Telegram Web Link
هەژارێ دەیکوت:لە تەواوی تەمەنمان دا بە
ناڕاحەتی ژیاین و گریاین.
کاتێ بزەیەکمان هاتە سەر لێو وێنەیەکیان
لێ‌هەڵگرتین و لە ژێری نووسییان:
پووڵ بەختەوەری ناهێنێ!

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم نیەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم بە فیدای چاوانی مەستی لەیلا.......🌷


حەمە جەزا👌

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە ڕای من ئافرەت هەموو شتێکمانە!.......
دنیای بێ ئافرەت هیچ جیاوازێکی لە تەک کەمان ژەنی بێ کەمان،نیشانگەی بێ تفەنگ یان پرپرەی بێ قەرەنەی نێ.......
ئێمە بوێرانە دەتوانین بڵێین کە هیچ یارمەتییەک ناتوانێ شوێنی ئافرەتمان بۆ بگرێتەوە.
لە ئاغایانی شاعیر پرسیار دەکەم:چ کەسێ سروشهێنەرتان بوو لە شەوانی دڵگری مانگەشەودا.......
ئێوە چی ئاغایانی مەزاق نووس؟ ئایا بە ڕاستی هاوڕانین کە بە بێ هەنتەشی ئافرەت چیرۆکی ئێوە نۆ لە دەی ڕاکەشی و دڵگری خۆی لەکیس دەدا؟مەگەر باشترین نوکتەکان ئەوانە نین کە گشت چێژەکانی لە داوێن و بەژن و باڵای ئافرەتدا شاراوەیە؟........
پێویست ناکا وەبیر ئاغایانی نگارکێشیش بێنمەوە کە زۆر لەوان تەنیا بەو هۆیە لێرە دانیشتوون کە دەزانن وێنەی خاتوونەکان ڕەسم بکەن.

فەرهەنگۆک:
پرپرە:سوپاپ
نیشانگە:مەگەسەک
هەنتەش:حوزور
بە سڵامەتی خاتوونەکان

ئانتوان چێخۆف
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ سێشەمبە

☀️ ٦ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ٦ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۷ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۲ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سێ هەقایەتی جوانی سێ چرکەیی

1⃣خەڵکی ئاوایی بڕیاریان دا نوێژەبارانە بەڕێوە ببەن و بپاڕێنەوە باران ببارێ، ئەو ڕۆژەی کە بۆ نزا کردن کۆوە بوون تەنیا کوڕێکی چکۆلە چەتری هێنابوو
👈ئەوە یانی بڕوا(ئیمان)…


2⃣منداڵێکی یەک ساڵان بێنە بەرچاوت کاتێ کە هەڵی داوی بۆ حەوا ئەو پێدەکەنێ چونکە دەزانێ دەیگرێوە
👈ئەوە یانی متمانە...

3⃣هەموو شەوێ کە دەخەوین هیچ خاترجەم نین کە سبەینێ بەیانی لەخەو هەڵدەستین بەو حاڵەشەوە هەموو شەوێ کات ژمێر قورمیش دەکەین کە بەیانی هەستین
👈 ئەوە یانی ئومێد...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۵ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
حیساب بە دینار بەخشین بە خەڵوار

ڕۆژێک دوو بازرگان بە حیسابی ساتوسەوداکانیاندا دەچوونەوە. لە کۆتایی، یەکێک لەوان بە ئەویتری کوت: «بەپێی ئەو حەساوەی کە کردوومانە من دینارێک بەتۆ قەرزدارم.»
بازرگانەکەیتر کوتی:
« هەڵە دەکەی! تۆ دینار و نیوێک بە من قەرزداری؟»

ئەو دووانە لەسەر نیو دینار ناکۆکیان لێ پەیدا بوو کە تاکوو نیوەڕۆش بۆ چارەسەری ئەم گرفتە قسەیان کرد بەڵام دیسانیش ناکۆکی، هەر وەک خۆی مایەوە و بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتن. هەر دووک بازرگان لە دەستی یەکتری قەڵس بوون و بە هەراهەرا تاکوو زەردەپەڕ و نوێژی شێوان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکە بوون. سەرەنجام بازرگانی ئەوەڵی ماندوو بوو و کوتی:«زۆر باشە! تۆ ڕاست دەکەی! بۆ نیو دینار ڕۆژێکمان وەخت بەفیڕۆ چوو.»
پاشان دینار و نیوێکی بە بازرگانی دووهەم دا. بازرگانی دووهەم پووڵەکەی وەرگرت و بەرەو ماڵ بۆوە. شاگردی بازرگانی ئەوەڵی بەدوای بازرگانی دووەمی دا هەڵات و خۆی گەیاندە ئەو و کوتی:«گەورەم، شاگردانەی من بوو بە چی؟»
بازرگان، دە دیناری دا بە شاگردی هاوکارەکەی.
کاتێ شاگرد گەڕاوە، بازرگانی ئەوەڵی پێی کوت:
« کوڕە مەگەر تۆ شێتی؟!
کەسێک کە لەبەر نیو دینار، ڕۆژێکی تەواو وەختی خۆی و منی بەفیڕۆ دا چۆن شاگردانە بەتۆ دەدا!»
شاگرد دە دینار شاگردانەی بازرگانی دووەمی پێشانی ئەربابەکەی دا. ئەو پیاوە زۆر سەرسام بوو و بەشوێن هاوکارەکەی دا هەڵات و کاتێ گەیشتە ئەو بە حەپەساوی لێی پرسی: « ئاخر تۆ لەبەر نیو دینار ئەو هەمووە مشت و مڕ و هەراوهوریایەت نایەوە، چۆنت شاگردانە بە بەردەستەکەی من دا؟!»
بازرگانی دووەمی وەڵامی داوە:
« سەرت سووڕ نەمێنێ دۆستی من، ئەگەر کەسێک لەکاتی مامەڵە نیو دینار زەرەر بکا لەڕاستی دا بەقەرا نیوەی تەمەنی زەرەری کردووە چونکە مەرجی سەودا و بازرگانی وا حوکم دەکا کە هەموو شتێک دەبێ حەساوی بۆ بکرێ و لە هیچ بڕە پارەیەکیش چاوپۆشی نەکرێ، بەڵام ئەگەر کەسێک لە کاتی بەخشین و یارمەتی دان بە خەڵکی گرفتاری نادادپەروەری و ماڵپەرستی بێ و لە یارمەتی دان خۆی بپارێزێ دەری دەخا کە پەست و دەست قووچاوە. کەوایە من نامەوێ بەقەرا نیوەی تەمەنم زەرەر بکەم، وە هەروەها ئامادەش نیم خوێڕی و دەست قووچاو بم.»

#حیساب بە دینار بەخشین بە خەڵوار

بەپێی چیرۆکێ لە پەڕتووکی قابوسنامە

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۵ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەرن فێری گیاو گوڵەکان بە زمانی پاراوی کوردی بین


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

ناترسی لە بەد، بۆی دووقەد مەبە
ئەگەر تۆ بەد نی، یاری بەد مەبە

باوەڕکە، ئەگەر پێنجین و شەشین
بەندە و غوڵامی کاک دیزەڕەشین

وشتر وەک هەڵۆ باڵی ببوایە
هۆزی ئادەمی حاڵی چ بوایە؟

ئەگەر بەڕاستی تۆ خانەدانی
لە خانەدانان خەبەر دەزانی

کز و بێ‌تاقەت، بە خەو چابایە
کەروێشک دەبوو بە قەد گا بایە

بیتوانیبایە خلە ماڵ بکا
لە مڵکی خۆیدا دەبوو گاڵ بکا

گەردوون بتداتێ ساتێ پێکەنین
ساڵێک ئەتخاتە قوڕپێوان و شین

خوا نەکا زاڵم زاڵ بێ لە سەرمان
لە پشت ئەستۆوە دەبڕێ سەرمان

خەو چووە چاوی ڕێوی لە شەودا
جوچکە و مریشک دەخوا لە خەودا

لە پاکیی هاوڕێم کەی گومان هەیە؟
ئەگەر هار نەبێ، بەستەزمان هەیە

سەگ ترۆ مەکە، بشدڕێ ورگ
چونکە سەگ نەبێ زوو دەتخوا گورگ

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە

☀️ ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۷ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۸ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۳ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 #قەڵای_شێروانە؛

🔻ئەو قەڵایە، یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکان و دەکەوێتە بەشی باشووری شاری #کەلار و پارێزگای سلێمانی لە باشووری #کوردستان.

🔻بە ماوەی هەشت ساڵ دروست کراوە و لە دوای دروستکردنییەوە، چوار جار #نۆژەن کراوەتەوە.

🔻قەڵای شێروانە جێگایەکی مێژوویی گرنگ و پڕبایەخە و بووتە یەکێک لەناوچە گەشتیارییە گرینگەکانی #باشووری_کوردستان و لە بۆنە نیشتیمانییەکاندا خەڵکی #ناوخۆ و #گەشتیار سەردانی دەکەن.

🔻لە باری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ورد و ساغکراوە نییە بەڵام ھەندێک دەڵێن لە لایەن #ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بناغەی ننراوە؛ ھەندێکیش ڕایان وایە #حەمەپاشای_جاف دروستی کردووە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێستاش
چاو لە چاو بڕینی تۆ
وەکوو
چێژ بردن لە بژاردنی
ئەستێرەکانە
شەوێک لە بیابان

#غاده_السمان

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
فروغ فرخزاد :

جیهانی سێهەم لە کوێیە؟
جیهانی سێهەم شوێنێکە گەر داهاتی
نوشتەنووسێگ زۆر لە بەرنامە نووسێک
زیاترە...!!!
جیهانی سێهەم ئەو جێگایەیە وا زۆربەی
خەڵکەکەی بە گرتنەوەی فاڵ ئامانج دیاری
دەکەن وە بە پشمینێک دەست لە کاریان
دەکێشنەوە...!!!

وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یاران کەردەن ڕێش، یاران کەردەن ڕێش
یە جەرگ منەن خاران کەردەن ڕێش

یە دیدەی منەن نوور نەمەندەن تێش
یە زام منەن زوخاو مەیۆ لێش

یە دوود منەن دنیا گرت نەوەر
یە سۆز منەن سۆزان دەشت و دەر

یە ئاهـ منەن وە ئاسمان یاوا
سەقف سەراچە گەردوون شکاوا

یە سەدای منەن نەفخ سوور بێزان
وەختەن قیامەت مەحشەر ئەنگێزان

یە ناڵەی منەن چون نەی مەدۆ دەنگ
مەیۆ وە قانوون مەتاونۆ سەنگ

یە زاری منەن پۆسە زگارەن
عاڵەم جە زاری من بێ قەرارەن
...

📜 شێعرە | وەلی دێوانە
🎙 وانای | ئارام مستەوفی
📲 گرافیک | عەدنان بابایی
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌╲\╭
╭کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ پێنج‌شەممە

☀️ ۸ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۸ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۹ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲٤ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
 دکتر علی شریعتی :

دەستەیەک نوێژ بە کرێ دەکەن ڕۆژوو بە کرێ دەگرن!!!
بۆ ئەو مردۆانەی کە لە ماوەی ژیانیان دا کاتی ئەوەیان نەبۆ و خۆیان ماندوو نەکردوە کەبۆ خۆیان جێ‌بە‌جێی کەن.
بەڵام لە بەرانبەری دا پووڵیان هەبوە کە بیدەن بە نوێژ خوێنەکان و ڕۆژوو گرانی کارامە، تاکو بۆیان بەڕێوەبەرن.
ئەی باوکی پووڵ بسووتێ،لە بارەگای خوداش دا کار دەکا، ئەویش چ کارێک!!!!!

(بەندەیی و پەرەستینی خودا)
پووڵ دەدەن تا خەڵکانی تر خودایان بۆ بپەرەستن، ئەوان نوێژ بکەن و ڕۆژوو بگرن ئەو بچێتە بەهەشت وە خێری نوێژ و ڕۆژووی ئەوان لە گەڵ خۆی بەرێ و لەو دنیا بیکاتە دیاری دەستی!!!!
بەڕاستی گەمژەییەک و نەزانینیەکی سەیرە و کایە کردن بە دین و ئایین!!!
من لە دین و ئایینی ڕیاکارانە بێ‌زارم، قوربانی کوفرێک بم کە مەزهەب و ئایین لێ دەتکێ و دێتە خوارێ...

دوکتوور ـ عەلی شەریعەتی

وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سەر چاوەی گێرە شێوێن لە کوێ ڕا هاتوە

لەساڵانی پێشوو کە ئێستا تراکتۆر نەهاتبۆ ناو کاری وەرزێران زۆربەی کارەکان بە کەڵ و گا و گوێدرێژ دەکرا و یەک لەوانە گێرە بوو، کە چەند گا یان گوێدرێژیان دێنا بەچەشنی بازنەیی تێکیان دەبەستن و ئەووەڵ دانەیان بە سینگێک دەبست تا تەنیا لە جێی خۆی بخولێتە وە و بەو چەشنە کەسێ لێی دەخووڕین  کڵۆش و وێنجە و گیایان پێ ورد دەکردن زۆر جار لە لای ئەوەڵەوە واتە لای گای بنە دوو سێ وڵاغ دەسووڕان و تێک دەهاڵان و بەچەشنێک دەشێوا بە هیچ چەشنێ ڕاست نەدەبۆوە و دەبوو بیانکەیەوە و چاکیان کەیەوە بەو کارەیان دەکوت گێرە شێوێن،
کەسانێک کە کار ئاڵۆز و تێک دەدەن  ئێستاش پێی دەڵێن گێرە شێوێن


نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ هەینی

☀️ ۹ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۹ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۳۰ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲٥ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🔻#دێرسیم/باکووری کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەزانی بۆ باوەش پێکدا کردن،
هەستێکی تایبەتت پێ دەبەخشێت ؟؟

چۆن بەشی لای ڕاستی جەستەمان،
بەتاڵە و دڵی لێ نییە.!
کاتێکیش کە باوەش بەو کەسەدا دەکەیت،
کە خۆشت دەوێت،
بە شێوەیەکی ئەوتۆ ئەو بەشە بەتاڵەی لای ڕاستی جەستەی هەردووکتان پڕ دەبێتەوە
وەک ئەوەی خاوەنی دوو دڵ بن.!
❤️❤️


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژی هەینتان پڕ لە شادی هاونیشتمانیانی هێژا

لەگەڵ دوو هونەرمەندی کورد مامۆستا حەسەن زیرەک له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەولێر عەفرین دەچڕێ و مەحسوون قرمزی گوڵ لە باکووری کوردستانەوە بۆ کرماشان و نیشتمان ...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/21 09:44:37
Back to Top
HTML Embed Code: