Telegram Web Link
تۆم خۆش دەوێ
وەک نان و خێ
وێنەی لێوی
گڕ گرتووی کاتی نۆبەتێ
کە نیوە شەوان
لە تاو دڵۆپێ ئاو
بەشێرە ئاوێکەوە بنووسێ

تۆم خۆش دەوێ
هەر وەک تاسەی دووری
وەکوو
دڵە ڕاوکەی چاوەڕۆانی
بۆ کردنەوەی
بەستەیەکی گەورە
کە نازانی لە ناوی دا چێ

بەڵێ تۆم خۆش دەوێ
خۆشەویستم
وێنەی یەکەم
سەفەری  تەیاره
لە سەر پاناوەکان

هەر وەکوو دەنگی دەروونم
لە کاتی دڵە کوتە
لەرزینی دەستم
لە بەرەودیتنی
نیشتمان

ئەرێ
تۆم خۆش دەوێ
خۆشم دەوێی
وەک کوتنی:
شوکر بۆ خودا
کە وا ماوین لە ژیان

#نازم_حیکمەت

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ــڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
هیوای ژیانێکی لێوڕێژی بەختەوەریتان
بۆ لە خودای گەورە دەخوازین

ئەمڕۆچوارشەممە
4/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/4هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خۆشەویستەکەم
دەترسێم کاتێ بێمە بەهەشت
لە گەڵ ئەوانی تر لێم بگۆڕدرێی
بە هەڵە لە جێی تۆ یەکی تر لە ئامێز گرم
بۆیە پێت دەڵێم
هەر لە ئێستاوە ئەو دەسماڵەی کە بۆم کڕیبووی بە سەرتی دادە،
ئەگەر دیتت هەموو وەکوو تۆ
دەسماڵیان بە سەرەوە بوو،هێندێ لە بسکی جوانت بهۆنەوە و لە دەسماڵەکەتی دەر بێنە.
بەلای کوڵمەی جوانتی لادە
دیسان ئەگەر وەک ئەوان بووی،
لە نزیک دەرکەی چوونە ژوورێ
چاوەڕوان بە.
گیانەکەم
ئەگەر ئەوێش قەرەباڵغ بوو،
وەرە دەرێ پەیدام کە و دەستم بگرە
تا پێکەوە بڕۆین،گەر لەوێش نەبووم
سەرێک لە جەحەندەم دە، بێ گوومان لەوێ
پەیدام دەکەی ئاخر سووتانی من لە گەڵ
هەمووان جیاوازە،لەوێش ئەگەر دیتت هەموو
هەر وەکوو یەک دەسووتێن
بگەڕێوە بۆ ماڵێ لە ناو جانتاکەدا سجیلی
هەر دووکمان بێنە لە گەڵ خۆت،
نا نا تۆ خۆ ماندوو مەکە
لە بەهەشت دانیشە،بۆ خۆم پێش مردن هەڵیان دەگرم،لە گەڵ خۆم دەیانهێنم
بەڵام تەنیا ئەگەر خودا بکا ئەو
کرمە نەحلەتییانە ناو گۆڕ ئیشتیای کاغەز نەکەن و نەیانخۆن!

#رسول_ادهمی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەوساری وشتر لە کلکی کەر بەستن!!

دەگێڕنەوە وشترەوانێک لە کۆتایی تەمەنی وشترەکەی بانگ دەکا و لە بەر ئەو ئەشکەنجە
و ئازارانەی کە پێی دابوو داوای گەردن ئازایی
لێ‌دەکا. 
یەک بە یەکی کار و ئەزێت و ئازارەکان وە بیر
وشترەکە دێنێتەوە،لە شەڵاق لێدانەوە بگرە تاکوو ئاو و خۆراک پێ‌نەدان و باری زیادی لێنان و... هەمووی بۆ دەژمێرێ و دەڵێ: ئایا بەوحاڵەوەش هێشتا ڕازی گەردنم ئازاد کەی؟؟
وشتر لە وەڵام دا دەڵێ:بۆ هەموو ئەو کارانە
کە بە سەرت هێناوم گەردەنت ئازا دەکەم.
بەڵام جارێک کارێکت بە سەر هێنام کە هیچ‌کاتێ ناتوانم گەردنت ئازا کەم و لێت
ببوورم...!!!
وشترەوان بە سەر سوڕمانەوە کوتی:ئەوە چ
کارێکە کەوا ئەوەندەی پێ عاجزی؟؟؟؟
وشتر لە وەڵام کوتی:جارێک هەوساری منت
بە کلکی کەرێکەوە بەست ئەگەر لە هەموو ئەشکەنجە و ئازارەکانت ببوورم و گەردنت‌ئازا
کەم،بە خاتری ئەو بێ‌ڕێزێت هیچکات لێت خۆش نابم و ناتبەخشم!!!


 وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج شەممە
5/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەماکردنت
بۆ دوایێ
با لە گەڵ ئاواتەکانت
هەستم و دانیشم
بفڕم
بۆ ڕابردوو
بۆ ماڵی باوکت
بۆ ئەو ساڵانەی
بە پێم
ڕاوەستای
ئازارت دی
گریای
دەمهەوێ
باڵاگەردانی
چاوەکانت بم
وەها خافڵگیرت کەم
کە دوای من
کەسی ترت
نەیەتە بەر چاو


#ایلیانوروزی
#قشقایی_گزلرم
#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️

رقصیدنت باشد
براے بعد
بگذار
با آرزوهایت نشست بر خواست ڪنم
بہ گذشتہ پرواز ڪنم
بہ خانہ ے پدرے ات
بہ سال هایے ڪہ برایم
ایستادی
رنجیدی
گریستی
مے خواهم دور تا دور
چشمانت بگردم
و چنان غافلگیرت ڪنم
ڪہ بعد از من
ڪسے بہ چشمانت نیاید

#ایلیانوروزی
#قشقایی_گزلرم


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
縆✆찆찆㈆ 縆✆찆찆㈆
䘆Ⰶ䔆䜆 㨆䐆✆䔆찆
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
䘆픆㌆찆䔆픆꤆픆찆 ㌆픆ㄆ⼆찆 縆✆찆찆㈆찆
䔆㠆䜆ㄆ ⸆✆䐆䈆찆
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فەتانەی وەلیدی ئەو ژنە ڕەچە شکێنەی
کە لە بێ‌نازی دا مرد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔥🔥
🔥

ڕۆییشتی و فێرت نەکردم چۆن بمرم
ڕۆییشتی و فێرت نەکردم چۆن بژیم
فێرت نەکردووم چۆن بەرگەی خەمی دووریت بگرم.
فێرت نەکردووم چۆن ئەوینم بلاوێنمەوە
فێرت نەکردووم دوای گریان چبکەم
گۆلاوەکانم چ لێ بکەم
هەنسکەکانم لە کوێ دانێم
تەنیاییم لە کوێ هەڵگرم
ژانەکانم چۆن بشۆم

ڕۆییشتی و
فێرت نەکردووم
چۆن خۆم کۆ بکەمەوە
شپرزەیی ڕۆحم ڕێکوپێک بکەم
شەکەتی گیانی پڕ ژانم دەرکەم

ڕۆییشتی و نەتوت
دڵتەنگی چۆناوچۆنە
هەناسەبڕکێ لە کوێوە دێ
خەم و پەژارە لە کام لاوە هروژم دێنن

ڕوییشتی و فێرت نەکردووم
ئەشێ چۆن پرسەی مردنم بگێڕم
کێ بۆ کۆڕی سەرەخوشیم بانگهێشت بکەم
وەڵامی بەشداربووان چۆن بدەمەوە
چۆن سپاسیان بکەم

ڕۆییشتی و فێرت نەکردووم
کەی ئەشێ خەمبار بم
کەی ئەشێ بیمار بم

ڕۆییشتیت و
تاریکانی تەنگی لێ هەڵچنیونم
شەوەزەنگ گەمارۆی داوم
تەنانەت فێڕت نەکردووم
چۆن چراکان داگیرسێنم
چۆن دڵم حاڵی بکەم تەواو بوو
چۆن گڕوو نەگرم
چۆن تاسەم فێنک بکەمەوە

ڕوییشتی و شپرزەییم
بە کاتی  دیدارەکانتە و
پێمت نەوت دابڕانت چەندە شپرزەم دەکات

ڕۆییشتی و نەتوت
کە ڕۆییشتم هەموو شتێک بێ مانایە و
دەبێ لەگەڵ هیچدا چبکەم؟

هەموو شتێکت دەزانی و
ویستت پێم بڵێی کە هەبوونت
ژیانە و نەبوونت نەمان.

J.A
🔥
🔥🔥
FATTANEH
@Jowangah
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گژەێ    واێ   پایزە،  ها   لەی   سراوە
گڵاگان   لێ    ڕزن،  مِـن   هامە   پاوە

چمان زانێ  وسامە  پەێ دەس  دووس
هە‌ چۊ وا، شەن بکەێ  ئێ  زەڵف خـاوە

               #ئیران_ئەلیکەرەمی

سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ هەینی

6/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/6هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
داگیر کەری
چاوەکانت
لێکی گرێ‌‌داون
چل لەتی مانگ
بە بزەی
ڕۆژ

#مریم_فیروزیان_فیروزه

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆژێک پیاوێ هاتە لای خواناسێکی گەورە و گوتی من چەند مانگێکە لە گەڕەکێک ماڵێکم گرتووە
ڕووبەڕووی ماڵەکەی من کچێک لەگەڵ دایکی پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن کە هەموو ڕۆژێ و هێندێ جاریش بەشەو پیاوگەلێکی جۆراوجۆر هامووشۆیان دەکەن ئیتر من چیدی بەرگەی ئەو بارودۆخە ناگرم
خواناس گوتی ڕەنگبێ خزم‌وکەسیان بێ
گوتی نا من هەموو ڕۆژێک لە پەنجەرەوە چاویان لێدەکەم جاری وایە دە کەسی جیاواز دێن و دوای کاتێک دەڕۆن.
خواناس گوتی کیسەیەک بێنە و بۆ هەر کەسێک بەردێکی تێهاوێ پاش چەند مانگی دیکە بە کیسەکەوە وەرە بۆ لام تا ڕادەی گوناحی ئەوان هەڵسەنگێنم. پیاوە بە خۆشحاڵییەوە ڕۆیشت و وای کرد. پاش چەند مانگ هاتە لای خواناس و گوتی من ناتوانم کیسەکە هەڵگرم هێندە قورسە بێ زەحمەت تۆ بۆخۆت وەرە بیژمێرە خواناس گوتی ناتوانی کیسە بەردێک تا گەڕەکی ئێمە هەڵگری ئەی چۆن دەتەوێ بەو بارە قورسە گوناحەوە بچێ لای خودا ؟؟؟
ئێستا بڕۆ تۆبە بکە و بە هەژماری بەردەکان داوای گەردن‌ئازای و لێبوردن بکە... چونکە ئەو دوو ژنە هاوسەر و کچی زانایەکی گەورەن کە وەسیەتی کرد لە پاش مەرگی، قوتابییەکان و دۆستەکانی لە پەڕتووکخانەکەی ئەو موتاڵا بکەن. ئۆی پیاو ئەوەیکە تۆ بینیوتە بەڕواڵەت ڕاستە و وایە بەڵام هەقیقەتی نییە و لەڕاستی بە دوورە . هەروەکوو تۆ کە بەڕواڵەت موسڵمانی بەڵام لەڕاستی دا شەیتانی....

وەرن با دیتران داوەری نەکەین

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
٦ی ڕەزبەری۲۷۲۲ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#چیرۆکێکی واقیعیە بیخوێنەرەوە....
لەدەورانی منداڵیما لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تاراندا دەژیام ...
لەوسەردەمەدا بەهۆی ئاژاوەیەکەوە کە ڕوی کردبووە ووڵاتەکە قات وقڕی بوو ،ژیانی خەڵکی زۆر خراپ بوو، هەموو خەڵک خەریک بوو لەبرسا دەمردن ،،،
لەوکاتەدا هەندێ کەسی لەخوا نەترس  زۆر بێویژدانانە دەیانویست دۆخەکە بقۆزنەوە بەقازانجی خۆیان ،بۆیە شتومەکەکانیان زۆر لەسەر خەڵکی گران کردبوو،،،
بیرم دێت هیچ لەماڵماندا نەبوو بۆ خواردن ،خەریک بوو لەبرسا دەمردین،باوکم کەمێ پارەی پێ بوو ، شەوێکیان دەستی گرتم و ووتی: بابچین بەڵکو بتوانین کەمێ گەنمی پێ بکڕین ، ڕۆیشتین بۆلای کەسێکی ناسیاو لەگەڕەکەکەدا کە گەنمی هەبوو ، باوکم داوای هەنێ گەنمی لێ کردو دەستیان بەمامەڵە کرد ،گەنمەکە زۆر کەم بوو، بەڵام باوکم هەر نرخێکی لەسەر دادەنا گەنم فرۆشەکە هەردەیوت بڕۆ سەرتر ،باوکم زیادی دەکردو ئەو هەردەیوت بڕۆ سەرتر،واتە پارەی  زیاتر بدە،،،
ئەم دیمەنە منی زۆر ناڕەحەت کرد ،،،
ساڵ هاتو ساڵ چوو ،چەندین ساڵ بەسەر ئەو وەزعە ناخۆشەدا تێپەڕی.
لەخەستەخانەی( فەیروز ئابادی) وەک هاوکار لەگەڵ دکتۆر (مظفری )دا کارم دەکرد،
ڕۆژێکیان دکتۆر مظفری بانگی کردم که پیاوێکی پیرم پیشان بدات نەخۆش بوو لەژوری نەشتەرگەریدا بوو قاچەکانی ئیلتهابی کردبوو، دکتۆر مظفری ووتی :دەبێت قاچەکانی ببڕینەوە، وە دەبێ تۆ ئەوکارە ئەنجام بدەیت، منیش ویستم قاچەکانی لەخوارەوە ببڕمەوە دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر ،ویستم لەخواری ئەژنۆکانیەوە بیبڕمەوە، دکتۆر مظفر ووتی:بڕۆسەرتر،،،
ویستم لەسەرئەژنۆکانی قاچەکانی ببڕمەوە ،دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر لەبنی ڕانیدا هەردوو قاچی ببڕەوە،چونکە قاچەکانی هەتا بن ڕانی ئیلتهابی کردووەو جگە لەبڕینەوە چارەسەرێکی تری نیە، ناچار هەردوو قاچەکانیم لەبنی ڕانیدا بڕیەوە،،،
پاش چەند کاژێرێک پیاوە پیرەکە بەهۆش هاتەوەو قسەم لەگەڵ دەکرد ،هەستم کرد بەم پیاوە پیرە ئاشنام و دەیناسم ،بەڵام هەرچەند بیرم دەکردەوە نەمدەزانی کێیە،،،
لێم پرسی تۆ خەڵکی کوێیت و ئیش وکارت چیە..؟
ووتی: من فڵان کەسم ، چەندین ساڵە لەفڵان گەڕەکم و کاری من فرۆشتنی گەنم و جۆیە، ئینجا بیرم کردەوەو ناسیمەوە ئەوە هەمان ئەو دەڵاڵی گەنم و جۆیەیە کەچەندین ساڵ پێش ئێستا گەنمی پێمان فرۆشت و بەباوکمی ئەوت بڕۆ سەرتر ،بڕۆ سەرتر.
ئیتر تاقەتی بینینیم نەماو لەخەستەخانەکە هاتمە دەرەوەو بەجێم هێشت،،،،
ئەم چیرۆکەی گێڕامەوە چیرۆکێکی واقیعیەو دکتور (مرتضی عبدالوهابی) گێڕاویەتیەوە کە خۆی ئەو مناڵە بچوکە بووە لەگەڵ باوکیدا گەنمەکەیان کڕیوە ...

🌹پەندو ووتەی جوان 🌹

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە مسافیرین
دانیشتووی شەمەندەفەڕی غەم

بە داب و نەریتی زوو
تەنیا کەمێ
تەنیا هەر کەمێ
زیاترت خۆش بوێم
گاهەیە
ئاونگی
سەر رووم
بەگاڵتە بگرێ
شەوانی بە بێ‌تۆ بوون و
خەیاڵی بێ‌کەسیم


✍️#مرضیه_بازرگانی_گلپر

#وەرگێڕانی_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/27 00:14:43
Back to Top
HTML Embed Code: