Telegram Web Link
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲۹ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱۹ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱٤ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


👌ئیراد یان کەمی جوانی لە سیمای کەسێک دا؛ ڕەوشتی چاک کامڵ و تەواوی دەکات...
بەڵام کەمی یان نەبوونی ڕەوشت؛ هیچ سیمایەکی جوان ناتوانێ کامڵی بکات...

بنەما و بنچینەی کەسایەتی ئینسانەکان بە کرداریانەوەیە،

جوانترین کەسایەتییەکانیش هی رووخۆشترین مرۆڤەکانە...

رووخۆش بین
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
فیت‌فیتە

لە دوای مەرگم چی بە سەردێ جەستەم
نامهەوێ بزانم لە زۆر و کەم،کە لە خۆڵی
من چی دروست دەکا گۆزەگەرەکەم،بەڵام زۆرتامەزرۆم گەر لە خۆڵی گەرووم، فیت‌فیتەیەک ساز کا،تاکوو گەرووم ببێتە فیت‌فیتەیەک بە دەستی  منداڵێکی بزۆزی چاو نەترسەوە،کەبە بێ‌وچان فووی
پێداکا و خەوی نۆوستوانی
بێ‌خەبەر لە دنیا ئاڵۆز و ئاڵۆزتر کا؛بەو شێوازەبێ دەنگی مەرگاویم بشکێنێ و لانی
کە نووستوان وە خەبەر بێنێ،

"سید مرتضی موسوی اهری"


وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
شەڕ تەواو دەبێ
و ڕێبەران پێکەوە پێوەندی گەرموگوڕ ساز دەکەن
دەمێنێتەوە ئەو دایکە پیرەی کە چاوەڕێی ڕۆڵەکەیەتی
ئەو کچە جحێڵەی کە چاوەڕێی خۆشەویستەکەیەتی
وە ئەو منداڵانەی کە دانیشتوون و چاوەڕوانی باوکی پاڵەوانیان دەکەن
نازانم کێ نیشتمانی فرۆشت
بەڵام دیتم کە کێ نرخەکەی دا

#مەحمووود دەروێش
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی ڕەزبەری۲۷۲۳ی کوردی


ـــــــــــــــــــ

بۆچی زیندووین ئەگەر ژیان بۆ یەکتری ئاسانتر نەکەین؟

#جۆرج _ ئێلیۆت
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
24ی گەلاوێژی 2724ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹گرتە ڤیدیۆیەکی گۆرانی سێ قۆڵی
مامۆستایان👇1999
نەجمەدین غوڵامی
ناسر ڕەزازی
خوالێخۆشبوو حەمە جەزا

🔸ئێمە گیانێکین...

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سێوە کامیل

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە دەستانی بە تاڵەوە هاتوینە سەر دنیا
بە دەستی بە تاڵیشەوە لێی دەچینە دەرێ
بەس پەرۆشی ئەو شتانە مەبە
کە هێمنیت لێ دەستێنن.
نیگەرانی و پەرۆشی ئەوڕۆت
کێشەی سبەینێت لە ناو نابا.
بەڵام بێ‌گومان شادی و خۆشی
ئەوڕۆت لێ تاڵ دەکا.
پەرۆشی سبەینێت مەبە!!
خودای ئەوڕۆ و دۆینێت سبەینێش
هەیە،خودا گەورەتر لە هەموو
ئەوانەیە کە بیری تۆیان بە
خۆیانەوە خەریک کردووە.
تەنیا شتێکی دەیزانم ئەوەیە
کە خودا پێش دەرکەوتنی هەتاو
بە خەبەرە، خەیاڵت ڕاحەت بێ...
!!


#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ سێشەمبە

۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۳۰ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲۰ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱٥ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

📸 #شاوه؛ بەنداوی کانی‌سێو لە #پیرانشار؛


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
💎 هێندێ کەس
هەر جێیەک کە دەچن هۆکاری
خۆشحاڵین
هێندێ کەسیش
هەر کات کە دەڕۆن!

#ئۆسکار __ وایڵد
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
#چیرۆک

تاجرێ لە ئاواییەک،گەنمێکی زۆری کڕی و دەیویست بە ماشێن بۆ ئەنباری ڕاگوێزێ.
لە ڕێگا لە کوڕێکی پرسی:
«تاکوو جاددە چەنێ ڕێێە؟»
کوڕە وەڵامی داوە:«ئەگەر لەسەرخۆ بڕۆی دە خولەکێ دەگرێ. بەڵام ئەگەر بەخێرایی بڕۆی نیوکات یان ڕەنگبێ زیاتریش بگرێ.»
تاجر لەو دژایەتی و ناکۆکییەی وەڵامی کوڕە ناڕەحەت بوو و جنێوی پێدا و بەخێرایی بەرەوپێشەوە ماشێنەی لێخوڕی.
بەڵام پەنجا میتر نەڕۆیشت تەگەری ماشێنەکەی وەبەردێک کەوت و وەهای تەکان دا کە تەواوی گەنمەکەی ڕژا و بڵاو بۆوە.
تاجر کاتێکی زۆری بۆ کۆکردنەوەی گەنمەکە تەرخان کرد، ئەو دەمەی کە ماندوو و مردوو دەگەڕاوە بۆ لای ماشێنەکە قسەکانی کوڕەی وەبیر هاتەوە و کاتێ لە مەبەستی کوڕە گەیشت بەئارامی و بەوریایی درێژەی بە ڕێگاکەی دا.
دنیایە هێندێ جار دەبێ ئارامتر هەنگاو هەڵێنینەوە تاکوو بە مەنزڵ بگەین.

«بۆ کەسێک کە لەسەرخۆ و نەوەستاو دەڕوا، هیچ ڕێیەک دوور نیە.»
بەڵێ زۆر جار پەلە باش نێ هەروەک چۆن لە کوردی خۆماندا دەڵێن کاری بەپەلە لاقێکی شەلە

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
24ی گەلاوێژی 2724ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چه ن جوان گورانیه کانی نجمه ده رازینیته وه

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو هەموو خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی ‏
بۆ کام ڕۆژی تەنگانەمان وەلا ناوەو هەڵمانگرتووە؟؟؟!
باوەڕتان بێ، مردۆکان بۆنی گوڵ ناکەن!
لە دەنگتان بۆ هاواری خۆشەویستی،
لە گوێتان بۆ غەم خۆاردنی یەکتری،لە دەستتان بۆ بەخشین و چاکە کردن!!!
لە مێشک و زەینتان بۆڕاستی و دروستی
لە دڵتان بۆ ئەوین و ئەوینداری
کەڵک وەرگرن.
ئەوە بسەلمێنن کە مردوو پێویستی بە هیچ شتێک نێ، با تا زیندوین ڕێزی زیندوو بگرین، بۆ مردوو نەمرین...

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە

۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۳۱ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲۱ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱٦ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

گرتە ویدئۆی جوان و سرنج ڕاکێش لە کاتی پیاسەکردنی کەوی دایکە لە گەڵ جووجکەکانی لە بەرزاییەکانی کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٥۱.pdf
3.4 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۱:
لە داوێنی ئاربەبا


خەرمانانی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سنه ـ ۱٥ گەلاوێژی۱٤۰۳.pdf
8.2 MB
حەوتەنامەی گۆران

حەوتوونامەی" گۆڕان"
۳۰ گەلاوێژی ۲۷۲٤

وتووێژ
لە گەڵ کەریم دافعی" ک.د.ئازاد"
بەرپرس و خاوەن ئیمتیاز:
فەردین کەمانگەر

#ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
حەوتوونامەی" گۆڕان"
۳۰ گەلاوێژی ۲۷۲٤

وتووێژ
لە گەڵ کەریم دافعی" ک.د.ئازاد"
بەرپرس و خاوەن ئیمتیاز:
فەردین کەمانگەر

#ک_د_ئازاد
💥کورتە چیرۆک

گەنجێکی خۆراسانی لەگەڵ کابرایەکی سەمەرقەندی بێ ئەزموون و کرچ و کاڵ، پێکەوە چوونە حەجێ. کە گەیشتنە بەغدا، گەنجە خۆراسانی نەخۆش کەوت و ڕەنگی مردنی لێ نیشت.
کابرای سەمەرقەندی ویستی ئەو بەجێی بێڵێ و بگەڕێتەوە بۆ وڵات.
نەخۆشە خۆراسانییەکەش گوتی:
کاتێ گەرایەوە بۆ وڵات و خزم و دۆست لە حاڵی منیان پرسی، چیان پێ دەڵێی؟

کاورای سەمەرقەندی گوتی: «سەرەتا دەڵێم، ئەو ژانەسەرێکی توندی گرت و پاشان سێنگی وەژان کەوت و دواتر سیپەلاکی چڵکی کرد و سپڵی خراپ بوو و پاشان جەرگی ڕزی، لە  ئاکامدا گەدەی لەکار کەوت و نۆبەتێ تەواوی لەشی داگرت و ئیتر تاقەتی هەستان و دانیشتنی نەما و سەری نایەوە،»
نەخۆشە خۆراسانییەکە کوتی:

«باشترین وتە ئەوەیە کە کەم و تەواو بێ؛
هیچ پێویستی بەو هەمووە هەقایەت هێنانەوە و درۆ هەڵبەستنە نییە. کاتێ ڕۆیشتی، هەر کەسێک لە حاڵی منی پرسی، بڵێ:

کابرا لەم دنیایە کۆچی کرد بۆ ئەو دنیا و لە ڕەنج و ئازاری قسەی بێ ئەزموون و کرچ و کاڵان ئاسوودە بوو.»

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
چیرۆکی گۆرانی شۆڕەژن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ
کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا
کورتەچیرۆکێک لەسەر گۆرانی "شۆڕەژن" مامۆستا محەممەدی ماملێ.

نووسین: محەممەد حەسەنپوور- بێوران

ئەم کارە لە هاوکاری کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا پێک هاتووە.
بەو هیوایە جێی ڕەزامەندیتان بێ.🎼📚


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
.
لە ناو چاوانت دا
نیشتمانێکم  داڕشتۆ
ئازاد و سەربەخۆ
لەوێ
هیچ زاڵمێ
فەرمانڕەوایی لێ ناکا
خەڵکی 
بە ئازادی
دێنە سەر شەقام
ئەوینداری و خۆشە ویستی
ئازادە بۆ هەموان
خەڵک لەوێ
ئەوینداری یەک دەبن
یەکتر ماچ دەکەن
ماچی بە تام

خەڵکی
چاوەکانت
بەندیخانە
هەر ناناسن
دادەنیشن
لە بەستێنی دەریایی شین
دەگاتە ئاسمان
دەنگی قاقا و پێکەنین

لەوێ
هیچ کەس
ناکەوێتە بەر شەللاق
کەس نادرێ لە سێدارە
دەست و پێی کەس
نابەسترێ
ڕەش هەڵناگەڕێ
بە زنجیر
خەڵکی چاوەکانی تۆ
تەنیا یەک دینیان هەیە
هەموو
ئیمانیان بەو دینەیە
بۆیە وا گیانەکەم
چاوانی تۆم
کردۆ بە نیشتمانەکەم

#انور_سلمان

#وە___نادرمستەفازادە_ڕەحیم‌خان
🌸🦋🌱🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/29 17:41:46
Back to Top
HTML Embed Code: