Telegram Web Link
هۆی چەقۆی کولی پیر!
لە ژێر بارانی وا بە خوڕ 
شوێنی گەرووی
چەند مەل دەشارێوە!؟ 

تۆ کە هەتا هەتا
ناتوانی
تەواوی
 کۆترەکانی
ئەو هەموو پاییزە
دەستەمۆی دڵەڕاوکێ و
دان کەی! 

بگەڕێوە
بگەڕێوە بۆ چێشتخانەکەت
ئێستاش هەر شتی زۆر ماون
کە بەرامبەر بەش نەکراون!

سيدعلى صالحى

وە‌ ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📸 یادی شاخەوانانی کۆچ کردوو

🗓ئەمڕۆ یەک شەممە

۱۲ /سـیــاوڪام/ ۲۷۲۴ی هــــــەورامی
۱۲/ڕەشــــــــــمە/ ۲۷۲۴ێ ســـــــــۆرانی
۱۲ /اسفــــــــند/۱۴۰۳ کۆچی هەتاوی
۲  /ڕەمــــەزان/ ۱۴۴۶ی ڪۆچی مانگی
۲ /مارس/ ۲۰۲٥ی زایینـــــــــی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
لە دڵ خۆم دا کوتم
بریا ئینسان توانیبای،دنیا بێنێتەوە
وە ئەو هەموو درۆ و ڕیاییە نەبینێ
بە داخەوە دنیا بە دەست درۆزنە
هەم قەوارەکان و حۆقە بازەکان
بەڕێوە دەچێ...


سال بلوا / عباس معروفی

وە ــ نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دایک ئەی جوانترین فریشتەی زەوی
ئەی ئەو کەسەی کە بێ من ناسرەوی
گیانم فیدات بێ ڕووحمت بـە قوربان
بێ تۆدەرناچم لە بەرزی و نەوی

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
بەڵێن بدە ئەو جار
تەور
بانگ نەکەی بۆ بڕینی دار
لێی گەڕێ دەبا دارستان
ساتێ بە بێ‌خەم بکا ژیان

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بڕۆ ناو گۆڕستانەوە تاکوو ببینی
چییان خوارد و چییان لە بەر کرد و چییان
برد،دوو ڕۆژ ژیان و ئاخری بە هەر چەشنێ
بوو،گیانیان دا،تەماحی زۆریان کرد بۆ ماڵی
دنیا،بەڵام هیچکات لە ڕسقی خۆیان زیاتر
نەخوارد،هەرئەوە کە نووری چاو بوو،لەشیان
توند لە بستێ جاو پێچا،ئەگەر شا بوون یان
سۆاڵکەر و دەوڵەمەند و هەژار بای ئەجەل هات
هەناسەی لێ بڕین و  مردن...
تەماشاکەن گۆڕستانەکان پڕن لەو کەسانەی کە پێیان وابوو دنیا بە بێ ئەوان ناگەڕێ و لە گەڕان دەکەوێ!!!!

وە ــ نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

به گورستان گذر کن تا ببینی 
چه خوردند و چه پوشیدند و بردند..
" دو روزی زندگی کردند " و آخر
به هر حالی که بودند جان سپردند..
طمع بسیار کردند " مال دنیا "
ز روزی بیشتر هرگز نخوردند..
همانانی که بودند نور چشمی
تنش را در لحد محکم فشردند..
اگر شاه و گدا ، نادار و دارا
اجل آمد نفس بگرفت مُردند 👌👌


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
‌‎•

مائۆتسەتونگ لە ساڵی ۱۹۷۶ بە تەنیایی وبە هەڕەکەیەکی ساکار توانی۷۰۰ میلیون چینی لە هەژاری ڕزگار کا.

وە بەڵام ئەو هەڕەکە پڕ قازانجە چ بوو؟؟!!!
ئەوە بوو کە ئەو مرد و خەڵک ڕزگار بوون...!

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

مائو_تسه‌تونگ در سالِ ۱۹۷۶ به تنهایی و‌ فقط با یک حرکتِ ساده، ۷۰۰ میلیون چینی را از فقر نجات داد.

و اما آن حرکت چه بود؟!
_ او مرد و مردم نجات یافتن..!



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 ئەوڕۆ دووشەممە

🌱 ۱۳ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۳ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۳ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۳ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۳و ســیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
شادی و خۆشی
کەوتبۆ ناو دارستان
کە دارتاشێ
بێشکەی منداڵێکی
لە داریان دامەزراند

بەڵام
بوو بە هاوار و ڕۆ ڕۆ
کاتێ کە ئەو منداڵەیان
هەر بەو دارە خنکاند

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
سەر تا پێی لەشم پوختە و کورت کەنەوە،
دەبمە مستێک خۆڵ،
کە ڕەنگە خشتێک بێ لە دیواری ماڵێک‌دا،
یا بەردێک لە داوێنی  کێوێکی سەربەرز،
یا کەمێ خیز لە کۆتایی پاناۆێک،
گاهەیە خۆڵی ناو گوڵدانێ
یا تەنانەتی تۆزی سەر شوشەی پەنجەرەیەک.
بەڵام منیان لە ناو ئەوانەدا هەڵبژارد
بۆ کۆتایی، بۆ شەڕافەت، بۆ ئینسانێت ومرۆڤایەتی،
وە خوڵقێنەرم مەزنانە و بەو پەڕی گەورەییەوە ئیزنی دام بۆ، هەناسە کێشان و دیتن و بیستن و تێگەیشتن.
بایەخی پێ‌دام و بەڕێزی کردم سەبارەت بە هەناسەیەک کە وەبەری هێنام،
بەڵێ من هەڵبژێردرام،
بۆ نزیک بوونەوە و دۆستایەتی بۆ گەڕانەوە و بەختەوەری...
من مستێ خۆڵم کە خوداکەم ئیزنی دام بۆ هەڵبژاردن و ئاڵو گۆڕی و ڕاپەڕین،
بۆ دڵسوزی و خۆشەوستن ...
وای بەو ڕۆژەی کە من ڕێزی نێعمەتەکانی خودا نەزانم

ئەمیر ناسر کاتوزیان

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وەکوو پێغەمبەرێ
کە ڕازی بێ
بە ئیمان هێنانی کەسێک
تاڵێکی کەزێتم بەسە!!

محەممەدعەسکەری ساج

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
خەڵک وا دەزانن کێشەی ئابوورییان هەیە!

کوتی:خەڵک کێشەی ئابوورییان نیە، دوژمن
خەریکە گەورەی کاتەوە و وای پێشان دا کە
بارو دۆخی خەڵک خراپە!!!
کوتم:دیسان نەدیدە زەمت دەکەی؟
ئەمڕۆ هەژاری تەنگی بە زۆربەی خەڵک هەڵچنیوە و دەستەنگی بنەماڵەکان لە
ڕۆژ ڕووناکترە.
تەنانەتی بۆ هیچ مرۆڤێکی گەش‌بینیش جێگەی شاردنەوە و حاشا کردن نیە...
کوتی:ئەوە قسەی یەکێ لە پێشنوێژەکانی ڕۆژی هەینییە!
کوتم:مەگەر دەکرێ پێش نوێژێک تا ئەو ڕادەیە
لە ناخی کۆمەڵگا دوور بێ،لە دەردی خەڵک
بێ‌هەواڵ؟؟؟
کوتی:لەوەش ببوورین پێش نوێژێکی تر فەرموویانە:
بە شوکری خودا لەو کاتەوە کە بووینە ئەندامی بریکس گەمارۆکان ناکاریگەر
بوون و نرخی دۆڵار خەریکە ڕەوتی بەرەو خوارێی خۆی درێژە پێ دەدا!!
لە درێژەی قسەکانی کوتی:
کوڕێک زەنگی بۆ دوکتووری بابی لێ دا و کوتی: دوکتور گیان! باوکم زۆر نەخۆشە و لە سەرەمەرگ دایە،چ بکەین؟؟؟
دوکتور کوتی: هیچی نیە دڵنیا بە، هەر بۆ خۆی وا بیر دەکاتەوە کە نەخۆش کەوتۆ!!!!
دوای سێ ڕۆژ دوکتور زەنگی بۆ لێدا و پرسی: حاڵی باوکت چۆنە؟؟؟
کوڕەکە وەڵامی داوە و کوتی: هیچی نیە تەنیا سێ ڕۆژە وا دەزانێ مردۆ و نەفەس ناکێشێ!!!
نازانم یان بەڕاستی مردۆ یا هەناسەکێشانی
لە بیر چۆتەوە؟؟
کوتم: ئای فێڵەزان دیسان کاغەزت لە ڕەشی
خوێندەوە؟؟؟

#متەهەر

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ سێشەممە

🌱 ۱۴ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۴ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۴ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۴ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۴وســیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

ویدئۆ ئوروومییە ـ دۆڵی قاسملوو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/03/18 04:28:49
Back to Top
HTML Embed Code: