#ژیاننامەی_مامۆستا_ئەخۆل
ئەحمەد_دەروێش_عەبدوڵڵا_ناسراو_بە_ئەخۆل
[1911 تا 1988] شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە. لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزێن لە ناوچەی سەرگوڵ هاتۆتە دنیاوە. ئێستاش گۆڕی لە گردی سەیوانی سلێمانییە.
سەرەتای ژیانی شاعیر
ئەخۆل دەڵێت: پایەی خوێندەواریم بەداخەوە زۆر کەمە چونکە ئەو کاتەی من گەیشتوومەتە تەمەنی خوێندن پاش شەڕی جیھانیی یەکەم بوو، گرانی و پەشێوی لە سلێمانیدا ھەبوو و قوتابخانەش نەبوو. حوجرە ھەبوو توانیم لە لای مامۆستایەکی ناوخۆیی قورئانی پیرۆز بخوێنم. ئینجا کە لەشکری ئینگلیز ھاتە سلێمانی قوتابخانەیەک بەناوی نموونەی سەعادەت کرایەوە چوومە ئەو قوتابخانەیە و لەوێ مامەوە ھەتا پۆلی یەکەمم تەواو کرد. لە سەردەمی شۆڕشەکەی خوارووی کوردستاندا بەھۆی بۆمبارانەوە خوێندنگەکە نامێنێ و تا دوای گەڕانەوەی شۆڕشگێڕان بۆ شاری سلێمانی و کرانەوەی ھەر دوو قوتابخانەی مەحموودییە و قادری.
ئەخۆل دەچێتە قوتابخانەی قادری تا پۆلی سێهەم دەخوێنێت دیسان شاری سلێمانی دەکەوێتە ژێر تۆپبارانی هێزەکانی ئینگلیزەوە و شار چۆڵ دەکرێ قوتابخانەکەش دادەخرێت. دوای ھاتنەوە تا پۆلی پێنجەم لە ھەمان قوتابخانە تەواو دەکات.
نازناوی ئەخۆل
وەک مامۆستا خۆی دەڵێ لە ماڵەوە لەجیاتی ئەحمەد پێیان دەوتم ئەحۆل لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەکەماندا کەسێک ھەبوو نەیدەتوانی بڵێ ئەحۆل دەیگوت ئەخۆل ئیتر ئەمە بووە هۆی ئەوە کە ئەخۆل ببێتە نازناوی ئێمە. بنەماڵەکەیشی لە ئێستادا ئەم نازناوەیان ھەڵگرتووە.
❉ نموونەیەک لە شیعرەکانی ئەخۆڵ
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابكێشی مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ
پەچەت لا دە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری ڕووت ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشێ ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوسوقەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ
بەوەش دڵشاد و خۆشحاڵم کە یادی نائومێدی خۆم
بەخوڕ ئەشکی لە چاوانا قەتیس ماوم ئەبزوێنێ
تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵم تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ
بە چەشنێ خۆشەویستی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ
ڕۆحی شاد، یادی بەرز و ناوی هەرمان
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

سڵاو
بەیانیتان پڕ لە ئەوین و جوانی
🗓 ئەمـڕۆ یەکشـەمـمـە
🍂 ۱۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۳ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۳ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی

💎ئێمە لە ساناترین کاروبار، بۆ وێنە کڕینی کەوش، ئەوەندە دەزانین کە دەبێ لە شارەزای ئەو کارە واتا کەوشدرووی بکڕین، بەڵام سەیرە کە لە سیاسەتدا لەسەر ئەو بڕوایەین کە هەر کەسێ توانی ڕا و دەنگی زۆر وەدەست بێنێ، دەتوانێ بەسەر وڵاتێکدا حوکوومەت بکات!
هەروەها ئەگەر نەخۆش کەوتین، دەچینە لای دوکتورێ کە کارامە و لێهاتوو بێ و بڕوانامەکەی داژده و پشتی زانست و شیاوی پیشەکەی بێ، کەوایە بێشک ناچینە شوێن جوانترین و قسەخۆشترینەکانیان؛ ئێستا ئەگەر کۆمەڵگایەک نەخۆش بێ، ئایا نابێ بۆ ڕێنوینی و ڕێبەری ئەو کۆمەڵگایە بەدوای فرەزان و ئاوەزمەندترین خەڵکدا بڕۆین؟
وێل ــ دۆرانت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەروەها ئەگەر نەخۆش کەوتین، دەچینە لای دوکتورێ کە کارامە و لێهاتوو بێ و بڕوانامەکەی داژده و پشتی زانست و شیاوی پیشەکەی بێ، کەوایە بێشک ناچینە شوێن جوانترین و قسەخۆشترینەکانیان؛ ئێستا ئەگەر کۆمەڵگایەک نەخۆش بێ، ئایا نابێ بۆ ڕێنوینی و ڕێبەری ئەو کۆمەڵگایە بەدوای فرەزان و ئاوەزمەندترین خەڵکدا بڕۆین؟
وێل ــ دۆرانت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
قازی شار ویستی هێندێ گاڵتە بە باڵوول بکا،
کوتی: دەمهەوێ پرسیارێکت لێ بکەم ئایا ئامادەی وەڵام دەیەوە؟؟؟
باڵوول کوتی:ئەوەندی بزانم وەڵام دەدەمەوە
ئەوەی نەشمزانی لە تۆ دەپرسم!!!
قازی لێی پرسی:ئەگەر سەگێک لە سەربانێک بازدا بۆ سەربانێکی تر و تڕێگی لێ بەر بێ
ئەو تڕە هی کام یەک لە خاوەن
سەربانەکانە؟؟!!
باڵوول خێرا دەڵێ:بە هەر سەر بانێک نزیکتر
بێ هی ئەوە!!
قازی دەڵێ ئەگەر مابەینی سەربانەکان بەرانبەر بێ چی؟؟!!
باڵوول دەڵێ: نیوەی تڕەکە بە خاوەن سەربان
هەوەڵی و نیوەی بە خاوەن سەربانی دووهەمی دەگا.
قازی دەڵێ:ئەگەر خاوەن سەربانەکان لە
ماڵێ نەبن و ئەو ماڵانە چۆڵ بن چارە چیە؟؟
باڵوول دەڵێ:ئەو کاتە دبێتە ماڵی بیتالماڵ وە بە قازی دەگا...
وە ــ نادرمستەفازادە

کاتێ بۆ قسەی دەسەڵاتداران گوێ ڕادەگری بیر لەوە دەکەیەوە کە مەبەست لە شەڕ، پاراستنی خواپەرستی، پاراستنی پاکی و خۆپارێزی، پاراستنی چاکە و ئەو جۆرە قسانەیە؛ بەڵام کاتێ بەباشی فکر دەکەیەوە، دەبینی کە ئەوان لە من و تۆ بێ ئاقڵ و شێت تر نین. «بۆ گیرفان شەڕ دەکەن.»
ئەگەر جگەلەوە بوایە، ئەگەر شەڕ هیچ قازانجێکی نەبوایە، خەڵکی داماو و چارەڕەشی وەک من ئیتر شەڕیان نەدەکرد.
بێرتۆلت بێرشت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەگەر جگەلەوە بوایە، ئەگەر شەڕ هیچ قازانجێکی نەبوایە، خەڵکی داماو و چارەڕەشی وەک من ئیتر شەڕیان نەدەکرد.
بێرتۆلت بێرشت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
من نیشتمانێکی تایبەتم نیە، نیشتمانی من ئەو شوێن و خاکەیە کە لەوێ مرۆڤ و مرۆڤایەتی کۆیلە و دیل نەبن....!
ئێرنستۆ چگوارا
وە ــ نادرمستەفازادە
ئێرنستۆ چگوارا
وە ــ نادرمستەفازادە
Forwarded from ژیان جوانه
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاهەنگی "لانک لانک لانکۆڵێ " بە دەنگی هونەرمەند دینا
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لەیلا قادری
کەیسێکی ڕاستەقینە بە دەسکارێوە
بەشی چوار
لەو ماوەیەدا من بەتەنێ مابوومەوە. تا منداڵەکان بەخەبەر بوون، مەنزوورم نەبوو، بەڵام دوایە لەترسان هەتا شەو شەق دەبوو، هەڵدەلەرزیم. دیواری حەسارێ زۆر نەوی بوو و خەڵکیش دەیزانی خەبات لە ماڵێ نییە، بۆیە یەکجار ئاوا ترسم ڕێنیشتبوو.
تەلەفۆنم بۆ ئەختەر کرد، گوتی: جووتێک کەوشی پیاوانە لە حەسارێ لەگەڵ کەوشەکانی خۆتان جووت کە و کراس و پاتۆلێکیش بە تەناف دادە، هەر کەس بێتە سەر دیوارەکەت، ئەوانە ببینێ، ناوێرێ خۆی حەواداتە دیوی حەسارێ.
فێڵی چاک بوو، بەڵام خەبات هەر جووتێک کەڵاشی لە ماڵێ هەبوو، ئەویش شووشه نۆشابەم تێ گرتبوون تا دەقیان نەشکێ. قەت دڵم نەدەهات بەو سەرما و بەستەڵەکە لە حەسارێ دایاننێم. بوخچە و چەمەدانی نوێماڵیم هەڵڕشت، کراس و بنپاتۆڵێکی کاڵەوەبووی خەباتم دەرهێنا و شەوانە بە تەنافم دادەدان.
خات خاتوون، جیرانی دەرک به دەرکمانەوە بوو، گوتی: چاک چاک دەکەی کچم، حەیا و شەڕەفی خۆت توند بگرە. به ناشکوری ناڵێم، ژن داوێنی خۆی لێ دوژمنە. ژن دەناسم لە ئاوی شەوێ پاکتر بوو، کەچی هەر قسەی خەڵکی شاربەدەری کرد. هانێ ئەو کەوشانەی وەستا نادر بەرە. خۆ بەو تەڕوقوڕییه لە پێی ناکا و هەتا بەهارێش ناچێ بۆ کار. ئەو دەمیش یان جووتێکی بۆ بکڕەوە، یان بۆی بێنەوە.
کەوشی وەستای گۆرینم هێنا و مانگێک، شەوانە دەمبردنە دەرێ و به ڕۆژ دەمهێنانەوە ژوورێ.
سەعات چواری بەیانی، هێشتا ئەستێره به ئاسمانەوە بوو، لە دەرگایان دا. چۆن چاوەڕێی خەبات نەبووم، نەمدەوێرا بیکەمەوە. منداڵ هەموو وەخەبەر هاتبوون و لەسەر جێگا لێویان دەکرۆشت. چارەگێکی پێ چوو؛ بەسەر دەرگادا خۆی فڕێ دا حەسارێ. جووتە کەوشەکەی هەڵگرت و کەوتە گیانم. لەبەر چاوی ئەو منداڵە بەستەزمانانە، گوڵدانی بە خیزەوە پێدادام. خشتەی سەر کوورەکەی هەڵگرت(گەرمم دەکرد بە قووڵکەی پشتمەوە دەنا، تا ئاهۆن بێتەوە)، ئەو خشتەیەی تێدا شکاندم. کچە گەورەکەم شاڵاوی بۆ ماڵی وەستا نادر برد، بەحاڵودووبەڵا نووزەم دەهات. سوێندم دان گوتم ئەو کەوشانەتان چۆن پێ داوم، بۆی بگێڕنەوە، ئەو بێدینە کوشتمی.
هەرکیان گوتیان: جا دایکم ئێمە کوا لە مەکری ژنان دەگەین؟ گریمان کەوشەکانیش ئی ئێمە بوو، ئەی ئەو شمەکانەی شتووتن؟!
گوتم: ئەوانە ئی خۆیەتی، شەش ساڵیش دەبێ هەڵم گرتوون.
خەبات کوتی: کچێ قاحبە، من کەنگێ شتی وام لەبەر کردووە؟!
وەستا و ژنەکەی، هەر ئاویان لە دۆڵاشی خەبات کرد و بۆیان تێ چاندم. پێیان وابوو فریوم داون و کاری خۆم کردووە.
هەر لەوێ ڕووت ڕووتی کردمەوە و هەتا حەمام ڕایکێشام. لەوێدا بە قایش تێبەرم بو و هیچ گیانی نەهێشتم. پێنج شەش جاری وەبەر ئەو ئاوە ساردە دەدام و ئەوجار ئاوی کوڵیوی بەسەردا بەردەدامەوە. ئەوەندەم هۆش هەبوو، گوێم لە چریکەی منداڵەکانم بوو کە دەگەیشتە عەڕشی فەلەک. ئیدی وەختایەک وەهۆش هاتمەوە، لە ماڵێکی تەنیشت خۆمان بووم و بە لۆکە ئاویان لە گەروو دەکردم. ئەو ژنە زۆر خانەدان بوو. هێندەی بە سەرمدا باراندبوو، ئەو چاوانەی هەڵنەدەهات. ئەویش دەیزانی هیچ ئەنوا و ڕووناکایییەک شک نابەم.
ئەو جووتە کەوشە، بە دەست خەڵکی بێویژدان و بێمروەتەوە، ماڵەوماڵی دەکرد.
ئەو بۆختانە وەک بنێشتە خۆشکە، کەوتبووە سەرزاران و شارێکی لێ پڕ ببوو: سەدریش پیاوی وەسەر پەڕی! دەڵێن کابرای فەقیر فریای کەوشەکانی نەکەوتووە، هەر بە پێخاوسی به سەرباندا دەرباز بووە.
خەبات بە دەستوبرد تەڵاقنامەی بۆ ناردم. منداڵی نازلێشێواوم، بێدایک، شەوێ لە ماڵێک ڕۆژیان دەکردەوە. دوو سێ جار لەچکەم لە قوڕقڕۆچکەم توند کرد، بەڵام خێرا پاشگەز دەبوومەوە، چونکێ دەبوایە بمێنم و شەڕ بکەم. لەبەر منداڵەکانم دەبوو ئەو پەڵەیە لەسەر شانی خۆم بکەمەوە.
سەری خۆم ناوە، ئاوارە و تەرەکەمە؛ هەر جارێ لە ماڵێک و هەرکەسە بە خێرای خۆی سێ چوار رۆژ ڕایدەگرتم و بە بیانوویەک وەدەریان دەنام. گڵۆڵەم کەوتبووە لێژی و کەس چاکی نەدەگوتم. زاتم نەبوو به ڕێبواریش بەو گەڕەکەی خۆماندا بڕۆم. بەجێی هەموو ئەوانەی بوختانیان پێ کردبووم و قسەی سووک و ناجایزیان وەدوو خستبووم، من شەرمم دەکرد و سەرم هەڵنەدەهات.
شەش مانگ وەک تۆپ، شەپ شەپێنم پێ کرا. ماڵی باب خەنجەریان لێ دەسووم و ماڵی مێرد بە تیر لە سێبەریان دەدام و دەیانگوت: ساڵی بە هەزار چووبێ، ئەو جندەیە دەتۆپێنین.
ڕۆژێک ئەختەر گوتی: وەستا نادر شێرپەنجەیەتی و کەوتووەتە گیانەڵڵاوە.
شەوێک بندیوار و بندیوار، خۆم لە ماڵێ هاویشتن. خۆم بەسەر لاقەکانی دادا و ئەوەندەی هێزم تێدابوو گریام و لاڵامەوە و کڕووزامەوە. گوتم: کوڕە وەستا پیاوی چاک بە و قەبری خۆت پیس مەکە. کوڕە چیتان دیت و چیتان بیست، ئەوە بۆ خەبات بگێڕنەوە. ئەگەر تاقە جارێک منتان به سووکی دیتووە، حاشای لێ مەکەن، بەڵام کوا خودابەرداره لەسەر سێ منداڵی چاوگەش هەڵتان پچڕیم؟! ئەلحان تۆ چۆن دەوێری بمری وەستا؟ ↪️
درێژەی هەیە
کاناڵی ژیان جوانە،

☀️ سڵاو،
بەیانیتان باش هاووڵاتییانی ئازیز
🗓 ئـەمـڕۆ دووشەممە
🌷 ۱۴ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
🌷 ۱۴ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🌷 ۴ی نوامبری ۲۰۲۴ی زایینی
🌻
🌾🌾🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش هاووڵاتییانی ئازیز
🗓 ئـەمـڕۆ دووشەممە
🌷 ۱۴ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی
🌷 ۱۴ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🌷 ۴ی نوامبری ۲۰۲۴ی زایینی
🌻
🌾🌾🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لێرە نی
بەڵام ئێستاش
لێوەکانت
ماچم بۆ دنێرن
قسەتم بۆ دەگێڕنەوە
باسی هەموو
نەکوتراوەکانم بۆ دەکەن
کە وا قورساییان
هەر مابوو لەسەر گوێم
بگەڕێوە،
بگەڕێوە
تەماشاکە
قەباڵەی تەواوی
شەقامەکانی شارم
بە ناو
کەوشەکانی تۆ لێداوە
بگەڕێوە
ئەو جار پاییز
تریەکانی بە جۆرێکی
تر نووسیوە
شار لارە لار دەڕوا
شەقام و پێڕەویش
گشت لارە لار دەڕۆن
کۆڵان کۆڵان
بە خەیاڵێ
ئەو لاقانەی
ڕۆیشتوون
تا نەگەڕێنەوە
درێژ درێژ ڕاوەستاوە
#عاتکه_صفالومنزه
وە ــ نادرمستەفازادە
https://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
بەڵام ئێستاش
لێوەکانت
ماچم بۆ دنێرن
قسەتم بۆ دەگێڕنەوە
باسی هەموو
نەکوتراوەکانم بۆ دەکەن
کە وا قورساییان
هەر مابوو لەسەر گوێم
بگەڕێوە،
بگەڕێوە
تەماشاکە
قەباڵەی تەواوی
شەقامەکانی شارم
بە ناو
کەوشەکانی تۆ لێداوە
بگەڕێوە
ئەو جار پاییز
تریەکانی بە جۆرێکی
تر نووسیوە
شار لارە لار دەڕوا
شەقام و پێڕەویش
گشت لارە لار دەڕۆن
کۆڵان کۆڵان
بە خەیاڵێ
ئەو لاقانەی
ڕۆیشتوون
تا نەگەڕێنەوە
درێژ درێژ ڕاوەستاوە
#عاتکه_صفالومنزه
وە ــ نادرمستەفازادە
https://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
ئاژەڵەکانی مەزرا هەمیشە دەبوو کار بکەن.
نە شیری مانگاکان بە گوێلکەکانیان دەدرا، نە هێلکەکان دەبوونە جوجکە!
هەموو هەوڵ و تێکۆشان و داهاتیان دەدرا بە ئاغای ،،جونز،، کە خاوەنی بێ بەزەیی ئەو مەزرایە بوو.
خۆراکی ئاژەڵەکانی مەزرا کەم بە ڕادەی نەمردنیان بوو.
تا گیان لە لەشیان دابوو، لە ترسی شووڵ و دارکاری کردن، کاریان دەکرد.
کاتێ ئاژەڵێک لە کار کەوتبا یا دەکوژرا،یا لە شوێنێکی دوور بەڕەڵا دەکرا...
ئەو مەزرایە قشقەڕەیەکی لێ بوو، کە پێوەندی باشی لە گەڵ ئاغای جونز هەبوو
ئەو دایمە باسی دنیایەکی خەیاڵی تری بۆ ئاژەڵەکان دەکرد،دەیکوت ئێمەئاژەڵەکان کاتێ بمرین، دەچینە سەر زەوی شیر و هەنگووین.ئیتر لەوێ پێویستیمان بە کار کردن نییە...
دەیکوت سەرزوی شیر و هەنگووین لە سەروی هەورەکانەوەیە!
تەنانەتی خۆی هەڵدەکێشا کە لە سەفەرێکی فڕینەکانیدا بۆ ئاسمان ئەو شوێنەی بە چاوی خۆی دیوە.
زۆربەی ئاژەڵەکانی مەزرا باوەڕیان بە قسەکەی دەکرد و بە تەمای دنیایی خۆش و خەیاڵی فقشقەڕە، ئەو دنیایەیان لە خۆیان تاڵ کردبوو، و لە کاتێ دا کە بێ پشوودان کاریان دەکرد، بە خەیاڵ خۆیان لە دنیایەکی تر لەسەر زەوی شیر و هەنگوین تێریان دەخوارد...!!!!
📕 قەڵای ئاژەڵان
#جرج_اورول
·•وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نە شیری مانگاکان بە گوێلکەکانیان دەدرا، نە هێلکەکان دەبوونە جوجکە!
هەموو هەوڵ و تێکۆشان و داهاتیان دەدرا بە ئاغای ،،جونز،، کە خاوەنی بێ بەزەیی ئەو مەزرایە بوو.
خۆراکی ئاژەڵەکانی مەزرا کەم بە ڕادەی نەمردنیان بوو.
تا گیان لە لەشیان دابوو، لە ترسی شووڵ و دارکاری کردن، کاریان دەکرد.
کاتێ ئاژەڵێک لە کار کەوتبا یا دەکوژرا،یا لە شوێنێکی دوور بەڕەڵا دەکرا...
ئەو مەزرایە قشقەڕەیەکی لێ بوو، کە پێوەندی باشی لە گەڵ ئاغای جونز هەبوو
ئەو دایمە باسی دنیایەکی خەیاڵی تری بۆ ئاژەڵەکان دەکرد،دەیکوت ئێمەئاژەڵەکان کاتێ بمرین، دەچینە سەر زەوی شیر و هەنگووین.ئیتر لەوێ پێویستیمان بە کار کردن نییە...
دەیکوت سەرزوی شیر و هەنگووین لە سەروی هەورەکانەوەیە!
تەنانەتی خۆی هەڵدەکێشا کە لە سەفەرێکی فڕینەکانیدا بۆ ئاسمان ئەو شوێنەی بە چاوی خۆی دیوە.
زۆربەی ئاژەڵەکانی مەزرا باوەڕیان بە قسەکەی دەکرد و بە تەمای دنیایی خۆش و خەیاڵی فقشقەڕە، ئەو دنیایەیان لە خۆیان تاڵ کردبوو، و لە کاتێ دا کە بێ پشوودان کاریان دەکرد، بە خەیاڵ خۆیان لە دنیایەکی تر لەسەر زەوی شیر و هەنگوین تێریان دەخوارد...!!!!
📕 قەڵای ئاژەڵان
#جرج_اورول
·•وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
*نەحلەت لە شەڕ*
گرینگ نیە ئەو سەربازە ڕووسی بێ،یا ئۆکڕاینی،ئەمریکایی،ئەفغانی، ئێرانی،سووری،
توورکی،یا...
گرینگ چاوانی پەرۆش و پڕ لە گریانی ئەوە،
سیاسەتێک ئەوی کێشاوەتە ئێرە کە بۆ خۆی و بنەماڵەکەی هیچ ڕۆڵێکیان لەو دا نەبۆ...
وە ــ نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
*لعنت بر جنگ*
*مهم نیست این سرباز روسی باشد اکراینی ، امریکایی ، افغانی ، ایرانی سوری ، ترکی یا...
*مهم چشمان نگران و گریان اوست سیاست هایی او را به این جا کشانده که خود و خانواده نقشی در ان نداشته است*

کەیسێکی ڕاستەقینە
بەشی پێنج کۆتایی
وەڵا کابرام وەگریان خست. کچ و کوڕ، بووک و زاوا، هەموو وەباڵیان بۆ کێشام. وەستا لەکن خۆم زەنگی بۆ خەبات لێ دا. بەدەم هەنیسکەوە گەردنازاییی لێ کرد و گوتی: کوڕم! ئەگەر ئەو ژنەی تۆ گەردنم ئازا نەکا، قەت ڕزگار نابم. ئەوانە کەوشی من بوون. بۆخۆت دەزانی پەنجەرەکانمان دەڕواننە سەر حەساری ئێوە، وەڵڵاهی عەیب لە چاومدا بێ، لەو ژنەدا نییە و نەبووە. ئەوانەش شتومەکی خۆت بوون و نەتهێشت ڕۆژ بێتەوە و بە ڕووناکی بیانبینی کە ڕۆژێک لەبەرت کردوون. سەدری شەربەیەکی ئاو خواردباوە، پرسی بە خاتوون دەکرد. کوڕم گەردنم ئازا کەن.
لەو شەوەڕا خەبات ماڵەوماڵی لێ کردم. لەترسان خۆم بەدەستەوە نەدەدا. لە ماڵی کچە پوورێکم دۆزیمییەوە. هەر چاوی پێم کەوت، بە دەسبێح لە نێوچاوانی خۆی بەربوو. پاشان لە بانگی گریانی دا. دەیزانی چۆنی ورد و خاش کردووم. دەیزانی چ ئەتکێکی بە خۆی و بە من کردووە. دەیزانی ئاوی ڕژاو هەڵناگیرێتەوە، بۆیە هەر گریا و گوتی: گووم خوارد سەدری! پەکوو چۆن ماڵی خۆم بەقوڕ گرت و چۆن لە هیچ و خۆڕایی، ژنی خۆم لەکەدار کرد و خەڵکم پێ خۆش کرد.
لە جوملەی ئەو شەش مانگەدا بیست کیلۆم کەم کردبوو. بەقەد منداڵێکم لێ مابووەوە. لێم هاتە پێشێ و دەستی لە ملم کرد. خۆم ڕاپسکاند و کراسەکەم هەڵکرد. شووخاڵەکانی لەشم، جێ برینەکانی سەر سمت و خاڵیگە و پشتمم پێشان دا. برینەکانی سەر دڵیشم کەس نەیدی کە قەت قرماغەیان نەبەست.
دایکبوون پاش ئەو هەمووە بێفەزیحەتی و ناوزڕاندن و جەزرەبەیە، من و خەباتی لە ژێر میچێکدا کۆ کردەوە، بەڵام تازە پاش باران و کەپەنک!
✅ کەپەنک: چەشنێک پەستەک کە شوان بۆ بەرگری لە باران و بەفر لەبەری دەکا.
✅ خەشی دڵ: ڕق و قینی دڵ
✅ بەربەنە: بەربەژن، لوولەنشتووی چاوزار(نوشتە) یان ڕشتە موورووی ئەستوور کە ژنان لە تەنیشتی ملەوە تێیان دەکرد.
✅ غوڕابەی خەو: خەوێکی بەئاسوودەیی و بێخەم کە هیچ ڕایناچڵەکێنێ.
✅ مانگای مالوان: ماڵوان نێوی گوندێکە لە نیزیک شارەزوور، بەهۆی پڕپیتیی خاکەکەی لەوەڕێکی چاکی هەیە بۆ ماڵات. بۆیە دەڵێن مانگاکانی گۆشتن و پڕشیرن. کە تێر دەخۆن پاڵ دەکەون و بەزۆری ناجووڵێن. بۆ کەسی تەمبەڵ و زۆرخۆر و کارنەکەر و قەبە بەکار دێ.
کۆتایی

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
ڕۆژتان باش
🗓 ئەمـڕۆ سێشـەمـمـە
🍂 ۱٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱٥ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ٥ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆژتان باش
🗓 ئەمـڕۆ سێشـەمـمـە
🍂 ۱٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱٥ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ٥ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەی ناوداران(مامۆستا هەژاری نەمر)
"ئەیووب ئاغازادە"
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
"ئەیووب ئاغازادە"
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم، یەک وڵات، یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ
فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ
باوەشی دوو ئارەزووم کردۆتەوە تا دێم و یەک
قامەتی دایکی وەتەن، دوو بەژنەکەی لاولاوی تۆ
من لە دوو خۆران دەڕوانم هەر لە ئاسۆی نیشتمان
خۆری ناو ئاڵاکەمان و چیهرەکەی وەک تاوی تۆ
دەست و پێی من بەستراون، زەحمەتە دەرچم لەوەی
ڕیشە ناو خاکی وڵات و دەست لە ناو داو داوی تۆ
دەمهەوێ بیبینمەوە یەک بوونەوە و یەک گرتنێک
بەینی ماڵی کورد و ماڵی خۆم و ماڵی باوی تۆ
لاچێ با دوو شت، یەکەم حەد و سنووری خاکی کورد
دوو هەمیش چارشێوەکەی سەر بەژنی داپۆشراوی تۆ
دوو غەزەل شێعری دەروونی خاڵی خۆتن دایمە
یەک شیاوی خاكە، یەکیش خۆشەویستم شیاوی تۆ
خاڵە قازی

#هەندێك_زانیاری_لە_سەر_هەورامی:
1_ هەورامی لقێك لە گۆرانە كە ژاوەرۆیی و لەهۆنی و تەختی و زەنگەنەیی و شەبەك و باجەڵان و عەبدولمەلەكی و هتد بنزارو شێوەزار و شاخەكانی هەورامین و بە گشتی لە گەڵ كەڵهوڕی و لەكی و زازایی و هتد لە بنەماڵەیەكی نزیك لە یەكەن و پێكەوە گۆران پێكدێنن.
2_ هەورامی یەكەمین و تەنیا بەشێك لە زمانی كوردییە كە زمانی دوو ئایین و فەلسەفەی كوردی بووە و دوو كتێبی ئەو ئایین و فەلسەفە كۆنە و دەسەڵاتدارە و بەربڵاوڵانەی ڕابردوو بە هۆرامی نووسراوە، هەورامی زمانی ئایینی زەردەشت و فەلسەفەی یارسان بووەو كتێبی ئاوێستای ئایینی زەردەشت و دیوانە گەورە یان سەرەنجامی بەڕوامەندانی یارسانیش بە هۆرامی نووسراوە. ئەوە لە كاتێكدا كە زۆرینەی شێخەكانی تەریقەتی نەقشبەندی لە هەورامان و تەوێڵە و بیارە و ژاوەرۆ و ناوچەكانیتری هەورامان بوون و دەكرێت هەورامان وەكوو مەكۆی سەرهەڵدان و گەشی تەریقەتەكان بە تایبەتی نەقشبەندی دابنین و هەر بەو بۆنەوە گۆرانی شێخانە و هەتد چوونەتە ناو سیاچەمانەوە، بەڵام هیچ زاراوەیەكتری زمانی كوردی تاكوو ئێستا نەیتوانیووە و تا ئەو ئاستە دەوڵەمەند و بەهێز نەبووە كە زمانی ئاینی بێت و كتێبی ئاینی پێ بنووسرێت.
3_ هەورامی "گۆران" تەنیا بەشێك لە زمانی كوردییە كە لە ڕابردوودا زمانی فەرمی و دەسەڵات و ئیداری و حوكمی بووەو تاكوو كۆتایی دەسەڵاتی ئەردەڵان و بابان زمانی سەرەكی و زمانی نووسین و شیعر و ئەدەب بووە.
4_ هەورامی تەنیا بەشێك لە زمانی كوردییە كە لە ڕێزماندا مێنیە و نێرینە و بێلایەن بۆ هەموو ناوەكان بە مرۆڤ و دارو گژوگیا و گیاندارو بێگیانەوە جیای دەكاتەوە كە ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تا ئەو شوێنەی ئاگادار بم بە تەنیا لە عەرەبیدا هەیە.
5_ هەورامی "گۆران" بە هێزترین بەشی زمانی كوردی لە ڕووی ڕێزمانی و وشەو مێژووەیە كە بە سەدان و هەزاران دەستنووس و شیعری هەورامی لە ماوەی هەزار ساڵی ڕابردوودا پێ نووسراوەو ئەو ئاستە لە هیچ زاراوەیەكیتری كوردیدا نییە، لەوانە هەر لە سەردەمەكانی پیر شالیار و باباناووس و سۆڵتان زەحاك و باوا شێخ مستەفای تەختە و خانەی قۆبادی و مەولەوی و بێسارانی و دەیان و سەدانیتر بە هەورامی نووسیویانەو شیعریان وتووە. 6_ یەكەمین شیعرەكان تاكوو ئێستا وترابێتن بە هەورامی بوون و پیرشالیاری یەكەم لە "مارەفەتەو پیرشالیاری" هەزاران ساڵ پێش ئێستا و پێش لە سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلام بە هەورامی شیعری وتووەو نووسراوە.
7_ كۆنترین تێكست و دەستنووسەكان لە هەموو زاروەكانی كوردی و ناوچەكەدا كە تاكوو ئێستا دۆزراونەتەوە قەواڵەكانی هەورامانن كە لە سەر پێستی ئاسك بە هەورامی لە سەریان نووسراو مێژوویان بۆ پێش لە زایین ئەگەڕێتەوە.
8_ بە تەنیا جۆگرافیای گۆران و هەورامی توانیویەتی لە لە ڕابردوودا لە دەرەوەی كوردستانیش بەربڵاو بێت و تاكوو ئێستا لە دەرەوەی جوگرافیای كوردستان و لە لایەن غەیرە كوردەوە كە بە یەكێك لە بەشەكانی كوردی نووسرابێت هەورامی بووە.
9_ وێڕای ئەو حەشیمەتە بەرچاوەی كە لە زیادتر لە 100 شارو شارۆچكەو گوندی هەوراماندا دەژین، ژمارەیەكیتری بەرچاو لە هۆزو بەشەكە كوردەكان لە دەرەوەی هەورامان لەوانە، زەنگەنە، باجەڵان، عەبدۆمەلەكی، شەبەك، یارسان و هتد بە هۆرامی دەدوێن و شیعر و زمان و ئەدەبییان هەورامییە.
10_ جۆگرافیای زمانی هەورامی كە بەشێكە لە گۆران لە ڕابردوودا زیادترین پانتایی كوردەوای گرتووەتەوە و تەنانەت لە دەرەوەی كوردستانیش بە هەورامی قسە كراوە، لەوانە تاكوو لوڕستان و كەركووك و خانەقین و بانەو سنە و مەریوان و قەزوین و مازەندەران و هتد بەربڵاو بووە. هەر وەك دیارە و لە لاپەڕەكانی 31 تا 48ی كتێبی كوردانی لوڕ و بەخیتیاریدا هاتووە، ڕێژەیەكی وشە كوردییەكانی زاروەی لوڕی لە هەورامی وەرگیراون و ڕیشەیان هەورامییەو و هەروەها لە هەورامی یان گۆرانەوە نزیكترن تاكوو زاراوەو زمانەكانیتر، لە بوارەكانی واتای وشە و ڕێزمانیشەوە بە هەمان شێوە كاریگەری هەورامی لە سەر لوڕی بووە و هێشتاكەش ماوەتەوە. وەكوو نموونە لە لاپەڕی 34ی كتێبی كوردانی لوڕ و بەرختیاری بەراوردی چەندین ئەوڵناوەی ئاماژە لە زارەكانی هەورامی و بەختیاری لە گەڵ یەكتر كراوە كە بەم شێوەی خوارەوەیە: بەختیاری: ئی، ئو، ئینۆ، ئونۆ هەورامی: ئینە، ئونە، ئینێ، ئونێ هەورەك لە بەراورد كردنی سەرەوە دیارە و لە ئەوەڵناوەكانی ئاماژەی لوڕی و بەختیاری و هەورامی بۆمان دەردەكەوێت، ئەو ئەوەڵناوە ئاماژە پێ كراوانە لە هەورامی و بەختیاریدا زۆر نزیكتر لە یەكترن و دیارە ڕیشەی ئەوڵناوەكان هەورامییەكەیەو سەرچاوەی ئەو وشە بەختیاریانە هەمان هەورامییەو لە ژێر كاریگەری هەورامی و لە هەورامی وەرگیراوە.
✍ئیدریس پیری
ژیان جوانە

بیستبووم دڵی هەر کەسێ
بە ڕادەی مستی قووچاویەتی
دەستم دەکەمە مست
دەڕوانمە قامکە نووشتاوەکانم
دەستم دەسوڕێنم، تەماشای دەوراندەوری دەکەم،
دڵم دەبێ چەندە چکۆلە و کز و لاواز بێ!!؟؟
پێم سەیرە کە چۆن ئەو مردەلۆخە چکۆلەیە.هەر چی هەیە بە سەر ڕۆژگارم دێنێ؟
کاتێ تەنگ دەبێ..
دەمهەوێ ئاسمان و زەوی لێک بدورم!
کاتێ دەشکێ... چنگ دەخاتە گەرووم
هەناسەم بە سەغڵەت دێتە دەرێ
کاتێ شتێکی دەوێ و ناتوانێ پێی بگا
شەپۆل شەپۆل فرمێسک بە خەڵات بۆ
چاوەکانم دەنێرێ
سەیرە لام کە چۆن ئەو کز و لاوەزەیە
وا ئەو هەموودەردەم بە سەر دێنێ؟؟!!
'#احمد_شاملو
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە