵەشێر، چەقەڵ بیبا بەیانی
با هەر شەو بیکا بە نۆشی گیانی
پێکەنین دڵی خۆشی گەرەکە
گریانیش کوڵ و جۆشی گەرەکە
وتیان بە کوڵۆڵ چی تیایە هەگبەت؟
وتی: خوا شکوور پڕیە لە نەگبەت
مقەستی هێنا لە ژێر برۆیدا
لە بەر کڵۆڵی لە چاوی خۆیدا
دەڵێن خوشکی شوو سەر لە عەڕش دا
دووپشکی ماتە لە ژێر فەڕش دا
بۆوەی نەکەویە بەر تیری لۆمە
هاوڕەنگی کۆمەڵ بژی بۆ تۆمە
#مەلا_غەفوور_دەبباغی
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە
🍂 ۲۱ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۱ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۱ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۹ی جەمادیولئەووەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
📍گوندی چەرمۆ دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری چەمچەماڵ، یەكێكە لە كۆنترین گوندە كشتوكاڵیەكانی جیهان، بە پێی ئەو پاشماوانەی تیایدا دەركەوتووە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ۷۰۰۰ ساڵ پ.ز واتە چاخی بەردینی نوێ. تیمێكی پشكنینی زانكۆی شیكاغۆی ئەمەریكی بە سەرۆكایەتی (رۆبەر د.ج بەیدود) كاری كنە و پشكنینی تێدا كردووە چەندین پاشماوەی تێدا دەركەوتوون وەك ئامێری بەردینی كشتوكاڵی و كەرەستەی بەردینی ناو ماڵ و پاشماوەی خۆراكی وەك دانەوێڵە و بەروبومە پاقلەمەنیەكان وهەروەها ئێسك و پروسكی ئاژەڵی كێوی
خەڵکی ئەم گوندە دانەوێڵەیان وەک "گەنم، جۆ و نیسک" چاندووە و بایەخیان بە درەختی "بەڕوو و فستق" داوە و "مەڕ، بزن و بەرازیان" بەخێو کردووە. لە دۆزراوەکانی ئەم گوندەدا دەرکەوتووە کە دانیشتووانەکەی ڕستن و چنینیان زانیوە.
لە سەرانسەری پێگەکەدا شوێنەواری ١٢ خولی شارستانییەت دۆزراوەتەوە. زۆربەی شوێنەوارەکانی گوندی چەرمۆ ھی دوو خولی کۆنتری ئەو پێگەیەن کە ھاوکات بووە لەگەڵ شارستانییەتی شانەدەر .

بە گەورەیەکیان کوت
تۆ بۆ پەروەردە کردنی منداڵەکانت
چ کارێ دەکەی؟
کوتی: هیچ کارێ ناکەم
کوتیان: مەگەر شتی وا دەبێ؟
کەوایە منداڵەکانی تۆ بۆچی ئاوا باشن؟
کوتی: من بۆ پەروەردە کردنی خۆم حەولم داوە و تێکۆشاوم،
تاکوو سەرباشقە و وێنەیەکی باش بم بۆ ئەوان.
منداڵان ڕاستی گوتار و درووستی ئاکاری دایک و باوک دەبینن،
نەک ئەمر و نەهی واتا وابکە و وامەکەی بێهۆ و خۆڕایی کە بۆخۆشیان هەڵسوکەوتی پێ ناکەن....!!!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تۆ بۆ پەروەردە کردنی منداڵەکانت
چ کارێ دەکەی؟
کوتی: هیچ کارێ ناکەم
کوتیان: مەگەر شتی وا دەبێ؟
کەوایە منداڵەکانی تۆ بۆچی ئاوا باشن؟
کوتی: من بۆ پەروەردە کردنی خۆم حەولم داوە و تێکۆشاوم،
تاکوو سەرباشقە و وێنەیەکی باش بم بۆ ئەوان.
منداڵان ڕاستی گوتار و درووستی ئاکاری دایک و باوک دەبینن،
نەک ئەمر و نەهی واتا وابکە و وامەکەی بێهۆ و خۆڕایی کە بۆخۆشیان هەڵسوکەوتی پێ ناکەن....!!!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هیچ جەحەندەمێک لە نەفامی و دەبەنگی سووتێنەرتر نیە.
کە ئەگەر ئاگاتان لەخۆتان نەبێ،
لە تەندووری خۆیدا، وەک گۆشت دەتان برژێنێ...!
بە قەولی عەتتار:
هەر شتێ بە مێشکی تۆ دادێ؛ هەرئەوە چەمک و مانای تۆ...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
کە ئەگەر ئاگاتان لەخۆتان نەبێ،
لە تەندووری خۆیدا، وەک گۆشت دەتان برژێنێ...!
بە قەولی عەتتار:
هەر شتێ بە مێشکی تۆ دادێ؛ هەرئەوە چەمک و مانای تۆ...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
Forwarded from نادر مسته فازاده N.M
دەبێ بیر بکەمەوە بزانم منداڵەکەم بنێرمە ناو
چ دنیایەکەوە؟
ئەو لە ماوەی چاو لە سەریەک دانانێک دەچێتە مەدرەسە و مێشکی پڕ دەبێ لە قسەی بێمانا و درۆی پەتی و بێغەل وغەشەوە،فێری هەموو ئەو قسه قۆڕ و درۆیانە دەبێ.
کە لە تەواوی تەمەنم دا هەوڵم داوە
بەربەرەکانییان لە گەڵ بکەم.
ئایا دەبێ لە گەڵ بەرەو گێژی چوون و گەوجەی وردە وردەی منداڵەکەم ،
هاوڕەنگ و هاودەنگی کۆمەڵگا بم،
یا دەبێ ئەقڵی خۆمی بە میرات دەمێ
و پێی ببەخشم؟؟؟
✍ #میلان_کوندرا
#وە__نادرمستەفازادە

🟣 ئەوڕۆ سێشەمبە
🍂 ۲۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۲ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۲ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۰ی جەمادیولئەووەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
🍂 ۲۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۲ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۲ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۰ی جەمادیولئەووەڵی ۱۴۴۶ی مانگی
دەڵێن:ئیستالین لە کاتی سەرەمەرگ دوو پاکەتی دا بە خروشچف و پێیکوت:ئەوانە
مەکەوە تا کاتێ کە بار و دوخی وڵات خراپ
نەبێ، ئەگەر دیتت وڵات لە مەترسی دایە تەختی دەسەڵاتداریت خەریکە بکەوێتە لەرزین ،نامەی یەکەمیان بکەوە و بە پێی
ئەو ڕەفتار بکە، بەڵام ئەگەر بە ڕاستی کەوتێ
مەترسی و بار و دۆخ زۆر خراپ بوو،نامەی
دووهەم بکەوە...
پاش مردنی ئیستالین پێگەی خروشچڤ
وردە وردە بەرەو خراپی ڕۆیشت و کەوتە مەترسی، ئەویش چوو نامەی ئەووەڵی کردەوە،نووسیبووی هەموو تااوانەکان
بخە ئەستۆی دەوڵەتی پێشوو، بیکە هەرا و هوریا و تەپ و تۆزێک سازکە کە کەس
تێنەگا،چی بە سەر چێوەیە،ئەویش دیتی
ئامۆژگاریەکی باشە، هەرا و هووریای ساز کرد
و دەستی کرد بە پاک کردنەوەی شوێنەواری کارەکانی ئیستالین لە ڕووسییە و ئەوەش چەند ساڵێکی دەوام هێنا...
کاتێ دیتی ئەو دەوایەش کاریگەر نەبوو و وڵات بەرەو مەترسی تەواو ڕۆیشت. چوو کە
نامەی دووهم بکاتە،تەماشای کرد نووسراوە
ئێستا هەر دوو نامەکە بدە بە نەفەری پاش
خۆت...
وە ــ نادرمستەفازادە

🟣ئەوڕۆ پێنجشەمبە ؛
🍂 ۲۴ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۴ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۴ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۲ی جەمادیولئەووەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

ئەوەی کە ئێستا بەناوی خوداوەند ڕوو دەدەن، گەمەگەلی سیاسەتمەدارانەی دەسەڵاتدارانە کە وەسەر چارەڕەشترین بوونەوەرەکان دێت، ئەوە جینایەت و تاوانێکی ترسناکە لەدژی مرۆڤایەتی، مرۆڤێ کە ڕۆژێک بە شکڵ و فۆڕمی خودایان خوڵقابوو.
ئێریک فۆن دنیکن
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۱ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێریک فۆن دنیکن
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۱ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوالێخۆش بوو مەرزییەفەریقی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە هاڵاوی دەمی دەستەکانی گەرم دەکردەوە
دەستم کرد بە وێنەگرتن،کوتی:دەستەکانی
من چیوا نەماوە بیبەستن و ببنە یەک پارچە سەهۆڵ تۆش خەریکی وێنەم لێ هەڵدەگری؟؟؟!!!
لە جێی وێنە گرتن وەرە پێشێ و یارمەتیم بدە کوتم:بە چاوان،لێی چوومە پێش کە
یارمەتی بدەم،
بزەیەکی هاتێ و کوتی:گاڵتەم لە گەڵ کردی، ئەوە ئەوڕۆش تۆ یارمەتیت دام،سبەی و
دووی کێ یارمەتیم دەدا؟؟؟!!!
وێنەم لێ هەڵگرە و بڵاوی کەوە،گاهەیە یەکێ بە هاواری چارەڕەشی ئێمە بگا...!!!
سروش شعبانلو
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
.

انشا
موضوع: بازگشت ترامپ
به هزار قورعان میدانستم دوباره این هەتیوه شێت گەورە و گووخۆر آمریکای جهانخوار خواهد شد، چون باید نەگبەتی و بدبختی ما کامل میشد، فلذا من در اولین اقدام پس از آمدن ترامپ دوباره دخترش را فالو کردم و به او پیروزی آن باوک سگبابش را تبریک گفتم، بایدن که تا الان هم با تڕەتڕ خودش را رسانده بود دیگر به قون تاریخ رفت و از تڕدانەوە افتاد وی در این چهار سال هیچ غلطی نکرد و همچون کاوڕی گێژ کسی آدم حسابش نمیکرد و حتی بلد نبود مثل دوره قبلی ترامپ گاز بگیرد و فقط تڕدانەوە برایش مهم بود او گفت: "سوێند به گوڵێکی پاک ئەخۆم من تەنیا له مەستەراو ئەتڕم و پەرژینێ قایم بێت خەڵک قسەیان بۆم دروست کردوه"
ترامپ در این چهار سال که بایدن در کاخ سفید بود شێت بازی فراوانی در آورد و حتی طبق اسناد ویکی لیکس چوار کەڕەت در شێتخانه همدان بستری شد و حسابی خۆی کەر کردبوو، او مزاحم تلفنی کاخ سفید میشد و اگر بایدن جواب میداد داخل تلفن فوت میکرد، ترامپ هر روز با موتور از جلو کاخ سفید میرفت و به دخترهای بایدن شماره میداد، او در این مدت برای امرار معاش در ترمینال شهرشان آبجو و عرق سگی و پاسور میفروخت و چند بار زنش خواسته بود طلاق بگیرد ولی به خاطر بچههایش ترامپ را تحمل میکند.
حال ترامپ قرار است آنچه در این چهارسال به خەستی خوردەایم به تراوی از لووتمان بیرون بکشد که از همین تریبون اعلام میکنم بیکه به خاتری قەبرەکەی جەماڵ خاشقی وازمان لێ بێنێت.
ترامپ فردی است شەرواڵ پیس، قمارباز و سەرشێت که آدم را یاد فیلمهای کابویی میاندازد وی در انتخابات اول شد ، هریس دوم آرای باطله سوم و محسن رضایی میرقائد چهارم شد و از الان باید خودمان را برای روزگاری سخت آماده کنیم
اصلا چرا ترامپ به ما گیر داده است و نمیرود برای خەڵک مملکت خودش مسکن مهر و پراید بسازد، به جای اینکه وەک سەگ ما را بخورد فکری به حال بورس آمریکا بکند که ڕۆژی سێ جار ورشکست نشود و هزاران مشکل دیگری که آمریکا با آن دست به گریبان است، از همه مهمتر ترامپ باید فکری برای گرانی دلار بکند او اگر بشر است باید دلار را ارزان کند
👇👇عەتا سەرزل👇👇